مەلا یاسین، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان: سەرەڕای هەموو قەیرانەکان، هەرێمی کوردستان زۆر لە پێشی شارەکانی عێراقەوە دێت و لە هەموو رووێکەوە پێشکەوتووترە. هەرێمی کوردستان بەرەو هەرێمێکی وەبەرهێنەر دەڕوات پڕۆژەی زەبەلاحی کشتوکاڵی و گەشتیاری کەوتوونەتە قۆناغی جێبەجێکردن.
کارگەی داسی سەر بە کۆمپانیا خۆشناو، کە گەنمی جووتیارانی هەولێری وەرگرتووە؛ هەموو ئامادەکارییەکی ژمێریاریی کردووە بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی جووتیاران دابەش بکات و هەموو ئەو جووتیارانەشی گەنمیان رادەستکردووە، دەتوانن لە ئەمڕۆوە شایستە داراییەکانیان له سایلۆی داس له ناحیهی شهمامك، بهههمان نرخی سایلۆكانی عێراق چهكی بانكیان وەربگرن، کە کۆمپانیای ناوبرا توانیویەتی نزیکەی حەوت هەزار و 500 تۆن گەنم وەربگرێت و کێشەی هەموو جووتیارانی چارەسەرکردووە. ئەو لیژنەیەشی لەلایەن ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستنیشانکراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیاران، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا رێکار و رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە کەمتەرخەمبوونە لە وەرنەگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەولێر. ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر2023.7.27
دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواو لەسەر چەند باندێکی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر لەلایەن تیمەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) و بەبڕیاری بەڕیز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ، (٤) لەئەندامانی ئەم باندانەی ماددەی هۆشبەر لەکاتی فرۆشتن و دابەشکردنی دەستگیركران، بەناوەکانی (ی, ع ، م)و(م، ج ، م)و(د، م ، ب)و(أ ، ج ، ی). هەروەها لەکاتی دەستگیر کردنی ئەندامانی ئەم باندانەدا دەستمان گرت بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( مەریجوانە و حشیش و کریستاڵ و هیرۆین) هەروەها دەستمان گرت بەسەر چەند کەل و پەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، تۆمەتباران ڕێکاری یاسایيان بەرامبەروگیراوەتەبەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2023/7/27 لەسەر ڕێگای نێوان( میراوە و تونێلی ماوەران)، لەسنووری قەزای شەقڵاوە، ئوتومبێلێکی جۆری( کیا موهاڤی ) بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا, لە ڕێگا دەرچوو بەرەو هەڵدێر وە چەند تەقلەیەکی لێدا تاکو گەیشتە کۆتایی دۆڵەکە. لە دەرەنجامی ڕووداوەکە شوفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
رۆژی پێنجشەممە 27ی تەمووزی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی پرسەنامەیەک بۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان سەرۆکی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئیمارات کرد بۆ کۆچی دوایی (شێخ سەعید بن زاید ئال نهیان)ـی برای کە بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا.
دوا نیوەرۆی ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٧/٧/٢٠٢٣ هێلیکۆپتەرێک لە گوندی لە قەڵاتەسۆران-ی نزیک شەمامک لەسەر رێگەی ناحیەی گوێڕ کەوتە خوارەوە. بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێلیکۆپتەرە هی هاوپەیمانانە و لەکاتی مەشق گرفتی تەکنیکی بۆ دروستبووە، کە جگە لە زیانی ماددی رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و تیمەکەی هاوپەیمانان سەلامەتن.
بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 156000 دیناری عێراقی100یۆرۆ بەرامبەر بە 170000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 197000 دیناری عێراقی100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5700 دیناری عێراقی100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3200 دیناری عێراقی1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2017 دیناری عێراقی
مەسرور بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئیمارات دەکات، بەهۆی کۆچیی دوای براکەی. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە تویتێکدا پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئیمارات، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاند بۆ کۆچی دوایی شێخ سەعید بن زاید ئاڵ نەهیان-ی برای کە شەوی رابردوو بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
بهناوی خودای گهورهو میهرهبان رۆژی چوارشهممه ڕێکەوتی 26/7/2023 شاندی حكومهتی ههرێمی كوردستان گهیشتنه شاری بهغدا و لهگهڵ شاندی حكومهتی ئیتیحادی كۆبوونهوه سهبارهت به جێبهجێكردنی یاسای بوودجه، به مهبهستی ناردنی شایسته داراییهكانی ههرێمی كوردستان و له دهرئهنجامی كۆبوونهوهكه هەردوولا گهیشتنه رێكهوتن لهسهر جێبهجێكردنی بڕگهكانی تایبهت به ههرێمی كوردستان لەیاسای بودجەدا. لهو چوارچێوهیهش كۆنووسێكی هاوبهش له نێوان ههردوو شاندهكه واژۆ كرا و بڕیار وایه كه دهست بهجێ تمویلی ههرێمی كوردستان بكرێت . شاندی حكومهتی ههرێمی كوردستان27/7/2023كاتژمێر 1:30 بهرهبهیانی
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت رایگەیاند، بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین، رێگە بە تەواوی كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی بەنزین بدرێت. دەقی ڕاگەیەنراوەکەكەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە (وەكالەت) لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر داواكاریی پارێزگاكان بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین، بڕیاری دا بە ڕەچاوكردن و پاراستنی كوالێتی بەنزین، رێگە بە تەواوی كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی بەنزین بدرێت ، هاوكات رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوتگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی هەرێم نادرێت.
