بۆ بەشدارییکردن لە ڕێوڕەسمی هاوسەرگیریی شازادەی ئوردن، سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی لە ئوردنن. ڕۆژی پێنجشەممە 1ی 5ی 2023، مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە عەممانی پایتەختی ئوردن، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی هاوسەرگیریی شازادە حوسێن بن عەبدوڵڵا، شازادەی جێنشینی ئوردن کرد.
شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، “ئاماژەکان رونن بۆ پایزی ئەمساڵ کە بێ وێنە بێت لەروی زۆری بارانەوە لەھەمان کاتیش مەترسیدار ئەبێت". ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لەڕاگەیەندراوێکدا دەلێت: لەم مانگەدا دو حاڵەتی بارانبارینمان ئەبێت لەنێوان 10 بۆ 12 مانگ، هەروەها لە دوای 17ی مانگەوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، "پلەی گەرمی دەریا و زەریاکان بەردەوام بەرزدەبنەوە بەتایبەت ئەتڵەسی باشور بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە هەڵمێکی زۆر دەردەکات و بە ئاڕاستەی باکانەوە جوڵەدەکات بۆ سەر ئەفریقا و دواتریش بەھۆی یەکگرتنی لەگەڵ ئەو بارستە ھەوا ساردانەی بەردەوام بۆ سەر دەریای ناوەراست دادەبەزێت، لەسەر ناوچەکانی میسر و سعودیە ئەبێتە ھۆی بارانی بەلێزمە و لافاو وەک لەماوەی پێشتریشدا رویدا بە ھاتنی بۆ ناوچەکانی ئێمە کاریگەری وەک ھەمیشە کەمتر دەبێتەوە بۆ دۆخێکی ناسەقامگیری لاواز بەبارانێکی کەمتر و چالاکی ھەورە بروسکە تێپەردەبێت". ئەوەشیخستۆتەڕو، "لەگەڵ ئەم دۆخەی ئێستا ئاماژەکان رونن بۆ پایزی ئەمساڵ کە بێ وێنە بێت لەروی زۆری بارانەوە لەھەمان کاتیش مەترسیدار ئەبێت".
ئهمڕۆ ههینی 2/6/2023، عهلی جهمال قدووری، گوتهبێژی پۆلیسی گهرمیان رایگهیاند: "شهوی هەینی لە قەزای کفری بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە شەڕەتەقە لە نێوان خێزانێک دروست بووه، دوو برا لە گەڵ دوو برا ناکۆکی کەوتۆتە نێوانیان و تەقەیان لەیەک کردووە، لە ئەنجامدا سێ کەسیان بە فیشەک بریندار بوون." ئاماژهی بهوهش كردووه، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی قەزاکە چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان کراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کەلار کراون. گوتیشی: "پۆلیسی قەزای کفری چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 / 31، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەر چوار تۆمەتبار کە برای یەکترن دەرچووە." ئاشكراشی كرد، سێ لە تۆمەتباران بە برینداری دەستگیر کراون و یەکێک لە بریندارهکان هەڵاتووە و پۆلیس لە هەوڵی دەستگیرکردنیدان.
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی تەقەیان لە ئاسایش کرد دەستگیرکران. تەقەکەرەکان دوو کەسن و بەکارهێنەری هۆشبەر بوون. ئەمشەو لە کاتی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباردا لە هەولێر، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئاسایش و تۆمەتبارەکاندا روویدا و چوار کارمەندی ئاسایش بریندار بوون. رووداوەکە لە گەڕەکی تەعجیل روویداوە، تۆمەتبارەکان ئامادە نەبوون خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکەن، بەڵام دواتر دەستگیرکران.
لە هەولێر تۆمەتبارێک سێ ئاسایش بردینار دەکات ئەمشەو لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا لە هەولێر، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئاسایش و تۆمەتبارێکدا روویداوە و سێ کارمەندی ئاسایش بریندار بوون. رووداوەکە ئەمشەو لە گەڕەکی تەعجیل روویداوە، تۆمەتبارەکە ئامادە نەبووە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکات، بۆیە هێزەکانی ئاسایش رووبەڕووی بوونەتەوە و تۆمەتبارەکەیش تەقەی لە هێزە ئەمنییەکان کردووە. ئەو سێ کارمەندەی ئاسایش کە بریندار بوون؛ ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەری تەندروستییان بۆ دەکرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە دەستگیرکردنی تەقەكەرەكانی تیكتۆك و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەردەوامە. لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: “ئەو کەسانەی کە دەبنە هۆی بێزارکردنی هاونیشتمانیان و دیاردەی تەقەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکەنەوە و سەرپێچی یاسا دەکەن، لەلایەن تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیر دەکرێن.” هەروەها دەڵێ: “لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، كەسێكمان دەستگیر كرد كە لە دەوروبەری شاری هەولێر تەقەی كردبوو، پاشان تۆماری ڤیدیۆیی ساتی تەقەكردنەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیكتۆك) بڵاو كردبووەوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر گیرایەبەر و درایە دادگا.” ئاسایشی هەولێر دووپاتی كردووەتەوە كە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن لەسەر هەر کەسێک كە چەکی بێ مۆڵەتی لەلا بێت و تەقە بکات و گرتە ڤیدیۆییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بکاتەوە، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر دەکرێ جا لە هەر ئاست و پۆستێکدا بێت.
