دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو هاڵاتیەکی و دوو کچەزاکەی خنکان، ئەمرۆ تەرمی کچەزایەکی دۆزرایەوە. بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١١/٧/٢٠٢٣ تەرمی یەکێک لە کچە خنکاوەکانی زێی بچوک دۆزرایەوە کە سێ رۆژە بەدوایاندا دەگەرێن، کچە دۆزراوەکە تەمەنی ١٢ ساڵە و تا ئیستا خوشکەکەی نەدۆزراوەتەوە. سێ کەسە خنکاوەکە دانیشتوی ناحیەی قوشتەپەن، کە تەرمی هاڵاتیەکە هەر لەهەمان رۆژی خنکانیان دۆزرایەوە، لە ئیستاشدا تیمەکان بەردەوامن لە گەران بەدوای کچەکەی خنکاوەکەی تریش کە تەرمی سێھەمە.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كابینه‌ی نۆیه‌م رووبه‌ڕووی فشار و قه‌یرانی جۆراوجۆر بووه‌وه. له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له مه‌راسیمی نمایشكردنی دیكیۆمنێتارییه‌كی تایبه‌ت له‌باره‌ی چوارساڵه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م و رۆڵی به‌رچاوی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، خودی سه‌رۆكوه‌زیران و كابینه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی فشار و قه‌یرانی جۆراو جۆر بوونه‌وه، له‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و دابه‌زینی نرخی نه‌وت. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌م رووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌كانی هاوشێوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، وه‌ستانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و دابه‌زینی داهاتی ناوخۆ بووه‌ته‌وه، جیا له به‌رده‌وامی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و زیادبوونی فشاری ئابووری و سیاسی و به‌كارهێنانی دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان بۆ فشاردروستكردن له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به گشتی و كابینه‌ی نۆیه‌م و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌تایبه‌تی، به به‌كارهێنانی ئامرازه ناوخۆییه‌كان له‌لایه‌ن به‌غدا و ده‌وروبه‌ر. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتی: "ده‌ربازبوون له‌م هه‌موو فشار و قه‌یرانه، پێویستی به هونه‌ر و زانستی سه‌ركردایه‌تی هه‌بوو، خۆشبه‌ختانه جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پشئه‌ستوور به پرۆسه‌یه‌كی تۆكمه‌ی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن له‌سه‌ر رێبازی بارزانی و قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی، به وره‌یه‌كی پۆڵاین رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و گرفت و قه‌یرانانه بووه‌وه". وه‌زیری ناوخۆ سوپاسی خودا و گه‌ل و جه‌ماوه‌ری كوردستانی كرد و گوتیشی: "به پشتیوانی دۆست و دڵسۆزانی هه‌رێم و خۆڕاگری و هێزی پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه پشتیوانی و رابه‌رایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، وایكرد سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به سه‌ركه‌وتوویی و خۆڕاگری له‌و ئه‌زموونه سه‌خته ده‌رباز بێت". وه‌زیری ناوخۆ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "خۆڕاگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كه‌سێكه خاوه‌نی دۆزێكه و خه‌ون و ئامانجی گه‌وره‌ی هه‌یه، هه‌میشه به پلانی زانستی رووبه‌ڕووی به‌ربه‌سته‌كان بووه‌ته‌وه و باوه‌ڕی به‌كاركردنی یه‌ك تیمی هه‌یه". ده‌شڵێت: "له‌چوارساڵی رابردوودا له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له رای جیاواز، له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كه‌شێكی زۆر له‌باری دروستكردبوو، به‌جۆرێك هیچ بڕیاریكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به زۆرینه و كه‌مینه تێنه‌په‌ڕاندووه، به‌ڵكو زۆرترین كاتی بۆ گفتوگۆی ته‌رخانكردووه و به‌هه‌مان ئاست پشتیوان له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان كردووه". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كان سه‌رۆكوه‌زیران هه‌نگاوی جددی هاویشتووه و زۆرترین گرنگی به پڕۆژه ستراتیژییه‌كان داوه بۆ دروستكردنی ژێرخانێكی به‌هێز. له‌باره‌ی پرسی چاكسازییه‌وه، وه‌زیری ناوخۆ روونیكرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پڕۆسه‌یه‌كی گرنگی چاكسازی ده‌ستپێكردووه، له چوارساڵی رابردوو له‌سه‌ر بنه‌مای راستگۆیی ئازایه‌تی و دڵسۆزی و نیشتمانپه‌روه‌ری رووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌كان بووه‌ته‌وه.
