فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "بردنە دەرەوەی Credit Card, Debt Card قەدەخەیە، چونکە بۆ ساخکردنەوەی پارە بەکارهاتووە". رۆژی چوارشەممە، 10-05-2023 فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە راگەیێندراوەێکدا رایگەیاند: "هەر گەشتیارێک دەتوانێت تەنیا دوو کارت بباتە دەرەوە، بە مەرجێک ئەم دوو کارتە بە ناوی خودی گەشتیارەکەوە تۆمارکرابێت لە هەر بانکێک دا، بەدەر لەم رێکارە یاسایی و داراییە، گەشتیار تووشی سزای یاسایی دەبێت". ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گوت: دوای زیادبوونی دیاردەی بردنە دەرەوەی Credit Card, Debt Card بە رێژەیەکی بەرچاو لە فڕۆکەخانەدا، کە تاوەکو ئێستا بە نزیکەیی 2150 کارت دەستی بەسەردا گیراوە، کە لەلایەن گەشتیارانەوە بە مەبەستی بردنە دەرەوەی وڵات بۆ ساخکردنەوەی پارە بەکارهاتووە، بڕیاردراوە هەر گەشتیارێک بۆی نەبێت تەنیا لە دوو کارت زیاتر بباتە دەرەوە.
بڕیارە سبەی پێنجشەممە یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە ناوچەی بارزان لە ڕێورەسمێكی شكۆداردا بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی بكرێتەوە، ئەمشەویش بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان، رێورەسمێکی پێشوازی و ئێوارەخوانێک بۆ میوانان و بەشدارانی کردنەوەی مۆزەخانەكە بەڕێوەدەچێت. بۆ مهبهستی بەشداریكردن لە كردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی، ژمارەیەکی زۆر میوانی بیانی و وڵاتانی عەرەبی لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە بانگهێشتن کراون، نوێنەرانی وڵاتان لە بەغدا و هەولێریش بەشداری رێوڕەسمەکە دەکەن. ئەمشەویش لە هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێوڕەسمی پێشوازی و ئێوارەخوانێک بۆ میوانان و بەشدارانی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانیی بارزانی بەڕێوەدەچێت، کە ڕۆژانی 11 و 12ی ئەم مانگە، بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی لە بارزان دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 5/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا ـــ کوردستان کرد. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، دەیڤد تەفوری سەرۆکی ئەنجومەنەکە کورتەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەیان و پێکهاتەی شاندەکە خستەڕوو.ئامادەیی خۆشیان بۆ برەودان بە کار و وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی. سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، هەموو ئەرک و باپەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێککەوتنەکان جێبەجێ کردووە و داوا دەکات حکومەتی فیدراڵیش مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان پێشێل نەکات . تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان . لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی و ئازادی ئایینی و پاراستنی مافی پێکهاتە جیاوازەکان دووپات کردەوە. شاندەکە ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و پرۆسەی ڤیزای ئەلیکترۆنیان کرد . 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10
سەبارەت بە بابەتی ڕاگیرانی کەسێک بە ناوی (عەزیمە ئارسون) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەوڵیر، بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە ناوبراو هەوڵی داوە بە پاسپۆرت وبەڵگەنامەی ساختەی عیراقی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە ، سەفەری درەوە بکا ولە لایەن پۆلیسی نشینگەی فڕۆکەخانەوە ، بەڵگەنامە ساختەکانی ئاشکراکراوە و پاش لیکۆلینەوە ، دەرکەوتووە کە ناوبراو ، لە لایەن دامەزراوە ئەمنیە فیدڕالیەکانی عیراقەوە داواکراوە ولە سەر داوای ئەوان ڕاگیراو ولیکۆلینەوەی لەگەڵ کراوە و ڕادەستی لایەنی داواکراو لە حکوومەتی فیدڕالی دەکرێتەوە.
