Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13767 بابەت
هەواڵ
19-04-2023

ناسا: ئەمشەو مانگێکی دەستکرد دەکەوێتە خوارەوە

ئاژانسی ناسای ئەمریكی ئاشكرای كردووە، ئەمشەو مانگێكی دەستكرد دەكەوێتە خوارەوە و ئەگەری بەریەككەوتنی لەگەڵ مرۆڤ كەمە. بەپێی زانیاریی ئاژانسی ناسای ئەمریكی، كاتژمێر 9 و 30 خولەكی ئەمشەو بە كاتی هەولێر، مانگی دەستكردی (ڕیسی)ی ئاژانسی ناسای ئەمریكی، كە كێشەكەی 300 كیلۆگرامە، دەكەوێتە خوارەوە و شوێنی كەوتنەخوارەوەكەشی دیار نییە. بەرپرسانی ناسا ئاماژەیان بەوە داوە، زۆربەی بەشەكانی ئەو مانگە دەستكردە لەنێو بەرگی هەوادا دەسووتێن، بەڵام چەند پارچەیەكیشی لێ دەكەوێتە سەر زەوی. ڕوونیش كراوەتەوە، كە ئەگەری بەریەككەوتنی پاشماوەكانی مانگە دەستكردەكە لەگەڵ مرۆڤ كەمە. ساڵی 2002 مانگی دەستکردی (ڕیسی) بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەلایەن ئاژانسی ناساوە بەرەو بۆشایی ئاسمان هەڵدرا، بەڵام لە ساڵی 2018وە، بەهۆی نەمانی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی ئاژانسەکە، لەژێر كۆنترۆڵدا نەمابوو. سەرچاوە: باس نیوز

هەواڵ
19-04-2023

بە بڕیاری مەسرور بارزانی تووشبووانی تالاسیمیا بێبەرانبەر چارەسەر دەکرێ...

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر بۆ تووشبووانی تالاسیمیا، بێبەرامبەر دەبێت. لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرانبەر بە دۆخی تەندروستیی تووشبووانی تالاسیمیا و ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامدانی سەرجەم پشکنین و وەرگرتنی چارەسەرییە پزیشکییەکانی تووشبووانی تالاسیمیا لە تەواوی نەخۆشخانە حکومییەکان، سەنتەرەکانی دڵ و تیشک لە هەرێمی کوردستان، بێبەرانبەر ئەنجامدەدرێن. ئەمەش لەپێناو ئەوەیە، کە سەرجەم تووشبووانی تالاسیمیا بە باشترین شێوە و بەخۆڕایی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی حکومەت، سوودمەند ببن. فەرمانگەی میدیا و زانیاری١٩ـی نیسانی ٢٠٢٣

گشتی
19-04-2023

بانکی ناوەندی زۆرترین دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانكی ناوه‌ندی عێراق  319 ملیۆن و 595 هه‌زار و 917 دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە زۆرترینە لە چەند مانگی رابردوودا.   225 ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلاری به‌شێوه‌ی کاشە ئەوەش زۆرترین بڕی کاشە لەمساڵدا، هەروەها 93 ملیۆن و 695 هه‌زار و 917 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵەیە.

هەواڵ
19-04-2023

به‌های دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار دابه‌زی و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره‌ به‌ 144 هه‌زار و 250 دینار، به‌های تمه‌نیش زیاتر دابه‌زی و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره‌ به‌ پێنج ملیۆن و 30 هه‌زار تمه‌ن. نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی دۆلار بەرامبەر دینار144,250 نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار$100=5,030,000 نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار1890=100$ ‎نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار155,000=€100 ‎نرخی پاوەن بەرامبەر دینار175,000=£100 ‎نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دینار1000=192,000 ‎نرخی كرۆنی سوید بەرامبەر دینار1000=135,000 ‎نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار1000=133,250 ‎نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار€100=108$ ‎نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار  £100=122$ ‎نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دۆلار1000=134$ ‎نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار 1000=94$ ‎نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار1000=93,050$

گشتی
19-04-2023

پەرلەمانی عێراق رەخنە لە کۆمپانیای هێلی ئاسمانی عێراق دەگرێ.

