مەلا مستەفا بارزانی، کوری سەرۆک مەسعود بارزانی بە لەنیای راگەیاند: "نابێت چیتر چاوە جوانەکانت بە گریانەوە ببینم و بەڵێنی ئەسپێکی تری پێدا" مەلامستەفا بارزانی ئەسپێکی تایبەتی خۆی بە دیاری بەخشییە لەنیا فاخر ئەو کچەی کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئەسپەکەی مرداربوەوە،ئەمەش دوای ئەوەهات کە لەنیا بە دیمەنی پڕ گریانەوە لە میدیاکانەوە دەرکەوت، هەرزوو بەڕێز مەلامستەفا بارزانی هاتە سەر خەت و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجامدا دڵنەوایی لەنیا فاخری کردەوە و پێ راگەیاند کە "نابێت چیتر چاوە جوانەکانت بە گریانەوە ببینم و بەڵێنی ئەسپێکی تری پێدا"، لەنیا فاخری بەڵێنی دا کە چیتر نەگریت و بەردەوام بێت لە ئەسپ سواری. لە رێگەی بەرپرسی نوسینگەی مەلامستەفا بارزانی، مەلامستەفا بارزانی بەڵێنەکەی خۆی بە جێگەیاند و یەکێک لە ئەسپە تایبەتەکانی خۆی کە بەشداری ڤیستڤاڵی هەولێری کردبوو بە دیاری بەخشیە لەنیا فاخر.
ڕۆژی دووشەممە 24ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی حەسم بە سەرۆكایەتیی بەڕێز ئوسامە نوجەیفی سكرتێری گشتیی هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی حەسم كرد. لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و هەروەها هەڕەشە و كۆسپەكانی بەردەم پێكەوەژیان و ئاشتەوایی و گەشەسەندن ئاڵوگۆڕ كرا. هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پێویستیی هاتنەكایەوەی ڕوانگەیەكی هاوبەشی نیشتیمانی لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق و پابەندبوون بە بنەماكانی شەراكەتی ڕاستەقینە و هاوسەنگی و تەوافوق لە بەڕێوەبردنی وڵات كرایەوە. تاوتوێكردنی بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی پارێزگاكانی عێراق و، هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان لایەنەكان تەوەری تری ئەو كۆبوونەوە بوون.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامودەزگاکان رادەسپێرێت "ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن" کە لەپشت تاوانی کوژرانی عەمیدی خانەنشین محەممەد میرزا بوون، کە شەوی رابردوو لە زاخۆ ئۆتۆمبێلەکەی ئاگری گرت و گیانی لەدەستدا. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەک کە ئاراستەی بنەماڵەی عەمید محەممەد میرزا یونس سۆفیی کردووە دەڵێت، "شەوی رابردوو لە کردەوەیەکی گوماناویدا، ئۆتۆمبێلی عەمیدی خانەنشین محەممەد میرزا یونس سۆفی لەناو شاری زاخۆ تەقییەوە و بەمەش ئەم ئەفسەرە ماندوونەناسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەهید بوو." لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "لەم بارەوە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم راسپاردووە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم رووداوە بکەن و ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن کە لەپشت ئەم تاوانەوەن."
بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی 130 کەس وەک فەرمانبەر لە پارێزگای هەڵەبجە دادەمەزرێنرێن. ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی 7ی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بە مەبەستی گرنگیدان بە سێکتەری تەندروستی و لەپێناو سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 100 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتییی تەندروستیی هەڵەبجە و 30 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە نەخۆشخانەی بیارە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دادەمەزرێنرێن .
بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 153500 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 169500 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 197000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5700 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3200 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2014 دیناری عێراقی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 490000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 430000 دیناری عێراقی مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 370000 دیناری عێراقی
حکومەتی هەرێمی کوردستان گوژمەی زیاتر لە ملیارێك و 18 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە خانكێ خەرج دەكات. راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا، رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە ملیارێك و 18 ملیۆن دینار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانیی خانكێ. ئەو گوژمەیە لەسەر رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی روكنی شارەوانی، سەرۆكایەتیی شارەوانیی خانكێ لەسەر پلانی ساڵی 2023 بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە خانكێ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك. ئەو پرۆژەیە كاریگەریی زۆری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانییەكە دەبێت و هاوكات ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی شۆفێران و دانیشتووانی سنوورەكە دەكات.