رابەر ئەنوەر، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای گشتیی کاروباری مین، رایگەیاند، ئەمڕۆ سەعات 3:40 خولەک، هاوڵاتییەک بەناوی شوکری حەسن عولا، تەمەن ٥٥ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مین قاچێکی لەدەستداوە و لە نەخۆشخانەی چۆمان چارەسەری سەرەتایی بۆ دەکرێت و دواتر بەرەو یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر دەگوازرێتەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە ڕایگەیاند: "بردنە دەرەوەی زیاتر لە دوو Credit Card, Debt Card قەدەغەیە، چونکە بۆ ساغکردنەوەی پارە بەکارهاتووە". ئەمڕۆ چوارشەممە، 10-05-2023، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: "دوای زیادبوونی دیاردەی بردنە دەرەوەی Credit Card, Debt Card بە رێژەیەکی بەرچاو لە فڕۆکەخانەدا، کە تاوەکو ئێستا بە نزیکەیی 2150 کارت دەستی بەسەردا گیراوە، کە لەلایەن گەشتیارانەوە بە مەبەستی بردنە دەرەوەی وڵات بۆ ساخکردنەوەی پارە بەکارهاتووە، بڕیاردراوە هەر گەشتیارێک بۆی نەبێت تەنیا لە دوو کارت زیاتر بباتە دەرەوە." فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر زیاتر دەڵێت، "هەر گەشتیارێک دەتوانێت تەنیا دوو کارت بباتە دەرەوە، بە مەرجێک ئەم دوو کارتە بە ناوی خودی گەشتیارەکەوە تۆمارکرابێت لە هەر بانکێک دا، بەدەر لەم رێکارە یاسایی و داراییە، گەشتیار تووشی سزای یاسایی دەبێت".
دەقی بەیاننامەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان لەبارەی ڕووداوەکانی 10ی ئایاری 2023ی باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک لە کۆبوونەوەی 8ی ئایاری 2023 لەگەڵ شاندی ئۆفیسی کەرکووکی نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونامی) پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهێشتنامەیەکی پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکان، بە سەرپەرشتیی نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نووسینگەکەیدا لە باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک. لە کاتی گەیشتنی شاندی ڕاسپێردراومان بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەدا بۆ باڵەخانەی پارێزگا، دەرکەوت ئەجیندایەکی پێشوەخت داڕێژراو هەیە بۆ ئەنجامدانی هەندێک ڕێکاری دوور لە پرۆتۆکۆڵە پەسەندکراوەکانی ڕێکخستنی چوونە ژوورەوەی شاندەکان بۆ کۆبوونەوەکانی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و نێردەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە تایبەتی کە ئامادەبوونی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە باڵەخانەی پارێزگادا لەسەر بانگهێشتی فەرمیی (یونامی) بوو و، هیچ لایەنێکی ناوخۆیی پەیوەندی بەو بانگهێشتە یان کۆبوونەوەیەوە نییە کە نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکی خستبوو. بۆیە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری دا ڕێگە بە تێپەڕاندنی ئەو جۆرە ئەجێندا و سیاسەتە ناشیرینانە نەدات و ئامادە نەبوو لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادە بێت. لەم چوارچێوەیەدا تەنیا گرنگیی کارکردنی نوێنەرایەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییە جیاجیاکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک بۆ ئەوەی بیانکەنە بەشێک لە سیاسەتەکانی سووکایەتیکردن و پەراوێزخستن کە پارێزگاری بەزۆر بە سەر هاووڵاتییانی کەرکووکدا سەپێنراو پەیڕەویان دەکات بە سوودوەرگرتن لە بوونی ئۆفیسی نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناو باڵەخانەی پارێزگاکەدا، بە ڕوونی بخەینە ڕوو و داوا لە نوێنەرایەتیی یونامی بکەین خۆی لەم جۆرە کارە نادروستانە دوور بخاتەوە کە بە سوودوەرگرتن لە چەتری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەبرێن. شاندە بەڕێزەکەمان بە پرۆفیشناڵییەکی بەرزەوە ڕووبەڕووی هەموو ئەو ڕێکار و پلانە پێشوەخت ئامادەکراوانە بووەوە و، هەروەها هەڵوێستێکی شەرەفمەندانەی هەبوو کە شکۆی گەلی کوردستانی لە کەرکووک پاراست و مافی هەموو لایەنە سیاسییەکانی خاوەن نوێنەرایەتیی ڕاستەقینە لەسەر بنەمای شەرعیەتی هەڵبژاردن و دیموکراسی لە ئەنجامدانی ئازادانە و شەرەفمەندانە و سەربەرزانەی چالاکییەکانیان سەلماند. ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە بە هیچ شێوەیەک خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەوڵە چڕەکانی بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە نائاساییانە لە کەرکووک ڕاناگرێت. سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، سڵاو لە هاووڵاتییانمان لە کەرکووک و سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان. دکتۆر کەمال کەرکووکیبەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان
وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی بڵاو کردەوە
بەفەرمی بارسێلۆنا رۆیشتنی سێرجیۆی بۆسکێتس راگەیاند. بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ١٠/٥/٢٠٢٣ لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمی یانەی بەرشەلۆنە، رۆیشتنی سێرجیۆ بۆسکێتس یاریزانی هێلی ناوەراستی یانەکەی راگەیاند. لەلای خۆیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە، هەواڵەکەی پشتراست کردەوە و ڕایگەیاند کە سێرجیۆ تا کۆتایی ئەم وەرزە بەردەوام دەبێت و پاشان ئەو یانەیە جێدێلێت. سێرجیۆ بۆسکێتس تا ئێستا ٧١٩ یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامداوە، کە یەکەم یاری لە ساڵی ٢٠٠٨ ئەنجامدابوو.
ئەردۆگان بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بخاتەڕوو، ئۆپۆزسیۆن بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری وروژێنەرانە و وەستانیان لە پاڵ تیرۆستان تۆمەتبار دەکات. لە درێژەی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی تورکیادا، رەجەب تەیب ئۆردۆگان، بە سەختی هێرشدەکاتە سەر لایەنە رکابەرەکەی و تاوانباریان دەکات بە تاوانی جیاجیا، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەردۆگان لە ماوەی دوو دەیەی دەسەڵاتیدا ئەمجارە ڕووبەڕووی گەورەترین ئاستەنگ بۆتەوە لە هەڵبژاردنەکاندا. رەجەب تەیب ئەردۆگان لە هەوڵێکانیدا بۆ بە دەستهێنانی دەنگی نەتەوە پەرست و پارێزگارەکاندا لێدوانەکانی توندتر کردۆتەوە، لە وتارێکیدا بۆ لایەنگرانی لە شارۆچکەی ئیدەرینی ڕۆژئاوای تورکیا ئۆپۆزسیۆنی بە لایەنگریکردن لە هاوڕەگەزخوازی تۆمەتبارکردو دەڵێت ئۆپۆزسیۆن هەوڵ دەدەن بێ شەرمانە شارەکانمان ناشرین بکەن لە ڕێی کارە وروژێنەرەکانییانەوە، وە هەوڵ دەدەن شکستەکەی داهاتوویان لە هەڵبژاردنەکاندا بشارنەوە، ئەوەش لە ڕێی ئەنجامدانی کاری وروژێنەر و سوکایەتیکردن بە خەڵکەکەوە.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی: حكومهتی هەرێم له 48 کاتژمێردا لیستی مووچهی مانگی چوار ڕادهگهیهنێت. محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، پلانی حكومهتی هەرێم ئەوەیە لهماوهی 48 کاتژمێردا لیستی مووچه ڕادهبگەیەنێت و ههموو وهزارهتهكان لە ماوەیەکی کورتدا مووچهی خۆیان وهربگرن. ئەمەش دوای ئەوەدێت ڕۆژی سێ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕی400 ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕەشید و ڕافیدەینەوە ناردۆتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاریداوە تیمی یەکێتی بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.بڕیارەکە ئەمڕۆ بە تێکڕای دەنگ پەسەند کراوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران کە رۆژی یەکشەمە بەڕێوەدەچێت، تیمی یەکێتی ئامادە دەبن