چەند کادرێکی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، وەکو كاردانەوە بەرامبەر بە هەڵوێستی حیزبەکەیان لە كێشەكەی مەلا هەورامان گەچێنەیی، پەرلەمانتاری پێشووی كۆمەڵ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندا، دەست لەكاركێشانەوەی بەكۆمەڵیان ڕاگەیاند. دڵشاد كەمال، كادیری كۆمەڵ لە ئەورووپا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاویكردەوە، ماوەی چەند ساڵێكە كێشەیەك لە نێوان هەورامان گەچێنەیی و حاجی عەتا بوونی هەیە، ”بە سیفەتی ئەوەی حاجی عەتا ئاوەڵزاوامە و لە نزیكەوە ئاگاداری ڕاستی و دروستیی كێشەكەم و دەزانم حاجی عەتا لەسەر هەقە و مافی پێشێل كراوە، بە داخەوە حزب و سەركردایەتیی كۆمەڵ نەیانتوانی بێلایەنیی خۆیان بپارێزن و بوونە لایەنگری لایەك.“ دەشڵێت ”حزب و بەشێک لە سەرکردایەتیی نەیتوانی كێشەی دوو لایەنگری خۆی چارەسەر بكات، ئیتر چۆن دەتوانێ كێشەی نەتەو ەو كۆمەڵگەیەك چارەسەر بكات؟“ لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا ئەو كادیرە پێشكەوتووەی كۆمەڵ رای گەیاندووە: ”من و چەند برایەک کە خەمخۆری ڕابوونی ئیسلامین لە مەڵبەندی ھەندارەن، دەست لەكاركێشانەوەی خۆمان لە ڕێكخستنەكانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕادەگەیەنین و وەك بێلایەن درێژە بە ژیانی ئاسایی دەدەین.“ ئەوەشی ئاشكرا كردووە: ”ئەم چەند برایە بە باشتریان زانی کە ناویان نەھێنرێت لە میدیا، لەبەر ئەوە ناوەكانیانم لە خوارەوە نەنووسیوە.“ پێشتر حاجی عەتا کە کاسبکارێکی خەڵکی سلێمانییە، مەلا هەورامان گەچێنەیی بە بردنی بڕی 250 هەزار دۆلار تۆمەتبار كردبوو، بەڵام كۆمەڵی دادگەری ئەو پرسەی یەکلایی نەکردەوە و دواتر بەڵگەکان لە سۆشیالمیدیا بڵاوکرانەوە.
دوای پەیوەندی هەردوو سەرۆکوەزیرانی مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە ئەنجامی پەیوەندی هەردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات". بەپێی زانیارییەکان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و مووچە دەچێتەوە بەغدا.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد بۆ خەرجکردنی گوژمەی (366،768،000)دینار بە مەبەستی دروستكردنی باخچەیەك لە شاری زاخۆ. لە راگەیاندراوێکدا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،بە مەبەستی پەرەپێدان و زیادكردنی رێژەیی سەوزایی لە سنووری شاری زاخۆ، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد بۆ خەرجکردنی گوژمەی (366،768،000)دینار بە مەبەستی دروستكردنی باخچەیەك لە شاری زاخۆ. ئەوەش خراوەتەروو کە باخچەکە دەکەوێتە گەڕەكی جگەرخوێن و، بەپێی رێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات فەرمانی خەرجكردنی بۆ دەرچووە.
