کابینەی نوێی حکومەتی تورکیا لەمانە پێکدێت: جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆمار یڵماز توونج، وەزیری داد ماهینوور ئۆزدەمیر گۆگتاش، وەزیری کۆمەڵایەتی و خێزان ڤێدات ئشکهان، وەزیری کار و بیمەی کۆمەڵایەتی محەممەد ئۆزهەسەکی، وەزیری ژینگە و شارەوانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە عوسمان ئاشکن باک، وەزیری وەرزش و لاوان ئاڵپارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکان محەممەد شیمشەک، وەزیری دارایی عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆ محەممەد نووری، وەزیری کولتوور و گەشتیاری یوسف تەکین، وەزیری پەروەردە یەشار گیولەر، وەزیری بەرگری فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی محەممەد فاتیح کاجر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانی عەبدوڵقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ئیبراهیم یوماكڵی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان
دوای سەرکەوتنی لە هەردوو خوولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان وەک سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد و ڕایگەیاند، ئەمشەو کابینەی نوێی حکومەت ڕادەگەیەنێت و ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو یەکەم کۆبوونەوەی کابینەکەی ئەنجام دەدات. لە درێژەی قسەکانیدا ئەردۆگان باسی ئەحمەدی خانی (شاعیر و نووسەر و ڕووناکبیری گەورەی کورد) کرد و وتەیەکی ئەوی بە نموونە هێنایەوە و وتی “مرۆڤ ئامانجە، وەکو خانی دەڵێت؛ مرۆڤ ئەو نەخشەیە، کە گەورەترین قەڵەم کێشاویەتی”.
ئێوارهى ئهمڕۆ شهممه 2023/6/3 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، له ئهنقهره لهگهڵ ژمارهيهكى بهرچاوى سهرۆك و سهركردهى وڵاتان، بهشدارى له ڕێوڕهسمى دهستبهكاربوونى ڕهجهب تهييب ئهردۆغان سهرۆكى توركيادا كرد. دواى ڕێوڕهسمهكهش نێچيرڤان بارزانى و ميوانانى باڵاى ڕێوڕهسمهكه، له كۆشكى سهرۆكايهتيى كۆمارى توركيا له ئهنقهره، بهشدارييان له ئێوارهخوانێكدا كرد. ئهم ڕێوڕهسمانه دواى سوێندخواردنى ئهمڕۆى ئهردۆغان له پهرلهمانى وڵاتهكهى بۆ خولێكى تازهى سهرۆكايهتيى توركيا، بهڕێوه چوون.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له یهكهم ڕۆژی تاقیكردنهوەی پۆلی 12ی ئامادهیی پەیامێک ئاراستەی قوتابیان دەکات. ئەمڕۆ شەممە 3/6/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردەوە: "له یهكهم ڕۆژی تاقیكردنهوەی پۆلی 12ی ئامادهیی، هیوای سهركهوتن بۆ قوتابیان دهخوازم و داواکارم خێزان و مامۆستایان، هاوکاربن لە ئارامیی دهروونیان". ئاماژەشی بەوەداوە: "قوتابیانی خۆشەویست، لە هەر بوارێکدا بێت كوردستانێكی بههێزتر پێویستی پێتانە و باوەڕم بە تواناکانتانە".
لە دادگایەکی بەغدا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ برایەکی شاسوار عەبدولواحید بە ناوی (نزار) دەرچوو. بەپێی نووسراوێکی دادگای بەغدا کە لە ١٣ی تشیرینی یەکەمی ئەمساڵ دەرچووە، داوای دەستگیرکردنی نزار عەبدولواحید دەکات بە تۆمەتی پێدانی چەکی بێ ڕەسید بە خەڵک. نزار عەبدولواحید لەدایکبوونی ساڵی 1972ەو، بەپێی ماددەی ٤٥٩ی یاسای سزادانی عێراقی داواکراوە.
