Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13765 بابەت
هەواڵ
29-04-2023

دوو کەس لە داقوق گیانیان لەدەستدا

ئەمرۆ شەممە 2023/4/29 ئۆتۆمبێلێک کەوتە پرۆژەی ئاوی داقوقەوە وبەهۆیەوە دوو کەس خنکان. فەرمان نەشئەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ سەعات ٣.٣٠ خولەک ئۆتۆمبێلێک کە چوار سەرنشینی تێدابووە و لە شاری نەجەفەوە بەرەو ھەرێمی کوردستان ھاتووە، شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە پڕۆژەی ئاوی داقوق. راشیگەیاند، دووان لە سەرنشیینەکان خنکاون و دوانی تریشیان برینداربوون، تا ئێستاش تەرمی یەکێک لە خنکاوەکان نەدۆزراوەتەوەو گەڕان بەدوای خنکاوەکەی تردا بەردەوامە.

هەواڵ
29-04-2023

خۆکوشتن لەنێو گەنجانی عێراق ڕوو لەزیادبونە

لەماوەی تەنها چوار ڕۆژ زیاتر لە حەوت حاڵەتی خۆکوشتن لەنێو هەرزەکاران لە عێراق تۆمارکراوە کە بەشێکیان ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە. عێراق لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەی خۆکوشتن بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لە کاتێکدا تائێستا نەتوانراوە چارەسەری دەروونی بۆ ئەو کەسانە ئەنجام بدرێت کە باری دەرونی خێزانیان ناتەواوە . بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردوەتەوە لە هەر چوار عێراقییەک یەکێکیان باری دەروونی تەواو نیە و عێراق تەنها لە سەدا دووی بودجەی تەندروستی خۆی بۆ بواری چارەسەری دەروونی خەرج دەکات . ئاماژە بەوەشکراوە زۆرینەی حاڵاتەکانی خۆکوشتن لەڕێگای بەکارهێنانی دەمانچە و بڕینی دەماری دەست و خۆهەڵواسین تۆمارکراون، هەروەها هۆكاری خۆکوشتنەکان بریتین له‌ بێكارى، هه‌ژارى، داگیركارى رۆشنبیرى و به‌كارهێنانى هه‌ڵه‌ى هۆكاره‌كانى په‌یوه‌ندى.

هەواڵ
29-04-2023

تەندروستی عێراق تیمێک رەوانەی سلێمانی دەکات

بەهۆی ئەوە رێژەی حاڵەتی هەوکردنی پەردەی مێشک لە شاری سلێمانی روو لەزیادبوونە، تەندروستی عێراق تیمێکی پرسپۆر رەوانەی سلێمانی دەکات. سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، بەڕایگەیاند، "هەوکردنی پەردەی مێشک لە عێراقدا هەیە و حاڵەتەکان بە تاک لە هەموو ناوچەکان تۆمار دەکرێن، بەڵام ئەوەی لە سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی دەوروبەری روویدا، زیادبوونی رێژەیی ئەو نەخۆشیەیە لە عێراقە". ئاماژەی بەوەشکرد، تیمێکی ئاست بەرزی لە بەشی تەندروستی گشتی بۆ سلێمانی ناردووە، کە پێکهاتوون لە پسپۆڕانی سەنتەری نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان و پسپۆڕانی بواری پەتا