سەرچاوەیەكی پزیشكی بە میدیای عێراقیەکانی ڕایگەیاندووە، درەنگانی شەوی رابردوو رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان دوو ئوتومبێل لەسەر رێگای نێوان پارێزگای کەربەلا و بابل لە ناوچەی ئیبراھیمیە روویداوە و بەو ھۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، رووداوەكە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی حەوت كەس كە لەنێویاندا ئافرەت هەن، چەندن کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر ئەو کۆنفرانسەی لایەنێک لە رێککەوتی 22و23ی7 پێی هەڵسابوو و تێیدا ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان تەنیا وەک ئاڵای باشووری کوردستان نیشاندابوو، پەیامێکیان بڵاوکردەوە و، ئەو کارەیان بە جیاکاری ناوبردووە، هاوکات بە پیلانی داگیرکارانی کوردستانی دەزانن و دەڵێن، " ئەو لایەنە بەو جیاکارییەی ئەنجامی دا، چ راستەوخۆ، یا ناڕاستەوخۆ جێبەجێکاری پیلانە گڵاوەکانی داگیرکارانی کوردستانن و، دەیانەوێت لە پێناو بەرژەوەندی داگیرکاران گورز لە یەکڕیزبوونی گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان بدەن". دەقی پەیامەکە:کوردستانیانی نیشتیمان پەروەر، ئێمەی گەلی کوردستان، تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئامانج و مافەکانمان، پێویستە بە شێوەیەکی بەھێزتر لە رێگای راستی نەتەوەیی بەردەوام تێبکۆشین، و هیچ جیاکارییەکی نێو گەلەکەمان قبوڵ نەکەین، ئەوەی لە کۆنفرانسی لۆزان و لە رۆژانی 2023/7/23/22 لایەنێک پێی هەڵسا، کە تێیدا ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان تەنیا وەک ئاڵای باشووری کوردستان نیشاندا، جیاکارییەکی روونی ئەو لایەنەیە، کە هەمان ویست و ئامانجی داگیرکارانی کوردستانیشە.ئەو لایەنە بەو جیاکارییەی ئەنجامی دا، چ راستەوخۆ، یا ناڕاستەوخۆ جێبەجێکاری پیلانە گڵاوەکانی داگیرکارانی کوردستانن و، دەیانەوێت لە پێناو بەرژەوەندی داگیرکاران گورز لە یەکڕیزبوونی گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان بدەن.بەهێزترین چەک بۆ زامنکردنی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و، بە ئامانج گەیشتنی پارچەکانی دیکەی کوردستان، زاڵ بوونە بەسەر ئاستەنگ و هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتووی سەر کوردستان، ئەوەش بە یەکڕیزی دێتە ئاراوە. مخابن لەم قۆناغە هەستیارەدا کە جیهانی پێدا تێپەڕدەبێت بە گشتی، بە تایبەت کوردستان، وەها لایەنێک لەبری کارکردن بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگی کوردستانیانی هەرچوار پارچەی داگیرکراو، بێ هیچ سڵەمینەوەیەک ئاڵای پیرۆزی کوردستان تەنیا بە ئاڵای پارچەیەک دەناسێنێت.لە کۆتاییدا دەڵێین، گرینگە ئێمەی کورد سوود لە مێژوو و ئەزموونی نەتەوەکانی دیکە وەربگرین، تا بتوانین لە ئاست داخوازی و خەون و خولیای نەوەی ئێستا و نەوەکانی داهاتووماندا بین و لەسەر بنەمای نەتەوە و نیشتیمان پەروەری پەروەردەیان بکەین، نەک لەسەر جیاکاری. کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی25.07.2023
دەقی راگەیەندراو: ئاگادارییەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە لە سەر ئۆتۆمبێلی تایبەتی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و عيراق دەکەینەوە کەلە لایەن دەروازەی تەمەرچینی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار کراینەوە بە هۆی چەند گرفتێکی تەکنیکی لە کاتی ئێستا دا و لە ئەمرۆ وە تا کاتێکی نادیار هیچ هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان و عيراق ناتوانێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی وەلاتی ئیران بکات. بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و عيراق دەکەین ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئیران بکەن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان ناتوانن گەشت بکەن بەلام بە بێ ئۆتۆمبێل بە شێوەی (۲٤) کاتژمێری دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن و لە هەر پێشهاتێکی نوێ لە داهاتوو ئاگادارتان دەکەینەوە لە دوبارە ڕێگا پێدان بە ئۆتۆمبێلەوە لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران . ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
