جیهان

لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستی لە مێژودا دابەزی

19-04-2023
لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستی لە مێژودا دابەزی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لیرەی تورکی ئەمڕۆ لە نزمترین ئاستیدا لە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی مامەلەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ بەهای لیرەی تورکی دابەزی و یەك دۆلار بە 19 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرا و ئەمەش نزمترین ئاستی ئەو دراوەیە کە لەساڵی 2005ەوە وەکو دراوی چاپکراوە.
بەهای لیرەی تورکی لە ساڵی 2021ەوە بەهۆی هەڵئاوسان و ڕۆشتنی سەرمایەدارەکان بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕوی لە دابەزین کرد.

بەپێی ئامارەکان هەڵئاوسان لە ماوەی ساڵێکدا 50%ی تێپەڕاندوە و سیاسەتی نەقدی ئەو وڵاتە بەهای لیرەی دابەزاندوە.