شه‌وی 5 له‌سه‌ر 6ی ئایاری داهاتوو كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی نه‌یزه‌كه‌كان له ئاسماندا ده‌بینرێ و به‌شێك له دانیشتووانی گۆی زه‌وی ده‌توانن كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و نه‌یزه‌كانه ببینن. ناوه‌ندی فه‌له‌كناسی ئاسمانی مۆسكۆ ئاشكرای كرد کە ئەگەری هەیە زیاتر دانیشتووانی باشووری رۆژهه‌ڵات و سه‌رووی هێڵی ناوه‌ڕاستی گۆی زه‌وی ده‌توانن له‌و شه‌وه‌دا كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی نه‌یزه‌كه‌كان ببینن. ناوه‌ندی فه‌له‌كی ئاسمانی مۆسكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ساڵانه كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی نه‌یزه‌كه‌كان ڕوو ده‌دات، به‌ڵام كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه زیاتر له‌نێوان 15ی نیسان بۆ 28ی ئایار ڕوو ده‌دات و هه‌روه‌ها كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كانیش له كاتژمێرێكدا 30 نه‌یزه‌ك ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌مجاره زۆر زیاتره و ره‌نگه له كاتژمێرێكدا كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی 50 نه‌یزه‌ك ببینرێ.
پارچە زەویەک لە دوبەی بە 34 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، کە ئەمەش گرانترین پارچە زەویە کە فرۆشرابێت. زەویەکە دەکەوێتە دوورگەی کەنداوی جومەیرا "جومەیرا بای" کە دورگەیەکی پیشەسازیە لەسەر شێوەی ئاژەڵی کەرکەدەن دروستکراوە و ڤێلا و شوقەی نزمی تیدایە.دەبێت بە پردێکی 300 مەتری بگەیتە دورگەکە، کە دەکەوێتە بەرامبەر کەناراوەکانی جومەیرا. بەگوێرەی فەرمانگەی زەوی دوبەی، زەوییەکە دوو ساڵ لەمەوبەر بە 36.5 ملیۆن درهەم فرۆشراوە، واتە فرۆشیار 88.5 ملیۆن درهەمی قازانج کردووە. لەم دواییانەدا بازاڕی خانووبەرەی دوبەی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و خواستی زۆرێک لە دەوڵەمەندەکانی جیهانەوە بۆ پاشەکەوتکردنی بەشێک لە سامانەکانیان لە رێگەی کڕینی موڵک لە شارێکدا کە باجی کەمی تێدایە و رێژەیەکی تاوانی گەورەی تێدا نییە. رووسەکان لە پلەی پێشەوە دێن بۆ کڕینی موڵک لە دوبەی، لە کاتێکدا سیستەمی ڤیزای نیشتەجێبوونی درێژخایەنی رێگە پێدراوە بۆ راکێشانی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت وەبەرهێنان لە کەرتی خانووبەرەدا بکەن.
ئەم ساڵ بارانبارین لە سەرووی نۆڕماڵ دەبێت، ئه‌مەش دەبێتە هۆی دواكه‌وتنی وه‌رزی گه‌رما و هاوین. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ى نیسان، شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شناسى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “وادەی باران بڕانی ئاسایی ساڵانە له 5ى ئایار ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ زیاتر لەو مەودایە وه‌رزى دابارین درێژ ده‌بێته‌وه. ئەو مەودایەی لە وەرزی دابارین کە ماوە لە تەواوی ناوچەکان بارانبارین لەسەرووی نۆڕماڵ دەبێت ئه مەش دەبێتە هۆی وەرزی هاتنی گەرما دوابكه‌وێت”. هاوکات پێشبینیی دەکەین وەرزی گەرماو هاوینی ئەمساڵ تەمەنی کورت‌تر بێت لە وادەی ئاسایی خۆی، ئەویش بەهۆی ڕوودانی دیاردەی ئێل نینۆ و درەنگ کۆتایی هاتنی وەرزی دابارین و زوو دەستپێکردنەوەی وەرزی دابارینی 2023 – 2024 پێش وادەی ئاسایی خۆی، کەوادەی ئاسایی خۆی 23 – 9ـیە و به پاییزێکی پڕ باران و شەپۆلەوە دەست پێدەکات و له ساڵانی پێشتر زووتر پەڵە دەدات و وەرزی دابارینی 2023 - 2024 سەخت دەبێت لەتەواوی ناوچەکانمان و دابارین ( باران + بەفر + تەرزە ) دەچێتە سەرووی نۆڕماڵ هەوری ناوازەی ماماتۆس و سۆپه ر سێڵ بونیان دەبێت.
رۆژی دووشەممە 24ی نیسانی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛ لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە 24/4/1974 سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان. ئەو كارەساتە زوڵمێكی گەورە و لاپەڕەیەكی تری دڕندەیی ڕژێمی بەعس بوو بەرانبەر گەلی كوردستان. بەڵام هێز و ئیرادەی گەلی كوردستان لە فڕۆكە و ناپاڵم بەهێزتر بوو و دواجار ئیرادەی كوردستان بەسەر زوڵم و داگیركاریدا سەركەوت.
