Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13762 بابەت
هەواڵ
31-05-2023

وەزارەتی تەندروستی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لە روونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەولێردا هاتووە: بەر لە دوو رۆژ هاووڵاتییەکی تەمەن 19 ساڵ لە رەگەزی نێر گەڕێندرایە نەخۆشخانە. ئاماژە بەوەشدرا، دوای چارەسەری پێویست و گومانکردن لە نیشانەکانی کە تای خوێن بەربوونی هەبێت، دەستبەجێ پشکینیان بۆ ئەنجامدام داو رەوانەی تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر کرا. تەندروستی هەولێر راشیگەیاند، بۆ پشتڕاستکردنەوە لە حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێن بەربوون پشکنینەکەی رەوانەی شاری بەغدا کرا، بەڵام بەداخەوە دوای پێدانی چارەسەری پێویست ئەمڕۆ ئەم هاووڵاتیە گیانی لەدەستدا.

هەواڵ
31-05-2023

وتەبێژی حکومەت: پاشەکەوتی مووچە هەمووی بەیەکەوە بدرێتەوە

د. جوتیار عادل، گوتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:"نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان پشتیوانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و کابینەکەى محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقن." لەبارەى گەڕاندنەوەى پاشەکەوتی مووچەشەوە رایگەیاند: "ئێمە زۆر زووتر داواى گەڕاندنەوەى مووچەى فەرانبەرانی هەرێمی کوردستانمان لە حکومەتی فیدراڵی کردووە و داواشمان کردووە بەسەریەکەوە بدرێتەوە، نەک بە ڕێژە و قیست." پاش ئەو گۆڕانکارییە تاکڕەوانەی لیژنەى داراییی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پڕۆژەیاساى بودجە دژى هەرێمی کوردستان کردیان، ڕۆژى سێشەممە، ٣٠ى ئایارى ٢٠٢٣، سەرۆکی فەرمانگەى پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و گوتەبێژى حکومەتی هەرێم، لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر ئەو پێشهاتانە کرد. گوتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند: "لەسەر پێشنیازی سەرۆکی حکومەت، فەرمانگەى پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و گوتەبێژى حکومەت، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی دەرەوە، وردەکاریی ڕێککەوتنمان لەگەڵ حکومەتی عێراق خستنە ڕوو؛ تێیدا ڕامانگەیاند پابەندی ئەو ڕێککەوتنە سیاسییەین کە لەگەڵ کابینەکەى محەمەد شیاع سودانی کراوە، چونکە بە ئیرادەیەکی ئازادانەى هەردوو لا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کراوە." لەبارەى هەڵوێستی نوێنەرایەتیی وڵاتان لەوبارەوە دەڵێت: "خۆشبەختانە نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و دۆستانی کورد، پاڵپشتیی حکومەتی هەرێم بوون لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و پاڵپشتیی خۆیان بۆ چارەسەرە دەستوورییەکان لە نێوان هەردوو لادا دووپات کردەوە." د.جوتیار عادل راشیگەیاند: "بەداخەوە، ئەو پێشهاتە دەستوورییەى لە لیژنەى داراییی پەرلەمانی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان کراوە، پێچەوانەى دەستوور و ڕێککەوتنی هەردوو لایە. گۆڕانکارییەکان کە لەلایەن لیژنەکەوە کراوە، پێچەوانەى ڕێککەوتنی هەرێم و کابینەى نوێی حکومەتی عێراقە؛ بۆیە پێمان وایە پڕۆژەیاساى بودجەی عێراق ماف و ئەرکەکانی هەردوولا بەپێی دەستوور دەستنیشان بکات، نەک بەو پێشێلکاریانە. هەر ڕێککەوتنێکی سیاسیی نێوان هێزەکان هەبێت، پێویستە ڕەنگدەرەوەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بێت، چونکە ئەمە ڕێککەوتنی نێوان دوو حکومەتە نەک نێوان دوو کەس. لەبەر ئەوە سوورین لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هەرێم لەگەڵ عێراقدا." لەبارەى هەڵوێستی محەمەد شیاع سودانی لەسەر ڕێککەوتنەکە، رایگەیاند: "سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ ئەوەیە ڕێککەوتنەکە وەکوو خۆى جێبەجێ بکرێت و خواستێکی بەهێزى بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە هەیە." لەبارەى پرسی گەڕاندنەوەى مووچەى پاشەکەوتکراوی فەرمانبەرانی کوردستان و ڕێگەدان بە خودی پارێزگاکان بۆ پەیوەندیبەستنی ڕاستەوخۆ بە حکومەتی فیدراڵەوە، د.جوتیار عادل رایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ هەر هەنگاوێکین بۆ دەستەبەرکردنی مافە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، بەڵام قەوارەى هەرێمی کوردستان لای خەڵک لە پێش هەموو شتێکەوەیە. لەبارەى قەرەبووکردنەوەى ئەو هەموو مووچەیەى حکومەتی عێراق لە فەرمانبەرانی بڕیوە، لە هەموو پڕۆژەیاسایەکی بودجە جێگیر کراوە کە باس لە گەڕاندنەوەى ئەو مووچانە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەکات؛ داواى ئێمە ئەوە بووە هەمووی بەسەر یەکەوە بۆ فەرمانبەران بگەڕێنرێتەوە نەک بە ڕێژە و قیستی ساڵانە. بەداخەوە ئەوەش بۆ موزایەدە و دەستکەوتی سیاسی بەکار هێنراوە. ئێمە نەک بۆ گەڕاندنەوەى مووچە، بەڵکوو داواى قەرەبووی قوربانیانی جینۆساید و ئەنفالکراوانیشمان کردووە کە ڕژێمی پێشوو بەو تاوانانە هەستاوە. ئەوەش لە ماددەى ١٣ى پڕۆژەیاساى بودجە جێگیر کراوە. بۆ ئەمەش دیوانی چاودێریی هەردوو لایەنەکە بۆ سەرپەرشتیی ئەو کارە و پاکتاوکردنی پرسە داراییەکان ڕاسپێردراون." لەبارەى هەڵوێستی حکومەتی هەرێم لەسەر بڕیارى دادگەى فیدڕاڵی بۆ ڕەتکردنەوەى درێژکردنەوەى ماوەى پەرلەمانی کوردستان، گوتەبێژی حکومەت رایگەیاند: "وەک حکومەتی هەرێمی و سەرۆکی حکومەتیش، ئامانج ئەوەیە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت. بۆیە داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەین، پاڵپشتیی سەرۆکی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا. ئەوە سیاسەتی حکومەتی هەرێم؛ چونکە هەڵبژاردن تاکە ڕێگەیە بۆ نوێکردنەوەى شەرعییەتی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان و پێشخستنی حوکمڕانیی باش.''

