عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کوڕەکەیدا قسەی کرد و رایگەیاند، کوڕەکەی نیڤشکان بووە، بۆیە ئەوەیان قۆستووەتەوە و کوشتوویانە. گوتیشی، "جگە لەو کەسانەی کە دیاریکراون و تاوانەکەیان کردووە، کێشەمان لەگەڵ کەس نییە". عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک رایگەیاند، "لەبەرئەوەی کوڕەکەم چەند ساڵێک لەمەوبەر لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەمئەندام بوو، زۆر خۆشەویست و تایبەت بوو لامان، هیچ پەیوەندییەکیشی بە ململانێی دوژمنداری و سیاسییەوە نەبووە، توانای چەکداریشی نەبووە، مەگەر بۆ خۆشی وێنەی بە چەکەوە گرتبێت." عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک پێیوایە ئەو کارەی بەرامبەر کوڕەکەی کراوە "کارێکی نامرۆڤانە و نامەردییە، ئێمە گەنجێکی زۆرمان هەیە، کوڕ و برام هەیە، کەچی لەو کەمئەندامە ئاڵان، سەرەڕای ئەوەی کە گەنجێکی تایبەت و خۆشەویست بوو لامان، لە سەرووی هەر رووداوێکەوە بەسەرمان بێت، سوپاسی خوای گەورە دەکەین و پەیوەستین بەو رێسایانەی کە شەریعەتی ئیسلام بۆمانی داناوە." عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک داوایەکی ئاراستەی کەسوکاری کرد و گوتی، "داوا لە هەموو خەڵکی خۆمان، ئەندام و لایەنگر، پشتیوان و کەسوکارمان دەکەم، بۆ ئەمڕۆی کوردستان نامانەوێ بەهۆی ئێمەوە دۆخی سیاسی کە خۆی نالەبارە، تێکبچێت، دەبێت ئارامیی هەرێمی کوردستان و شاری خۆشەویستی چەمچەماڵ کە ئێستا نیوەی خەڵکەکەی لێرە کۆبووەتەوە، لە سەرووی رووحی منیشەوە بێت." ئەو لەسەر بابەتە زیاتر قسەی کرد و گوتیشی، "داوا لە خەڵکی ئێمە، ئەندام و لایەنگر و پشتیوانانمان دەکەم، جگە لەو چەند کەسەی کە دیاریکراون و شاراوەنین، دەست بۆ هیچ هێز و کەس و لایەنێک نەبرێت لە چەمچەماڵ و ناوچەکانی دیکەی کوردستان، رەچاوی ئەم دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان دەکەین و دەمانەوێ ئارامیی شارەکەمان و هەرێمی کوردستان بپارێزین، بەهۆی ئێمەوە هیچ رووداوێکی نەخوازراو روونەدا، جگە لەو کەسە دیاریکراوانە ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ کەسی دیکەدا نییە."
پۆلیسی گهرمیان ئاماری دزیکردنی له رۆژانی جهژندا راگهیاند كه لهڕۆژانی جهژنی ڕهمهزاندا ههشت تۆمهتبار بهتۆمهتی دزیكردن دهستگیر كراون. عهقیدی مافپهروهر عهلی جهمال قدووری بهرپرسی راگهیاندنی پۆلیسی گهرمیان له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه "بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوانی گهرمیان لهڕۆژانی چهژنی ڕهمهزاندا ههشت تۆمهتبار دهستگیر دهكات كه سێ لهتۆمهتباران چوار تاوانی دزیكردنیان بهیهكهوه ئهنجامداوه كهتاوانی دزیكردن له كێڵگهی پهلهوهر و سێ باخی هاوڵاتیان له گوندی گردهگۆزینه و گوندی صالح ئاغا بوون". عهقید عهلی جهمال قدووری دهڵێت: "چوار تۆمهتباریان بهتۆمهتی دزینی ماتۆڕسكیل لهگهڕهكهكانی قهزای كهلار دهستگیركراون و دهست بهسهر سێ ماتۆڕسكیلی دزراودا گیراوه". بهرپرسی راگهیاندنی پۆلیسی گهرمیان وتیشی: "تۆمهتبارێكی تر بهتۆمهتی دزیكردن لهماركێتێك دهستگیركراوه".
