بەپێی راگەیەندراوێکی پەیمانگای بیرکاری کارپێکراو لە ئەکادیمیای زانستی ڕوسیا، هەسارە بچوکەکە (HV5 2006) کە تیرەکەی نزیکەی 300 مەتر دەبێت، بە دوری 2.4 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی نزیکبوەتەوە، کە نزیکترین خاڵە لە زەویەوە لە ماوەی ئەم سەدەیەدا. بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەکادیمیاکە، یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین هەسارە بچوکەکانی نزیک زەوی بریتییە لە (HV5 2006)، کە لە 26ی (نیسان/4) بە دوری 2.4 ملیۆن کیلۆمەتر لە (زەوی) نزیکبۆتەوە، لەکاتێکدا ئەو هەسارە بچوکە تەنها لە مانگی (نیسان/4)ی 2081 جارێکی دیکە لە زەوی نزیکدەبێتەوە. ئەوەشخراوەتەڕو، ئەم هەسارە بچوکە تاڕادەیەک قەبارەکەی گەورەیە، درێژییەکەی 300 مەتر و ڕوناکیەکەی 15 پلەیە، هەروەها شێوەی گۆشەیی هەیە، لە 19ی (نیسان/4)ی 2006 دۆزرایەوە.
بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەرۆی هەولێر ئاگاداریەکی سەبارەت بە بێ ئاو بوونی هەندێک گەرەکی شاری هەولێر بڵاوکردەوە. دەقی بڵاوکراوەکە:ئاگاداریەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێربەڕێوەبەرایەتییەکەمان هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست ئاگاداردەکاتەوە کەوا بەهۆی کارکردن بۆ بەستانەوەی بۆڕی نوێ کاربۆن ستیل تیرە ١٥٠٠ ملم لەگەڵ بۆڕی کۆن GRP تیرە ١٥٠٠ ملم لە (( پڕۆژەی پاراستنی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر)) ٫ ئەو هاوبەشانەی کەوا ئاویان لە ووێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز ٣ بۆ دابین دەکرێت بۆماوەی دوو ڕۆژ بێ ئاو دەبن و ووێستگەکە ڕادەگیرێت لە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٣٠/٤/٢٠٢٣ دەست پێ دەکات تاکو ئێوارەی رۆژی دووشەممە بەرواری ١/٥/٢٠٢٣ بە هیوای ئاگاداربوون و هەماهەنگی .
وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان، كار بهو رێنماییانه ناكات، كه خهرجكردنی دهرماڵه به سهندیكا و یهكێتییهكان دهبهستێتهوه. به گوێرهی فهرمانێكی وهزاری، كه له وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان، كه ئاوات جهناب نووری واژۆی لهسهر كردووه، ئاماژه بهوه كراوه، لەمەودوا کار بەهیچ رێنماییەک ناکرێت، کە خەرجکردنی دەرماڵە دەبەستێتەوە بەئەندامبوون لە سەندیکاو یەکێتیەکان و هەر رێنماییەک پێشتر دەرچوبێت، لەمەودوا رادەگیرێت. له فهرمانه وهزارییهكهی وهزارهتی دارایی جهخت لهوهشكراوهتهوه، ئهم رێنماییه له رۆژی دهرچوونییهوه جێبهجێ دهكرێت و لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودهكرێتهوه.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،“زیاتر لە 17 هەزار مۆڵەتی خانوو و باڵەخانەی بازرگانی و پیشەسازی لە شاری هەولێردا دراونەتە هاووڵاتییان”راشیگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ساڵەكانی (2019 تا 31/12/2022) لە هەر سێ سێكتەری نیشتەجێبوون و باڵەخانەی بازرگانی و پیشەسازی، لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە زیاتر لە 17 هەزار مۆڵەت لە سەنتەری شاری هەولێر دراونەتە هاووڵاتییان، كە پێكهاتوون لە 15996 مۆڵەتی خانوو، 1549 مۆڵەتی باڵەخانەی بازرگانی، 158 مۆڵەتی پیشەسازی.