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی عێراق بە توندی ڕەخنەی لە كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی گرت كە بڕی 600 ملیار دینار قەرزارە، كەچی داشكانی بۆ گەشتەكانی سێ سەرۆكایەتییەكەی وڵاتەكە كردووە. لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكان لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا، ڕەخنەی لە بڕیاری هێڵی ئاسمانیی عێراقی گرتووە، بە داشكاندن بۆ گەشتەكانی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و ڕای گەیاندووە كە ئەگەر بڕیارە هێڵی ئاسمانیی عێراقی داشكاندن بكات، دەبێ داشكاندن بۆ تەواوی هاووڵاتییان بێت، نەك تەنها بۆ سێ سەرۆكایەتییەكە. بەیاننامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ماوەیەكە هێڵی ئاسمانیی عێراقی گرێبەستێكی نوێی بۆ خزمەتگوزاری زەمینی ئیمزا كردووە، پێشتر بۆ ئەو خزمەتگوزارییانە مانگانە بڕی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار داهاتی مانگانە هەبوو، ئێستا بەهۆی ئەم گرێبەستە نوێیەوە، مانگانە لەبری قازانج، بڕی پێنج ملیۆن دۆلار زیانی بەردەكەوێت، بەم هۆیەشەوە ئێستا قەرزەكانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەیشتووەتە نزیكەی 600 مليار دينار. ئەوەشی راگەیاندووە كە هێڵی ئاسمانیی عێراقی 37 فڕۆكەی هەیە، كەچی 16 فڕۆكە لەكار وەستێندراون بە بیانووی ئەوەی كار ناكەن، هەروەها 84 فڕۆكەوانیشی هەن كە تا ئێستا ڕاهێنانیان پێ نەكراوە.

هەواڵ
19-04-2023

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییان پیرۆزبایی لە ئێزدییانی کوردستان و عێراق دەکات. دەقی پەیامەکە:جه‌ژنا سه‌رسالا ئێزدييان ل هه‌موو خوشك و برايين ئێزدى ل كوردستانێ، عێراقێ و ل هه‌ر ده‌ره‌كا جيهانێ بن، ب گه‌رمى و ژدل پيرۆز دكه‌م، هيڤيدارم جه‌ژن و سه‌رسال و بێهنڤه‌دانه‌کا خۆش و ئارام ده‌رباس بكه‌ن.سلاڤ و ڕێز ژبۆ مالبات و كه‌سوكارێن قوربانى يێن ئێزدى يێن ده‌ستێ تيرۆرێ. دلێ مه‌ هه‌رده‌م ل جه‌م وانه‌ و هه‌ميان پشتڕاست دكه‌ين كو هه‌تا ئێزدييه‌ك وندا و ڕه‌ڤاندى مابيت، دێ له‌سه‌ر ڕزگاركرن و دياركرنا چاره‌نڤێسێ وان به‌رده‌وام بين.جه‌ژن ل هه‌موويان پيرۆز بيت، هه‌ر سال ب خێر و خۆشى. نێچيرڤان بارزانىسه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ19/4/2023

هەواڵ
19-04-2023

لەم هەفتەیەدا هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەسپێدەکاتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە وبەهای هەر دۆلارێک بەرامبەر بە دینار بۆ 1320 دینار دابەزێت. لەمیانی دیداری لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکار و رۆژنامەنووس، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند "پاش رێککەوتنی هەرێم و بەغدا هەندێک رێکار هەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کە زۆرینەیان تەواو بوونە".سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد "رێککەوتن هەیە بۆ گێڕانەوەی ئاوارەکان کە سەرجەم لایەنەکان پابەندن پێوەی و ئەو دۆسیەیە جێگەی بایەخی حکومەتە".ئاماژەی بەوەشدا، دەستیان بەگێڕانەوەی ئاوارەکان کردووە بە ئاوارەکانی دەرەوەی عێراقیشەوە. سوودانی، راشیگەیاند "ناجێگری بەهای دۆلار لە ماوەکانی رابردوودا، هۆکارەکەی پابەند نەبوونی حکومەتی پێشوو بووە بە رێککەوتنەکانی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا".

