Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
13-07-2023

ناسا نوێترین وێنەی گەردوونی بڵاوکردەوە

ناسا نوێترین وێنەی گەردوونی بڵاوکردەوە؛ 50 ئەستێرەی هاوشێوەی خۆر پێشان دەدات کە تازە خەریکە دروست دەبن و لە زەوییەوە نزیکن  وێنەکە لەلایەن تێلیسکۆپی جەیمس وێبەوە گیراوە

هەواڵ
13-07-2023

کاتی خەرجکردنی بودجەی عێراق ڕاگەیەنرا

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەلێت، له‌ دوای 18ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌ خه‌رجكردنی بودجه‌ ده‌كرێت و لیژنه‌ی داراییش له ‌نزیكه‌وه‌ چاودێری شێوازی جێبه‌جێكردن و خه‌رجكردنه‌كه‌ی ده‌كات. جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند‌، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كی جێبه‌جێ كردووه‌، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی نه‌وت، كه‌ یان سۆمۆ له‌ رێگه‌ی توركیا ده‌ینێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ یانیش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ناوخۆیی به‌كاری ده‌هێنێت، بۆیه‌ پاساو نه‌ماوه‌ بوودجه‌ و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ نه‌كرێت. ڕاشیگەیاند: كاركردن به‌ بودجه‌ له‌ دوای 18ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌ خه‌رجكردنی بودجه‌ ده‌كرێت و لیژنه‌ی داراییش له ‌نزیكه‌وه‌ چاودێری شێوازی جێبه‌جێكردن و خه‌رجكردنه‌كه‌ی ده‌كات.

هەواڵ
12-07-2023

بەیاننامەیەک لە کۆمیتەی ناوەندی پارتیەوە لە بارەی دۆخی هەرێمی کوردستان

راگەیاندراوی كۆتایی كۆبونەوەی فراوانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك، كۆمیتەی ناوەندی پارتیمان ئەمرۆ چوارشەممە 12/7/2023 بە ئامادەبونی جێگری سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و ئەندامە یەدەكەكان و بەرپرسانی لقەكانی پارتیمان كۆبونەوەی فراوانی خۆی ئەنجام دا. دوای گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوە لە سەر بابەتە هەنوكەیی و گرنگ و كاریگەره‌كان لە جیهان و ناوچەكە بە گشتی و، عێراق و كوردستان بەتایبەتی، ئەم تەوەرانەی خوارەوە مناقەشەكران و، بۆ ئەو بابەتانەی كه‌ پێویستبو بریاریان بۆ وەرگیرا: تەوەری یەكەم: بارودۆخی گشتیی نێودەوڵەتی: ڕوداوەكانی ئێستای جیهان بەشەڕ و بەهاوپەیمانی، گۆڕانی هاوكێشە سیاسی و عەسكەریەكان و قەیرانەكان لێكەوتەیان لەو ڕوانەوە بۆ سەر تەواوی دەوڵەتان هەیە و، سیاسەت و بەرنامەكانی ئەمریكا لە خورهەڵاتی ناوەراست بە شێوەیەكی گشتی بوەتە مایەی نیگەرانی هاوپەیمانەكان. بەشێك لەم لێكەوتانە راستەوخۆ هەندێكیش ناراستەوخۆ كاریگەریان لە سەر هەرێمی كوردستان هەیە. تەوەری دوەم: بارودۆخی هەرێمایەتی: پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ گفتوگۆی لە سەركرا و، بە پێویستزانرا ڕێز لە سەروەریی وڵاتان بگیرێ‌ و پاراستنی ئەمنیەتیان بە گرنگ دەزانرێ، نابێ‌ لە هەرێمەوە هەڕەشە ئاراستەی ئەو وڵاتانە بكرێت و پێویستە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانمان لەگەڵ ئەو وڵاتانە لە بواری سیاسی و ئەمنی و ئابوری لەبەرچاو بگیرێ‌ و بپارێزرێ‌. تەوەری سێیەم: بارودۆخی عێراق: بابەتی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت باس كرا بەتایبەتی ئەو پاشەكشێیەی بەرامبەر پێكهاتەكانی نێو هاوپەیمانیەتیەكە هەستپێدەكرێ‌ و، جێبەجێنەكردنی مادەكانی ئەو رێككەوتن و هاوپەیمانیەی كە حكومەتی لە سەر تەشكیلكراوە جێی نیگەرانی جدیە و لێكەوتەی ئەم شێوە مامەڵەكردنە لەگەڵ هاوپەیمانیەتیەكە زیانی بۆ كۆی حوكمرانی عێراق دەبێت، بەڵام سەرەڕای ئەم پاشەكشێیه‌ی بەشێكی لایەنەكان كه‌ ڕویداوە، پشتگیری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی دەكەین و هیوادارین بەسەر ئاستەنگ و رێگریەكان سەركەوتوبێت لە جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەكه‌ی كە رێككەوتنی لە سەركراوە. تەوەری چوارەم: كۆبونەوە پاڵپشتی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دوپاتكردەوە و هەنگاوەكانی بۆ چارەسەری كێشە و گرفتەكان لەگەڵ حكومەتی فیدڕال بەرزنرخاند و هەروەها هەوڵەكانیان لە چارەسەری بابەتی بودجەو دابینكردنی موچە و بژێوی ژیان و ئەمنیەتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە پەسەندزانی. تەوەری پێنجەم: تەوەری بارودۆخی ناوخۆی هەرێم: هەڵبژاردن و هەڵوێستی پارتیمان سەبارەت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو هەنگاوانەی كە تاكو ئێستا هاوێژراون لە سەرۆكایەتی هەرێم و كۆبونەوە لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق، هەروەها هەنگاوەكانی پارتیمان بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی هەرێم و ڕەخساندنی كەش و هەوایەكی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر رێكخستنەوەی پەیوەندییەكان لە نێوان لایەنەكانی بەشدار لە پرۆسەی سیاسی و رێككەوتن لە سەر رێكارە یاساییەكان. لەو پێناوەدا بەردەوامدەبین لە كۆبونەوەكانمان لەگەڵ لایەنەكان و هەوڵدەدەین ئاستەنگ و كێشەكان چارەسه‌ربكەین و ئیدارەی بارودۆخەكە بدەین بەشێوەیەك جیاوازییەكان ڕێگرنەبن لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن و سیاسی دا. تەوەری شەشەم: بارودۆخی ناوخۆی پارتیمان: بەڕونی باس لە شێوازی كاركردنی ئۆرگانەكان و كاركردنی هەڤاڵانی بەرپرس و كادیرەكان لەم قۆناغەدا كرا، بەتایبەتی گرنگیدان و پابه‌ندی بە پڕۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆ، هەروەها بایەخدان بە بابەتی ئافرەت و گەنج و كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگەكان لە ئەولەویاتی كارەكان بێت. هه‌روه‌ها سەبارەت بەو پەلامار و هێرشانەی دەكرێتە سەر پارتی، دەبێ‌ هەوڵەكانمان لە ئاستی مێژو و گەورەیی رێبازی بارزانی دابن و لە ئاستێك دابن كە ئاشتی كۆمەڵایەتی و پرنسیپەكانی ڕاگەیاندن ڕەچاوبكرێت. لە لایەكی دیكەوە تەئكید لە پەیوەندیی ئەندامان و كادیرانمان لەگەڵ جەماوەر كرایەوە بۆ بەهێزكردنی هزری نەتەوەیی و نیشتیمانی، هەروەها هاندانی هەڤاڵانمان بۆ بەره‌نگاربونەوەی هەندێ‌ دیاردەی دزێو كە تێكدەری بارودۆخی كۆمەڵاتی و خێزانین وەكو مادده‌ی هۆشبەر. لە كۆتاییدا تەئكید لە پەیرەوكردنی ڕێنماییەكان كرایەوە. كۆبونەوەی فراوانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان 12/ 7/ 2023