ئاماژەی بەوەشکرد، خۆشبەختانە مۆڵەتەكان لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتدا لە بەرزبوونەوەدان و بەپێی ساڵ و سێكتەرەكانیش بەم جۆرە دابەش كراون: لە ساڵی 2019 لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، 3869 مۆڵەتی خانوو و 446 مۆڵەتی باڵەخانەی بازرگانی و 36 مۆڵەتی پیشەسازی لەلایەن شارەوانییەوە دراونەتە هاووڵاتییان، كۆی مۆڵەتانەكان لەم ساڵەدا لە هەر سێ سێكتەردا بریتییە لە 4351 مۆڵەت.ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵی 2020 لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، 3723 مۆڵەتی خانوو و 331 مۆڵەتی باڵەخانەی بازرگانی و 26 مۆڵەتی پیشەسازی دراوە، واتە كۆی مۆڵەتەكان لەم ساڵەدا لە هەر سێ سێكتەردا بریتییە لە 4080 مۆڵەت.لە ساڵی 2021 لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، 4156 مۆڵەتی خانوو و 449 مۆڵەتی باڵەخانەی بازرگانی و 37 مۆڵەتی پیشەسازی دراوە، كۆی ئەو مۆڵەتانە لەو ساڵەدا لە هەر سێ سێكتەردا بریتییە لە 4642 مۆڵەت.لە ساڵی 2022 لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، 4248 مۆڵەتی خانوو و 323 مۆڵەتی باڵەخانەی بازرگانی و 59 مۆڵەتی پیشەسازی دراوە، واتە لە هەر سێ سێكتەردا 4630 مۆڵەت دراونەتە هاووڵاتییان.بە گشتی لە ماوەی هەر چوار ساڵی كابینەی نۆیەمدا، 15996 مۆڵەتی خانوو، 1549 مۆڵەتی باڵەخانەی بازرگانی و 158 مۆڵەتی پیشەسازی دراونەتە هاووڵاتییان، واتە كۆی مۆڵەتەكان لەسەر ئاستی هەر سێ سێكتەرەکە بریتییە لە 17،703 مۆڵەت.شایەنی باسە لە ساڵی 2019وە، ژمارەی مۆڵەتەكان ساڵ لە دوای ساڵ بەرزبووەتەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ خۆشگوزەرانی و باشبوونی بارودۆخی داراییی هاووڵاتییان و بڕوا و متمانەیان بۆ بونیادنان و جێگیربوون و ئاوەدانکردنەوە، هەروەها ئاماژەی گرنگە بۆ بووژانەوەی شار کە ئەویش كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ژمارەكان هەبووە. ئەم ئەنجامەش بەرهەمی ئەو سیاسەتە دروستەیە كە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە چاودێری و ڕێنماییە بەردەوامەکانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ باشتركردنی بارودۆخی هاووڵاتییان و بووژانەوەی شارەكان لە هەوڵی بەردەوامدا بووە.هەروەها ڕێکخستنەوە و پەرەپێدانی بوارەكانی مۆڵەتدان و پلانسازی و نەخشەدانی ئاوەدانی لەم سێ ساڵەدا یەكێك بووە لە ئامانجە گرنگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بۆ ئەو مەبەستەش لەم ساڵانەی کارکردنیدا چەندین بەرزەفتە و ڕێنمایی و ڕێكاری تایبەت بە پەرەپێدانی ئەو بوارانە دەركردووە. بۆیە پێشبینی دەكەین لە داهاتوودا بەجێبەجێکردنیان، ئەنجامەکانی باشتر دەربكەوێت و زیاتر کاریگەری لەسەر ژینگەی بیناسازی و بووژانەوەی ئابووری و باشتركردنی ژینگەی ژیان و كار و تەندروستی و كوالێتی بنیادنان لە هەرێمی كوردستاندا دەربکەوێت.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، ڕۆژی دووشەممە، ١ـی ئایاری ،٢٠٢٣ بەپێی رۆژمێری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمییە.