لەکۆی 8 هەرێم کە داوای میوانداریی پاڵەوانێتییەکەیان کردبوو هەرێمی کوردستان مافی میوانداریی جامی کۆنیفای بردەوە. جامی کۆنیفا چوار ساڵ جارێک بۆ هەرێمە بێ وڵاتەکان ئەنجام دەردرێت و هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستانیش وەکو یەکێک لەو هەرێمە بێ وڵاتانەی لە جیهاندا هەن بەشداریی ئەم پاڵەوانێتییە دەکات. پێشووتر و لەساڵی 2012 کوردستان میوانداری یارییەکانی ئەو جامەی کرد‌و پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، کە یاریەکانی لەسەر یاریگەیی فڕەسۆ هەریری، یاریگەیی دهۆک و یاریگەی سلێمانی بەڕێوەچوون.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە کوژرانی یەکەم هاووڵاتیی عێراقی لە سوودان راگەیاند. ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەمرۆ وەزاروتی دەرەوەی عێراق لە ئاگەداریەک داوای لە هاوڵاتیانی کرد کە بەزوترین کات پەیوەندیان پێوەبکەن.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوا دەکات، ئەو هاووڵاتییانەی لە سوودانن پەیوەندیمان پێوەبکەن. وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوا دەکات، ئەو هاووڵاتییانەی لە سوودانن "بەپەلە پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن"00249905405402002647730550870
رۆژی یەکشەممە 23ـی نیسانی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت. ئەمرۆ کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بارانبارین لەدوای نیوەڕۆدا دەبێت و هەندێک جار بەشێوەی لێزمەباران دەبێت. شەویش شەپۆلەکە کۆتایی دێت. راشیگەیاند کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر هەولێر، دەوروبەری سلێمانی، دەڤەری بادینان و سۆران دەبێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەبارەت بە جووتیارانی پەلکانە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کردووە. راشیگەیاند، سوودانی پێی گوتوە کە قبووڵ ناکەین غەدر لە خەڵکی پەلکانە بکرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبی هاوردە، هێرشیان کردە سەر کوردانی گوندی پەلکانە لە سنوری پارێزگای کەرکوک.
مالی پیاوێکی خەلکی شاری بەسرە دەروخێندرێ دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ٧ ساڵان. لێكۆڵینه‌وه‌كان و دانپێدانانه‌كان ده‌ریانخستوه كه تۆمه‌تباره‌كه كچه‌كه‌ی بردوه‌ته خانویه‌كی چۆڵ و دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردوه‌ته‌سه‌ر، كوشتویه‌تی و ته‌رمه‌كه‌ی خستوه‌ته ناو زبڵدانێكه‌وه. سه‌ره‌تا باوكی كچه‌كه له كامێراكانی چاودێرییه‌وه ماڵی تۆمه‌تباره‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌و چوه‌ته سه‌ر ماڵیان و پرسیاری كچه‌كه‌ی لێكردوه، ئه‌ویش پێی وتوه كه گوایه دوای ئه‌وه‌ی شیرینیی بۆ كڕیوه، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه جێی هێشتوه. باوكه‌كه به‌م قسانه قه‌ناعه‌تی نه‌كرد و پۆلیسی ئاگادار كردوه، پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه كرد و هه‌موو راستییه‌كانی به تۆمه‌تباره‌كه ده‌رخست، دواجار دادگا بڕیاریدا ماڵی تۆمه‌تباره‌كه بڕوخێنێت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری حكومه‌تی خۆجێیی به‌سره كه بڕیاریداوه دانیشتوانی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی زیاده‌ڕۆ ئه‌گه‌ر تاوان ئه‌نجام بده‌ن، ماڵه‌كانیان بڕوخێندرێت.
تەواوی ستافی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە خەرتوومی پایتەخی سوودان باڵیۆزخانەکەیان چۆڵکردووە و بۆ ماوەیەکی کاتیش باڵیۆزخانەیان داخست. جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند: شانازی بە ستافی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەکات کە توانیویانە بەسێوەیەکی پیشەگەرانە کارەکانیان ئەنجامبدەن و بەردەوام لەگەڵ هاوڵایانی ئەمەریکا و سوودان لە پەیوەندیدابن. بایدن داواشیکرد هەردوو لایەنی شەڕ بەزووترین کات ئاگربەست رابگەیێنن و رێز لە بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیانیان بگرن و رێگە بدەن هاوکاری مرۆییان بگاتە دەست.
سێ ئه‌ندامی یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا و 5 كه‌سی دیکەش برینداربوون. ئه‌مشه‌و شەممە 2023/4/22 له‌سه‌ر رێگای داقوق – كه‌ركووک، رووداوێكی ھاتوچۆ روویدا سێ ئه‌ندامی یه‌ك خێزان كه باوكێك و دوو منداڵی بوون، گیانیان له‌ده‌ست دا. لە رووداوه‌کەدا پێنج كه‌سی دیکەش برینداربوون.