Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13765 بابەت
هەواڵ
30-04-2023

بۆچی یەکێتی نایەوێ هەڵبژاردن بکرێت؟

ڕۆژ بە ڕۆژ وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیک دەبێتەوە کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی 11ی ئەمساڵ بکرێت، بەڵام تائێستا یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادە نییە بۆ ئەو هەڵبژاردنە. مۆتەکەی لاهور جەنگی بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، یەکێتی راپرسییەکی نهێنی کردووە بۆ ئەوەی قەبارەی خۆی لە هەڵبژاردنی داهاتودا بزانێت، بەڵام ئەنجامەکەی بە دڵی ئەو نەبووە و دەنگەکانی زۆر نزیک بووە لە نەوەی نوێ و لیستە چاوەڕوانکراوەکانی لاهور شێخ جەنگی.یەکێتی دەیەوێ، بەهەر جۆرێک بووبێت، رێگە بە لاهور جەنگی نەدرێت لە هەڵبژاردندا لیستی هەبێت، چونکە بەشێکی زۆری کادر و لایەنگر و تەنانەت پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشی یەکێتیش دەنگ بە لیستی لاهور جەنگی دەدەن.باڵکێش زانیویەتی، لاهور جەنگی رەزامەندی بۆ دروستکردنی حیزبێکی نوێ وەرگرتووە بە ناوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان-عێراق. دۆسیەی هاوکار جاف یەکێتی تر لە کێشەکانی یەکێتی، دۆسیەی تیرۆرکردنی هاوکار جافە کە چەند کەسێکی ناو یەکێتی پێ تۆمەتبار کراوە و بووە بە کەیسێکی ناوخۆیی و ناوچەیی و دوور نییە ببرێتە دادگا جیهانییەکانیش.یەکێتی دەیەوێ بە هەر جۆرێک بووە کەیسی تیرۆرکردنی هاوکار جاف بە پارتی دابخات، لەکاتێکدا پارتی دەڵێ: ئەوە کەیسێکی یاساییە نەک سیاسی و پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.پێشتر یەکێتی داوای فرەبازنەیی کردبوو بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، پارتی بە داواکەی رازیبوو بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت، داوای کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و هەمواری یاسای هەڵبژاردنیشی کرد، حیزبەکان بە ئەوەش رازی بوون. بەڵام تائێستا ئامادە نییە بۆ هەڵبژاردن.

هەواڵ
30-04-2023

مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت

رۆژی سێشەممە، 02.04.2023، مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت. لە کۆی نزیکەی 170 هەزار پێشمەرگە، نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگە لە چوارچێوەی 15 لیوای هاوبەشدا لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە رێکخراونەتەوە. هەر لیوایەک لە چوار فەوج کراوەتە سێ فەوج. ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دەنێرێت، ئەو پارەیەش بۆ 13 لیوایە و نزیکەی 30 هەزار پێشمەرگە لێی سوودمەند دەبن.

بیروڕا
30-04-2023

یەكێتی نازانێت دوێنێ چیی گوتووە!

