Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13765 بابەت
هەواڵ
09-05-2023

كۆریای باشوور لەبارەی کۆبونەوەکەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی پەیا...

چۆ كیجۆنگ كونسوڵی گشتی كۆماری كۆریای باشوور، پێشوازی لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك وەزیران و جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات. ئەمرۆ سێشەممە ٩/٥/٢٠٢٣ کونسوڵی کۆماری کۆریای باشور، پایامێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوە كردووە، ئەو كۆبوونەوەیە بە دڵنیاییەوە دەسپێشخەرییەكەی باش دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. سەرەرای ئەوەی پێشوازی لە کۆبونەوەکە کردەوە، دەشڵێت، لە دڵەوە ئاواتەخوازم ئەم گەرموگوڕییە باشە بەردەوام بێت و رێوشوێنی بەرهەمداری لە رێی گفتوگۆ دابنرێت.

هەواڵ
09-05-2023

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دواخرا

بەپێی زانیارییەکان، لەبەر گەڕانەوەی تیمی وزاری یەكێتی كۆبوونەوەی سبەینێ خرایە سەرەتای هەفتەی داهاتوو. ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ سێشەممە تیمی وەزاری یەكێتی لەگەڵ بافڵ باڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە و بڕیار لە بارەی گەڕانەوەوە دەدات. گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، دوای ئەوە دێت دوێنێ مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كۆبونەوە.

هەواڵ
09-05-2023

بەغدا 400 ملیاری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

کەمێک پێش ئێستا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 400 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. نوێ دەکرێتەوە..

هەواڵ
09-05-2023

دایکێک دوای مردنی کورەکەی، خۆی کوشت

پۆلیسی پردێ ڕایگەیاند: دایکێک کاتێک گیانلەدەستدانی کوڕە دوو ساڵەکەی بینی خۆی کوشت

هەواڵ
09-05-2023

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت

دوای ئەوەی بەغدا بڕی 400 ملیار دیناری خستە سەر حساب بانکی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان بکات. باڵکێش زانیویەتی، سبەی لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت و رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

هەواڵ
09-05-2023

بەبڕیاری دادگەی هەولێر ئازادکردنی عەلی مەحموود ڕاگەیەنرا

بڕیارە عەلی مەحموود، چالاکڤانی بواری ئەنفال و جینۆساید بە کەفالەت ئازاد بکرێت.  ئەیاد کاکەیی، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان راگەیاند: دادوەری دادگەی هەولێر بڕیاری ئازادکردنی عەلی مەحموودی بە کەفالەت داوە و بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بکرێت.

هەواڵ
09-05-2023

بانکی ناوەندی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

ئەمرۆ بانکی ناوەندی بۆ حەواڵە 148 ملیۆن و 768 هەزار و 986 دۆلار، بەشێوەی کاشیش 57 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە. بانکی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ سێشەممە راگەیاند کە بۆ حەواڵە 148 ملیۆن و 768 هەزار و 986 دۆلارە، بەشێوەی کاشیش 57 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە کە کۆی گشتیەکەی دەکات 206 ملیۆن و 568 هەزار و 986 دۆلار. سەرەرای ئەوەش بەهای دۆلار هەر بەبەرزی مایەوە کە بەجۆریک، بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 145 هەزار و 250 دینارە.

هەواڵ
09-05-2023

بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ دۆناڵد تره‌مپ دەرچوو

داواکاری گشتی ئێران له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا دەرکرد. عه‌لی ساڵحی، داواكاریی گشتی دادگای شۆڕشی تاران، رایگه‌یاند كه،‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و مارك پۆمپیۆی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و 71 كه‌سی دیكه‌ی پله‌ باڵای سیاسیی ئه‌مریكا ده‌ركرد. سەبارەت بەو بڕیارە ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، چوار جار ئه‌و بابه‌ته‌مان تاوتوێ كردووه‌، ئینجا ئه‌و بڕیاره‌مان داوه‌.

هەواڵ
09-05-2023

50 هەزار هەلی کاری بڵاودەکرێتەوە

عێراق بەپڕۆژەیەک زیاتر لە 50 هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت و هۆكارێکە بۆ کەمکردنەوە بێكاری. مەحمود لامی، ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: هەنگاوی جددی لەلایەن حكومەتەوە هەیە بۆ پێشخستنی كەرتی پیشەسازی و دەستی بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی پیشەسازی پتڕۆکیمیایی ئەلنیبراس کردوە. لە بەشێکی قسەکانیدا مەحمود لامی دەڵێت: پڕۆژەكە داهاتێكی زۆر بۆ وڵات بەدەستدەهێنێت و پێداویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و چیتر پشت بە بەرهەمی دەرەوە نابەستین.

هەواڵ
08-05-2023

قوباد و بافڵ تاڵەبانی دەچنە بارزان

دوای ئەوەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە قوباد تاڵەبانی کرد، بڕیارە قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمێک بچنە بارزان. باڵکێش زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی سەرکردایەتی یەکێتی بانگهێشتکردووە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی بارزانی و ئەوانیش قبووڵیان کردووە. بڕیارو ڕۆژی 11ی ئەم مانگە، مۆزەخانەی بارزانی نەمر لە بارزان بکرێتەوە.

هەواڵ
08-05-2023

پەیامی به‌ریتانیا لەبارەی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ قوباد ت...

رۆزی كەیڤ، كونسوڵی گشتیی بەڕیتانیا لە هەولێر، لە پەیامێكیدا كە لە توویتەر بڵاوی كردووەتەوە دەڵێ: “حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌.” رۆزی كەیڤ نووسیویەتی، “خۆشحاڵم كە بینیم ئەمڕۆ سەرۆكوەزیران و جێگری سەرۆكوەزیران كۆ بوونەوە، حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌.” كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر هه‌روه‌ها گوتیشی: “هەنگاوێكی سەرەتایی گرنگە بۆ پێشكەوتن لە پرسە سەرەكییەكان لە رێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە." لەکۆتایشدا گوتی، هیوادەخوازم كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ پڕۆسه‌ی رێككه‌وتن و ئاشته‌وایی.

هەواڵ
08-05-2023

قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نیوەڕۆخوانێکی خۆش و...

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە تێیدا جەختی لەسەر کاری پێکەوەیی بۆ سەرکەوتن بەسەر ئالنگارییەکان و باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان کردەوە. ئەمڕۆ دووشەممە (8ـی ئایاری 2023)، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەمڕۆ نیوەڕۆخوانێکی خۆش و بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەبوو". لە تویتەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە، "پێکەوە، ئێمە هاوڕاین لەسەر ئەوەی دەتوانین بەسەر ئالنگارییەکانماندا زاڵ بین، کاربکەین بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانمان، بە بەهێزی بمێنینەوە بەرامبەر ئەو مەترسییانەی رووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە". بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ دووشەمە 8ـی ئایاری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد. ئاماژە بەوەشدرا، لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لە سەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە. لە کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی، تيشك خراوەتە سەر دوا دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوچەکە و جەخت لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

1 2 ... 364 365 366 ... 1147 1148