هەواڵ
18-04-2023

ڤیدیۆ.. مەسرور بارزانی سەردانی بازاڕی هەولێر دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی هەولێر دەکات. بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی بازاڕ و ئامادەکارییەکانی هاووڵاتییان بۆ جەژنی رەمەزانی پیرۆز، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی هەولێری کرد. https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/1270046440591732

هەواڵ
18-04-2023

هەشت کەس لە عێراق لەسێدارە دەدرێن

دادگای رەسافەی بەغدا سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەشت تاوانباردا سەپاند کە بە راکێشانی زیندانییەکانی نێو زیندانەکانی داعش تۆمەتبار کرابوون. رۆژی سێشەممە 2023/4/18 دەسەڵاتی دادوەری عێراق رایگەیاند، دادگای تاوانی رەسافە سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەشت کەسدا سەپاندووە، کە لە بەشی چاکسازی عێراقی، زیندانی تاجی و زیندانی کیفل و زیندانی کەرخ، زیندانن، بەهۆی ئەوەی بەیەکەوە پەیوەندیان کردووە بە زیندانیانی داعشەوە بۆ پێکهێنانەوە و پلاندانان بۆ هەڵهاتن لە زیندانەکان و دروست کردنەوەی هەیکەلیەتی رێکخراوەکە. راشیگەیاند: "تاوانبارەکان دانیان بەوەدا نا کە رێنماییان وەرگرتووە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی داعش لەناو زیندانەکاندا، هەروەها راکێشانی زیندانییەکان و دامەزراندنی میر و فەرماندەکان و بەستنەوەیان بە رێکخراوی داعش، ئەمەش دوای ئازادکردنیان لە زیندانەکان." ئەوەشی خستەڕوو، "دادگا بڕیارەکەی بەپێی ماددەی چوارەم و ماددەی دووەم 3ی یاسای دژە تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەرکردووە."

