Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13765 بابەت
هەواڵ
08-05-2023

ماڵپەری وەزارەتێک هاککرا

ماڵپەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاککرا و وەزیرەکەی ڕوونکردنەوە لەبارەی هاککردنی ماڵپەڕی وەزارەتەکەی دەدات. ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند: ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوە هاک کراوە، بەڵام دەستبەجێ ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر و ئێستا ماڵپەڕەکە و سەرجەم سیستەمە خزمەتگوزارییەکانی لەبەردەستدایە. سەبارەت بە هەواڵی دەستڕاگەیشتن بە بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەلایەن ئەو گرووپە هاککەرەوە، کەنعانی ڕەتی دەکاتەوە کە دزە بە زانیارییەکانی وەزارەتەکە کرا بێت.

هەواڵ
08-05-2023

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە قوباد تاڵەبانی کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات ئەمرۆ دووشەمە 5/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد.لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لە سەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە.لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەها تيشك خرایە سەر دوا دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوچەکە و جەخت لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵ
08-05-2023

ڤیدیۆ.. لە سلێمانی کەسێک دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێک و دەستگیر دەکرێت

بەتۆمەتی‌ سوكایەتیپێكردن‌ و هێرشكردنە سەر ژنێك و ڤیدیۆكردنی دوو تۆمەتبار دەستگیركران بەتۆمەتی‌ هێرشكردنە سەر ژنێك ‌و سوكایەتیپێكردنی‌ پاشان ڤیدیۆكردنی ، مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ كوردسات دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد. دوای‌ ئەوەی‌ ژنێك سكاڵای‌ یاسایی‌ تۆماركرد كە موبایلەكەی‌ لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەستگیربكرێن و دەستبگیرێت بەسەر مۆبایلەكەیاندا . لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوو سەرەنجام دەركەوت كە تۆمەتبار چەند جارێك هەستاوە بەسوكایەتیكردن و هێرشەكردنە سەر ژنەكە و لە گرتەیەكیشدا كە لەشاخی گۆیژە و لەلایەن تۆمەتباری دووەمەوە تۆماركراوە دەركەوتووە كە تۆمەتبار سوكایەتی بە ژنەكە دەكات و تەقەی بەسەردا دەكات . لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ش، س، ع) لەدایكبووی‌ 1999 و (ر، ح، ق) لەدایكبووی‌ 1997 بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە . بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان https://fb.watch/kovVl5ct9O/?mibextid=irwG9G

هەواڵ
08-05-2023

جارێکیتر بەهای دۆڵار بەرزبۆوەوە

بەیانی ئەمرۆ لەگەل کردنەوە بازارەکانی دراو، بەهای دۆڵار بەرزبۆوەوە. بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 145000 دیناری عێراقی100یۆرۆ بەرامبەر بە 159000 دیناری عێراقی       100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 179000 دیناری عێراقی100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 7400 دیناری عێراقی100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 2800 دیناری عێراقی

هەواڵ
08-05-2023

سودان ئاماری کوژراوەکانی جەنگی بڵاوکردەوە

تادێت ژمارەی کوژراوەکان لەبەرزبونەوەدایە و سعودییەش هەوڵی ڕاگرتنی جەنگەکەی دەستپێکردوە. ماوەی نزیکەی مانگێکە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای سودان و چەکدارانی محەممەد دەقلو بەناوی هێزی پشتیوانی خێرا، دەستیپێکردوەو تادێت ژمارەی کوژراو برینداران زیاتر دەبێت. سەندیکای پزیشکانی سودان، نوێترین ئاماری جەنگەکەی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند؛ بەهۆی شەڕی ناوخۆی سودانەوە تا ئێستا 481 کەس کوژراون و 2564 کەسیش برینداربون. لە نوێترین پێشهاتیشدا، شازادەی جێنشینی سعودییە (محمد بن سەلمان) ڕایگەیاند؛ لەپێناو کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆیی سودان، هەوڵەکانمان دەستپێکردوەو لەئێستادا گفتوگۆ لەنێوان نوێنەرانی سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، لەپێناو ڕاگرتنی جەنگەکە بەڕێوەدەچێت.

