جیهان

بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ دۆناڵد تره‌مپ دەرچوو

09-05-2023
بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ دۆناڵد تره‌مپ دەرچوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

داواکاری گشتی ئێران له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا دەرکرد.

عه‌لی ساڵحی، داواكاریی گشتی دادگای شۆڕشی تاران، رایگه‌یاند كه،‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و مارك پۆمپیۆی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و 71 كه‌سی دیكه‌ی پله‌ باڵای سیاسیی ئه‌مریكا ده‌ركرد.

سەبارەت بەو بڕیارە ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، چوار جار ئه‌و بابه‌ته‌مان تاوتوێ كردووه‌، ئینجا ئه‌و بڕیاره‌مان داوه‌.