جەمال عەبدوڵڵا: ئەگەر حیسابی تەمەن بكرێت، ئەوە ڕاستە، كە بۆ نموونە سەعدی، پیرە! بەڵام نە بافڵ تاڵەبانی پیرە و نە قوبادی برای، ھەتا یەكێك لە نیشانەكانی دەردە پیرییان تیا دەربكەوێت، كە بریتییە لە نەخۆشیی ئالزەھایمەر و نەزانن دوێنێ چییان گوتووە؟ كەچی زۆر سەیرە، ئێستا ئەو دوو برایە بە شێوەیەك ڕەفتار دەكەن، وەك ئەوەی یەك لێدوانی دوێنێی خۆیان و یەك بانگەشەی دوێنێی ڕاگەیاندنەكانی خۆیانیان لەبیر نەمابێت، چۆن؟ 1 - پێش ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق و ئەو كاتەی، كە یەكەمجار ئەم كابینەیەی حكوومەتی عێراق بڕیاری دا، كە بڕی 400 ملیار دینار بۆ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بنێرێت، دەستبەجێ ئەم یەكێتییەی بافڵ و قوباد، دەوروبەرەكەی خۆیان ھان دا و گوتیان ئەوە ھەر ھەمووی بە ھەوڵەكانی پێشووتری یەكێتی و بافڵ و قوباد بووە! بەڵام دواتر، كە ناردنی ئەو 400 ملیار دینارە ھەندێك دواكەوت، ئنجا بایاندایەوە و گوتیان ئاخر ئەوە بۆیە دوا كەوتووە، چونكە یەكێتی لەناو شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستاندا نەبووە و بەبێ یەكێتی ئیشی كورد و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ناڕوات و بەغدا بە ھەولێری گوتووە، با شاندەكەتان یەكێتی تیا بێت، ئەگینا ڕێككەوتن زۆر زەحمەتە! پاشان كە بەغدا 400 ملیار دینارەكەی نارد، یەكێتی دیسان گوتیەوە، ئەوە ئێمە بووین! 2 - ئنجا كاتێك، كە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵەكانی 2023، 2024، 2025 و لەسەر ھێڵە گشتییەكان بۆ داڕشتنی یاسای نەوت و غازی عێراق بەگوێرەی دەستوور ڕێك كەوتن، ھەر ئەم یەكێتییەی بافڵ و قوباد گوتیان، ئەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقدا كراوە، ئەوە ھەر لە بنەڕەتدا سیاسەتی یەكێتی بووە! ئێ زۆر باشە، ھەرچەندە ئەوە ڕاست نییە، بەڵام ھەر وەك گریمانەیەك و گریمان یەكێتی ڕاست دەكات، كە 400 ملیار دینارەكان و ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵەكانی 2023، 2024، 2025 و ھێڵە گشتییەكانی یاسای نەوت و غازی عێراق بەگوێرەی دەستوور، ھەر ھەمووی لە ئەنجامی جووڵەی ھەلیكۆپتەرەكانی بافڵ و باوەشكردنەكانی بە ڕەیانی و حەشدی شەعبی و سەردانی قوباد بێت بۆ لای سەرۆكی میتی توركیا، بەڵام باشە ئەی بۆچی ئێستا داوای ئەوە لە بەغدا دەكەن، كە بودجەی سلێمانی لە بودجەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان جیا بكەنەوە و لە دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان مامەڵەی دارایی لەگەڵ یەكێتیدا بكرێت؟كەچی بەغداش گاڵتەیان پێ دەكات. ئایا ماقووڵە تۆ پێشتر ھەموو ڕێككەوتنەكانی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كە تایبەتن بە بودجەی عێراق و بەشی ھەرێمی كوردستان لەو بودجەیەدا، ئەمانە ھەر ھەمووی بە بەری ڕەنج و تێكۆشان و دیپلۆماسییەتی خۆت بزانیت، كەچی ئێستا ھەر خۆت بێیت و دژی بەرھەمی ئەو ڕەنج و ماندووبوونەی خۆت بوەستیتەوە و دوای ئەم هەموو ڕێككەوتنەی خۆت لەگەڵ بەغدا، ئنجا بێیت و داوای ئەوە لە بەغدا بكەیت، كە حكوومەتی عێراق بودجەی سلێمانی بداتە دەست بافڵ و قوباد و عێراق لە دەرەوەی ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بە جیا مامەڵەی دارایی لەگەڵ یەكێتیدا بكات؟ ئاخر ئەگەر یەكێتی لە بیری بمایە دوێنێ چیی گوتووە، ئەمڕۆ ئەم ھەڵسوكەوتە عەجیب و غەریبانەی نەدەنواند، كە بە شێوەیەك خۆی كردووە بە گاڵتەجاڕی زەمانە، ھەر ئەوەیان ماوە كۆمەڵێك منداڵە وردكەی سلێمانی بە ھۆیھاكێشان دوایان بكەون!

هەواڵ
30-04-2023

کامێراکانی چاودێری سەرپێچیی بەکارهێنانی مۆبایل دەگرن

لە سبەی 1ـی ئایارەوە لەنێو شاری هەولێر هەرکەسێک پشوتێنی سەلامەتی نەبەستێت، یان مۆبایل بەکاربهێنێت لە کامێراکانی نێو شارەوە تۆمار دەکرێت و سزا دەدرێت. ماوەیەکە لە بەشێکی هەولێر کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) دانراوە و کاری پێدەکرێت؛ فازڵ حاجی گوتی، نەوەک تەنیا ئەو کامێرایانە، بەڵکو هەموو کامێراکانی هاتووچۆ لە هەولێر سەرپێچیی نەبەستنی پشتوێنی سەلامەتی و بەکارهێنانی مۆبایل تۆمار دەکەن. گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، سزا مادییەکان بۆ سەرپێچییەکانی هاتووچۆ جیاوازن، بۆ نموونە کەسێک لەکاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێنێت بە 40 هەزار دینار سزا دەدرێت".