زیاتر لە 200 خیزانی کوردی رۆژئاوا کە خەڵکی ناوچەکانی گرێ سپی، سەرێ کانی، عەفرین و کۆبانێن بەهۆی شەڕو ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتەوە گیریان خواردووە. بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی سوودانەوە، ئەو کوردانەی نیشتەجێی ئەو وڵاتەن داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەن بەهانایانەوە بچن. لە راگەیەندراوەکەی کوردانی رۆژئاوای کوردستان لە سوودان داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی و پارێزگاری هەولێر دەکەن "کە هەمیشە لەگەڵ کوردان وەستاونەتەوە لە حاڵەتە لەناکاوەکان و هاوکاری و پشتیوانیان پێشکەشکردوون" بەهانای ئەوانیش بچن و خۆیان و منداڵەکانیان لە نزیکترین دەرفەتدا لە سوودان رزگاربکەن.
ئاسایشی ههولێر لهبارهی كوژرانی هاووڵاتییهك بهناوی كاوه بازیانی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، ئهمه دهقهكهیهتی: راگەیهندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە: دوای ئەوەی لە رێککەوتی 20/4/2023 لە شاری سلێمانی نزیک قەزای تاسلوجە هاوڵاتییەک بە ناوی ( کاوە بازیانی) بریندار کراو دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا ، لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری ئەم رووداوە دەرچووە بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی ، دوای ئەوەی زانیاریمان بەدەست گەیشت تۆمەتبارەکە بەرەو شاری هەولێر هەڵاتووە، دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانمانەوە بەدواداچوون کراو تواندرا شوێنی تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکرێت لە شاری (هەولێر/ گەڕەکی راستی) لە ماڵی هاوڵاتی ( عەلی مەحموود محەمەد) ناسراو بە ( عەلی سیاسی) خۆی حەشارداوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ، هێزەکانمان توانیان لە بەرەبەیانی رێککەوتی 25/4/2023 تۆمەتبار ( بابان ئیبراهیم حەبیب قاسم) دەستگیر بکەن و هەروەها هاوڵاتی ( عەلی مەحموود) دەستگیر بکرێت، کە لە ماڵەکەی خۆی تۆمەتبارەکەی داڵدەدابوو، بە ماددەی (271) لە یاسای سزادانی عێراقی ، بەپێی تایبەتمەندی تۆمەتباران رێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر و رەوانەی دادگای تایبەتمەند بەم تاوانە دەکرێن. بەپێویستی دەزانین سوپاسی دانیشتوانی شاری هەولێر بکەین کە هەمیشە هەماهەنگ بوون لە پێدانی زانیاری بە دەزگا ئەمنییەکان ، هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەولێر دڵنیادەکەینەوە کە هەمیشە هێزەکانمان چاوکراوەن و هیچ کەسێک لەسەرووی یاساوە نییە و ئامادەن بۆ پاراستنی ماڵ و گیانیان و دەستگیرکردنی تاوانباران. https://www.facebook.com/Asaishy.hawler/videos/1635240640222026
لە قەزای چەمچەماڵ کوڕێکی عەبدوڵای کوێخا موبارەک بە دەستڕێژ کوژرا. کوڕەکە ناوی سەرهەد عەبدوڵا کوێخا موبارەکە و لەدایکبووی ساڵی 2001ە. بکوژەکان کێشەی کۆنیان لەگەڵ بنەماڵەی عەبدوڵلای کوێخا موبارەک هەبووە و بە یاسای یەکلاییان نەکردۆتەوە.
وەزارەتی ناوخۆ لە راگیێندراوەکەیدا، پێنج داواکاری دەخاتە بەردەستی حزب و لایەنە سیاسییەکان و دەشڵێت: داوای هاوکاری و پاڵپشتی دەکەین. دەقی داواکارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ حزب و لایەنە سیاسییەکان: یەکەم/ داوا دەکەین حزب و هێزه سیاسییەکان بەشداری بکەن له هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنی هاووڵاتیان و ئه ندامانیان تا له باری زۆر پێویستدا نەبێت چەک له ماڵەکانیان نەبێت و چەکی بێ مۆڵەت هەڵنەگرن. بوونی چەک لە هەرماڵێک دەرەتی توندوتیژی و تاوان و یەکلاکردنەوەی کێشەی تەنانەت بچووکیش به توندوتیژی زیاد دەکات بۆیه ئەگەر زۆر، پێویست نەبێت بۆ سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان و ئەندامانی خێزانەکانیان گونجاو نیه چەک لەناو ماڵاندا هەبێت. دووەم/ پێمان باشه ئاگاداری ئەندام و لایەنگرانتان بکەن ئەوانه ی چەکیان هەیه بەپێی یاسا و رێنماییه بەرکارەکان خۆیان بگونجێنن. سێیەم/ داوا دەکەین کەناڵەکانی میدیاتان بخەنه خزمەت پرۆسەکانی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ناتوندوتیژی بۆئەوەی هانی هاووڵاتیانمان بدەین که ناکۆکییەکان لڕێی دادگا و پەیوەندییه کۆمەڵایەتییەکان و گفتوگۆ چارەسەر بکەن و پەنا بۆ چەک و توندوتیژی نەبەن. چوارەم/ داوا دەکه ین هیچ حزب و لایەنێکی سیاسی چەک دەمانچه و کڵاشینکۆف له هیچ بۆنەیەکدا وەکو دیاری نەبەخشێته ئەندام و لایەنگرانی خۆی. پێنجەم/ داوا دەکەین حزب و لایەنه