ڕاگەیاندراوێک لە وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە بە ناوی خودای گەورە پرسی مووچەی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان گرنگترین بابەت و ئەولەوییەت بووە، لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەتا ئەو ڕۆژەی پشتمان بە داهاتی ناوخۆ و نەوت دەبەست بۆ دابینکردنی مووچە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمتەرخەم نەبووە و هەموو مانگێک مووچەی تەواوەتی هاونیشتمانیانی دابین کردووە. ئێستا کە داهاتی نەوت بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی عێراقی لەدەست هەرێمی کوردستان نەماوە، حکومەتی عێراق بە بەرپرس دەزانین، لە دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بودجە، لەم پرسەدا ئێمە هەموو ئەرکێکی سەرشانی خۆمان جێبەجێ کردووە و پابەندییەکی تەواوی یاساییمان بە جێ گەیاندووە و تا ئەمڕۆش بەڕێز سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدا بووە بۆ ئەوەی حکوومەتی عێراق هەرچی زووە مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و لەمە زیاتر ئەم پرسە دوا نەکەوێت. پەیامی ئێمە بۆ بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان و خەڵکانێک هەیە کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵە بە هیچ جۆرێک گوێیان بە پێگەی یاسایی و دەستووری هەرێمی کوردستان نەداوە و وەک هاونیشتیمانییەکی خەمخۆری خەڵکی کوردستان ڕەفتاریان نەکردووە، لەمە زیاتر لە پێگەی هەرێمی کوردستان نەدەن و بۆ جارێکیشبێت بەرپرسیارانە بەرانبەر خەڵکی کوردستان و مافە دەستوورییەکانیان بجووڵێنەوە و مامەڵە بکەن، ئەم پرسە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە هەیە و بابەتی موزایەدە و بانگەشەی هەڵبژاردن نییە و پێویستە نەکرێتە ئامرازێک بۆ لێدان لە پێگەی یاسایی و دەستووریی هەرێمی کوردستان. پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات دەقی پەیامەکەیە؛ لە چواردەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هيوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان. ئومێدەوارم بزووتنەوەی گۆڕان و هەموو حزب و هێز و لایەنە کوردستانییەکان، هاوكار و هەماهەنگ و هاوهەڵوێست بن لە سەر بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پاراستن و گەشەپێدانی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ سێشەممە 25 ی 7ی 2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان کرد بەبۆنەی چواردەمین ساڵیادی دامەزراندن و بەشداریکردنی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە؛ لە چواردەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هيوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان. ئومێدەوارم بزووتنەوەی گۆڕان و هەموو حزب و هێز و لایەنە کوردستانییەکان، هاوكار و هەماهەنگ و هاوهەڵوێست بن لە سەر بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پاراستن و گەشەپێدانی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان25 تەمووز 2023
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 25/7/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەى گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 41 پلەى سیلیزى سلێمانی: 39پلەى سیلیزى دهۆک : 40 پلەى سیلیزى کەرکووک: 43 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى زاخۆ: 42 پلەى سیلیزى سۆران: 41 پلەى سیلیزى گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى
بهئامادهبوونى سهرۆك مهسعود بارزانی پێشانگەی رۆژهەڵاتی ناوهڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن دهكرێتهوه.ئهمڕۆ سێشهم 25ى7ى2023، بهئامادهبوونى سهرۆك مهسعود بارزانی پێشانگەی رۆژهەڵاتی ناوهڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن له شاری ههولێر دهكرێتهوه.
کاتژمێر ٠٨:٤٤ خولەکی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٥ پلە، قەزای کۆزان-ی پارێزگای ئادانای هەژاند. بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سهرۆكایهتی بهرێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكانی توركیا (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، لە قەزای کۆزان سەربە پارێزگای ئادانا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٥ پلە روویداوە. ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١١،٢٧ کیلۆمەتر روویداوە. پارێزگاری ئادانا، سولەیمان ئەلبان، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: ''بەپێی ئامارە بەراییەکان هیچ دۆخێکی نەرێنیی نییە و بەدواداچوونەکانیشمان بەردەوامن''.