جیهان

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە سودان چۆڵکرا

23-04-2023
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە سودان چۆڵکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

تەواوی ستافی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە خەرتوومی پایتەخی سوودان باڵیۆزخانەکەیان چۆڵکردووە و بۆ ماوەیەکی کاتیش باڵیۆزخانەیان داخست.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند: شانازی بە ستافی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەکات کە توانیویانە بەسێوەیەکی پیشەگەرانە کارەکانیان ئەنجامبدەن و بەردەوام لەگەڵ هاوڵایانی ئەمەریکا و سوودان لە پەیوەندیدابن.

بایدن داواشیکرد هەردوو لایەنی شەڕ بەزووترین کات ئاگربەست رابگەیێنن و رێز لە بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیانیان بگرن و رێگە بدەن هاوکاری مرۆییان بگاتە دەست.