پاش سێ ساڵ لە سەپاندنی، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بەفەرمی دۆخی لەناکاوی نیشتیمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی هەڵگرت. تیدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، رێژەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە بەجۆرێك لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا بەڕێژەی 95% كەمیكردووە. لەگەڵ ئەمەش سەرۆكی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریشیدا، دەرکەوتنی گۆڕاوی نوێ دەریدەخات کە ڤایرۆسەکە هێشتا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و توانای ئەوەی هەیە شەپۆلی نوێ دروست بکات.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:ئێستاش پارتی چاو پۆشی بکات لە دوو پرس بەیانی قوباد تاڵەبانی لە دەوام دەبێت۱.داخستنی دۆسیەی تیرۆرکردنی هاوکار جاف۲.دواخستنی بابەتی هەڵبژاردن بەلانی کەمەوە بۆ ساڵێکراشیگەیاند، ئەم هەموو هۆکارە ساختەو بێ بنەمایەی کەلەپەنای خەڵک و داواکاری خەڵک و مووچەی خەڵک یەکێتی باسیان دەکات، جگە کەرەستەی هەڵاتن لە مەسئولییەت و خۆدزینەوە لە مەسئولییەت هیچی دیکەیان لە پشتەوە نییە،کەسێک ئامادەبێت سەرانە لە ساڵۆنی ئافرەتان و کەبابخانە وەربگرێت،دەبێت خاوەنی چ ڕوئیایەک بێت بۆ حوکمداری؟ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەموو بەئامانجکردنەی بەڕێز سەرۆک وەزیران تەنها لەبەر ئەوەیە بەڕێز سەرۆک وەزیران دەستبەرداری ڕوئیاو خەونی خۆی نابێت بۆ بوونیادنانی کوردستانێکی بەهێزترو خاڵی لەگەندەڵ و بندیوار!بەکورتی ئەوەی لەحکوومەتدا ڕوودەدات ڕووبەڕوو بوونەوەی دوو عەقڵیەتە،عەقڵیەتێک کە بیری لای دروستکردنی ژێرخان و بەسیستەماتیککردنی حکوومەت و دەوڵەتداری و یەکڕیزی و یەکدەنگی کوردە،عەقڵیەتی دووەم بیری لای پیسخۆری و مەرز دزی و تیرۆرو ڕووتاندنەوەی خەڵکە!
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری (سنە)ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە ڕووداوێکدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا. لە ڕووداوەکە پاسێكی 30 كەسی خۆی بە بارهەڵگرێكدا كێشا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، تا ئێستا لە ڕووداوەكەدا 10 كەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەك كەسی دیكەش بریندارن.
لیژنهی دارایی پهرلهمانی عێراق ئاشكرایدهكات، له بودجهی ئهمساڵدا 800 ههزار فەرمانبەری نوێ بهشێوهی ههمیشهیی دادهمهزرێنرێن. جهمال كۆچهر، ئەندامی لیژنهی دارایی لە پهرلهمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند، له بودجهدا جێگهی دامهزراندنی 800 ههزار فەرمانبەری حكومی بهشێوهی ههمیشهیی جێكراوهتهوه و بودجهش به زۆرینهی سیاسی له پهرلهمان پهسهند دهكرێت.
مایکڵ ماککۆڵ، سەرۆکی لێژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر دەڵێ "وەستانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی رژێمی ئێرانە". ماککۆڵ دەڵێ "زۆر نیگەرانە بەغدا هێشتا رێگە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نادات" داواش دەکات کێشەکە چارەسەر بکرێت. دەشڵێ داوادەکەم "ئیدارەی بایدن، فشار بۆ حکومەتی عێراق بهێنێت بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە کە مەترسی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دروستکردووە، چارەسەربکرێت".
