هێزهكانی پۆلیسی خورماتوو چونهته سهر دوكاندارهكانی بازاڕی (حهسهن قهوان) و بازاڕی (ههڵوێست)، كه چیتر مامهڵه، به دۆلارهوه نهكهن. هۆشیار كهریم، دواكاندارێكی بازاڕی (حهسهن قهوان) له خورماتوو، ڕایگهیاند، هێزهكانی پۆلیس، بهڵێنامهیان هێنابوو به ههموو دوكاندارهكانی بازاڕهكهیان واژۆ كرد كه چیتر له دوكانهكانیان مامهڵه به دۆلارهوه نهكهن. تا ئێستا ئیداره و هێزه ئهمنییهكانی خورماتوو لهسهر ئهو كاره هیچ شتێكیان ئاشكرا نهكردووه، بهڵام بڕیاره هێزهكانی پۆلیس دوكاندارهكانی ههموو بازاڕهكانی خورماتوو ئاگادار بكهنهوه كه چیتر مامهڵه به دۆلارهوه نهكهن.
له واشنتۆنی پایتهختی ئهمهریكا ڕووی دا و به ڕۆژی ڕووناك و بههێزی چهك، منداڵێكی تهمهن 12 ساڵ ههوڵی دا ئۆتۆمبێلێك له ئافرهتێك بدزێت. پۆلیسی ئهمهریكا منداڵێكی تهمهن 12 ساڵی دهستگیر كرد كه به ههڕهشهی چهك ههوڵی دزینی ئۆتۆمبێلێكی دابوو. ئافرهتهكه له گێڕانهوهی چیرۆكهكهدا دهڵێت: نزیكی نیوهڕۆی ئهمڕۆ ئۆتۆمبێلهكهم له گهراجی چێشتخانهیهك ڕاگرت بۆ ئهوهی شتێك بخۆم، لهناكاو منداڵێكی بچووك هاته بهردهمم و ههڕهشهی لێ لێكردم بۆ ئهوهی سویجی ئۆتۆمبێلهكهمی پێ بدهم، بهڵام من ڕهتم كردهوه. ههروهها دهڵێت: ئهوهی شۆكی كردم ئهوهبوو كه بینیم منداڵهكه چهكی پێیه و ههر بهو چهكانهش ههڕهشهی لێ كردم بۆ ئهوهی سویجی ئۆتۆمبێلهكهمی پێ بدهم، بهڵام من ههر ڕهتم كردهوه و دوای ئهوه ههوڵم دا بیگرم. دواتر پۆلیسی واشینتۆن ئاماژهی بهوه دا كه دوای پهیوهندیكردنی ئافرهتهكه، توانیان منداڵهكه دهستگیر بكهن كاتێك ههوڵی دهدا به ڕاكردن خۆی ون بكات و ههڵبێت.