هەواڵ
07-05-2023

فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی رێگری لە پەرلەمانتارێکی هەدەپە: قەدەغەی گەشت...

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر داوای دامەزراوە ئەمنییە فیدراڵییەکان هاووڵاتییەکی هەڵگری پاسپۆرتی تورکی بەناوی حەسەن ئۆزگونێش گەڕێندراوەتەوە و ئەم بڕیارە هیچ پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لەسەر داوای دامەزراوە ئەمنییە فیدراڵییەکان، بڕیاری قەدەغەی گەشتکردن بۆ ناو عیراق لە سەر کەسێک بە ناوی (حەسەن ئۆزگونێش) کە هەڵگری پاسپۆرتی تورکییە دانراوە و لە گشت فرۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانی عیراق بەوانی هەرێمی کوردستانیشەوە بڵاوکراوەتەوە". بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی گەیشتنی ناوبراودا بۆ فڕۆکەخانەکەیان بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ کراوە و گەڕێنداروەتەوە و ئەم بڕیارە هیچ پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە.

هەواڵ
07-05-2023

لە چەمچەماڵ چەند عەرەبێک کوردێک دەکوژن

خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر لە چەمچەماڵ لەلایەن کرێکارە عەرەبەکانیەوە کوژرا. کەمێک پێش ئێستا تەرمی خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە بە چەقۆ کوژراوە و هێشتا دیار نیە بکوژەکان دەستگیرکراون یان هەڵهاتوون. شایەتحاڵێک وتی، خاوەن کێڵگەکە بە چەقۆ لەلایەن کرێکارە عەرەبەکانیەوە کوژراوە.

هەواڵ
07-05-2023

ئاسایشی هەولێر ئەو کەسانەی دەستگیرکرد کە ماڵی پیرەژنەکەی بڕی

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەڵکوتانە سەر ماڵی ئافرەتێکی بەساڵاچوو و دزینی بڕێکی زۆر پارە و زێڕیان دزی بوو، هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هەولێر، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباریان راگەیاند. ئەمڕۆ یەکشەممە (7ـی ئایاری 2023) لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەردوو بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هەولێر ئاماژەیان بەوەکردووە، "دوای رووداوی هەڵکوتانە سەر و دزیکردن لە ئافرەتێکی بەساڵاچوو لە ماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی گوڵانی شاری هەولێر لە چەند رۆژی رابردوو، تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون کرد" ئاسایش و پۆلیسی هەولێر ئاماژەیان رایانگەیاندووە، دوای دۆزینەوەی سەرەداوی تاوانەکە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هەر سێ تۆمەتباری رووداوەکە بە هاوبەشی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراون و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیرایەبەر و دەردرێنە دادگا. تۆمەتبارەکان دوای هەڕەشەکردن لەو ئافرەتە بەساڵاچووە کە تەمەنی 75 ساڵ دەبێت، بڕی 125 مسقاڵ زێڕ و دوو دەفتەر دۆلار و دوو ملیۆن و پەنجا هەزار دیناریان دزیوە، دوای دەستگیکردنیشیان، ئاسایش و پۆلیسی هەولێر دەستیان بەسەردا گرتووە لەگەڵ ئەو چەکانەی لەو رووداوە بۆ هەڕەشەکردن بەکاریان هێناوە. هەروەها لە ماڵی تۆمەتبارەکاندا، دەست بەسەر بڕێکی زۆر پارەشدا گیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە بۆ خستنەڕووی زانیاری زیاتر و ئامادەکردنی دۆسیەکەیان بۆ دادگا.