به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما له كاته‌كانی رۆژ له‌م وه‌رزه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی كوێت داوایان له هاووڵاتییان كرد بۆ له‌مه‌ودوا مردووه‌كانیان به شه‌و بنێژن. شارەوانی وڵاتی کوێت لە بڕیارێکدا کە بڕیاره‌کە فه‌توا له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌رگیراوه دەلێت: به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما هه‌موو لایه‌ك ده‌توانن مردووه‌كانیان له كاته‌كانی شه‌و به‌تایبه‌تیش له نێوان نوێژه‌كانی شیوان و خه‌وتنان بنێژن تا نه‌بێته ئاسته‌نگ بۆ خاوه‌نی مردوو و ئه‌وانه‌شی ده‌چنه سه‌ر گۆڕستان و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه گۆڕ هه‌ڵده‌كه‌نن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌م بڕیاره‌یان مه‌رج نییه و ده‌كرێت مردوو له هه‌ر كاتێكدا بنێژرێت، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وا باشتره ڕێوڕه‌سمی ناشتن و له‌گۆڕنانی مردووان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پرسه له كاته‌كانی شه‌ودا بێت. شاره‌وانی وڵاتی كوێت جه‌ختیشی كرده‌وه كه له كاتی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ و ناشتنی مردووه‌كان له كاته‌كانی شه‌واندا ڕووناككه‌ره‌وه و هه‌موو پێداویستییه‌كان له گۆڕستان دابین ده‌كه‌ن.
سەرکەوتن بەسەر ئاڵنگارییەکان، جێبەجێکردنی زۆرێک لە خاڵەکانی کارنامەی پێک‌ھێنانی حکومەت کە بەداتاو بەڵگەوە بڵاوکرانەوە .. ئاڵنگارییەکان : یەکەم؛ کۆرۆنا و کەرەنتین وایکرد کە زیاتر لە ساڵێک لە تەمەنی ئەم کابینەیە و دام‌و دەزگاکانی نەیانتوانی وەک پێویست ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و داھات زۆر کەمی کرد ، جگە لەو بودجە زۆرەی بۆ کۆرۆنا سەرف کرا لە پێناو پاراستنی ژیانی ھاونیشتمانیان . دووەم؛ جێگیرنەبوونی بەردەوامی نرخی نەوت و بەردەوامی قەیرانی دارایی و کێشەی نەگەڕانەوەی داھاتی ناوخۆی بەشێکی زۆری گومرگ و فرۆکەخانەو باج و رسوماتی ناوخۆ بە ھۆی دوو ئیدارەییەوە. سێیەم؛ لە ماوەی دوساڵی رابردوو ئەوبڕیارانەی لە دادگای فیدراڵی عێراق دەرچوو دژ بە ھەرێمی کوردستان و کابینەی نۆھەم زۆر بە ئاشکرا دژایەتی و دوژمنایەتی پێوە دیاربوو کە وێنەی ئەم جۆرە دژایەتییە بەرامبەر ھەرێم لە ھەموو کابینەکانی تر بەم قەبارەیە نەبووە بەتایبەت لەسەر مەلەفی نەوت و لەسەر بودجەو موچە. چوارەم؛ لایەنەکانی بەشدار لە کابینەی نۆ کە زۆر پێداگربوون لەسەر وەرگرتنی پۆست و ئیمتیازاتیانلە سەرۆکی حکومەت ، بەرامبەر بەوە چارەکێکی واجبی کارگێری و حکومەتداری خۆیان جێبەجێ نەکرد و نەچونە ژێر باری بەرپرسیارێتی یەوە . پێنجەم؛ چەندین وەزیری ئەم کابینەیە بەناوی زویری و دڵگرانییەوە چەند جار بە مانگ دەوامیان نەدەکرد و ئەرکی سەرشانیان بەرامبەر میللەت و حکومەت و ئەو سوێندەی خواردبویان جێبەجێ نەکرد سەرەرای بەردەوامی تەواوی ئیمتیازاتەکانیان. ئەوە جگە لە تیمی یەکێتی کە پێکھێنەری سەرەکی