ماوەیەکە دامودەزگا میدیایی و کەسانی نزیکی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، پرۆپاگەندەی ئەوە دەکەن، کە وەک هەڵوێستێک لە پێناو مافی مووچەخۆرانی سلێمانی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کردووە.بۆ ڕای گشتی ڕوونی دەکەینەوە کە، ئەمەش ستەمێکی دیکەیە لە خەلکی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیانی دەکەن. بەرگری لە مافی مووچەخۆرانی سلێمانی ئەرکی هەموو تیمە وەزارییەکانە و ئەگەر ستەمێک بەرامبەر بە خەلکی سلێمانی هەبێت، بەر لە هەر کەسێک وەزیرانی پارتی و گۆڕان و سوشیالیستیش قبوڵی ناکەن، بۆیە با موزایدە بەسەر خەلکی سلێمانییەوە نەکرێت.کێشەی نەهێشتنی سیولە چەندین مانگ بوو لە سنووری سلێمانی هەبوو و لێژنەی بەدواداچوونیش پێکهێنرابوو و کاریان لەسەر ئەو کێشەیە دەکرد و بڕیار بوو کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە سەر ئەنجامەکانی کاری ئەو لێژنەیەش بکرێت، بەڵام کردەوەی تیرۆرکردنی هاوکار جاف ڕوویدا و ئەو پرۆسەیەی پەک خست، چونکە یەکسەر دوای داوای ڕادەستکردنی تۆمەتبارانی کردەوەکە، قوباد تالەبانی و تیمی وەزاریی یەکێتی هەڵوێستیان وەرگرت و لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران کشانەوە.هەموو هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت، بەڵام ئەوەی دۆخی دارایی سلێمانیی سەختتر کردووە دەستبردنە بۆ داهاتی ناوخۆی ئەو دەڤەرە، کە هەر خودی قوباد و کەسانێک لە ناو حیزبەکەی لێی بەرپرسیارن.باشترکردنی ئەو دۆخەش تەنیا بە جێگیرکردنی سیستەمێکی پتەوی دارایی دەکرێت ئەویش بە جۆرێک کە تەنیا حکومەت چاودێرییەکی وردی لە سەر پرۆسەی کۆکردنەوەی گشت داهاتەکان هەبێت و ئەوجا ئەو داهاتانە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بخرێتەوە خزمەت هاووڵاتیانمان.کرۆکی کێشەی دارایی لە سنووری سلێمانی ئەوەیە کە پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات شەفاف نیە و رێگەش نادرێت چاودێرییەکی مەرکەزی لە سەر ئەو پرۆسەیە هەبێت.شوێنی چارەسەریی گشت ئەم کێشانەش تەنیا کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانە، بۆیە ئەگەر قوباد تالەبانی و تیمەکەی هەست بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر خەڵکی سلێمانی دەکەن، با واز لە چەواشەکاری و خۆڵ لەچاوی خەلک کردن بێنن و بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکان و گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن . نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2023/4/26
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی نیسانی 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ئەنجامی سەردانی تیمی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لای قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کە لەلایەن ئەندامانی تیمەکە خرایەڕوو. سەرۆک وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە تیمی ئەنجومەنی وەزیران بۆ سەردان و هەوڵەکانیان، دووپاتی کردەوە کە چەندین جار داوامان لە جێگری سەرۆک وەزیران و تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە کە بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران و ئێستاش جارێکی دیکە داوا دەکەین کە بگەڕێنەوە و ئەرکە یاسایی و کارگێڕییەکانی خۆیان لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییان جێبەجێ بکەن. سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە دەمانەوێ تیمی یەکێتی بگەڕێتەوە و هیوادارین لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بن و ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و چیتر نەبنە هۆی ئەوەی هاووڵاتییان باجی دەوام نەکردنیان بدەن.