هەواڵ
28-04-2023

عەبدوڵای کوێخا موبارەک پەیامێکی بڵاو کردەوە

دەقی پەیامەکە: خەڵکی خۆشەویستی کوردستان بەگشتی و شاری چەمچەماڵ بە تایبەتی، جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی مەرجەعی باڵای گەلی کورد، جەنابی مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، جەنابی کاک سیداد بارزانی، جەنابی کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، برای بەڕێز دکتۆر کەمال کەرکوکی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکوک-گەرمیان، جەنابی شێخ نیھاد بارزانی، بەڕێزان دکتۆر شاخەوان عەبدوڵلا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دکتۆر ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دکتۆر ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، مامۆستایانی ئاینی، بەرپرسانی حزبی و حکومی و ئەمنی کوردستان، کوردانی تاراوگە، ئەندامان و سەرۆک ھۆزە تورکمان و عەرەبیەکانی کەرکوک و ناوچەکە، بەشداریتان بە پەیوەندی تەلەفۆنی، پرسەنامە و ئامادە بونتان لە ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردن و پرسەی جوانەمەرگ (سەرھەد) خەم و پەژارە و تازیەباریمانتان ڕەواندەوە، سوپاس و پێزانینی زۆر بۆ ھەموو لایەک و خوای گەورە پاداشتتان بداتەوە. لێرەدا بۆ ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە کە ئێمە ھەرگیز خوازیاری ئەو بارودۆخە نەخوازراو و ململانێ ناوخۆییە نەبوین و نین، کە تاقمێکی چەتە گەرایی لە یاسا دەرچوو بەسەرماندا سەپاندویانە و بە دروشمی یان لەگەڵمانبە یان دوژمنمانیت، دەست بۆ ھەموو پیلانگێڕیەکی نائەخلاقی دەبەن و دژی ھەموو بەھا و پیرۆزی و ئازادیەکی ئەو کەسانەن لەگەڵیان نین و ڕا و ڕێگای جیاواز لەوانیان ھەیە. ئەو دەستە و تاقمە لە درێژەی ھەڵمەتی شەڕانگێزی و ھەوڵی تاوانبارکردن و ناشرین کردنی ئێمە، لەبەرئەوەی ڕامان جیاوازە لەوان و ڕێگای جیا لەوانمان گرتۆتەبەر، لە شەوی ٢٠/٣/٢٠٢٢ کەسێکی سەر بەو دەستە و تاقمانە کە ڕابردویەکی پڕ لە شەڕانگێزی و تاوانی ھەبوو لە شاری چەمچەماڵ، بەشێوەیەکی نادیار کوژرا و ئێمەی پێ تۆمەتبار کراین و سکاڵامان لێکرا، ئێمە بێ باکانە بە شاھید و ئیسپات و بەڵگەی بێ تاوانیمانەوە ھەموو ئەوانەی سکاڵای لێکرابوو چووینە دادگا و بچوکترین بەڵگە و دەلیل نەبوو لە دژمان و چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دادگا و دادوەری بەڕێز بووین. بەڵام لە گەڕێکی تری شەر فرۆشی و پیشەی ھەمیشەییان دەستیان بردووە بۆ نائەخلاقی ترین و ترسنۆکانەترین کاری نابەجێ و لە ڕۆژی ٢٥/٤/٢٠٢٣ کە زانیویانە ئێمە لە سەفەری دورین و لە سنوری چەمچەماڵ نین، بە سێ سەیارە مەفرەزەیەکی تایبەت و برای کوژراوەکەی پارساڵ کاکە سەرھەدی جەستە کەم ئەندام و بێ تاوان و دور لە ھەموو ململانێیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتیان شەھید کرد، لەکاتێکدا لەسەر ڕووداوەکەی ساڵی پاریش سکاڵا لەسەر ئەو تۆمار نەکرابوو. بەڵێن بە ڕوحی پاکی سەرھەدی جوانەمەرگ و خەڵکی کوردستان ئەدەین کە تا دوا ھەناسە کۆڵ نادەین و تێدەکۆشین بۆ بەرقەرار کردنی دادپەروەری و کەشێکی ئازاد و ئارام لە کوردستاندا و ئاسودە کردنی ڕۆحی سەرھەدی جوانەمەرگ و بێتاوان. بەڵێنی کۆتایشمان بەردەوام بوونە لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر بە ڕابەرایەتی مەرجەعی باڵای گەلی کورد سەرۆک مسعود بارزانی و لە ڕێگای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نەتەوە و نیشتیمانی خۆمان خزمەت دەکەین و دەیپارێزین. سەرھەد شەھیدی دەستی زوڵمە و کۆستێکی زۆر گرانە، لەبەرئەوەنا کە خوێنی لە خوێنی گەنجەکانی تری کوردستان زیاتر بێت، بەڵکو لەبەرئەوەی کە بێ تاوان و کەم ئەندام و دوور لە ھەر ململانێیەک و بە تەنیا و بێ چەک شەھید کراوە.

هەواڵ
28-04-2023

جوتیاران ئەمساڵ ده‌توانن دوو هه‌فته‌ پاش راده‌ستكردنی گه‌نمه‌كانیان پا...

وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی رایگەیاند، به‌نیازن دوو بنكه‌ له‌ هه‌ولێر و هه‌ریر بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بكه‌نه‌وه‌. كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌نیازن دوو بنكه‌ له‌ هه‌ولێر و هه‌ریر بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بكرێته‌وه‌، كه‌ ده‌بێته‌ كار ئاسانی بۆ جوتیاران، بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌كانیان. وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ده‌شڵێت: پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی جوتیاران هی ساڵانی پێشوو به‌باشی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌مساڵیش جوتیاران ده‌توانن له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا پاش راده‌ستكردنی گه‌نمه‌كانیان پاره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

هەواڵ
28-04-2023

ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم دەست پێ دەکاتەوە

حیان عبدالغنی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگەیاند، له‌گه‌ڵ هه‌ولێر گه‌یشتووینه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتن. راشیگەیاند، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌منزیكانه‌ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

هەواڵ
28-04-2023

كۆمەڵی دادگەری دەڵێت، "ئەمكارە قبوڵ كراو نیە"

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی: پەلاماردانی مزگەوت ئاشتی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسیەوە. ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "پەلاماردان و ھێرشکردنە سەر مزگەوت و ڕێگرتن لە نوێژخوێنان لە وڵاتی مسوڵماناندا گەورەترین تاوانە و قبوڵکراو نییە، ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی بەتوندی دژی دەوەستینەوە”. ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی دەشڵێت، "دیارە ئەو جۆرە کارانە پێشینەیان نەبوە، بۆیە ئێمە بە سەرەتایەکی خراپی دادەنێین کە ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە و دەرگا بۆ توندوتیژی دەکاتەوە و جارێکی دیکە بارودۆخی ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی دەبات".

ئەوەشیخستۆتەڕو، "لەبەرانبەر ئەم ڕوداوە، ئەرکی دەزگا بەرپرسەکان و حکومەتی عێراقە تاوانباران سزا بدەن، بۆ ئەوەی لەژێر هیچ پاساوێکدا هیچ کەس زاتی ئەوە نەکات ڕەفتاری لەو شێوەیە دوبارە بکاتەوە".

هەواڵ
28-04-2023

باران دەبارێت

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم، رۆژی شەممە بەشێک لە ناوچەکان هەرێمی کوردستان ئەگەری نمە باران هەیە. دەقی بڵاوکراوەکەی کەشناسی هەرێم: سبەی شەممە 29– 4 - 2023کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت , ئەگەری نمە باران لە کات و ناوچەی جیا جیا هەیە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ڕێژەی دابارین لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان زیاتر دەبێت , وە لە هەندێک ناوچە لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری هەبوونی تۆز و خۆڵێکی کەم هەیە .پلەکانی گەرما/ کەمێک نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .خێراى با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10 - 20) کم/ک , هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک .ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .مەوداى بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :هەولێر : 30 پلەى سیلیزىسلێمانی : 27 پلەى سیلیزىدهۆک : 29 پلەى سیلیزىکەرکوک : 34 پلەى سیلیزىهەڵەبجە : 28 پلەى سیلیزىزاخۆ : 29 پلەى سیلیزىسۆران : 26 پلەى سیلیزىگەرمیان : 36 پلەى سیلیزىب 28- 04 - 2023

هەواڵ
28-04-2023

راگەیەنراوی ئەوقاف لەسەر هێرشکردنە سەر مزگەوتەکەی شنگال

ڕاگەێندراوێکی لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینەوە دوێنێ پێنج شەممە ٢٧ نیسان لەئەنجامی گرژی و ئاڵۆزی دەڤەری شەنگال دژی گەڕانەوەی ژماریەک خێزانی عەرەب بۆ دەڤەرەکە، ئاڵۆزی کەوتۆتەوە بەھۆیەوە ژمارەیەک کەس ھێرشیان کردۆتە سەرحەرەمی مزگەوتی شارەکەئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی بێڕێزی و دەستدرێژی کردنەوە سەرمزگەوت و ھەرناوەندێکی تری ئایینی دەکەین، پێشمان وایە ئەم کارە ناڕەوایە دوورە لەئاداب و نەریتی خۆڕەوشتی ڕەسەنی ئایینی و کوردەواری و ھەوڵێکی پلان دارێژراوە بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئایینی لەناوچەکەدا، بۆیە ھەموو ئەو لایەنانەی لێناگەڕێن دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوەو بەرپرسی یەکەمی ڕووداوەکەن و کە بەردەوام ڕۆڵیان لەئاژەوەگێڕی دەڤەرەکەدا ھەیە ئەم جۆرە کردەوانە پلانی کەسین پەیوەندی بەھیچ ئاینێکەوە نییە، بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا بکەن و بکەرانی ڕووداوەکە دەستنیشان بکەن و ڕووبەڕووی سزای یاسایی خۆیان بکەنەوە . وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی٢٨⁄٤⁄٢٠٢٣

هەواڵ
28-04-2023

كه‌شناسی: ئاسمان هه‌وراوی ده‌بێت و بارانیش ده‌بارێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم کەمێک نمە باران دەبێت و پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبن . سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممەی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، رایگه‌یاند: ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەباران لە کات و ناوچەی جیاجیا هەیە، هه‌روه‌ها لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان زیاتر دەبێت، وە لە هەندێک ناوچە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری هەبوونی تۆز و خۆڵێکی کەم هەیە .

هەواڵ
28-04-2023

میری ئێزیدیان لەسەر هێرش کردنە سەر مزگەوت پەیامێکی بڵاوکردەوە

میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی کوردستان هەواڵی هێرشکردنەسەر و سووتانی مزگەوت لە شنگال بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە، ئەوە ئەخلاقی ئێمە و ئێزدیی نییە هێرش بکەینە سەر مزگەوت. بەپێی چەند وێنە و ڤیدیۆیەک کە لەکاتی رووداوەکەدا و لە نزیک مزگەوتی رەحمان لە شنگال تۆمارکراون، دەردەکەوێت، ئاگرێک لە نزیک دیواری مزگەوتەکە کراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکراوە. هاوکات چەند کەسێکیش بەرد دەگرنە مزگەوتەکە و بە شەق لە دەرگەکانی دەدەن.  لە راگەیێندراوەکەدا یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، ئەوان دۆخەکە بە "مەترسیدار" دەبینن بۆ تێکدانی نێوان موسڵمان و ئێزدییەکان لە ناوچەکەدا. داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراقی و خۆجێیی نەینەوا دەکەن "ئەو تاوانبارانە دەستگیر بكەن و رێگە بە هیچ فیتنەیێک نەدەن ببێتە هۆکاری دروستبوونی گرژی یان تێکدانی دۆخی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان." بەڵام میری ئێزدییان دەڵێت، کاتێک داعش هێرشی سەر شنگال و ئێزدییەکانی کردووە و موسڵمانان دەرگەی مزگەوتەکانیان بۆ کردوونەتەوە و کەمتەرخەمییان نەکردووە. جەخت دەکاتەوە: "ئەوە لە ئەخلاقی ئێزدییەکان و میری ئێزدییدا نییە مزگەوت بسووتێنین و هێرشی بکەنەسەر. فەرماندەی فیرقەی شنگالیش جەختیکردووەتەوە کە هیچ مزگەوتێک نەسووتێندراوە."

هەواڵ
28-04-2023

شاندێكی هەرێم و بەغدا سەردانی توركیا دەكەن

بڕیارە شاندێکی باڵای حكومەتی هەرێم و بەغدا بەهاوبەشی سەردانی تورکیا دەکەن بۆ چارەسەركردنی دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتی هەرێم. بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوت، شاندێكی هاوبەشى هەرێم و بەغدا سەردانی توركیا دەكەن و هاوكات گرێبەستی نوێ لەگەڵ چوار كۆمپانیادا كراوە. هاوكات، بەرپرسێكی باڵاى ئاگادار لە چارەنوسی ئەو کۆمپانیا دەرەکییانەی گرێبەستی نەوتیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە راگەیاندوە: ڕێککەوتنی هەرێم لەگەڵ عێراقدا بە شێوەیەکی وایە کە کۆمپانیاکان بانگ دەکرێن و قسەیان لەگەڵدا دەکرێت و دەبێت بە نرخی بازاڕی جیهانی، نەوتى هورێم بفرۆشن، نەک کەمتر.

1 2 ... 371 372 373 ... 1147 1148