هەواڵ
07-05-2023

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی دەرکرد

لە نوسراوێکدا وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی بڵاوکردەوە. وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند: چاپکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەیکانی پۆلی 9 و 12 لەسەر بنەمای زمانی خوێندنی خوێندکار و ئایینی خوێندکارەوە دەبێت و زانیارییەکەی لە ڕێگەی سیستمی ئی پەروەردەوە وەردەگرێت و جگە لە داتای سیستمی ئی پەروەردە کار بە هیچ نوسراوێك ناکرێت. ئاماژەی بەوەشكردوە، لەکاتی کارپێنەکردنی ئەم سیستمە دەستەی کارگێری خوێندنگە بەرپرسیاردەبێت. دەقی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم:

هەواڵ
07-05-2023

بافڵ تاڵەبانی چالاکوانان دژی پارێزگاری هەڵەبجە هان دەدات

چەند ڕۆژێکە کۆکردنەوەی واژۆ بۆ لەسەر کار لادانی پارێزگاری هەڵەبجە دەستی پێ کردووە و چالاکوانە (یەکێتییەکان)، هەڵمەتێکی چڕیان دەست پێ کردووە.دوای ئەوەی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە حکومەتی عێراقی بە (کارتۆنی) وەسف کرد، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و خودی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی برای، بڕیاریان داوە پارێزگارەکەی هەڵەبجە دوور بخەنەوە، لە پێناو راگرتنی دڵی بەرپرسانی حکومەتی عێراق.بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، بە فەرمانێکی حیزبی، داوای لە چالاکوانانی هەڵەبجە کردووە واژۆ بۆ دوورخستنەوەی ئازاد تۆفیق کۆ بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو کادر و ئەندامانی یەکێتی راسپێردراون کە واژۆ لەسەر داواکارییەکە بکەن بۆ ئەوەی زۆرترین پاڵپشتیی هەبێت.باڵکێش زانیویەتی، ئێستا ئازاد تۆفیق، لە دۆخێکی ناهەمواری ئەمنیدایە، چونکە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا تووشی نەخۆشییەکی لەناکاوی گوماناوی بوو، ئێستاش ترسی ئەوەی هەیە لەلایەن حیزبەکەیەوە تووشی رووداوێکی نەخوازراو ببێت.هەرچەندە ئازاد تۆفیق، کادری یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، بەڵام بەردەوام لە پرسە نیشتمانییەکاندا هەڵوێستی جیاوازی هەبووە و لە گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستاندا پاڵپشتی کارێکی تەواوی پرۆسەکە بوو، هەروەها بەرامبەر بە بڕینی قوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، هەڵوێستی هەبووە.ئەم هەڵوێستانەی ئازاد تۆفیق، پێچەوانەی سیاسەتی ئێستای یەکێتیە، بۆیە سەرانی یەکێتی دەیانەوێ بە هەر جۆرێک بووبێت دووری بخەنەوە.

هەواڵ
07-05-2023

سووریا بووەوە ئەندامی کۆمکاری عەرەبی

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی رەزامەندییان لەسەر گەڕاندنەوەی سووریا بۆ کۆمکارەکە دەربڕی.  رۆژی یەکشەممە، 7ـی ئایاری 2023، لەدوای 12 ساڵ لە هەڵپەساردنی ئەندامێتیی سووریا، وڵاتەکە گەڕایەوە بۆ نێو کۆمکاری عەرەبی. 

هەواڵ
07-05-2023

مەسرور بارزانی پشتیوانیی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی پێکهاتەکان دووپات...

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کاردینال لویس ساکۆ پاتریارکی کەنیسەی کلدانیی کاتۆلیکی لە عێراق و جیهان، دۆخی کریستانەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرد.لە پەیوەندییەکەدا ، سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ مافەکانی گشت پێکهاتەکان و بەتایبەتی کریستیانەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و باشترکردنی دۆخی کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان کردەوە.پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی هەرێمی کوردستان لە کریستیانەکان دەربڕی.

1 2 ... 365 366 367 ... 1147 1148