دژەتیرۆری کوردستان ئاشکرایکرد، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەیان لە شنگال کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو چەکدار برینداربوون. دژەتیرۆری کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە (1ـی حوزەیرانی 2023) کاتژمێر 15:20، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەیان لە ناوەندی قەزای شنگال کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو چەکدار برینداربوون.
راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رۆیشتنی لیۆنێل مێسیی لە یانەکەی راگەیاند. راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان دەڵێت "لە کۆتایی وەرزدا لیۆنێل مێسی لە یانەی پاریس سانجێرمان دەڕوات، شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە راهێنەرایەتی باشترین یاریزانی مێژووم کردووە." گالتێ جەخت لەوە دەکاتەوە کە یاریی بەرامبەر یانەی کلێرمۆن فۆت کە رۆژی شەممە لە دوایین گەڕی خولی فەرەنسادا دەکرێت، دوایین یاریی مێسی دەبێت لە یاریگەی پارک دی پرێنس، داوا لە هاندەرانی یانەکەش دەکات بە رێزەوە پێشوازی لە مێسی بکەن.
دوای ئەوە ئەردۆگان بە فەرمی بووەوە سەرۆک کۆماری تورکیا، بەفەرمی نێچیرڤان بارازانی بانگهێشت کرا بۆ مەراسیمی سوێندخواردنەکەی لە ئەنقەرە. نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارهى چوارشهممه، 31-5-2023 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی ههروهها هيواى سهركهوتنى بۆ ئەو و گهل و حكومهتى توركيا خواست و، ئامادهيى و خواستى ههرێمى كوردستانى بۆ برهودان به پهيوهندييهكانى لهگهڵ توركيا له ههموو بوارهكاندا دهربڕى. لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا رەجەب تەیب ئەردۆگان به فهرمى نێچيرڤان بارزانى بۆ رێوڕهسمى سوێندخوارنى له ئهنقهره بانگهێشت كرد. رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا کە 28ـی 5ـی 2023 بەڕێوەچوو، توانی بەسەر کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میللـەتدا سەربکەوێت. بەپێی ئەنجامەکانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بەدەستهێنانی 52.14٪ـی دەنگەکان بەسەر کڵچدارئۆغڵو سەرکەوت، بەمەش بۆ دەیەی سێیەم لەدەسەڵاتدا دەمێنێتەوە.
بەرپرسێکی بانكی ناوەندی عێراق ئاشکرای کرد، دینار دراوی نیشتمانییە و پێویست ناكات مامەڵە لەگەڵ دۆلار بکرێت. محەممەد یونس، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "ئامانج لە دەستپێكردنی سێ پاكێجە یەك لەدوای یەكەكە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە پاراستنی سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ و مامەڵەكردنە بە نرخی فەرمی، فرۆشتنەكەش لەڕێگەی پلاتفۆرمی فرۆشتنی نەختینەییەوە دەستیپێكرد." ئاماژەی بەوەشكرد: "ئێستا بانكی ناوەندی میكانیزمێك دەگرێتەبەر بۆ باشتركردنی ڕێكارەكان و ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی حەواڵە و زاڵبوون بەسەر هەموو ئاستەنگییەكان." وتیشی: "بازرگانانی بچووك كە مافی ئەوەیان نییە بچنە ناو پلاتفۆرمەكەوە ئەوانەن كە دۆلار دەكڕن و بە نرخێكی هاوتەریب لە بازاڕ مامەڵەی پێوە دەكەن و فشار دەخەنە سەر و خواستێكی بۆ دروست دەكەن، سەبارەت بە كۆمپانیا بازرگانییەكان، ئەوان دەچنە ناو پلاتفۆرمەكەوە و گواستنەوەكانیان بە شێوەیەكی ئاسایی و بە نرخی فەرمی ئەنجام دەدەن."
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات، بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حزبە. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی دەکەم. هیوادارم لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسیەکان، پێکەوە کار بکەن و هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمان، بکەن بە ڕێرەوی کاری ئێستا و داهاتوویان. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2023/6/1
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رایگەیاند دەست لەکاری سیاسی هەڵدەگرێت. لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کردووە کە بڕیارە سبەی بڵاوبکرێتەوە. دەمیرتاش دەڵێ : بە ناوی خۆمەوە لە دڵەوە داوای لێبوردن دەکەم کە نەمتوانی سیاسەتێکی شایستەی گەلەکەمان بخەمەڕوو، بەڵێن دەدەم بە هەوڵە کردارییەکانی خۆم ئەو کەموکوڕییانە چارەسەر بکەم". سوپاس بۆ ڕەخنەی بنیاتنەر بەرامبەر بە من. هەوڵ دەدەم سوود لەو ڕەخنانە وەربگرم. لە کاتێکدا کە وەک هەموو هاوڕێیانم لە زیندانەوە بە خۆڕاگری بەردەوامم لە خەبات، لەم قۆناغەدا سیاسەتی چالاک بەجێدەهێڵم”. سڵاوی هەڤاڵانەم بۆ هەمووتان دەنێرم خۆشەویستەکەم و بە حەسرەتەوە هەمووتان لە باوەش دەگرم.