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپهرى سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان، دلشاد شهاب وتهبێژى سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی وەرگرتنی بیروڕا بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشهممه ٢٠٢٣/٧/٢٦ شاندێکی باڵا لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بەرنامەی زنجیرەیەک سەردانیان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێکردووە کە تیایدا بیروڕای حزب و لایەنەکانیان بۆ دياريكردنى وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەرگرتووە. ههروهها ئەوەیشی ڕوونکردەوە کە ھێز و لایەنە سیاسییەکان پێشوازییان لەو ھەنگاوەی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردووە و ئامادەییان بۆ پشتیوانیکردن لە ھەنگاوەکە و پاڵپشتیان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، نیشان داوە. ھاوکات وتی لە دیدارەکانیاندا حزب و لایەنەکان ھەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان لەپێناو یەکڕیزيی ناوخۆیی و یەکھەڵوێستی و یەکگوتاريی سیاسی لە ئاست پرسە چارەنووسسازەکاندا، بە گرنگ و خەمخۆرانە وەسف کردووە. سەبارەت بە ئەنجامی کۆتایيی بەرنامەی سەردانەکانیش وتی: سەردانی ھەموو حزب و لایەنەکان دەکەین و پاش کۆکردنەوەی بیروڕاکانیان، سەرۆک نێچيرڤان بارزانى فهرمانى ھەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات. جێی باسە پاش ئەوەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ھەڵوەشێنرایەوە، بهڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەوڵەکانی بە ئاراستەی پڕکردنەوەی بۆشایيی یاسایی لە ھەرێمی کوردستان و ئامادەسازی بۆ سازدانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان دەست پێکرد. لەو چوارچێوەدا بهڕێزیان کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی لە عێراق بانگھێشت کرد تا بە زووترین کات ئامادەکاری بۆ سازدانی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان بکرێت و وادەیەک بۆ سازدانی ھەڵبژاردنەکە دەست نیشان بکەن. ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانیش لە عێراق، ئامادەییان نیشان دا کە ئەوان لە ٢٠٢٤/٢/١٨ بهسەرەوە، توانای سەروکاریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکەیان ھەیە و بهرلەو وادەیە لە توانایاندا نیيە سەروکاریی ئەو ھەڵبژاردنە بکەن.
گوتار و ڕەفتاری دژە کوردستانی، ئازایەتییەکی تێدا نییە؛ ڕۆژگارەکە هیی گەندەڵکاران و پۆپۆلیستانە. گەندەڵان ڕەفتاری دژە کوردستانی دەنوێنن و لەڕێگەی پارەی گەندەڵییەوە، هێزێکی باش لە خەڵکیان پێکەوە ناوە. پۆپۆلیستانیش بە گوتاری دژە کوردستانی، دەستیان بەسەر پانتاییەکی بەرفرەوانی کۆمەڵگادا گرتووە و هێزێکی کۆمەڵایەتی بێوێنەیان لە پشتە. هەردوو گەندەڵان و پۆپۆلیستان، کوڕی یەک داک و بابن. هەردووکیان لەسەر حیسابی خەڵک دەلەوەڕێن. یەکێکیان سامانی مادی خەڵک دەدزێ و ئەویتر ئەقڵ و هۆشیانی داگیرکردووە. ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین، باو باوی گوتار و ئەخلاقی دژە کوردستانییە. دژەکوردستانی ئازایەتی نییە، مەرد ئەوەیە بتوانێ کوردستانی بێت! نە گەندەڵ و نە پۆپۆلیست! کەمن ئەوانەی لەو دۆخەدا بە گوتار و ئەخلاق جەسارەتی کوردستانیبوون دەکەن، بەبێ سەرمایەی مادی، بەبێ هێزی کۆمەڵایەتی! رێبین فەتاح