Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
30-08-2023

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی لە روونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێکە لەچەند کەناڵ و دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەواڵێک لە زاری سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە کە وەزارەتی دارایی عێراق پێشنیاری ناردنی 598 ملیار دیناری وەک قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتی کردۆتەوە ئەو بڕەپارەیە وەربگرێت." ئاماژە بەوەش دراوە کە بۆ ڕای گشتی و سەرجەم میدیاکانی ڕوون دەکەینەوە: 1- ئێمە لە وەزارەتی دارایی بەرپرس نین لە هیچ زانیاری و لێدوانێک بەناوی سەرچاوەی نادیار بڵاو بکرێتەوە، هەر لێدوان و زانیاریەک لەپەیجی فەڕمی خۆمان بڵاو نەکرێتەوە جێی متمانەو باوەڕ نییە. 2- بەهیچ جۆرێک لەلایەن تیمی تەکنیکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ئاگادار نەکراوینەوە لەبونی پێشنیارێکی لەو جۆرە تا ڕەتکرابێتەوە. 3- وەک وەزارەتی دارایی پابەندی خۆمان بەجێبەجێکردنی سەرجەم ماددە و بڕگەکانی یاسای گشتی بودجەی عێراق دوپات دەکەینەوەو هیوادارین حکوومەتی عێراقیش یاساکە وەک خۆی جێبەجێ بکات. 4- هەرکات بڕیاری ناردنی هەر بڕە پارەیەک لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دراو خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان، بەشێوەیەکی فەڕمی ڕایدەگەیەنین وەک چۆن پێشتر ڕامانگەیاندووە.

هەواڵ
30-08-2023

کودەتای سەربازی لە وڵاتێکی ئەفریقی ڕوویدا

دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی وڵاتی گابۆن، عەلی بونگوی وەکو براوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی وڵات راگەیاند، کودەتای سەربازی ڕوویدا. بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، 30-8-2023، ژمارەیەک ئەفسەر سەر بە سوپای گابۆن لە کەناڵی "گابۆن 24" رەتکردنەوەی ئەنجانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکە، هەڵپەساردنی کاروباری حکومەت و داخستنی سنوورە دەرەکییەکانی وڵاتیان راگەیاند. کودەتاکە لەلایەن 12 ئەفسەری سەربازییەوە کرا کە خۆیان بە نوێنەری سەرجەم هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی وڵات ناودەبەن و رەخنەی تووندیان لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە گرت و بڕیاری رەتکردنەوەیان دا.  ئەو ئەفسەرانە گوتیان، "ئێمەی ئەفسەرانی سوپای گابۆن لە رێگەی کۆتاییهێنان بەم دەسەڵاتەی ئێستاوە بەرگری لە ئاشتی و سەقامگیریی وڵاتەکەمان دەکەین".  گابۆن دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئەفریقا لەسەر بەشی باشووری زەریای ئەتڵانتیك؛ ژمارەی دانیشتووانی 2.3 ملیۆن کەسە کە سەرووی 75٪ کریستیانن؛ یەكێكە لەو وڵاتانەی ئەفریقا کە لە ژێر دەسەڵاتی فەرەنسا بووە و لە ساڵی 1958 سەربەخۆیی وەرگرت.

هەواڵ
29-08-2023

ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچە کۆدەبێتەوە

بڕیار وایە سبەینێ چوار شەممە 2023/8/29 ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە و گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا بۆ پرسی بودجە کۆببێتەوە. کۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران، لەبارەی پرسی مووچەوە لەکاتێکدایە، وا مانگی هەشت کۆتایی دێت و حکومەت هێشتا مووچەی مانگی حەوت-ی دابەش نەکردووە، هۆکاری نەناردنی پشکی هەرێم تائێستا بەروونی دیار نییە، حکومەتی عێراق هەرێم تۆمەتبار دەکات بە پەیوەست نەبوون بە ڕێککەوتنەکان و یاسای بودجەوە، حکومەتی هەرێمیش بەغدا بە بیانووگر ناودەبات.

هەواڵ
29-08-2023

دوو رۆژ پشوو رادەگەیەنرێت

ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق دوو رۆژی‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتووی‌ كرده‌ پشووی‌ فه‌رمی‌ له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كاندا. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی‌ ئابی‌ 2023 ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ بڕیار درا رۆژانی‌ چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو رێكه‌وتی‌ 6 و 7ی‌ ئه‌یلول به‌بۆنه‌ی‌ زیندووكردنه‌وه‌ی‌ رێوڕه‌سمی‌ سه‌ردانی‌ چله‌، پشووی‌ فه‌رمی‌ بێت. ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق ده‌ڵێت: "بڕیاریش درا رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو وه‌ك واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دیاری‌ بكرێت". حكومه‌تی‌ عێراق رێوشوێنه‌كانی‌ بۆ یادكردنه‌وه‌ی‌ "چلەی ماتەمینیی ئیمام حسێن” ده‌ستپێكردووه‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌روازه‌كانی‌ به‌رووی‌ زیاره‌تكارانی‌ ئێرانی‌ كردووه‌ته‌وه‌ و زۆرترین ئاسانكارییان بۆ ده‌كات.