هەواڵ
31-05-2023

لە هەولێر تەرمێک دۆزرایەوە

لەسەر شەقامی 150 مەتری هەولێر تەرمێک دۆزراوەتەوە. بەپێی زانیاریەکان، تەرمەکە بووەتە دوولەت بووە. ئاسایشی هەولێر گەیشتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان گواستەوە بۆ دادپزیشکی هەولێر. بە گوێرەی زانیاری سەرەتایی، ئەو کەسە ئۆتۆمبێل لێی داوە.

گشتی
31-05-2023

پێنجشەممە مووچەی وانەبێژان دابەشدەکرێت

سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی وانەبێژان دەکرێت. سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی وانەبێژان دەکرێت. کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ وتی، "سبەی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕين، مووچەی وانەبێژان دابەشدەکرێت." بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان 35 هەزار و 543 وانەبێژن، بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە؛ کە مووچەی هەر وانەبێژێک بەگوێرەی بڕوانامەکەی لە نێوان 200 بۆ 400 هەزار دینارە. ژێدەر رووداو

هەواڵ
31-05-2023

کاتی بەرێکەوتنی حاجیانی کوردستان بۆ سعوودیە دیاریکرا

فارس جەوهەر‌ ، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند :'' ئامادەکارییەکانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ تەواوبووە و چوار هەزار و 686 حاجی لە سەرانسەری کوردستانەوە فەریزەی حەج جێبەجێ دەکەن". گوتیشی :'' هەفتەی داهاتوو، رێککەوتی 7/6/2023، حاجیانی کوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێدەکەون.