هەواڵ
30-04-2023

فراکسیۆنی پارتی داوا دەکات پەرلەمانی کوردستان کۆمیسیۆن کارا بکاتەوە

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکات، تاوەکو 18ـی ئایار لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەماندا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارابکرێتەوە بۆ ئەوەی شەش مانگ کات لەبەردەم کۆمیسیۆنەکەدا بمێنێت بۆ هەڵبژاردن، لەو کاتەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردن دیاری کردووە. رۆژی یەکشەممە، 30ـی نیسانی 2023، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان داوای لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، "لە نزیکترین کاتدا دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەرکەکانی بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکبهێنێت". لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: "ئاماژە بە فەرمانی هەرێمیی رێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان ژمارە 90 لە 26-3-2023 بە دیاریکردنی رۆژی 18-11-2023 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و فەرمانی رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان بە ژمارە (1474) لە 16-4-2023 بۆ راسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن. ئاماژە بە یاسای ژمارە 12ـی ساڵی 2022، یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، پێویستە پەرلەمانی کوردستان لەماوەی دیاریکراودا هەنگاوە پەرلەمانییەکانی بنێت و ئەرکەکانی بەجێبگەیێنێت بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساسایی و کارگێڕی و هونەرییەکانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و جێتمانە و دەستبەری تۆماری بایۆمەتری پاک و بێگەرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا". فراکسیۆنی پارتی داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکات، "لە نزیکترین کات"دا پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەم ئەرکانەی خوارەوە کۆببێتەوە: 1- لە دانیشتنی رۆژی 14-3-2023 بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەک دراوە و ئەرکەکانی لیژنەکە کۆتایی هاتووە و پێویستە لە چەند رۆژی ئاییندەدا متمانەدان بە ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان بخرێتە بەرنامەی کارەوە بەر لە 18ـی ئایار، کە دەکاتە 6 مانگ بەر لە وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی کۆمیسیۆنێکی کارا هەبێت و بیانووی دواخستنی هەڵبژاردن نەمێنێت. 2- لە ماوەی رابردوودا یەکێک لە بەربەستە سیاسییەکان یاسای هەڵبژاردن بووە، ئێستا لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەیە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و لەم بارەیەوە پارتیمان نەرمی زۆری نواندووە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراودا بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش داوا دەکەین سەرجەم ئەو پێشنیازەیاسایانەی لەلایەن فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانەوە پێشکێشکراوە خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ بکرێت و بچێتە نێو پڕۆسەی یاسادانان تاوەکو بەر لە 18ـی ئایار یاسای نوێ لە بەردەستی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستاندا بێت و هەڵبژاردن لە کاتی دیارکراودا بکرێت.

هەواڵ
30-04-2023

فراکسیۆنی پارتی یاداشتێک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، یاداشتێک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات و داوا دەکات پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و بیانوو بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەمێنێت.

هەواڵ
30-04-2023

هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی هێڵکار لە شەقامی 60 مەتری ناو شاری هەولێر، بەشێوەی کاتی هەندێک لە رێڕەوەکان دادەخەن.لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: "شوفێران ئاگاداردەکەینەوە، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاکو 12ی نیوەڕۆ، کاری هێڵکاری لە شەقامی بازنەیی 60مەتری، لەو بەشەی دەکەوێتە نێوان ترافیکی ئیسکان تاکو پێش سەنتەری میدیا دەکرێت، بۆیە ناچار دەبین بەشێوەی کاتی هەندێک رێڕەوەکانی شەقامەکە دابخەین لەکاتی کارکردن، تکایە ئاگاداربن".

هەواڵ
30-04-2023

هۆکاری کۆچی دوایی هونەرمەند هادی مەحمود چی بوو؟

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی نیسانی 2023، هونەرمەند هادی مەحموود لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد. د. ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی رایگەیاند، هونەرمەند هادی مەحمود بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانەکەیان کۆچی دواییکردوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە. ھادی مەحموود لەنێو خەڵکیدا بە "حەمە تاڵ" ناسرابوو، ئەمەش دوای بەشداریکردنی لە درامای گەردەلوول، کە لەو درامایەدا رۆڵی کەسایەتی "عەریف حەمە تاڵ"ـی دەگێڕا، هەروەها بەشداری ژمارەیەک فیلم و درامای دیکەی کردووە. ھادی مەحموود لەدایکبووی ساڵی 1970ـە لە گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی، ئەکتەرێکی ناسراوی کوردە و زیاتر لە رۆڵی کۆمێدی دەرکەوتبوو.

