ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

خۆکوشتن لەنێو گەنجانی عێراق ڕوو لەزیادبونە

29-04-2023
خۆکوشتن لەنێو گەنجانی عێراق ڕوو لەزیادبونە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لەماوەی تەنها چوار ڕۆژ زیاتر لە حەوت حاڵەتی خۆکوشتن لەنێو هەرزەکاران لە عێراق تۆمارکراوە کە بەشێکیان ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە.

عێراق لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەی خۆکوشتن بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لە کاتێکدا تائێستا نەتوانراوە چارەسەری دەروونی بۆ ئەو کەسانە ئەنجام بدرێت کە باری دەرونی خێزانیان ناتەواوە .

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردوەتەوە لە هەر چوار عێراقییەک یەکێکیان باری دەروونی تەواو نیە و عێراق تەنها لە سەدا دووی بودجەی تەندروستی خۆی بۆ بواری چارەسەری دەروونی خەرج دەکات .

ئاماژە بەوەشکراوە زۆرینەی حاڵاتەکانی خۆکوشتن لەڕێگای بەکارهێنانی دەمانچە و بڕینی دەماری دەست و خۆهەڵواسین تۆمارکراون، هەروەها هۆكاری خۆکوشتنەکان بریتین له‌ بێكارى، هه‌ژارى، داگیركارى رۆشنبیرى و به‌كارهێنانى هه‌ڵه‌ى هۆكاره‌كانى په‌یوه‌ندى.