ههر چوار سهرۆكایهتییهكهی عێراق كۆبوونهوه و ئیدانهی سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراقییان كرد و داواشیانكرد، تهواوی ماددهكانی یاسای بودجهی گشتی عێراق، كه پهیوهندارن به ههرێمی كوردستان، وهك خۆیان جێبهجێ بكرێن. سهرۆكایهتی كۆماری عێراق له میانهی راگهیهندراوێكدا ئاماژه بهوه دهكات، ههریهك له لهتیف رهشید سهرۆككۆماری عێراق، محهممهد شیاع سوودانی سهرۆكوهزیران، محهممهد حهلبووسی سهرۆكی پهرلهمان و دادوهر فائق زێدان سهرۆكی ئهنجوومهنی دادوهری عێراق، كۆبوونهوه و له سهرهتای كۆبوونهوهكهدا ئیدانهی سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراقییان كرد و داواشیانكرد تهواوی ماددهكانی یاسای بودجهی گشتی عێراق، كه پهیوهندارن به ههرێمی كوردستان، وهك خۆیان جێبهجێ بكرێن. ههر چوار سهرۆكایهتییهكه كۆكبوون لهسهر ئهوهی پهیوهندییهكانییان لهگهڵ سوید و ههر وڵاتێك كه پیرۆزییهكانی موسڵمانان و ئایینهكانی دیكه ناپارێزێت، بپچڕێنن. جهختیشیان له گرتنهبهری تهواوی رێككارهكان كردهوه، بۆ پاراستنی نێرده دیپلۆماسییهكان.
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێش 1-3-2024 لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن دەکرێت. وەک فەوزی هەریری دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردن دیاری دەکات. سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتی: بۆ مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەبێت گشت لایەک پابەندبن بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، "بە خۆشی و بە ناخۆشی." ژێدەر رووداو
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٣/٧/٢٠٢٣ لە ئەنجامی پشکنینەکانی لیژنەی چاودێریکردن، سێ دەرمانخانە لە شاری هەولێر داخران. بە هۆکاری پابەند نەبوون بە نرخی سەر ستیکەر و فرۆشتنی دەرمانی نایاسایی لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان، لیژنەی چاودێریکردن لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازان پشکنینی بۆ چەند دەرمانخانەیەک لە شاری هەوڵێر ئەنجامدا، لە ئەنجامی پشکنینەکە سێ دەرمانخانە داخران.
ڕۆژی یەكشەممە 23ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریارك كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك لە مەترانەكانی ئایینی كریستیان لە هەرێمی كوردستان و عێراق. لە دیدارەكەدا كاردینال لویس ساكۆ سوپاسی ئەو ڕێز و پێزانینەی كرد كە لە هەرێمی كوردستان بۆ هێما و كەسایەتییەكانی ئایینە جیاجیاكان هەیە. هەروەها سوپاسی فەرهەنگی پێكەوەژیانی كوردستانی كرد كە بووەتە هۆی پاراستنی پێكهاتەكان و مێژوو و كولتوورەكانیان. دەستخۆشیشی لە سەرۆك بارزانی كرد كە بە حیكمەت و ڕابەرایەتیی خۆی، پێكەوەژیان و ئاشتی و ژیانی هاوبەشی پێكهاتە جۆراوجۆرەكانی لە كوردستان پێشخستووە، ڕاشیگەیاند كە شانازی بەو ژیانە هاوبەش دەكەین كە بۆ هەموو لایەك لە كوردستاندا هەیە. لە بەشێكی تری وتەكانیدا كاردینال لویس ساكۆ ئاماژەی بە بڕیاری ئەمدوایەی سەرۆككۆماری عێراق بۆ كشاندنەوەی مەرسوومی سەرۆككۆماریی تایبەت بە كەنیسەی كلدان دا، و بە بڕیارێكی نادروست و مەترسیداری لە قەڵەمدا كە پێكهاتەی كریستیانی بریندار كردووە و دژی بنەماكانی پێكەوەژیان و ئاشتەواییە. هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و هێمای بەوەدا كە كوردستان سەرزەمینی پێكەوەژیان و ئاشتەوایی نێوان هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانە. ئەوەشی خستەڕوو كە لەشەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا بە شاندێكی پیاوانی ئایینی كریستیانم ڕاگەیاند كە كوردستان وڵاتی خۆتانە و نابێ بیر لە جێهێشتنی بكەنەوە، یان پێكەوە بە سەربەرزی لەسەر ئەو خاكە دەژیین یانیش پێكەوە دەمرین. سەرۆك بارزانی نیگەرانیی خۆی لە بڕیارەكەی سەرۆككۆماری عێراق بۆ كشاندنەوەی مەرسوومی سەرۆككۆماریی تایبەت بە كەنیسەی كلدان نیشاندا و هیوای خواست كە پێداچوونەوە بە بڕیارەكە بكرێت و ڕاست بكرێتەوە. لە بەشێكی تری ئەو دیدارە شاندی میوان كورتەیەكیان لەبارەی بارودۆخی پارێزگای نەینەوا و ژیان و گوزەرانی كریستیانەكان و ئەگەر و مەترسیەكانی داهاتوو بۆ سەرۆك بارزانی باس كرد. ……………………………. الرئيس بارزاني يستقبل كاردينال الكنيسة الكلدانية في العراق والعالم والوفد المرافق إستقبل الرئيس مسعود بارزاني ، اليوم الأحد ٢٣ تموز ٢٠٢٣ في صلاح الدين ، البطريرك الكاردينال لويس ساكو البطريرك ورئيس الكنيسة الكلدانية في العراق والعالم والوفد المرافق له والذي يتكون من عدد من الأساقفة المسيحيين في إقليم كوردستان والعراق. في اللقاء ، شكر الكاردينال لويس ساكو احترام وتقدير إقليم كوردستان للرموز والشخصيات من مختلف الأديان. كما شكر ثقافة التعايش في كوردستان والتي ساهمت في الحفاظ على المجتمعات والتاريخ والثقافات.وأكد الرئيس بارزاني على تعزيز ثقافة التعايش والسلام بين مختلف الطوائف في كوردستان بحكمته وقيادته ، وقال أننا فخورون بالتعايش المشترك القائم بين جميع المكونات في إقليم كوردستان.وفي جزء آخر من حديثه ، أشار الكاردينال لويس ساكو إلى قرار الرئيس العراقي الأخير بسحب المرسوم الرئاسي الخاص بالكنيسة الكلدانية ، ووصفه بأنه قرار خاطئ وخطير أضر بالمسيحيين وكان على الضد من مبادئ التعايش والمصالحة. رحب الرئيس بارزاني بالوفد الضيف وأشار إلى أن كوردستان هي أرض التعايش والمصالحة بين جميع الطوائف العرقية والدينية.وقال إنه أثناء القتال ضد إرهابيي داعش ، أخبرت وفداً من رجال الدين المسيحيين أن كردستان هي بلدهم ويجب ألا يفكروا في تركها ، فإما سنعيش معًا بفخر على تلك الأرض أو سنموت معًا.وعبر الرئيس بارزاني عن قلقه من قرار الرئيس العراقي في سحب المرسوم الرئاسي الخاص بالكنيسة الكلدانية ، معربا عن أمله في مراجعة القرار وتصحيحه. وفي جانب آخر من اللقاء أطلع الوفد الضيف الرئيس بارزاني على الأوضاع في محافظة نينوى التي أثرت على حياة المسيحيين واحتمالات ومخاطر المستقبل.
لە روونکردنەوەیەکدا نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پڕۆسەى بەڕیوەچوونى دادگایی کردنی کەیسێک لە دادگاى تاوانى سێى هەولێر و و راپۆرتێکی رێکخراوی کۆمیتەی بەرگریکردن لە رۆژنامەنووسان (CPJ) کە تۆمەت ئاراستەی هەرێم دەکات، ناوەڕۆکی پرۆسەی دادگاییکردن و سزادانی شێروان شێروانی رووندەکاتەوە. رۆژی یەکشەممە (23ـی تەمموزی 2023) نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "دواى ئەوەى هەریەکە لە سزادراوان (ئەیاز کەرەم رەشید، هاریوان عیسا محمد، شێروان ئەمین نعو، شڤان سعید عمر، گوهدار محمدامین) داواکارییەکیان پێشکەش کرد بۆ پێدانى ئازادکردنى بە مەرج (افراج شرطى) لەدواى داواکارییەکەیان دەست بە ڕێکارەکان کرا بۆ پێدانى ئازادبوونى بەمەرج، دواتر سزادراو شێروان امین نعو داواکارییەکى پێشکەشى توێژەرى کۆمەڵایەتى کرد بەناوى پێنج سزادراو بەمەبەستى راگرتنى ئازاد کردنی بە مەرج (افراج شرطى) کە پێشتر سزادراوەکان داوایان کردبوو وە بۆ ئەم مەبەستەش پەنجەمۆریان کردووە". هەروەها لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، "توێژەرى کۆمەڵایەتى داواکارییەکەى بەرزکردەوە بۆ بەڕێوەبەرى چاکسازى گەوران، لەلاى خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەوران ئەم داواکارییەى ناوبراوى ئاراستەى بەشى یاسا و داواکارى گشتى لە چاکسازییەکەى کرد سەبارەت بە پاشگەزبوونەوەیان لە داواکردنى ئازادبوونى بەمەرج، هەردوو سزادراو (شڤان سعید عمر و گوهدار محمد امین) بێ ئاگایی خۆیان لەو داواکاری پەنجەمۆر راگەیاندووە واتە کەسی تر لەجیاتی ئەوان پەنجەمۆریان کردووە، بۆیە چاکسازی گەورانی هەولێر داوای کردووە کە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتە بەر کە ئەم کارەیان ئەنجامداوە". نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان باسی لەوەشکردووە، دوای وردبینی لە کەیسەکە داواکاری گشتی بەپێی بەرپرسیاریەتی و ئەرکی خۆی لە پاراستنی مافی گشتی رێکاری یاسایی ئەنجامداوە بەرامبەر ئەو کەسەی بەم کارە هەستاوە و داوای جوڵاندنی کەیسەکەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر کردووە. هاوکات جەخت لەسەر ئەوەشکراوەتەوە، لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر نوێنەری یۆنامی، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، داواکاری گشتی و چەند پارێزەرێکی (شێروان شێروانی) ئامادە بوون، بەپێی مادده (289-298 ) لە یاسای سزای عێراقی ژمارە ( 111 )ی ساڵی ( 1969 )ی هەموار کراو وتە (شێروان ئەمین نعو ناسراو بە شێروان شێروانی) وەرگیراوە. هەروەها بە پشتبەستن بە هەبوونی بەڵگەی پێویست دۆسیەکە رەوانەی دادگای تاوانی سێى هەولێر کراوە، دوای تەواوبوونی سەرجەم رێکارەکان تۆمەتی تەزویرکردن و بەکارهێنانی دەقی تەزویر کراو ئاڕاستەی گومانلێکراو (شێروان شێروانی) کرا. دواتر دادگا گوێبیستی داواکاری و خواستی داواکاری گشتی لە دادگای تاوانی سێى هەولێر بوو و داوکرا کە پاڵپشت بە ماددە ( 142 ) لە یاسای سزاکان وەسفی تاوانەکە لە ( 298/289 ) بکرێتە ( 298/265 )ی یاسای سزاکان و تۆمەتی ئاڕاستە کراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، بەڵگەی تاوان سەلماندوویەتی کە داواکاری پەشیمان بوونەوە بە دەستوخەتی (شێروان شێروانی) نووسراوە و پەنجەمۆری لەسەر ناوی (گوهدار محمد امین) کردووە واتە نووسراوی ئاسایی (محرر عادی) تەزویر کردووە و بەکاریشی هێناوە کەواتە تاوانی ئەنجامداوە و لە قۆناغی دادگایی کردنیش سەلمێندراوە، واتە (دليل و قرينە) هەیە و بەپێی یاسای بنەمای سزایی ئیدانە دەکرێت. پڕۆسەی دادگایی کردنەکە لە (20ی تەمموزی 2023) بەڕێوەچوو و بڕیاردرا بە سزادانی (شێروان شێروان) بۆ ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگ بەپێی ماددەی (295) لە یاسای سزادانی عێراقی بە تۆمەتی (تزویر المحررات العادیە)، هەروەها بۆ ماوەی یەک ساڵ و شەش مانگ بەپێی ماددەی (298) لە یاسای سزادانی عێراقی بە تۆمەتی (استعمال محرر مزور) سزادرا، واتە کۆی گشتی سزاکە چوار ساڵە و بڕیارەکەش لە روو ئاشکرا دەرچووە و قابیلی پێداچوونەوەیە. نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بەپێی یاسا و بنەماکانی دادگای سزایی بریکاری لە نێوان سزادراوەکان و پەنجەمۆر کردن، یان واژووکردنی هەر داواکارییەکی کەسێک لە جیاتی کەسێکیتر و پێشکەش کردنی ئەو داواکاریانە رێگا پێدراو نییە و دژ بە یاسایە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار کەمێک پێش ئێستا رایگەیاند، چوونی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ سبەی دووشەممە دوا خرا.