Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13766 بابەت
هەواڵ
21-04-2023

لە یەکەم رۆژی جەژن گەنجێک کوژرا

بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی تەرمێک لەسەر رووباری سیروان دۆزرایەوە. راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رای گه‌یاند: " ئاگادار کراینەوە لەبوونی تەرمێک لەسەر ڕووباری سیروان و دەستبەجێ تیمه‌كانی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، چوونە شوێنی ڕوداوەکە و دوای ئەوەی بەڵگە و زانیاری دروست لەسەر تاوانەکە کۆکرایەوە، توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە، ئێستادا تۆمەتباره‌كه‌ لە لای پۆلیسە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستی پێکردوە." تۆمەتبار شەوی ڕابردوو بەچەکی جۆری دەمانچە هەستاوە بەکوشتی هاوڕێیەکی خۆی بەناوی (خالد ڕحیم محمد ) لەدایکبووی 1993 دانیشتووی قەزای کەلار بنگرد لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

هەواڵ
21-04-2023

سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژن لە موسوڵمانان دەکات

ئەمڕۆ هەینی، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و جیل بایدن خانمی یەکەمی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژنیان ئاڕاستەی موسوڵمانانی جیهان کرد رایانگەیاند، کاریگەر بوون بە دەستکراوەیی موسوڵمانان و بەخشینی دارایی لە رێگای زەکاتەوە، باسی لەوەشکردووە دڵخۆشن کە جارێکی دیکە توانیویانە جەژنی رەمەزان لە کۆشکی سپی بکەنەوە و هاتنی جەژنیش.

هەواڵ
21-04-2023

ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە شاری هەولێر

بەیانی ئەمرۆ لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان نوێژی جەژن بە کۆمەل ئەنجامدرا.

هەواڵ
20-04-2023

بەشێک لەناوچەکانی عێراق رۆژی شەممە کرایە جەژن

ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەکان لە عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز. لەلایەکی دیکەوە نوسینگەی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی هەینی تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی شەممە یەکەم ڕۆژی شەوال و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە. ئەوەش لەکاتێکدایە سعودیە و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و وەقفی سوننی عێراقی و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم بڕیاریاندا، سبەینێ هەینی بکرێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

هەواڵ
20-04-2023

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم. لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای خۆشی و بەختەوەری بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم و ئومێدی ئەوە دەخوازم خودای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ئارامی و ئاشتی و خێر و بەرەكەت بۆ گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت. مسعود بارزانی 29ـی ڕەمەزانی 1444ـی كۆچی20ی نیسانی 2023ی زایینی

هەواڵ
20-04-2023

هەولێر.. کۆنوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی جەژن ئەنجام درا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.4.20، بە سەرپەرشتى ئومید خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى جێگرانى پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار، قائیمقامی ناوەند، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەڕێوەبەرانی گشتی گەشت و گوزار و شارەوانییەکان، بەڕێوەبەرانی ئاسایشی بازگەکان و پۆلیسی هەولێر و هاتوچۆی هەولێر و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، نوێنەرانی زیرەڤانی و ئاسایشی هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ئامادەکاریەکانی جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز ئەنجامدرا. لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، دواى ئەوەى گفتوگۆ لە بارەى ڕەوشى بازاڕ و نرخ و جۆرەکانى خۆراك و پێداویستییەکانى هاوڵاتییان لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەشێوەیەکى گشتیى كرا، پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى هاتنى جەژنی ڕەمەزانى پیرۆز تەئکیدی لە چاودێریکردنی چڕ و ووردی بازاڕ و نرخ و کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان کردەوە و لێژنەی قائیمقامیەتى ڕاسپارد ئیجرائاتى توند لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە بکرێت کە نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لە سەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن، و ڕێگە نەدەن کەسانێک جەژنی مانگى ڕەمەزانی پیرۆز بقۆزێتەوە و یاری بە بازاڕ بکەن. لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە سەرپێچی و زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتیی، پارێزگاری هەولێر، هەموو پاڵپشتیەکی پارێزگاى بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دووپاتکردەوە و ڕایگه‌یاند: "بەهیچ شێوەیەک نابێت چاوپۆشی لە هیچ کەس و لایەنێک بکرێت کە سەرپێچی و زێدەڕۆیی بکاتە سەر موڵکی گشتیی، بەتایبەتى لەڕۆژانى جەژن و پشووەکان کەسانێک دەیانەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانى سەرپێچى و زێدەڕۆیى، بۆیە دەبێت بە هەماهەنگى و هاوکارى یەکتر و وەک یەک تیم، ڕێگرى بکەن لە زێدەڕۆیی و سەرپێچیەکان و چاوپۆشى لە هیچ کەس و لایەنێک نەکەن کە بیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەر ئەرز و موڵکى گشتی". لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری و قائیمقامیەتەکانی راسپارد، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان بۆ کرانەوەی سەمونخانە وفرن و خواردنگە و چێشتخانەکان میکانزمێکی گونجاو دابرێژن و هەوڵبدرێت لە ڕۆژانی جەژن کراوەبن. لە کۆتایدا، لە لایەن ئامادەبووانەوە لە بارەى چەند پرسێکى دیکەى پەیوەست بەو بابەتە، گفتوگۆکرا و جەخت لە چاودێریکردنی چڕ و ووردی هەڵمەتى پشکنین و دەستبەسەرداگرتنى خۆراک و ده‌رمانى خراپ و ماوە بەسەرچوو کرایەوە.