هەواڵ
29-08-2023

نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر بەرزبووەوە

ئەمرۆ سێشەممە 29/8/2023 نرخی دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە: 100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 154150 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 166500 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 193000 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 5800 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3180 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2020 دیناری عێراقی

هەواڵ
29-08-2023

لە تەیراوای هەولێر سێ کرێکار کەوتنە نێو پرۆژەیەکی ئاوەڕۆ و یەکێکیان گی...

لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی تەیراوای شاری هەولێر، ئەمڕۆ سێ کرێكار کەوتنە نێو ئاوەڕۆکە، قایمقامی هەولێر دەڵێت، یەکێک لە کرێکارەکان گیانی لەدەستداوە و دووانیان بریندارن. برزۆ عەبدولواحید، بەرپرسی هۆبەی رزگارکردن لە بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی تەیراوا لە هەولێر، سێ کرێکار کەوتوونەتە نێو چاڵێک و تواندراوە دوو کەسیان رزگار بکرێن و رەوانەی نەخۆشخانەی کراون. نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر گوتی "بەهۆی ئەو رووداوەوە، دوو کرێکار بریندار بوون و کرێکارێکیش گیانی لەدەستداوە." کرێکاری سێیەم، کە گیانی لەدەستداوە بەگوتەی برزۆ عەبدولواحید ، ماوەی 35 بۆ 45 خولەک لە ژێر خۆڵ ماوەتەوە. "کە ئێمە گەیشتینە شوێنی رووداوەکە، دوو کەس رزگارکرابوون، ئێمەش کرێکارەکەی دیکەمان دەرهێنا و رەوانەی نەخۆشخانە کران." رووداو

هەواڵ
29-08-2023

سێ کەسی لە عێراق لەسێدارەدران

بەتاوانی بەشداریکردن لە تەقینەوەی ساڵی 2016ـی ناوچەی کەڕادەی بەغدا، سێ تاوانباری سەرەکی لەسێدارەدران. نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوی ئەو کەسانەی نەهێنا کە سزاکەیان بەسەردا جێبەجێ کراوە، تەنیا ئاماژەی بەوەدا، لە هەردوو رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە سزاکە بەسەر ئەو سێ کەسەدا جێبەجێ کراوە. تەقینەوەکەی ساڵی 2016ـی کەڕادە، کوشندەترین تەقینەوە بوو دوای پرۆسەی ئازادکردنی عێراق لە 2003، کە تێیدا زیاتر لە 300 کەس گیانیان لەدەستدا، دوای تەقینەوەکەش (داعش) رایگەیاند، ئەوان هێرشەکەیان ئەنجامداوە. سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، غەزوان ئەلزەوبەیی کە پلانداڕێژەری تەقینەوەکەی داعش بووە لە بەغدا و، لە ساڵی 2021 لە دەرەوەی عێراق دەستگیرکراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ ناوخۆی وڵات، یەکێک بووە لەو سێ کەسەی کە لەسێدارە دراون. سوودانی بە کەسوکاری قوربانییەکانی راگەیاند، سێ تاوانباری سەرەکی تەقینەوە تیرۆریستییەکە سزای یاسایی خۆیان بەسەر سەپێندرا، کە ئەویش سزای لەسێدارەدان بوو. لە 3ـی تەمووزی 2016 لە مانگی رەمەزاندا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە شوێنێکی قەرەباڵغی ناوچەی کەڕادەی بەغدا تەقیەوە. محەممەد غەبان، وەزیری ناوخۆی ئەوکاتی عێراق لە هەفتەی یەکەمی دوای تەقینەوەکە دەستی لەکارکێشایەوە. مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە 2021 رایگەیاند، غەزوان ئەلزەوبەیی بەرپرسی سەرەکی تەقینەوەکەی کەڕادە، دەستگیراوە. ئاماژەی بەوەشدا، چەندانی دیکەش بەشدارییان لەو تاوانەدا کردووە.