سیاسییه کان لەپێناوی کەمکردنەوەی دەرفه تی تاوان و بەکارهێنانی چەک لەبارەگاکانیان کۆگای هەڵگرتنی چەک بۆ پاسەوانەکانیان دروست بکەن بۆئەوەی پاسەوانی بارەگاکانیان تەنیا لەکاتی پاسەوانیدا چەکیان لەلابێت و لەگەڵ خۆيان چەک نەبەنه ماڵەوه. وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاند، به جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانه زەمینەیەکی باشتر بۆ کۆمەڵگەی کوردستان بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و کەمکردەوەی دیاردەی چەکداری دروست ده بێت که دواجار ئەمه دەبێته هۆی کەمبوونەوەی دەرفەتی تاوان و توندوتیژی، ئەمەش به قازانجی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانمان تەواو دەبێت بۆیه چاوەڕوانی پاڵپشتی و هاوکاری له هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەین.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی لە مارک ڕووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا پێگەیشت. سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵدا. سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەکات وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری . سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، هەروەها لە نامەکەیدا باس لەوە دەکات کە چەندین دەرفەت هەن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوودوەرگرتن لە پسپۆڕی و شارەزایی و بەشداریکردن لە خول و پرۆگرامەکانی ڕاهێناندا.
پارێزگاری هەولێر ئاماری گشتیی ژمارەى هاتنى گەشتیار و ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵی بڵاوکردەوە. بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بە سەرپەرشتی بەڕێز پارێزگاری هەولێر، لەلایەن لیژنەى ئەمنى پارێزگای هەولێر بە مەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەر و ماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان ئامادەکاری بۆ کرابوو، پلانەکە وەکوخۆی و بە سەرکەوتووی و بەبێ گیر و گرفت جێبەجێکرا.ئاماری گشتیی ژمارەى هاتنى گەشتیار و ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵیش، لە سنووری پارێزگاکەمان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:- یەکەم/ گەشتوگوزار:-سەبارەت بەپلانی گەشتوگوزار، بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێکران، وەک دانانی لیژنەی تایبەت بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ گەشتیاران لە بازگەکان و دابەشکردنی ژمارەی تەلەفۆنی لیژنەکان بەسەر گرووپە گەشتیارییەکان و گەشتیاران بۆ ئەوەی ھاوکاربن بۆ چارەسەرکردنی هەر ڕووداوێك یان گیروگرفتێك. هەروەها دابینکردن و دانانی ئاوی خواردنەوە و پێدانی شیرینی و ڕێنمایی پێویست بە گەشتیاران لە دەروازەکانی شاری ھەولێر و پێکھێنانی لێژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون لە ڕەوشی گەشتیاران لە بنکە گەشتیارییەکان بە مەبەستی دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی خزمتگوزاری تەواو بە گەشتیاران لە بنکە گەشتیارییەکان، ئەمەجگە لە ئاگادارکردنەوەی سەرجەم ڕێستوڕانتەکان و پێدانی ڕێنمایی لە کردنەوەی ریستۆرانتەکانیان بۆ پیشوازیکردن لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و چاودێریکردنی نرخ لە بنکە گەشتیارییەکان. ژمارەی ئەو گەشیارانەشی تەنها لە ڕۆژانی پشووی جەژن سەردانی هەولێر پایتەختیان کردووە بریتی بوو لە (63 هەزار و 592) گەشتیار. دووەم/ ئاسایشی هەولێر:-بەپێی ئەو پلان و ئامادەکاریانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر داڕێژرابوو، وەکو خۆی و بەبێ هیچ گرفتێک جێبەجێکران و بۆ هەرحاڵەتێکی پێویستیش، سەرجەم هێزەکانی ئاسایش لە ئەرک دابوون. سێیەم/ پۆلیس:-سەبارەت بە پلانی ئەمنی و ئامادەباشی هێزە ئەمنییەکان، بە بەشداری سەرجەم هێزەکان لە هەموو بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو لە هەرسێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێکران، ئاماری تاوانەکانیش لەڕۆژانی جەژن بەمشێوەیەی بوو، (24) تاوان تۆمارکراوە، (20) تاوان ئاشکراکراوە، (4) تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە. چوارەم/ هاتووچۆ:-سەبارەت بەپلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێکران، بەڵام بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بەڕێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ و لێخوڕینی خێرا، (4) ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا و لە ئەنجامیاندا (3) کەس برینداربون و (1) کەسیش بەداخەوە گیانی لەدەستدا. پێنجەم/ بەرگری شارستانی:-تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە ئەرک دابوون، لەوماویەشدا (7) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، سەرجەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکانیش لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون و خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە. وێڕای دەستخۆشیمان لە یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکان و سەرجەم هێزە ئەمنیەکان و ئاسایشى بازگەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و تیمەکانی شارەوانی و ژینەگەپارێزان لە سەرجەم قائیمقامیەت و ناحییەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، جارێکی تر هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەولێر دڵنییا دەکەینەوە، وەک هەمیشە لە خزمەتی ئێوەدا دەبین و بەهەموو توانایەکمانەوە بەپشت بەستن بە توانا و چاووکراوەیی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ، شەو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان. نووسینگەی پارێزگاری هەولێر2023.4.25
بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی راستیی شاری هەولێر عەلی مەحموود ناسراو بە عەلی سیاسی، چالاکڤانی جینۆساید لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا. گوتەبێژی ئاسایشی هەولێریش دەڵێت، تۆمەتبارێکی لە ماڵەکەیدا داڵدەداوە بۆیە دەستگیرکراوە. عەقید سەباح خدر، گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی عەلی مەحموود راگەیاند: "داواکراوێک بەپێی مادە 406 لە یاسای سزادانی عێراقی، کە تایبەتە بە کوشتن لەلایەن عەلی مەحموودەوە لە ماڵەکەی داڵدەدراوە. داواکراوەکە دەستگیرکراوە و عەلی مەحموودیش بەتۆمەتی داڵدەدانی داواکراوەکە دەستگیرکراوە." عەلی مەحموود یەکێکە لەو نووسەرانەی بواری جینۆساید و زۆر جار جەخت لە بەسزاگەیاندنی ئەو کەسانە دەکات کە لە پڕۆسەی ئەنفال بەناوی "جاش و موستەشارەوە" بەشدار بوون، بەتایبەت ئەوانەی ناویان لە لیستی دادگەی باڵای تاوانەکانی عێراقدا هەیە. یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی عەلی مەحموودەوە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "چالاکڤانی بواری جینۆساید و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵا و ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان عەلی مەحموود لە ھەولێر لە ماڵی خۆی رفێندراوە."
ئەمڕۆ سێشەممە 25-4-2023 ، دەستەی كەشناسی عێراق ،پێشبینی كردووە كە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا باران بارین دەست پێبكاتەوە . دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: كەش و هەوای ڕۆژی هەینی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دەرفەتی بارانبارینی سووك كە لە هەندێك شوێن ڕەشەبا دەبێت، بەتایبەتی لە بەشەكانی ڕۆژئاوا، هەروەها لە ناوچەی باشووریش، كەش و هەوا دادپەروەر دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا. ئاماژەی بەوەشكرد، كەش و هەوا بۆ شەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون دەبێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها لە ناوچەی باكوور كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ دەرفەتی بارانبارینی سووك و پلەكانی گەرما كەمێك لە سەرتاسەری وڵاتدا بەرز دەبنەوە .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانییان ئەو باندە دەستگیربکەن کە لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر بە تەقەکردن رووبەڕووی هێزەکان بوونەوە و لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵان گیانی لەدەستدا. پەڕاوی لێکۆڵینەوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرجەم دەستگیکراوەکان گیراوەتەبەر و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
فوئاد حوسێن وهزیری دهرهوهی عێراق ئهمڕۆ دووشهم پهیوهندییهكی تهلهفۆنی لهگهڵ فهیسهڵ بن فهرحان ئالسعوود وهزیری دهرهوهی سعوودییه ئهنجام دا. حكوومهتی عێراق سوپاسی حكوومهتی سعوودییهی كرد بهرامبهر ئهو هاوكاری و پاڵپشتییانهی پێشكهشیان كردوون له ڕزگاركردنی هاووڵاتییانیان له ناوچه مهترسیدارهكانی سوودان. ڕاشیگهیاند "بهناوی حكوومهتی عێراقهوه پهیامی سوپاسگوزاریمان ئاراستهی حكوومهتی سعوودییه كرد بهرامبهر ئهو پاڵپشتی و هاوكارییهیان بۆ ڕزگاركردنی هاووڵاتییانمان له سوودان ئهنجامیانداوه".