هەواڵ
29-04-2023

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕی بارانی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە

باران بارینی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 29-4-2023 لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوو هەولێر دڵۆپ دڵۆپ سلێمانی 0.8 ملم بارزان دڵۆپ دڵۆپ بازیان دڵۆپ دڵۆپ دەربەندیخان 1 ملم دوکان 0.6 ملم حاجی ئۆمەران 1.6 ملم

هەواڵ
29-04-2023

شوفێرێک سێ هاوڵاتی دەشێلێ و هەڵدێت

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە ئۆتۆمبێل سێ‌ هاوڵاتی شێلابوو و هەڵاتبوو. دوای ئەوەی ڕوداوێك لە گەڕەكی هەواری شاری سلێمانی ڕویدا كە ئۆتۆمبێلێك سێ‌ هاوڵاتی شێلابوو هەڵاتبوو،‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و كەشف و هێلكاری كراو بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە . دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەگەڕەكی ڕزگاری لەشاری سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا . لەئێستادا تۆمەتبار ( گ،غ،أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

هەواڵ
29-04-2023

ئاسایشی هەولێر: شەش تۆمەتبار دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، پاش رووداوی تەقەکردنی ئەم ئێوارەیەی شەقامی ٦٠ م لە نێوان دوو خێزان کە پێشتر  کێشەی کۆمەلایەتی لە نێوانیان هەبووە، هێزە هاوبەشەکانی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەوکە و  لەسەر فەرمانی بەڕێز دادەوری لێکۆلینەوە  شەش کەس لە تۆمەتبارانی رووداوەکە دەستگیر کران. لە راگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە "تۆمەتبارەکان دەدرێنە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان".

هەواڵ
29-04-2023

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی نوێنەرایەتییەكانی وڵاتان دەكا...

ڕۆژی شەممە 29ی نیسانی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی نوێنەرایەتییەكانی وڵاتان لە هەولێر كرد كە پێكهاتبوو لە خاتوو ڕۆزی كەیڤ كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر و بەڕێزان جاكۆ بیرندس كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر و و كلاوس ستریچێر كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر و تۆكلید بیگ بەرپرسی نوێنەرایەتیی یەكێتی ئەوروپا لە هەولێر و كاتریەن كرۆفت بەرپرسی بەشی سیاسیی كونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر. لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنەكان ئاڵوگۆڕ كرا و شاندی میوان وێڕای دەستخۆشی لە دیاریكردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، جەختیان لە بایەخی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و دەستگرتن بە بەها دیموكراتییەكان و پاراستن و بەهێزكردنی بنەماكانی شەرعییەت لە هەرێمی كوردستان كردەوە. هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی كورتەیەكی لەبارەی پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بە فەرهەنگی دیموكراسی و هەڵبژاردن بۆ شاندی میوان خستەڕوو و ئاماژەشی بەوەدا كە گەلی كوردستان قوربانی داوە بۆ ئەوەی بە ئازادی بژیێت و بەهاكانی دیموكراسی پیادە بكرێت و لە دوای ڕاپەڕینی گەلی كوردستان لە 1991 لە شاری كۆیە بۆ یەكەمجار ڕایگەیاندووە كە پێویستە لە شەرعییەتی شۆڕشگێڕی بەرەو شەرعییەتی دەستووری بڕۆین و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. سەرۆك بارزانی ئەوەشی بۆ شاندی میوان دووپاتكردەوە كە کوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەکی ترە و، لەپێناو پاراستنی شەرعییەت و بەهاكانی دیموكراسی، پێویستە لە هەرێمی كوردستاندا ئەمساڵ هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و، سەبارەت بە بابەتی چۆنیەتیی بەشداریی پێكهاتەكانیش ڕایگەیاند كە پێكهاتەكانی هەرێم خۆیان چ بڕیارێك بدەن ئێمە پشتیوانی ویستی ئەوان دەبین.

1 2 ... 370 371 372 ... 1147 1148