هەواڵ
12-07-2023

داوایەک لە سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی کوردستان

له نووسراوێكى فه‌رميدا كه‌ به‌روارى دووشه‌ممه‌ 2023/7/10 به‌ واژۆى به‌ڕێز سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق كراوه و دانه‌يه‌كيشى به‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان دراوه‌‌، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان داواى كردووه كۆمسيۆن ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان. له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێميى ژماره‌ (90) له‌ 2023/3/26، بڕيار دراوه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆژى 2023/11/18 به‌ڕێوه‌ بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى كردووه‌ كۆميسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردن له‌ به‌روارى دياريكراودا، يانيش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌كانى عێراق له‌ به‌روارى 2023/12/18.

هەواڵ
12-07-2023

خەزوورێک زاواکەی خۆی دەکوژێت

ئەمرۆ چوارشەممە 2023/7/12، لە شەقامی سورچیانی شاری هەولێر خەزوورێک بەهەشت گولـلە زاوایەکی خۆی کوشت. شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە باسی کوژرانی زاوایەک لەلایەن خەزوورییەوە دەکات و رایدەگەیەنێت: زاواکە لە لایەن خەزوورییەوە کوژراوە و دواتر کچەکە لەسەر تەرمی مێردەکەی دەگریا. ئەو کەسەی کوژراوەکە تەمەنی 30 ساڵە و بە گوتەی شایەتحاڵەکان، رووداوەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە.

هەواڵ
12-07-2023

بەهای دۆلار لە هەولێر و بەغدا بەرز دەبێتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆڕسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 148 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە، نرخەكەی 147 هەزار و 850 دینار بووە. لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، بازاڕی بۆرسە بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتووەتە 148 هەزار و 300 دینار، نرخی كڕینیش گەیشتووەتە 148 هەزار و 250 دینار .

