له‌هه‌فته‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ڕفێندراون. رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: شەوی چوارشەممە 19ی4ی2023، سیامەک هەیاسی، خەڵکی بۆکان لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ڕفێندرا. هەروەها رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش ، ئالان داغدار، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه لە شوێنی کارەکەی ڕفێندراوه. هه‌ر له هه‌فته‌ی رابردوو، کاوە ساڵحی، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕفێندراوه. هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، کاوە ساڵحی تەمەن42 ساڵ و خێزاندار، لە کاتی گەڕانەوە لە ڕێگای هەشترود_ مەراغە لەلایەن هێزە مەدەنییەکان لەپێش چاوی کچە نۆ ساڵانەکەی ڕفێندراوه. لەکاتی ڕفاندنی ئەم هاووڵاتییانەدا، سەرەڕای پشکنینی ماڵەکانیان، هێزەکان دەستیان بەسەر کەلوپەلە تاکە کەسیەکانیش گرتوە وەک لاپ‌تۆپ، مۆبایل و کارتی میمۆرییەکان. له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی هه‌نگاودا هاووه، هه‌ر له ماوه‌ی هه‌فته‌ی پێشوودا حەوت هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بۆکان بەناوەکانی ڕزگار بەیگزادە بابامیری، ئەبوبەکر مامزادە، ئەحمەد مامزادە، سۆران قاسمی، پژمان سوڵتانی، جەلیل مەولودی و کاوە ئازادی لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. رێكخراوی هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه، هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش ، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدانییە.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی بە بۆنەی 29ـیە‌مین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان بڵاوكرده‌وه. ده‌قی په‌یام:به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان به‌ڕێزان / سه‌رنووسه‌ر و كارمه‌ندان و ستافی گۆڤاری گوڵانسڵاو رێز…به‌بۆنه‌ی 29ـیە‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ته‌واوی كارمه‌ندان و ستافی گۆڤاری گوڵان و خوێنه‌رانتان ده‌كه‌م. گۆڤاری گوڵان وه‌ك گۆڤارێكی پابه‌ند به ئیتیكی رۆژنامه‌وانی خزمه‌تێكی به‌رچاوی به كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان كردووه و، رۆڵێكی دیاری هه‌بووه له‌پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كاندا و، هه‌وڵیداوه گیانی ته‌بایی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی له نێوان ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی كوردستان پته‌وتر بكات و، هه‌موو كاتیكێش ناوه‌ندێك بووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێر و بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه. به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێكی دیكه سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونتان ده‌كه‌م و، هیوادارم زیاتر پابه‌ندبن به بنه‌ماكانی كلتوری ره‌سه‌نی كورد و كوردستان و، رۆڵێكی زیاتر له پاراستنی به‌هاو پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بگێڕن، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ دەخوازین. مسعود بارزانی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق: یه‌ده‌گی ئاوی عێراق سەدا 30 زیادیكردووه. وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، لە یەک کاتدا دیدار و کارەکان لەنێوان لایەنی عێراقی – تورکی و عێراقی – ئێرانی سەبارەت بە پشکی ئاوی عێراق لە هەردوو رووباری دیجلە و فوڕات بەردەوامیان هەیە. خالد شه‌مال گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوه، پلانی کشتوکاڵی هاوینە پارێزگاری لە باخە بەرهه‌مدارەکان و بەربوومی دیکە دەکات، ئەگەر به‌ردانه‌وه‌ی ئاو لە تورکیا به‌باشی به‌ڕێوه بچێت ئەوا رێگە به‌پلانی کشتوکاڵی هاوینەی بچووک و مامناوەند دەدرێت. راشیگەیاند هەنگاوی کردەیی نراوە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنێکی پێشوو لەنێوان عێراق و تورکیا کە پەرلەمانی هەردوو وڵاتیش پەسندکراوە و یەکێک لە بڕگەکانی رێککەوتنەکەش یەکلاییکردنەوەی بەشە ئاوی عێراقە لە رووباری دیجلە. باسی لەوەشکرد، بەردانەوەی ئاوی رووباری دیجلە باشتر دەبێت بەتایبەتی کە لایەنی تورکی لەمبارەیەوە پابەندن بە رێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا.