هەواڵ
28-08-2023

‏‎‏‎ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان

دەست بەسەرداگرتنی بڕی (٥،٥) پێنج کیلۆگرام و نیو ماددەی هۆشبەرو (٥) پێنج ئامێری قومارکردن. تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، بەهاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک، لەچەند چاڵاکیەکدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دەستگیرکردن و پشکنین لەلای دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، توانرا (٥) پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن کەکاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەر دەکەن، لەگەڵ دەستگیرکردنیان بڕی (٥،٥) پێنج کیلۆگرام و نیو لەماددەی هۆشبەر و (٥)پێنج ئامێری قومارکردن دەستی بەسەرداگیرا. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوەو بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان٢٠٢٣/٨/٢٨

هەواڵ
28-08-2023

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك لە وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاوی ھەرێم رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە گرتنەوەی ئاو لە عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گرتنەوەی ئاو لە عێراق ھیچ بنەمایەکی دروستی نییە.  وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاوی ھەرێم رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە گرتنەوەی ئاو لە عێراق بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، گرتنەوەی ئاو لە عێراق ھیچ بنەمایەکی دروستی نییە،  ھیچ کۆبونەوەیەکیش لەگەڵ عێراق ھەڵنەوەشاوەتەوە. راشیگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە ئاستێکی زۆر باشدان و مەلەفی ئاو بەپێی دەستور رێکخراوە لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

هەواڵ
28-08-2023

مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستە کرد

رۆژی دووشەممە (28ـی ئابی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان و مەتڕانی کەنیسەی کلدانی (مەتڕان ڕەببان ئەلقەس)م بیست. لە پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە، "خوالێخۆشبوو مەتڕان رەببان ئەلقەس، مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و داکۆکیکارێکی بەهێزی کوردستان و بەتاییەتی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان بوو. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی غیبتەی پاتریەرکی کەنیسەی کلدانی مار لویس ساکۆ و خوشک و برایانی کلدان و گشت کریستیانەکانی کوردستان و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم".

هەواڵ
28-08-2023

بە فەرمانی مەسرور بارزانی چەند پڕۆژەیەکی رێگاوبان لە سنووری کفری جێبەج...

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو پڕۆژەی رێگاوبان لە سنووری قەزای کفری جێبەجێ دەکرێن، کە داواکاری سەرەکی دانیشتوانی سنوورەکەیە. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا بە دروستکردن و قیڕکردنی رێگای  12 ئیمام – قەرەبڵاغ، کە تێچووەکەی شەش ملیار دینار و 21 ملیۆن و 555 هەزار دینارە، کە یەکێکە لە داواکارییەکانی دانیشتووانی قەزای کفری، ئەو رێگایە رێگایەکی سەرەکییە و کۆمەڵێک گوندی ناوچەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە. هاوکات سەرۆکی حکومەت، رەزامەندی دا لەسەر دروستکردنی رێگای دێلێژە – سەنگاو، لە قەزای کفری، بە بڕی یەک ملیار دینار، کە ئەمەشیان یەکێک بوو لە داوا سەرەکییەکانی دانیشتوانی قەزای کفری. لە سەرەتای مانگی تەممووزی 2023، دانیشتوانی قەزای کفری مانگرتنیان راگەیاند و کەموکوڕی و پێداویستییەکانی ناوچەکەیان خستەڕوو، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەڵێنی بە خەڵکی کفری دا کە داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێن، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک پێکهێنرا و سەردانی کفریان کرد، دواتر ژمارەیەک لە داواکارییەکانی خەڵکی کفری جێبەجێکران.

گشتی
28-08-2023

لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا هۆشداری دەدرێت

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان کە چەند رۆژێکە حاڵەتەکانی سکچوون لە ناوچەکەدا زیادی کردوە، لە دوێنێوە ٣٥ حاڵەتی نەخۆشییەکە تۆمارکراوە. بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان دەڵێت: ئەگەرچی حاڵەتەکان خۆشبەختانە توندنین و لەژێر کۆنترۆڵدان، هاوکات تیمەکانی تەندروستی سەرقاڵی پشکنینی تایبەتن بۆ زیاتر دڵنیابوونەوە. لەگەڵ ئەوەشدا پێویست دەکات هاوڵاتیان ئاگاداری خۆیان بن و رێکارەکانی خۆپارێزیی بگرنەبەر، بەتایبەتی لە گرتنەبەری پاکوخاوێنی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی و شیاویی ئاوی خواردنەوەیان، دوورکەوتنەوە لە خواردنێک کە سەردانەپۆشراو بێت یان لە ژینگەیەکی ناخاوێن دا بێت، شۆردنی بەردەوامی دەستەکان بە باشیی و …هتد. هاوکات لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخۆشیی سکچوون دا، رێنماییە پزیشکییەکان بەباشیی جێبەجێ بکەن و لە ئەگەری توندبوون و بەردەوامیی نەخۆشیەکەدا سەردانی نەخۆشخانە بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

1 2 ... 299 300 301 ... 1146 1147