ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان تانە لە بودجەی گشتی عێراق دەدات. خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان تانە لە ماددەکانی 2، 11، 12، 13ی بودجەی گشتی عێراق دەدات. گوتیشی: "تانەدان لە بودجەی عێراق رێگری لە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ناکات".
رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگەی باعەدرێ - بەدریک؛ لە سنووری پارێزگای دهۆک روویدا، لە رووداوەکەدا چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکەش بریندران.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەنێو قەڵای هەولێر ڕێستۆرانت، چێشتخانە و کافێ دەکرێنەوە. لەنێو قەڵای هەولێر ڕێستۆرانت، چێشتخانە و کافێ دەکرێنەوە "بۆ ئەوەی ببێتە شوێنێکی گرنگیی گەشتیاری"؛ پارێزگای هەولێریش دەڵێت، 200 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە خەرج دەکەن.
لە كۆبوونەوەی رۆژی چوار شەممەی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی کوردستان، بڕیاردراوە شاندێكی باڵا بنێرنە بەغدا. شاندەكەی پارتی جگە لەو پرسی رێككەوتنی هەولێر و بەغدایە لەسەر دۆسییەی نەوت و پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق، بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لەگەڵ لایەنەكان تاوتوێدەكات.
له‌به‌غداى پایته‌خت به‌هۆى داوایه‌كى ئه‌مریكاوه بۆ ده‌ستگیركردنى 11 كه‌س كه به‌شێكیان له‌سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبین پشێوى دروستبوه‌و به‌پێى ماڵپه‌ڕه عێراقیه‌كانیش هاتووچۆ له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ڕاگیراوه. به‌پێى زانیاریه‌كان،ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا داواى كردوه 11كه‌س ده‌ستگیربكرێن كه به‌شێكیان له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانى حه‌شدى شه‌عبین، له‌به‌رانبه‌ردا به‌شێك له هێزه‌كان و لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ورى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكایان داوه. میدیا عێراقیه‌كانیش بڵاویانكرده‌وه، بۆرێگرى له ئاڵۆزتربوونى زیاترى دۆخه‌كه هاتووچۆ له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ڕاگیراوه.
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، ناوچەی گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەكات كە 48 پلەیە و حاجی ئۆمەرانیش نزمترین كە 30 پلەیە. ئەمڕۆ هەینی 14– 7- 2023 كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت . خێرای با / لەسەر خۆ - مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت. ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت . پلەكانی گەرما/ بەرزتر دەبێت بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ . مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت . پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە . سبەی شەممە 15– 7- 2023 كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت . خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت. ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت . مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت . پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ . بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی : (هەولێر: 46 ، سلێمانی: 42 ، دهۆك : 44 ، كەركوك: 47 ، هەڵەبجە: 46 ، حاجی ئۆمەران : 30 ، زاخۆ: 44 ، سۆران : 42، گەرمیان : 48).
لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا لەسەر ڕێگای پشتێنەی شار (حەولی ) لە نێوان ڕێگای کەلار بۆ گردەگۆزینە، ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتیەک دەدات و گیان لە دەست دەدات ئەم شەو (پێنج شەمە) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان اڵتیما) لە کەلار بەئاراستەی گردەگۆزینە ڕۆشتوە لە ڕێگای پشتێنەی شار، لە هاوڵاتیەک دەدات و بەسەختی بریندای دەکات بریندارەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا لەئێستادا تیمی هاتوچۆ بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە. ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان
سەرۆک مەسعود بارزانی و سوودانی سەردانی رەواندز و هاوینەهەواری بێخاڵیشیان کردووە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13-7-2023 سەرۆک بارزانی و سوودانی سەردانی پڕۆژە گەشتیارییەکەیان کردووە، بەرزان محەممەد، بەڕێوەبەری پڕۆژەی گەشتیاریی پانک لە رواندز راگەیاند، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقیشی لەگەڵدا بووە.