بەبۆنەی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بلاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی ( کوردستان ) لەلایەن ڕەوانشاد میر میقداد مەدحەت بەردخان و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، گەرمترین پیرۆبایی لە ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکارانی کوردستان دەکەم و هیوای پێشکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم. بزاڤی ڕۆژنامەگەری و ئازادی بیروڕا و ڕاگەیاندن لە هەرێمی كوردستان، لە پەرەپێدان و گەشەپێدانی بەردەوامدایە و حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە ئازادی ڕاگەیاندن و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ ڕۆژنامەنووسان بۆ ئەوەی ئازادانە و لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكان و ئیتیكی كاری ڕۆژنامەوانی و پێوەرە نێودەوڵەتییەكان، کار و ئەرکەکانیان بەجێ بگەیەنن. هیوادارم رۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كوردستان، کاربکەن لە پێناو برەودان و پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و كولتووری بەیەكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و گرنگیدان بە پرسە نیشتمانییەکان و داکۆکیکردن لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری و جێی هیوای هەموو كوردستانیان. ئومێدەوارم ئامانجی سەرەكیی میدیاكارانی كوردستان، گەیاندنی ڕاستی و زانیاری باوەڕپێکراو و هاوسەنگ و خزمەتكردنی خەڵك و هاووڵاتیانی كوردستان و بەرگریکردن بێت لە مافەکانی خەڵکی کوردستان. نابێت دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ببنە سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی هزری توندڕۆیی و هاندانی توندوتیژی و سووکایەتیکردن بە خەڵک و بەها و سیمبۆلە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان . لەم یادەدا بە ڕێز و پێزانینەوە، یادی هەموو ئەو ڕۆژنامەونووس و نووسەر و ڕۆشنبیرانەی کوردستان دەکەینەوە کە بە بیر و بەرهەمەکانیان ، خزمەتێکی زۆری زمان و ڕۆشنبیریی کوردیی و دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانیان کرد و گیانیان لەم پێناوەدا بەخت کرد. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەبۆنەی یادی ١٢٥ سالەی رۆژنامەگەری کوردی، نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بلاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: يادى (125) ساڵه‌ى ڕۆژى ڕۆژنامه‌گه‌ريى كوردى و (25) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سه‌نديكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان له ته‌واوى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. سڵاو له ياد و گيانى ميقداد ميدحه‌ت به‌درخان ـ ى پێشه‌نگ كه يه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ى (كوردستان)ى چاپ و بڵاوكرده‌وه. له‌م ياده‌دا هه‌موو پشتيوانييه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و ئازاديى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ڕاده‌ربڕين و ئازاديى قه‌ڵه‌م و نووسين دووپات ده‌كه‌مه‌وه. ئازاديى ڕۆژنامه‌گه‌رى، بنه‌ما و كۆڵه‌يه‌كى سه‌ره‌كيى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى زيندووى پێشكه‌وتووه، پێويستييه‌كى له‌پێشى بره‌ودان به ديموكراسى و ئازادييه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤه، بۆيه ده‌بێ پارێزگارى لێ بكرێت. وشه به‌رپرسياريه‌تييه، بۆيه داوا له ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان ده‌كه‌م به‌وپه‌ڕى ئه‌مانه‌ت و به‌رپرسياريه‌تييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وشه‌دا بكه‌ن و ئازاد و پيشه‌يى و ڕاستگۆيانه هه‌واڵ و ڕووداوه‌كان بگوازنه‌وه. كار و ئه‌ركى خۆيان به ڕێكوپێكى و له چوارچێوه‌ى ئێتيكى ڕۆژنامه‌وانيدا جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ڕۆڵى دروستى خۆيان له ده‌ستنيشانكردنى هه‌ڵه و كه‌موكوڕييه‌كان و ڕاستكردنه‌وه‌يان بگێڕن. سڵاو و دروود بۆ هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ى له سه‌رده‌مى خه‌بات و ئازاديدا گيانيان به‌خشى. ياديان هه‌ميشه به خێر. نێچيرڤان بارزانىسه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان22ى نيسانى 2023
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە، نەخۆشییەکی گواستراوە بە ناوی هەوکردنی پەردەی مێشک بڵاوبووەتەوە. بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی نەخۆشییەکی مەترسیداری گواستراوە، لەنێو منداڵاندا بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە تائێستا نزیکەی 30 منداڵ بەهۆی توشبون بەو نەخۆشییە داخڵی نەخۆشخانەکان کراون. دکتۆر ئازاد مستەفا ڕاشیگەیاند:نەخۆشییەکە گواستراوەیەو ترسمان هەیە زیاتر بڵاوبێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارمانداوە، بە هەمو شێوەیەك سەردانكردنی نەخۆش، لە نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە قەدەغە بکرێت.