لە ماوەی هەشت دەیەدا قەشە و کارمەندانی کڵێساکە "دەستدرێژی سێکسی"یان کردووەتە سەر نزیکەی هەزار قوربانی. لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن کۆنفرانسی قەشەکانی کاسۆلیکی ئیسپانیاوە بڵاوکراوەتەوە و کە تێدا هاتووە، لانیکەم 927 منداڵی کەم تەمەن، لەلایەن ئەندامانی کڵێساوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە. خۆسێ گابرێل ڤێرا، گوتەبێژی کۆنفرانسی قەشەکانی ئیسپانیا گوتی: ئێمە هەست بەو زیانانە دەکەین کە روویداوە "ئێمە دەمانەوێت یارمەتی هەموو قوربانییەکان بدەین بۆ ئەوەی لەگەڵیان بین لە چاکبوونەوەیاندا". ئاماژەی بەوەشکرد: دەمانەوێت بزانین لە هەڵبژاردنی کاندیدەکان بۆ پۆستی قەشەیی چی هەڵە بووە، هەروەها لە کاتی مەشق و راهێنانەکانیاندا چی هەڵە بووە، چ شتێک پاڵنەری ئەو کەسانەی داوە بۆ دەستدرێژی سێکسی. بەپێی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، زیاتر لە 99%ی دەستدرێژیکاران لە ڕەگەزی نێرن، کە نیوەیان پیاوانی ئایینینی مەسیحین و 83%ی قوربانییەکانیان لە ڕەگەزی نێرن، زۆرترین حاڵەت لە نێوان ساڵانی 1960 بۆ 1990 تۆمارکراوە. بەپێی گوتەی قوربانییەکان، زیاتر لە 63%ی ئەو کەسانەی کە دەستدرێژییان کردووەتە سەریان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو پلانەی وەزارەتی ناوخۆ هەیەتی، لە هەموو هەرێمی کوردستان کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێن. ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێت، کامێرای تیژڕۆیی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ لە هەموو رێگە سەرەکییەکانی سنووری پارێزگاکەدا دادەنرێت. دەشڵێت، "هیوادارین لە زووترین کاتدا" کامێراکان دابنرێن. پارێزگاری هەولێر باس لەوە دەکات، لە سنووری پارێزگاکەیدا لە رێگە سەرەکییەکانی چوون و هاتن کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێن، هەروەها لەنێو شاریش ئەو کامێرایانە دادەنرێن. راشیگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی وەزارەتی ناوخۆ هەیەتی، لە هەموو هەرێمی کوردستان کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێن. دەشڵێت، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە دانانی ئەو کامێرایانە دەکەن کە وەکو خۆی دەڵێت، لە بەرژەوەندیی خەڵکە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە زیاتر لە ( پەنجا ) ملیۆن دیناریان دزیوە . دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ، بە پێی ماددەی ( ٤٤٣ ) لەیاسای سزادانی عێراقی ٣ تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکردوە، كەهەستاون بە دزینی بڕی ( ٥٦ ) پەنجا و شەش ملیۆن دینار. راشیگەیاند، سەرجەم تۆمەتباران دانیشتووی شاری ( بغداد )ن و بەمەبەستی گەشتوگوزار ڕویان لە سلێمانی کردبوو، بەناوەکانی: ( ئ ، ج ، ف ) لەدایکبووی ١٩٧١( م ، م ، ع ) لەدایکبووی ١٩٧٧( ب ، م ، ل ) لەدایکبووی ١٩٩٨ لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
ئەمڕۆ شه ممه 3– 6 - 2023 کەش/ ئاسمانى هەرێم بە گشتى لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت. پلەکانی گەرما/ به رز دەبێتەوە به ( 2- 4) پله لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10- 20 ) کم/ک . ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا. مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10) کم دەبێت . پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە . سبەی يةك شەممە 4– 6- 2023 کەش/ ئاسمان لەنێوان سامال و پەڵە هەور ده بێت. پلەکانی گەرما/ بەرزتر دەبێتەوە بەڕێژەى ( 1 - 3 ) پلە لە تۆمارەکانى ئەمڕۆ . خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) کم/ک . ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت. مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 38 پلەى سیلیزى سلێمانی : 34 پلەى سیلیزى دهۆک : 36 پلەى سیلیزى کەرکوک : 41 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 35 پلەى سیلیزى
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پێی وایە "باشترین چەك" بۆ ئێستای هەرێمی كوردستان كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمە، بۆیە داوایان لێدەكات لە گوڵەخانە بێت یان لە پەرلەمان كۆببنەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. محەمەد حاجی مەحمود لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای حزبەكەی، لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستانەوە دەڵێت، "باشترین چەك بۆ ئێستای هەرێم كۆبونەوەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمە." وتوشیەتی"داوا لە هـێزە سیاسییەكانی هەرێم دەكەم یان لە گوڵەخانە یان لە پەرلەمان كۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی کـێشەکان." سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، راشیگەیاندووە، پەیوەندی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە ئێستادا باش نییە و هێزە سیاسیەكان بەرگری لە خاك و نیشتیمانی خۆیان ناكەن و وتوشیەتی"هەندێك لایەن بە وەكالەت لە هەرێم كار دەكەن."
رووداوێکی پێکدادان لەنێوان سێ شەمەندەفەردا لە هیندستان، لانیکەم 288 کەس گیانیانلەدەستدا و هەروەها 850 کەسی دیکەش برینداربوون. سودانشۆ سارانگی بەڕێوبەری گشتی خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەوە، بە ئاژانسی فرانس پرێس گوت: ئێوارەی رۆژی هەینی 2/6/2023 رووداوێکی پێکدادان لەنێوان سێ شەمەندەفەردا روویدا، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەرزدەبێتەوە بۆ 288 کەس، جەختیشی لەوە کردەوە، بەرپرسە ناوخۆییەکەی ویلایەتی ئۆدیشا، پرادیپ جینا راگەیاندووە، "نزیکەی 850 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان. ئەمیتاب شارما، بەڕێوەبەری هێڵی ئاسنینی هیندستان بە هەمان ئاژانسی راگەیاند، رووداوەکە لەنێوان دوو شەمەندەفەر و شەمەندەفەرێکی بارهەڵگردا روویداوە کە لە شوێنی پێکدادانەکە وەستابوو. دەشڵێت، تیمەکانی فریاگوزاری کاردەکەن بۆ رزگارکردنی بریندارەکان لەژێر داروپەردووەکان، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ترسی ئەوە هەیە ژمارەی گیانلەدەستدان زۆرتر بێت.
ئەمڕۆ شەممە 3/6/2023، تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ( زانستی - وێژەیی- پیشەیی) دەستیپێکرد. کۆی گشتی ئەو قوتابیانەی بەشداری لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکەن 117 هەزار و 364 قوتابی و خوێندکارن کە بەمشێوەیە:زانستی: 75239وێژەیی: 39113پیشەیی: 3012 ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەکەوێتە دوای جەژنی قوربان، نامانەوێت لە جەژن قوتابیان تووشی سترێسی بن".