هەواڵ
31-05-2023

چوار ناحیە دەخرێنە سەر سنوری ئیدارەی قەزای پیرمام

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەئایندەیەکی نزیکدا لەبارەی دیاریکردنی سنووری هەردوو قەزای پیرمام و عەنکاوە کۆ دەبێتەوە و دەنگ لەسەر سنوری جوگرافی هەردوو قەزاکە دەدات. پارێزگای هەولێر بە نووسراوی فەرمیی داوای لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کردووە بۆ دەنگدان لەبارەی دروستکردنی چەند ناحیەیەک بۆ قەزای پیرمام کە بریتی دەبن لە ناحیەکانی کۆڕێ و بناری سەفین و بەستۆڕە و ناحیەی دارەشەکران لە قەزای خەباتەوە بۆ قەزای پیرمام دەگوازرێنەوە. قەزای عەنکاوە لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ تایبەتمەندی پێدراوە و هیچ ناحیەیەکی ناخرێتە سەر و تەنها سنوری ئیداری ناحیەی عەنکاوە دەکرێتە قەزا و دەبێتە تاکە قەزا لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق هیچ ناحیەو یەکەیەی ئیداری لەسەر نەبێت. لەماوەی ساڵی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم بڕیاری زیادکردنی چوار قەزای بۆ پارێزگای هەولێردا کە بریتین لە قەزاکانی سیدەکان و پیرمام و عەنکاوەو قوشتەپە.

هەواڵ
31-05-2023

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 4 کەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ڕێگەی حەسەکە بۆ ڕەقە، 4 کەس کە کوردی رۆژئاوای کوردستانن گیانیان لەدەستدا. نزیک کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 30ـی 05ـی 2023 ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگەی حەسەکە – ڕەقە ڕوویدا، لە ڕووداوەکەدا 4 کەس گیانیان لەدەست داوە، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە خەڵکی شاری دێربێسییە لە رۆژائاوای کوردستان.

هەواڵ
30-05-2023

سەرۆک بارزانی و ئەردۆغان بە تەلەفۆن قسەیان کرد

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆککۆماری تورکیا دەکات ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 30ی ئایاری 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆککۆماری تورکیا.

هەواڵ
30-05-2023

تایەی ئۆتۆمبێل بەپیشەوەرێکدا تەقیەوە و گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ سێشەمە 2023/5/30 لەگوندی صاڵح ئاغا سەربەناحییەی قۆرەتوەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (اسماعیل انوەر محمود ) لەدایکبووی 1995 دانیشتووی گوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلار هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەگوندی صاڵح ئاغا دوکانی فرۆشتن و گۆڕینی تاییەی  ئۆتۆمبێلی هەیە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتێکدا ویستوویەتی هەوا بکاتە تاییەی ئۆتۆمبێلێکەوە لەجۆری بارهەڵگر (بەڕاد) تایەکەی پێداتەقیوەتەوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە  لەئێستادا توێکاری بۆتەرمی ناوبراو کراوەو پۆلیسی لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە. ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان

هەواڵ
30-05-2023

مەسرور بارزانی: پەرەپێدانی كشتوكاڵ بنەمایەکی سەرەکییە بۆ پێشخستنی ئابو...