ئەم کابینەیە بوون ماوەیەکی زۆر بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیان نەکرد لە کاتێکداکێشەی سیاسی و ململانێکان، کاری حیزب و مەکتەب سیاسییەکانە نەک کادری حکومی . لە کۆتایدا ئەوەی راستیە ئەبێت بوترێت کە رێزدار مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانتوانی سەرەڕای ئاڵنگارییە سەخت و ناوخۆیی و هەرێمایەتی و قەیرانە ئابوریی و تەندروستییەكان پارێزگاری لە كیانی سەربەخۆی ھەرێم بكات و نەیهشت قەوارەی هەرێم وەك زۆرێك خەونیان پێوە دەبینی لەناو بچێتئەمەش کۆتایی نییە کار‌و خزمەت و چاکسازی بەردەوام دەبێت پلانی داھاتوش ئامادەیە. رێباز حملانیاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
بە هۆی کەمی ئەو دۆلارە نەختنەییە بانکی ناوەندیی عێراق دەیفرۆشێت، نرخر دۆلار لە بازاڕدا بەرزبوویەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 2023/7/10، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بڕی 226 ملیۆن و 382 هەزار و 539 دۆلاری خستەبازاڕەوە. لەو بڕە 214 ملیۆن و 882 هەزار و 539 دۆلاری حەواڵە و تەنها 11 ملیۆن و 500 هەزاری بە نەخت بووە. ئەمە لە کاتێکدایە بە هۆی کەمی دۆلاری نەخت لە بازاڕدا، نرخی 100 دۆلار بۆ 148 هەزار دینار بەرزبووەوە.
بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو رۆژی بڵاوکردەوە. کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 10/7/2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵە هەور. پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 40 پلەى سیلیزى سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى دهۆک: 38 پلەى سیلیزى کەرکووک: 42 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى زاخۆ: 40 پلەى سیلیزى سۆران: 37 پلەى سیلیزى گەرمیان: 42 پلەى سیلیزى
خولی فێربوونی کۆمپیوته‌ر و زمانه‌كانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی بۆ پێشمەرگەی دەکرێتەوە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: بەشی تەکنەلۆجیا و فێربوونی زمان هەڵدەستێت بە کردنەوەی خوله‌كانی فێربوونی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر و زمانه‌كانی ئینگلیزی و ئەڵمانی کە لە ڕێكه‌وتی (1/8/2023) دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت. ڕاشیگه‌یاند: هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەک ئارەزوو دەکات بەشداری خوله‌كان بکات، دەتوانێت له رێکەوتی 10/7/2023 تاوه‌كو 26/7/2023 له کاتژمێر (9:00 تاوەکو 12:00) سەردانی بەشی تەکنەلۆجیا و فێربوونی زمان بكات بە مەبەستی تاقیکردنەوەی له ئاستی شاره‌زایی كۆمپیوته‌ر و زمانه‌كان. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه شوێنی تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌كه‌وێته بەشی تەكنەلۆجیا و فێربوونی زمان سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی لە گەڕەکی هەولێری نوێ له شاری هه‌ولێر.