هەواڵ
20-04-2023

پەیامی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە سەرۆکی هەرێمەوە

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ موسڵمانان له‌ كوردستان و عێراق و هه‌موو جيهان، به‌تايبه‌تى له‌ خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان ده‌كه‌م. هيوادارم جه‌ژنى خێر و خۆشى و ئارامى و سه‌قامگيرى بێت و شادى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت.با هه‌موومان له‌سه‌ر ئاستى كه‌سى، له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رماندا جه‌ژن و ماناكانى بكه‌ينه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌ و چاكه‌ و پێكهاتنه‌وه‌ و لێبوردن و گه‌ردن ئازادى، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى ڕێزله‌يه‌كگرتن و خۆشه‌ويستى و ئاشته‌وايى بكه‌ينه‌وه‌.له‌سه‌ر ئاستى سياسيش هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق جه‌ژن بكه‌ينه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و كارى پێكه‌وه‌يى و كێشه‌ و ناكۆكييه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين. هه‌موومان پێكه‌وه‌ كار بكه‌ين بۆ مسۆگه‌ركردنى ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان.جه‌ژن له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.نێچيرڤان بارزانىسه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان٢٠\٤\٢٠٢٣

هەواڵ
20-04-2023

پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس وکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و کەشێکی ئارامدا ڕۆژانی جەژن بەسەر ببەن.بە ئومێدی ئەوەی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی و پەرەپێدانی ئاشتەوایی و تەبایی لە نێوان گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە جیهان. جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
20-04-2023

بەفەرمی سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی راگەیاند

سعودیە رایگەیاند، رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە

هەواڵ
20-04-2023

جەژنی رەمەزان دیاری کرا

لە سعودیا مانگی شەوال بیندرا و یەکەم رۆژی جەژن دیاری کرا. سیروان سالح شارەزای کەشناسی، رایگەیاند: لە وڵاتی سعودیا بە ئامێری CCD مانگی شەوال بە روونی بینراوە و رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان و یەکەم رۆژی مانگی شەوالە.

هەواڵ
20-04-2023

بڕیاری لێبوردنی گشتی دەردەچێت

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی پێکھێناوە بە مەبەستی ئامادەکردنی پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی و تائێستاش لیژنەکە لەسەر کارەکانی بەردەوامە. خالید شوانی وەزیری دادی عێراق، رایگەیاند: تەواوبوونی ئەو پرۆژە یاسایە دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە بۆ سەرجەم کوتلە و لایەنە سیاسییەکانی ناو ئیئتیلافی بەڕێوەبردنی دەوڵەت. وتیشی، ھیچ بەندکراوێک لە گرتووخانەکانی عێراقدا نییە کە بەبێ ئامادەبوونی خۆی حوکم درابێت، بەڵکو سەرجەم بەندکراوان بە ئامادەبوونی خۆیان لەلایەن دادگاکانەوە بە شێوەیەکی یاسایی حوکمدراون و ھیچ جۆرە پێشێلکاری و بێسەروشوێنکردنێکیش لەگرتووخانەکاندا نییە.

هەواڵ
20-04-2023

مەسرور بارزانی: نابێت مووچە و قوتی خەڵک تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت

دەقی پەیامەکە: ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتی هاووڵاتیانی خۆمان دەکەین و وێڕای هەموو کۆسپ و تەگەرە و فشارەکان، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانمان باشتر بکەین. ئێمە لە قۆناغە سەختەکانی کۆرۆنا و فشارە ئابوورییە ناوچەیی و جیهانییەکان، توانیمان لە مووچەدان و سەقامگیرکردنی باری ئابووریی هەرێم بەردەوام بین، لەمەولاش بە یارمەتی خوای گەورە و پاڵپشتی هاووڵاتیانمان لە خزمەتیان بەردەوام دەبین و گەشبینین بە باشتربوونی ڕەوشی هەرێم لە هەموو ڕوویەکەوە. نابێت هیچ کەس و لایەنێک لە هیچ شوێنێکی هەرێم رێگر بێت لە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە. نابێت مووچە و قوتی خەلک تێکەڵ بە ململانێ و کێشە سیاسییەکان بکرێت. پێویستە داهاتی وڵات  بۆ خزمەتی هاووڵاتیانمان بێت و دەبێت هەموو ئەو کەسانەی ئەو پرۆسەیە پەک دەخەن، لە بەرامبەر خەلک و یاسادا بەرپرسیار بن. مەسرور بارزانی 2023/4/20

1 2 ... 377 378 379 ... 1147 1148