ئەمڕۆ سێشەممە 5/30، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی کردنەوەی کارگەی شیرەمەنیی زۆم لە گوندی ژاژۆک-ی سەر بە قەزای مێرگەسۆر بەڕێوەدەچوو. سەرۆکی حکومەت کارگەکەی کردەوە و بەشەکانی بەسەرکردنەوە. کارگەکە لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت کە بریتین کە کارگەی زۆم بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان و هەروەها بنکەکانی کۆکردنەوەی بەروبوومی ئاژەڵداران و جووتیاران. ئێستادا 12 بنکە تەواو کراون و بەرهەم وەردەگرن، هەشت بنکەی نوێش لە قۆناغی جێبەجێکردن دان، لە ئایندەش بنکەی تر بە گوێرەی پێویستی کارگە زیاد دەکرێن. سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا دووپاتیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پشتیوانیکردنی جووتیاران و کارکردن لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی ئاوو خۆراک. ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتە : بەناوی خوای گەورە و میهرەبان خوشك و برایانی هێژا ئامادەبووانی قەدر گران:  گەلەك بەخێر بێن، سوپاس بۆ ئامادەبوونی ئێوە لێرە، من زۆر خۆشحاڵم كە ئەم پرۆژە مەزنە دەبینم كە گرنگە بۆ ئەم دەڤەرە و بەم شێوەیە هاتۆتە دروست كرد، دەستخۆشی لە جێبەجێكەرانی ئەم پڕۆژەیە دەكەم، كە بەڕاستی كارێكی زۆر جوانیان ئەنجام داوە. دیارە ئەو دەڤەرە پێویستە بە هەموو جۆرێك پێشەنگ بێت. حەز دەكەم بزانن ئەو جێیەی ئەم كارگەیەی لێ دانراوە، هەمان ئەو جێیەیە كە چەندین داستانی لە دژی داگیركەر و زۆرداران كە هەوڵیانداوە كوردستان داگیر بكەن، تێیدا تۆمار كراوە، بە سەدان شەهید لەم دەڤەرە گیانیان بەخت کردووە. ئێستا ئەم كارگەیەی لێرە دانراوە، بۆ ئەوەیە جارێكی دیكە هەم سوودێكی زیاتر لە سرووشتی ژیانی ئەم دەڤەرە وەربگرن، هەم خزمەتی خەڵكی ئەم دەڤەرە بكەن و ئابووریی ناوچەكە و دەڤەرەكە، تاك و گوندنشینانی ئەم دەڤەرە پێش بخەن و بە شێوەیەكی گشتیی ئابووریی هەرێمی كوردستان بەرەوپێش ببەن. جێی دەستخۆشییە و من جارێكی دیكە دەستخۆشی لە ئێوە دەكەم. پار لە ژمارەیەك سەردانی ئێمە بۆ چەندین وەزارەت ، سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵیشمان كرد، لەوێ چەندین بەرنامەمان خستە نێو كارنامەی خۆمان لە حكومەت، بە سووپاسییەوە وەزارەتی كشتوكاڵ بەرنامەی خۆی جێبەجێ كرد، پاڵپشتییەكی زۆری حكومەتیان لەگەڵدا هەبوو، بەڵام ئەوانیش زۆر خۆیان ماندوو كرد. سوپاسی وەزیر و هەموو ستافی وەزارەتیش دەكەم كە پشتیوان بوون بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە. بۆیە ئێمە داوامان كرد بۆ ئەوەی خەڵكی ئێمە لە گوندەكانەوە بەرەو شارەكان كۆچ نەکەن ،دەبێ هەوڵ بدەین پرۆژەكان بەرەو گوندەكان بگوازینەوە و ئەو پرۆژانەی پێویستن، لە گوندەكان دابمەزرێن تاوەكوو خەڵكی دەڤەری دوورەدەست و هەژارنشین و گوندنشین تێیدا سوودمەند بن، یەكێك لەو پرۆژانەی كە ئێمە ئەوكاتیش باسمان كرد، دانانی ئەم كارگەیەی شیرەمەندی بووە، لێرەش بینیمان زۆر بە ڕێك و پێكی و دوور و درێژی هاتە باسكردن كە بە چ شێوەیەك هاتە دانان و چەند خەڵك تێیدا سوودمەند بوون. جێی دەستخۆشییە كاتێك