هەواڵ
18-04-2023

پارتی وەڵامی یەکێتی دەداتەوە

وەڵامێک بۆ چەواشەکاریەکەی مەڵبەندی هەولێری ینکمەڵبەندە بێئاگاو قین لەدڵەکەی هەولێری ینک لەڕاگەیەنراوێکی چەواشەکارانەیاندا هەندێک دێڕی بوغزاویان ڕیزکردوە،کەوادیارە خزمەتە بەردەوامەکانی حکومەت و گەشانەوەی هەولێر و خۆشەویستی خەڵکی بۆ سەرۆکی حکومەت بەتەواوی سەغڵەتی کردوون، بەجۆرێک کە بەرچاویان ڕەش بووەو شێوازی ئاخاوتنیشیان بیرچۆتەوە هەربۆیەش جگە لەچەواشەکاری هیچیتریان لەهەگبەدا نەماوە.چۆن ڕوتان دێت بڵێن خیانەتمان نەکردوە؟…!لەکاتێکدا بەنوێژی نیوەڕۆ و بەبەرچاوی هەمو خەڵکی کوردستانەوە لە ١٦ ئۆکتۆبەر نیوەی خاکی هەرێمتان فرۆشت و ئەوکات شانازیشتان بەو خاکفرۆشیەتانەوە دەکرد،خیانەتێکی سەلمێنراو بە وەسیقەی ئیمزاکراوی دەیان ئەندامی سەرکردایەتیتان.ئەو وەسیقەیەی کەلەتکە سەرۆکەکەتان دوای نۆشکردنی دووسێ تایگەری پڕ لەحەب، بەرزی کردەوە،کەچی دروشمی کوردستان یان نەمان دەڵێتەوەو کوردایەتیمان پێ دەفرۆشێت.کارو پیشەی ئێوە ڕونە بۆ هەمو خەڵکی کوردستان کەجگە لەخیانەت و خاک فرۆشی و چەواشەکاری و ملکەچی هیچیتر نیە،بەڵام پێمانخۆشە هەندێکیتان بیربێنینەوە تا چاووڕوتان نەبێت جارێکیتر دەم بکەنەوە.-مستەفا سەلیمی ڕادەست دەکەن و لەسێدارەی دەدەن. لەهەورامان و گەرمیان و سلێمانی بەچاوساغی ئێوە کادیرانی پەکەکە دەکرێنە ئامانج و ڕۆژانە دەکوژرێن. دەتانویست زوڵمی ڕۆژگار لەمەزڵوم عەبدی بکەن و میوانەکەتان بفرۆشن. لەهەموشیان قێزەونتر لەناوجەرگەی ئەو هەولێرەی کەئێستا دەتانهەوێ‌ چەواشەکاری تێدابکەن،لەکردەوەیەکی تیرۆرستیدا (عەقید هاوکار) و خێزانەکەتان کردە ئامانج. هەرچی وەبەرهێنەری سلێمانیە لەترسی سەرانەوەرگرتنی ئێوە شاریان جێهێشتوەو سەری خۆیان هەڵگرتوە. بەهۆی گەندەڵیەکانتان و بردنی داهاتی سنورتان لەلایەن ئەوەی پێیدەڵێن ئیدارەی گشتی، هاووڵاتیانی ئازیزمان لەنۆرەی موچە لەبەردەم بانکە بەتاڵەکانتاندا دەمرن. گوێ لەلیدوانی سەرانی شیعە و ئاغاکانتان بگرن ئینجا حاشا لە مەیلی چەندبارەی جاشیەتیتان بۆ بەغدا بکەن،کەلەوەشیان ناشیرین و دەستبەتاڵ دەرچون. ئێمە لەسەرچاوەی ڕقتان بەرامبەر بە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم تێدەگەین.کاتێک جەنابی سەرۆک وەزیران پێتان دەڵێت شەرمە ناتوانن ئیدارەی شارەدێیەک بکەن بۆ بەڕقەوە پەلاماری دەدەن لەکاتێکدا ئاماری دزی و ڕاو و ڕوتی دەروازە سنوریەکانتان ڕاستیەکانمان پێدەڵین. سەرۆک وەزیران ڕوی ڕەشی تیرۆرستان لەشەهیدکردنی (عەقید هاوکار) دەخاتەڕوو. پێتان دەڵێت دەستی پیسی حیزب لەفرۆکەخانە و دامودەزگای حکومەت بکشێننەوە. لەسەر ناحەق مجامەلەتان ناکات و پێتان دەڵێت بوەستن و هێڵە سورەکان چیتر مەبەزێنن.کەچی ئێوە هەر بەڕبەی تەقتەق دەیپێون و فێری حوکمڕانی نابن.سەرۆکی حکومەت خەریکی دەوڵەتداری و بنیاتنانە ئێوەش لەسەر ڕێگا خەریکی حەپەو چەقە و نەڕەن.پێشینان ڕاستیان فەرمووە "لەگەڵ ……کەوتینە چاڵ"بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی ٢ـــی پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵ
18-04-2023

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌

دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی باندێكی (6)كه‌سی ، كه‌ چه‌كی بانكی سا‌خته‌یان به‌كارهێناوه‌ بۆ دزینی بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌بانكێكی حكومی . ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنین ، كه‌ دوورو نزیك ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نیه‌و هیچ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌و تاوانه‌دا ده‌ستیان نه‌بوه‌و به‌شدار نه‌بوون‌ . داوا له ‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ دۆسیانه‌دا بكه‌ن و ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ مه‌رامی میدیایی خۆیان به‌كارنه‌هێنن . وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ 18ی نیسانی 2023

هەواڵ
18-04-2023

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت

کەمێک پێش ئێستا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە کۆی دەنگ بڕیاریدا بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران. بڕە پارەکە 400 ملیار دینارە.

1 2 ... 379 380 381 ... 1147 1148