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە: هێرشی ئەمڕۆی سەر گوندی پەلکانەی ڕۆژئاوای کەرکووک ، هەوڵێکی نەزۆکە بو تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنییەی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال خەریکین دروستی دەکەین بۆ ئاشتەوایی و چارەسەریی کێشەکان و هەنگاونان بەرەو سەقامگیری.پەلاماردانی کوردانی پەلکانە و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە لە ڕێگەی ترس و تۆقاندن سەرکۆنە دەکەین و داکوکی لە سەر جێبەجێکردنی مادەی 140 ی دەستوور دەکەینەوە لە پێناو چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و نەهێشتنی ئاڵوزی لەو ناوچانە و ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2023/4/21
زیاتر لە 400 کەس لە عەرەبی هاوردە هێرشدەکەنە سەر دانیشتووانی کوردی گوندی پەلکانە. ئەمڕۆ هەینی (21ـی نیسانی 2023)، زیاتر لە 400 کەس لە عەرەبی هاوردە لە گوندی پەلکانە بە دار و بەرد، رووبەڕووی هاووڵاتییانی کورد بوونەتەوە و زیاتر لە 10 هاووڵاتی کوردی گوندەکە برینداردەکەن. ئێستا هێزێکی سوپای عێراق گەیشتوونەتە گوندی پەلکانە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و رێگریکردن لە تەشەنەکردنی رووبەڕووبوونەوەی نێوان کوردانی ناوچەکە و عەرەبە هاوردەکان.
دوای کەمتر لە دوو سەعات ئاگربەست شکێنراو سوپای سودان ھێرشەکانی لە چەند ناوچەک دەستپێکردەوە و تیایدا فڕۆکە و چەکی قورسیش بەکارھێندراوە. بەرەربەیانی ئەمڕۆ، لەسەر داوای ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھێزەکانی پشتیوانی خێرا ئاگربەستێکیان بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاند بەلام دوبارە شەرەکە دەستیپێکردەوە لەئێستاشدا شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لەنێوان ھەردوولا بەردەوامە. ھاوکات عەبدولفەتاح بورھان سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری سودان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەم قۆناغە پڕ نەھامەتیە تێدەپەڕێنن و کاردەکەن بۆ گواستنەوەی حوکمی سەربازی بۆ حوکمی مەدەنی. لەلایەکی ترەوە، رێکخراوی تەندروستی جیھانیش رایگەیاند، لەسەرەتایی شەڕ و پێکدانەکانەوە لە سودان تائێستا ٤١٣ کەس کوژراون و سێ ھەزار و ٥٥١ کەسیش برینداربوون، ھەروەھا وەزارەتی تەندروستی سودانیش ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە کۆی ١٣٣ نەخۆشانە، تەنیا ٢٥ نەخۆشخانە خزمەتگوزاری تێدایە.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایدەگەیەنێت، سەردان و گفتوگۆیان بۆ لای جێگری سەرۆکی حکومەت بەردەوام دەبێت. پشتوان سادق، وەزیری ئەوقاف رایگەیاند: "ئێمە لە حکومەت پێکەوە ئیش دەکەین، بۆیە ئەم سەردانانە شتێکی ئاساییە، پرۆسەی سەردانیکردنی جێگری سەرۆکی حکومەت بەردەوام دەبێت، ناکرێ بڵێین کۆتایی هاتووە یان گەیشتوینەتە ئەنجام، بەڵام بەردەوام دەبین". راشیگەیاند: "ئەو کێشانەی کە هەن کێشەی گەورە نین تا چارەسەر نەکرێن، دەکرێ بە گفتوگۆ لەناو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران هەموو گرفتەکان چارەسەر بکەین". رۆژی 17/4/2023، تیمێکی حکومەت بە مەبەستی گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی بۆ نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە.
کەشناسی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی رۆژی راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک باران لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵات، لە ناوچە شاخاوییەکان دابارین زیاتر دەبێت هەندێک کات تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت. کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەی گەرما بە نزیکەی ( 1 تا 3 ) نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی شەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 27 پلەى سیلیزى سلێمانی: 25 پلەى سیلیزى دهۆک: 23 پلەى سیلیزى کەرکووک: 30 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 25 پلەى سیلیزى زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى گەرمیان: 33 پلەى سیلیزى
بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی تەرمێک لەسەر رووباری سیروان دۆزرایەوە. راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رای گه‌یاند: " ئاگادار کراینەوە لەبوونی تەرمێک لەسەر ڕووباری سیروان و دەستبەجێ تیمه‌كانی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، چوونە شوێنی ڕوداوەکە و دوای ئەوەی بەڵگە و زانیاری دروست لەسەر تاوانەکە کۆکرایەوە، توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە، ئێستادا تۆمەتباره‌كه لە لای پۆلیسە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستی پێکردوە." تۆمەتبار شەوی ڕابردوو بەچەکی جۆری دەمانچە هەستاوە بەکوشتی هاوڕێیەکی خۆی بەناوی (خالد ڕحیم محمد ) لەدایکبووی 1993 دانیشتووی قەزای کەلار بنگرد لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.