بینمان تاوەكوو 300 كەسیش دەبن پاش ئەوەی پرۆژەكە بە تەواوی كەوتە كار، دەبنە خاوەن كار لێرە، هەروەها زیاتر لە 2500 ماڵ لێرە دەژین، ئەو كەسانەی ئاژەڵیان هەیە و ئەو كەسەی شیری دەهێنێتە ئەم كارگەیە، دەبێتە رزقێك و سەرچاوەیەكی داهات بۆ ئەو بنەماڵانە. گرنگیدان بە كشتوكاڵ لە بەرنامەی كابینەی حكومەتدا پێموایە دیارە و ئێمە گرنگییەكی زۆرمان پێ داوە، چونكە بە باوەڕی ئێمە كشتوكاڵ ئەساس و بناغەیە بۆ بوارەكانی دیكەی پێشخستنی ئابووری وەكوو پیشەسازی و بازرگانی یان هەر بابەتێكی دیكەی ئابووری، باوەڕ بكەن ئەساس و بناغەكەی پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵییە. سرووشتی ئێمە سرووشتێكی زۆر گونجاوە بۆ ئەوەی ئێمە سوودی لێ ببینین، لێرە پێویستە ئەوەشمان لەبیر نەچێت كە پێویستە زۆر گرنگی بە پاراستنی سرووشتی خۆمان بدەین، وێڕای ئەو پرۆژانەی كە ئێمە دروستیان دەكەین، بەڵام پاراستنی سرووشتەكەشمان زۆر گرنگە، لە هەمان كاتدا گرنگیدان بە پاراستنی ئاسایشی خواردن و ئاویش ئەركێكی سەرەكیی حكوومەت و هاووڵاتیانە. لە ساڵی رابردوودا بەداخەوە لەبەر كەمئاوی، لە زۆر جێگەدا بێئاوی بوو، ئەو ئاوەی هەیە پێویستە ئێمە بە باشترین شێوە سوودی لێ وەربگرین، ئێمە لەگەڵ زۆر پسپۆڕدا گفتوگۆمان كرد كە چۆن دەتوانین باشترین سوود لەو ئاوە وەربگرین تاوەكوو ئاو بە خەسار نەدرێت و ئاوی ژێرزەوی بەفیڕۆ نەدرێت. ئێمە بەردەوام بووین و لە گفتوگۆدابووین لەگەڵ پسپۆڕانی ناوخۆ و وڵاتانی دۆستی ئێمە زۆریان پێشنیارمان كرد هاریكار بن، تاوەكوو ئێمە بتوانین بە باشترین شێوە سوود لە سرووشتی خۆمان و ئاوی خۆمان وەربگرین. ئەوەی لە هەموان گرنگترە ئەوەیە كە ئێمە بۆ دابینكردنی خواردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان پشت بە خۆمان ببەستین و منەتمان بە كەس نەبێت و ناچار نەبین بكەوینە هیچ قەیرانێك ئەگەر خوانەخواستە دۆخەكە بەرەو خراپبوونیش بچێت. ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە حكومەت هەموو پشتیوانییەكی ئەم جۆرە پرۆژانە دەكات، بەڵام لە هەمانكاتدا پێویستە خاوەن پرۆژەكانیش هەوڵبدەن زیاتر بەرهەمی خۆماڵی بەكار بێنن، هەروەها ئەوەی دەیكەن بە درووستی بۆ هاووڵاتیانی ڕوون بكەنەوە. ئەگەر شیری سرووشتییە، ئەوەی كە پێی دەڵێن ئۆرگانیك، بنووسرێت و باس بکرێت، ئەگەر شیری تۆز هەیە و دەتانەوێ ئەو شیرە بدەنە ماركێت و بازاڕان، پێویستە بنووسن ئەمە شیری تۆزە تا هاووڵاتی بزانێت كامەی شیری ئۆرگانیك و دروستە و كامەی شیری تۆزە یان بۆ بابەتی تیجاری بەكار دەهێندرێت. لێرەدا هەندێك ئامار هەن كە دەمەوێ ئاماژەیان پێ بدەم، لە میانی كابینەی نۆیەم ئەو پرۆژانەی كە لێرەدا زیادبوون لەبارەی ئاژەڵانی شیردەر لە هەرێمی كوردستان، 75% ئەم جۆرە پرۆژانە لە هەرێمی كوردستان زیاد كراون، 87 پرۆژە ئێستا لە سەرانسەری كوردستان هەیە كە بۆ بەخێوكردنی ئاژەڵ و مانگای شیردەر هەن كە ژمارەیان دەگاتە 14 هەزار و 609 مانگا لە هەموو هەرێمی كوردستان. پرۆژەی زیادكردنی گۆلك 150% زیادی كردووە، 100 پرۆژەی جۆراوجۆر لە سەرانسەری كوردستان هەن كە ئەویش 78 هەزار و 216 گۆلك هەن. ئەمانە هەمووی نیشانەی ئەوەیە كە