لەبەیاننامەیەکدا ئەمەریکا كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی لە ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی‌دا ڕاگەیاند. مایكل كۆرێلا فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: رۆژی هه‌ینی ڕابردوو له هێرشێكی ئاسمانی و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌واندا، ئه‌بوو ئوسامه موهاجر سه‌ركرده‌یه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی كوژرا. لە بەیاننامەکەشدا هاتووە کە له هێرشه‌كه‌دا هیچ كه‌سێكی مه‌ده‌نی و هاووڵاتی نه‌بۆته قوربانی.
فازڵ میرانی گوتی ”ئەو شێوەیە لە سیاسەتکردنە زۆر مەرغوب نییە، سیاسەت نە میزاجە، نە کار‌و کاردانەوەیە، سیاسەت زانستەو دەبێت لەگەڵ پێشهاتەکان تێکەڵ ببین. فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند ”سەرۆک بارزانی، واقیعی کوردستانی لەبەرچاو گرتووەو هەمیشە موڕاعاتی یەکێتیمان کردووە. لە پێناو بەرژەوەندی کوردستان”. وتیشی: “پێشتر یەکێتی لە دۆخێکی خراپ‌دا بوو، بەڵام ئێمە پۆستی سەرۆک وەزیرانمان پێدان. ئەو کات موڕاعاتمان کردن”. لە وەڵامی قسەکانی بافڵ تاڵەبانیدا، فازڵ میرانی گوتی ”ئەو شێوەیە لە سیاسەتکردنە زۆر مەرغوب نییە، سیاسەت نە میزاجە. نە کار‌و کاردانەوەیە. سیاسەت زانستەو دەبێت لەگەڵ پێشهاتەکان تێکەڵ ببین. دڵنیابن دەرگاکان داناخەین و ئێمە بە هیچ شێوەیەک دەرگا داناخەین. زروفی نەگونجاو دێنە پێشەوە بەڵام ئینسان نابێ هەراسان ببێت. لە کۆبونەوەکامی ئایندە کێشەکان چارەسەر دەکەین”.
بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو رۆژ راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو زیاتر دادەبەزێت. کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵە هەور، پلەى گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ . لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممە کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 40 پلەى سیلیزى سلێمانی: 39 پلەى سیلیزى دهۆک : 38 پلەى سیلیزى کەرکووک: 44 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 41 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى زاخۆ: 40 پلەى سیلیزى سۆران: 38 پلەى سیلیزى گەرمیان: 45 پلەى سیلیزى
کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە، ٩ـی٧ـی٢٠٢٣، شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانی کرد لە پیرمام چەند تەوەرێک لە کۆبوونەوەکەدا دەخرێنە بەرباس، لەوانەش پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی نێوخۆی هەرێمی کوردستان، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە، “ئەو جووتیارانەی تراکتۆریان پێدەدرێت دەبێ رووبەری باخەکەیان لە سێ دۆنم زیاتر بێت". ستار مەحموود، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە راگەیاند: ئەمڕۆ 80 تراکتۆری بچووک بەشێوەی تیروپشک بەسەر جووتیارانی هەڵەبجە دابەش دەکرێت، کە لە رێگەی رێکخراوێکی ئەڵمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە دابینکراون. گوتیشی: "لەبەر ئەوەی ژمارەی تراکتۆرەکان بەراورد بە ژمارەی رەز و باخەکان کەمترە، ناچاربووین بە رێگەی تیروپشک تراکتۆرەکان دابەش بکەین، ئەو جووتیارانە دەگرێتەوە کە رەز و باخەکانیان دەکەوێتە ناوچەی دەشتایی، چونکە ئەوان دەتوانن سوودی لێ ببینن". بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە داوایان لە جووتیارەکان کردووە، لە هیچ حاڵەتێکدا تراکتۆرەکە نەفرۆشن، بەڵکو بۆ کارئاسانی کاری کشتوکاڵی سوودی لێ ببینن. ئەو جوتیارانەی تراکتۆریان پێ دەدرێت، نابێت ڕووبەری باخەکانیان لە سێ دۆنم بچوکتربێت.