هەواڵ
12-07-2023

لێکۆلەرێکی عەرەب باس لە سەرکەوتنەکانی کابینەی نۆیەم دەکات

لێکۆلەرێکی عەرەب: مەسرور بارزانی توانی بە ئیرادەیەکی پۆڵاین رووبەرووی هەموو ئه‌و ئاڵنگارییانە ببێتەوە و وڵات بەرەو پێش ببات. هادی جلومه‌رعی، لێکۆلەر و، سەرۆکی سەنتەری بڕیارە سیاسییەکان بۆ لێکۆلینەوە رایگەیاند،” مه‌سرور بارزانی توانی بەسەر هەموو قەیرانەکان زاڵ بێت و وڵات بەرەو پێش ببات، بینیمان کەرتی گەشتیاری، پیشەسازی، کشتوکاڵ و وەبەرهێنان چۆن بەرەوپێشچوون، شایەتی ئەوەین کە چۆن هەناری کوردستان گەیشتە وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دەرەوە، لە رووی رێگاوبانیشەوە کوردستان پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە. سەرۆکی سەنتەری بڕیارە سیاسییەکان بۆ لێکۆڵینەوە، ئاماژەی بەوەشدا، لە سەردەمی ئەم کابینەدا وەرزی کۆچی پێچه‌وانه‌ بۆ کوردستان ده‌ستیپێكرد، بەهۆی سەقامگیری کوردستان و بەرەوپێشچوونی زیاتری کەرتی گەشتیاری، هەموو هاووڵاتییانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەمیشە حەز دەکەن سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن. گوتیشی :” لە رابردوودا سەرۆک بارزانی بڕیارێکی دەرکردبوو تێدا گوتبووی: “هەر هاووڵاتییەک لە هەر ناوچەیەکی عێراق دێتە هەرێمی کوردستان، پێویستە مامەڵەی وەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵدا بکرێت، واتا نابێت جیاکاری لە نێوانیان بکرێت”، بینیمان لە راستیدا جێبەجێ کرا، ئەمەش بۆ گەورەیی و سیاسیەتی مەزنی سەرۆک بارزانی دەگەڕێتەوە.

هەواڵ
11-07-2023

وەزیری خوێندنی باڵا کابینەی نۆیەمی بە مێژوویی لە قەڵەم دا

د.ئارام محمد “دەبێ کابینەی نۆیەم لە لاپەڕەکانی مێژوودا بە زێڕ بینووسرێتەوە.” وەزیری خوێندنی باڵا لە میانی کردنەوەی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان رایگەیاند: چیرۆکی چوار ساڵی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چیرۆکێکی ئەوەندە پڕشنگدار و جوانە، ئەوەندە خۆڕاگرانەیە کە مرۆڤ دەبێ لە لاپەڕەکانی مێژوودا بە زێڕ بینووسێتەوە.

هەواڵ
11-07-2023

بە فەرمانی مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی گەرمیان دەکرێ...

بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێتەوە. لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی خزمەتکردنی پاڕێزگاکانی هەرێمی کوردستان و گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئیدارە سەربەخۆکان و تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لەبەر بەرژەوەندی کاروباری دانیشتووانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانی بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کردوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە کە دەکاتە 11ـی تەمموزی 2023ـەوە جێبەجێ دەکرێت.

هەواڵ
11-07-2023

سلێمانی... تۆمەتبارێك دەستگیر كرا

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا. دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو كۆكردنەوەی زانیاری، توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردابگیرێت و ئەو تۆمەتبارەش دەستگیربكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی پێبووە. لەئێستادا تۆمەتبار (ر،ج،أ لەدایكبووی 1980  بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكە ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هەواڵ
11-07-2023

ژمارەی دانیشتووانی ھەرێم لە حەوت ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە

(سیروان موحەمەد) سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووه‌، بەپێی خەمڵاندنێك كە لەلایەن دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان كراوە، پێشبینی دەكەین تاوەكو كۆتایی ئه‌مساڵ ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بگاتە شەش ملیۆن و (550) هەزار كەس، جگە لە ژمارەی ئاوارەو پەنابەران سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان، لەبارەی داتای تەواوی دانیشتووانیش وتویه‌تى: تاوەكو سەرژمێری عێراق نەكرێت، ناتوانین داتای تەواو بڵاوبكەینەوە، ئەوەی كە ئێستا هەیە تەنیا خەمڵاندنێكە لەلایەن دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان كراوە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی دەستەی ئامار، رەگەزی نێر زۆرینەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پێکدێنێت بەم شێوەیە؛ سێ ملیۆن و 296 هەزار و 240 دانیشتوو لە رەگەزی نێرن و لە بەرامبەردا سێ ملیۆن و 260 هەزار و 240 دانیشتووی دیکەش لە رەگەزی مێن.

هەواڵ
11-07-2023

بەهای دۆلار زیاتر بەرز بووەوە

بەیانی ئەمرۆ سێشەممە ١١/٧/٢٠٢٣ بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر ١٤٨١٠٠ دیناری عراقیە. بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100یۆرۆ بەرامبەر بە 162000 دیناری عێراقی        100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 188000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5700 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3100 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2008 دیناری عێراقی

1 2 ... 324 325 326 ... 1146 1147