چەندە پەرەپێدان بە كەرتی كشتوكاڵی و كەرتی ئاژەڵی بەرەوپێش چووە. هەر جێگەیەكی كوردستان تایبەتمەندییەكی خۆی هەیە، هەر جێیەك دەتواندرێت بۆ بابەتێكی تایبەتیی كشتوكاڵی سوودی زیاتری لێ ببیندرێت. ئێستا هەورامان، گوێزی هەورامان هەیە، هەناری هەڵەبجە هەیە، گەنم و دانەوێڵە ناوچەی گەرمیان و شارەزوور هەیە، برنجی دەشتی نافكوڕ هەیە، هەنجیری ئاكرێ و بجیل هەیە، سێوی ناو بەرواری هەیە، هەنگوینی ناوچەی سیدەكان هەیە، هەر ناوچەیەك پێی دەكرێ پێی دەكرێ زیاتر گرنگی پێ بدرێ تاوەكوو ئەو بەرهەم و بەروبوومی ناوخۆیی ببنە داهاتێكی زیاتر بۆ خەڵكی ناوچەكە و بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان. لە سەردانەکانمان بۆ دەرەوە كاتێك دەچین لەگەڵ وڵاتانی دیكە قسە دەكەین، یەكێك لە خاڵە سەرەكییەكان ئەوە بووە كە ئەوان چۆن دەتوانن هاریكاریی ئێمە بكەن تاوەكوو ئێمە بەروبوومی كشتوكاڵیی ناوخۆیی خۆمان زیاتر بكەین و كوالێتییان باشتر بكەین و نرخ و تێچوونیشیان كەمتر بكەینەوە، لە هەمان كاتیشدا بازاڕێكی ناوخۆیی و بازاڕێكی دەرەوەش بۆ جووتیارانی خۆمان بێنین. سوپاس بۆ خوا ئێمە سەركەوتوو بووین، چەندین بەروبوومی ناوخۆیی پار هەناردە كرا بۆ چەندین وڵاتی كەنداو و تەنانەت بۆ ئەورووپاش، ئێمە بەنیازین ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش ئەم بەروبوومانە زیاتر ببن و جۆری وانیش زیاتر ببێت و جۆری بەرهەمهێنانی ئەو بەرهەمانەی كوردستان بە جۆرێك بێت كە خەڵك زیاتر ڕووی تێ بكەن ئینشائەڵا. ئێمە بۆ بابەتی ئاو، دیسان چەندین پرۆژەی دیكە هەن بۆ دروستكردنی بەنداو و پۆند، بەداخەوە بەنداو لە هەموو جێیەك دروست ناكرێت، دەبێت جێی جوگرافییان گونجاو بێت تاوەكوو ئێمە بتوانین ئەو بەنداوانە دروست بكەین، بەڵام چوار بەنداوی مەزن لە كوردستان لە هەموو پارێزگاكان دەستنیشان كراون، لە قۆناغی دیراسەكردندان و ئینشائەڵا ئەگەر تەواو ببێ و جێبەجێ بكرێن، هاریكارییەكی یەكجار زۆر دەبێت بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵی، لە هەمان كاتدا دەتواندرێت هەندێك لەو بەنداوانە ڕەنگە بۆ وزەش بەكار بێن بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا، بەڵام دیسان بۆ بابەتی گەشتوگوزاریش گەلەك گونجاو بن و دەكرێ ڕووبەرێكی زۆر بێنە بەكارهێنان بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزاری. ئێمە چەندین قەیرانمان تێپەڕاند، بەداخەوە بەڵام زۆر چانسمان نەبوو هەر لە دەستپێكی كابینەوە تاوەكوو ئێستا، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئەو قەیرانانە تێپەڕێندران، ئینشائەڵا بە هاریكاریی هەموو لایەك و ئێوە و حكوومەتیش هاریكار بێت، ئینشائەڵا بەرەو ئاسۆیەكی ڕوونتریش هەنگاو دەنێین. ئەوەی گرنگە ئێمە ئیرادەمان هەبێت و ئیرادەی خۆمان نەدۆڕێنین، پشت بە خۆمان ببەستین، كوردستان زۆر دەوڵەمەندە، هەم سرووشتەكەی و هەم خەڵكەكەی، سامانە سرووشتییەكانی گەلێك دەوڵەمەندە، ئێمە پێمان دەكرێ زۆر زیاتر سوود لە سرووشتی خۆمان و ئەو شتانە وەربگرین بۆ ئەوەی ببێتە خێر و بەرەكەت و بەرهەمێك بۆ ژیاندن و پێشخستنی وڵاتی ئێمەش. لەسەر دۆخی ئێمە لەگەڵ حكوومەتی فیدرالی، دەمەوێ چەند قسەیەك بكەم، ئەویش ئێوە دەزانن پێش ماوەیەك، ئێمە ڕێككەوتنێكمان لەگەڵ حكومەتی فیدرالی و لەگەڵ بەڕێز سەرۆك وەزیران كرد بۆ ئەوەی ئەو كێشانەی ماون لە نێوان بەغدا و هەولێر بێنە چارەسەر كردن، هەندێك لەوانە لەسەر نەوت و غاز و لەسەر بودجە و بابەتی ناوچە كێشەلەسەرەكان، ئێمە گەیشتینە چەندین ڕێككەوتن، بەڵام بەداخەوە دیسان چەندین بابەتی دیكەی یاساییان هێنایە پێش و بەربەستیان بۆ جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنە دروست كرد. بەداخەوە پێش چەند ڕۆژێكیش چەند كەسێك لە لێژنەی دارایی هەندێك خاڵیان هێناوەتە پێش كە بەحەقیقەت ئەگەر جێبەجێ بكرێن، زەرەر و زیانێكی زۆر گەورە بە خەڵكی كوردستان دەكەوێت، ئەو خاڵانەش دەستووری نین و بەشێكیش نین لەو ڕێككەوتنەی كە ئێمە لەگەڵ حكوومەتی فیدرالی هەمانە، لەبەر ئەوە ئێمە داكۆكی لەو رێككەوتنە دەكەین كە لەگەڵ سەرۆك وەزیران هەمانە و بەهیچ شێوەیەكیش ئێمە سازش لەسەر ماف و هەقی میللەتی خۆمان ناكەین. ئێمە ئامادەین گفتوگۆ بكەین و بگەینە ڕێككەوتنێك كە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەكدا بێت، بەڵام هەقیقەت ئەو مافانەی كە لە دەستووردا بۆ میللەتی ئێمە هاتۆتە دیاریكردن، ئێمە بە هیچ جۆرێك سازشی لەسەر ناكەین، گفتوگۆش بەردەوامن و دڵنیاش بن ئینشائەڵا ئەوە دەبێت كە خێری میللەتی ئێمەی تێدایە. بابەتی پاشەكەوتی مووچە زۆرجار باس دەکرێت، حەز دەكەم بزانن كە هۆكاری سەرەكیی پاشەكەوتكردنی مووچە بەغدا بووە و حكومەتی هەرێم نەبووە، بەغدا بووە كە بودجەی هەرێمی بڕیووە، بۆیە هەرێم ناچار بووە هەندێك پارەی قەرز كردووە یانیش چەندین جاریش نەیانتوانیوە مووچە بدەن یان نیوەیان داوە، هەرچەندە ئێمە لەم كابینەیە، هەموو مووچەی خۆمان داوە، ڕاستە ئێمە رەنگە مانگێك دواكەوتبین بەڵام هەموو مووچەكانمان داوە، سەرەڕای ئەوەش، ئەو پاشەكەوتی مووچەیە كە باسی دەكەن، قەرزێكە لەسەر حكومەتی عێراق، كاتێك ئێستا دێتە باس كردن، پێویستە ئەو پاشەكەوتی مووچەیە بۆ خەڵك بگەڕێندرێتەوە، راستە هەموو خەڵك و ئێمە هەموو وا دەڵێین و حكومەتیش وادەڵێت، بەڵام ئەم شتە بە موزایەدە ناكرێ، پێویستە ئەو پارەیە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان دابین بكرێت تاوەكوو ئەو پاشەكەوتی مووچەیە جارێكی دیكە بۆ خەڵك خەرج بكرێت، ئەگەر مەبەستیش ئەوەیە ئەو پارەیە لە بەشی هەرێمی كوردستانەوە بدرێت، من پێویستیم نە بە بڕیاری حكومەتی عێراق هەیە و نە ئێمە پێویستیمان بە چ بڕیاری دیكەش هەیە، ئێمە خۆمان زیاتر لە هەر خەڵكێكی دیكە، لە خەمی خەڵكی خۆمانین، دڵنیاش بن حەزناكەین هیچ كەسێكی ئێمە، هیچ هاووڵاتییەكی كوردستان لە هەق و مافی خۆیان بێبەش بن، لەبەر ئەوە ئێمە بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان لە حكومەتی فیدرالی دەستەبەر بكەین. بەڵام لێرەش دیسان جارێكی دیكە دەيڵێمەوە كە دروستكردنی كارگە و زیادكردنی داهاتی ناوخۆیی، دەبێتە هۆكاری سەرەكی بۆ ئەوەی ئێمە زیاتر پشت بە خۆمان ببەستین و منەتمان بە خەڵكی دیكە نەبێت. جارێكی دیكە دەستخۆشی لە ئێوە دەكەم، ئینشائەڵا هەر سەركەوتوو دەبن و كوردستانیش هەر ئاوەدان دەبێت