لە کۆڕێکیدا لە دەرەوەی وڵات، دوێنی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتیمان و حزبه‌كه‌ی به خراپ له قه‌ڵه‌م داوه و، هۆكاری خراپیه‌كه‌یشی خستووەته ئه‌ستۆی پارتیمان وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی پارتی گرفت و جیاوازیه‌كانمان یه‌كلایه‌نه دروستكردبێ!… دیاره له بیریان چۆته‌وه كه له زۆربه‌ی وێستگه‌كاندا سه‌ره‌ڕای هاوبه‌شیان له حوكمرانی كه‌چی له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن زیاتر كێشه و گرفتیان دروستده‌كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی حكومه‌ت. لە قسەکانیدا باس له كێشه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات به‌بێ خستنەڕووی ڕاستیه‌كان و، باس لەوە ناکات کە حزبه‌كه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كییه و ڕێگربووه له ئاوه‌دانكردنه‌وه و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و تا ده‌گاته بابه‌تی ئه‌منیەت و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهاتی ناوخۆی پارێزگاكه و تەواوی ئەو سنوورە، ئەوەیش ڕوونناکاتەوە کە حزبه‌كه‌ی بووه‌ته به‌دیلی حكومه‌ت و ناهێڵێ دامه‌زراوه شه‌رعییەکان ڕۆڵی خۆیان ببینن و، ناشڵێت ئه‌و هه‌موو ئیمكاناته له كوێ به‌ده‌ستده‌هێنن كه له جیاتی دامه‌زراوه‌كانی حکومەت پاره سه‌رفبكه‌ن.له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌بیری چۆته‌وه كه چۆن دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی و دادگای فیدڕاڵی هێناوه‌ته ناو پرۆسه‌ی حوكمرانی هه‌رێم و چه‌نده چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌و بابه‌ته ئاڵۆزكردووه. پارتی یه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت و یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بووه و ئه‌وه‌ی بڕیاری لێده‌درێت جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌وه ئاواتی ئه‌وانه هاوشێوه‌ی خۆیان له كوردستاندا په‌یدابكه‌ن، با دڵنیا بێت مه‌رجه‌عیه‌ت و یه‌ك هه‌ڵوێستی پارتی له هیچ وێستگه‌یه‌ك نه‌گۆڕاوه و له‌مه‌ودواش ناگۆڕدرێت. ئه‌گه‌ر پارتی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌ساسی قسه‌كردن و ته‌سریحاتی كادیر و سه‌ركردایه‌تییه‌كانیان ڕێكخستبووایە ده‌بوو هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌درابا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیڕاده‌ی ڕێككه‌وتن له ده‌ست خۆیاندا نه‌بوو بیانوو زۆرن بۆ تێكدانی زه‌مینه‌ی ته‌فاهوم و لێكنزیكبوونه‌وه. خه‌ڵكی كوردستان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه پارتیمان جدیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ هاووڵاتیان و یەکڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی لە کوردستاندا، هەروەکو ئاشکرایشە باسكردنی كێشه و جیاوازییه‌كان به‌و شێوازه و بردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاماژه‌یه‌كی نوێ نییه بۆ به‌خه‌مه‌وه‌نه‌بوونی یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردستانی. گووته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان١٣ـی ٧ـی٢٠٢٣
لەلایەن هێزەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر)، بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، پێنج تۆمەتبار بە ناوەکانی (م، ح، س)، (ف، ع، ع)، (ک، ی، د)، (أ، ن، ش) و (ڕ، خ، س) دەستگیر كران کە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە تایبەت لە (تیک‌تۆک، تێلیگرام و فیسبووک) هەڵساون بە تۆمار کردن و بڵاو کردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاوی چەند هاووڵاتییەك لە هەردوو ڕەگەز، دواتر لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییە نەشیاوەكانی هەر کەسێک، داوای بڕێک پارەیان کردووە، هاوكات لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)ەوە خۆیان لە خەڵکانی بەتەمەن کردووە بە ئافرەت و سەرنجیان ڕاکێشاون و گرتەی ڤیدۆیی نەشیاویان پێ تۆمار کردوون، بەم هۆیەشەوە توانیویانە بڕێکی زۆر پارە وەربگرن. بۆیە دوای دەستگیركردنیان، ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر گیرایە بەر.لێرەوە داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین، خۆیان لەو جۆرە پەیوەندییانەی بەدوور بگرن کە بە ڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ كەسانێك دروستیان کردووە كە جێی گومانن و متمانە بە هەموو کەسێک نەکەن تاوەكوو نەبنە قوربانی و گیرۆدەی ئەم حاڵەتانە نەبن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق و بەشی پۆلیسی دوكانەوە دووتۆمەتباری بەكارهێنەرو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركران و دەستبەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەرلەجۆری كریستاڵدا گیرا كە مەزەندە دەكرێت بە یەك كیلۆ گرام . دوای ئەوەی زانیاری لەسەر دوو تۆمەتبار كۆكرایەوە كە بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن، هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق و بەشی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتباران لە قەزای دوكان دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ كە مەزەندەدەكرێت بەیەك كیلۆ گرام لەگەڵ چەكێك لە جۆری دەمانچە و ڕومانەیەكدا و ئۆتۆمبێلێكیش كە بە تۆمەتباران بووە . لەئێستادا تۆمەتباران : ب،ح،ع لەدایكبووی 1995 ه،أ،م لەدایكبووی 1999 بەبڕیاری بەڕێز دادوەروبەپێی ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون و یەكێك لە تۆمەتبارانیش پێشتر بە 18 مانگ بەندكردن سزا دراوە . پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیەک لە چاڤی لاند کەوا دەردەخات چەند ئاژەڵێک مرداربوونەوە، توانا ئەمین دەنوسێت: “منداڵەکانتان مەبەن بۆ بینینی ئەم کارەساتانە”. توانا ئەمین نوسەر و رەخنەگر، لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکانی خۆی کورتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە دۆخی خراپی ئاژەڵانی چاڤی لاند نیشان دەدات. لەسەر کورتە ڤیدیۆکە دەنوسێت: “بەڕاستی نازانم چی بنووسم! خوشک و برایانی بەڕێز من داوای لێ بوردن دەکەم کە شتی ناخۆش دەخەمە بەرچاوتان… ئەمە چاڤی لاندەکەی شاسوارە، ئەمە حاڵی حازر و ئێستای ئاژەڵەکانێتی بەم گەرمایە،!” لە بەشێکی تری نوسینەکانیدا دەلێت: “مشک بۆ دەبێ لە زۆنی ئاژەڵان بێت و من پارە بدەم بۆ ئەوەی بیبینم و کە پارەشم دا ئەم وێنەیە ببینم…. ؟!منداڵەکانتان مەبەن بۆ بینینی ئەم کارەساتانە..قائیمقامیەتی سلێمانی کوا لیژنەکانتان..؟!!”