هەواڵ
30-05-2023

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

لای هەموولایەک ئاشکرایە کە پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی یاسایی و کۆتایی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا، هەموو هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەکاتی یاسایی خۆیدا، بۆ ئەم مەبەستەش لە کۆبوونەوە و سەردانی لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسی داوای هەنگاوی جدی لێکردن بۆ ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردن بە گوێرەی تەوقیتاتی یاسایی دیاریکراو.ئێستاش ناگەڕێینەوە بۆ باسکردنی هەنگاوەکان و بە خەمەوەبوونمان بۆ پڕۆسەکە، بەڵکو داوا لە هەموو لایەنەکان و هاووڵاتیانی کوردستانیش دەکەین هەریەکە و بە ئەندازەی بەرپرسیاریەتی خۆی هاوکار و ڕێخۆشکەربن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، هەروەها داوا لە حکومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین هەنگاوی پێویست بهاوێژن بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە، دووپاتی دەکەینەوە ئەوەی بۆ پارتیمان گرنگە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە. بەهیوای سەرکەوتن. مەحمود محەمەدگوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان٣٠ـی ٥ـی ٢٠٢٣

هەواڵ
30-05-2023

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌ما...

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق: درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ساڵی پێنجه‌م بە نادەستوری لەقەلەمدا‌. ئەمرۆ سێشەممە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند: درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ساڵی پێنجه‌م بە نایاسایە و هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی دوای ته‌واوبوونی چوار ساڵی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ ده‌ركراون، به‌ بڕیاری پووچه‌ڵ هه‌ژمار ده‌كرێن. دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌گوێره‌ی یاسای ژماره‌ 11ـی ساڵی 1992ـی هه‌مواركراوی ساڵی 2005، له‌ ده‌ستووری عێراق، ته‌مه‌نی هه‌ر خولێكی په‌رله‌مانی كوردستان نابێت له‌ 4 ساڵ زیاتر بێت و له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی ساڵی یه‌كه‌می هه‌ر خولێكه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، تا دوایین دانیشتنی ساڵی چواره‌می ته‌مه‌نی، بۆیه‌ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵی پێنجه‌م ناده‌ستوورییه‌ و هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ش كه‌ دوای ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی یاسادانان لێیه‌وه‌ ده‌ركراون، به‌ پووچه‌ڵكراو داده‌نرێن. لە کۆبوونەوەی 9/10/2022، پەرلەمانی کوردستان، پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی (درێژکردنەوەی تەمەنی) بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا، بەمەش خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ زیاتر لە ساڵێکی دیکە بەردەوام دەبێت. وەک لە پێشنیازەیاساکە هاتووە: خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، تا کۆتایی وەرزی یاسادانانی پاییزەی ساڵی 2023 لەسەرجەم کار و ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت. پێشتر چوار جار دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر پرسی ده‌ستووریی بوونی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵێك، دانیشتنه‌كانی دواخستووە.

1 2 ... 348 349 350 ... 1146 1147