یەكێتی لە كۆنگرەی پێنجەمدا ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی بۆ نزیكەی (50) ئەندام كەمدەكاتەوە، ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی چۆن یەكلادەكرێنەوە؟ كێ دەبێتە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی؟ چارەنووسی ئەنجومەنی باڵای سیاسی چی لێدێت؟ سەرۆكی یەكێتی جێگری دەبێت؟ ئەگەر هەبێت جێگرەكان كێ دەبن؟یەكێتی نیشتمانی كوردستان رۆژی 27ی ئەیلولی ئەمساڵ كۆنگرە دەبەستێت، ئەمە دەبێتە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی، دواین كۆنگرەی یەكێتیی لە كۆتا رۆژەكانی 2019دا بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی لە كۆبوونەوەكانیدا جەختیان لەسەر بەڕێوەچوونی كۆنگرەی پێنجەم كردەوە. كۆنگرەی یەكێتیبە پێی مادەی (14)ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی" كۆنگرە باڵاترین دەسەڵاتەو هەر چوارساڵ جارێك دەبەسترێت"، واتا كۆنگرەی پێنجەم دەبێتە تاكە كۆنگرەی یەكێتی كە بەر لەوادەی خۆی بەڕێوە بچێت،بەپێی مادەی (15)ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی ئەندامانی كۆنگرە پێكدێن لە:- ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر كە لە ئێستادا (عومەر شێخ مووس و فوئاد مەعسوم) لە ژیاندا ماون- پێشمەرگەكانی ساڵی 1976- ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی (121) هەڤاڵ- ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی كە (9) ئەندامن بە سەرۆكەوە.- ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆنگرەكانی پێشوو كە لە ریزەكانی یەكێتی لە خەبات بەردەوامن.- ئەندامانی تری كۆنگرە بە هەڵبژاردن دەبن.تەلار لەتیف وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا بڕیاردراوە (600) كەس دەبنە ئەندامی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی.بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی یەكێتی قسەیكردووە، لە كۆنگرەی پێنجەمدا ئەوەی تا ئێستا باسی لێوە دەكرێت ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی لە (121) ئەندامەوە كەمدەكرێتەوە بۆ (51) ئەندام بە سەرۆكەوە، واتا (70) ئەندام كەمدەكرێتەوە، لە كۆنگرەدا سیستەمی هاوسەرۆكی هەڵدەوەشێتەوەو ئەنجومەنی باڵای سیاسی كارادەكرێت و دەسەڵاتی زیاتری پێدەدرێت. چارەنووسی ئەنجومەنی باڵای سیاسیئەنجومەنی باڵای سیاسیو بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی كە لە كۆنگرەی چوارەمدا درووستكراو لە سەرۆكێكو (8) ئەندام پێكدێت، بڕیارە لە كۆنگرەی پێنجەمدا دەسەڵاتی زیاتر بكرێت ئەكتیف بكرێت و ژمارەی ئەندامانیشی زیاد بكرێت.بە پێی ئەو زانیارییانەی تا ئێستا دەست (درەو) كەوتووە، باس لە دوو سیناریۆ دەكرێت:سناریۆی یەكەم: كۆسرەت رەسوڵ عەلی وەك سەرۆكی ئەنجومەنەكە بەردەوام دەبێت و جێگری بۆ دیاری دەكرێت و كارا دەكرێت، بە كۆمەڵێك دەسەڵاتەوەو ناوەكەشی دەگۆڕدرێت بۆ ئەنجومەنی دانایان.سیناریۆی دووەم: هەریەك لە كۆسرەت رەسوڵ سەرۆكی ئەنجومەنەكە و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنەكە رێزلێنانیان بۆ دەكرێت و هەر یەك لە بەرهەم ساڵح یان مەلا بەختیار دەكرێنە سەرۆكی ئەنجومەنەكەو ئەندامێكی تری بۆ زیاد دەكرێت، ئەم سیناریۆیەیان زیاتر باس دەكرێت. سەرۆكی یەكێتیلە كۆنگرەی پێنجەمدا بە تەواوی سیستەمی هاوسەرۆكایەتی هەڵدەوەشێنێتەوە، ئەگەرچی لەدوای رووداوەكانی 8ی تەموزی 2021وە سیستمی هاوسەرۆكایەتیی لەناو یەكێتیدا بەشێوەیەكی كرداریی هەڵوەشایەوەو بافڵ تاڵەبانی دوای كۆنترۆڵكردنی دەزگا ئەمنیو هەواڵگرییەكان لاهور شێخ جەنگیی دروخستەوە، بەڵام لە فۆرمو لەڕووی یاساییەوە هاوسەرۆكایەتیی لەناو یەكێتیدا هەر بەردەوام بوو، رۆژی 28ی ئایاری 2022 یەكێتیی "دیدار"ی بەست، لەم دیدارەدا بە فەرمی بافڵ تاڵەبانی وەكو سەرۆكی یەكێتیی ناسێندرا، بەڵام دیدارەكە نەیتوانی لەڕووی یاساییەوە شوێنی كۆنگرە بگرێتەوە، بۆیە لاهور شێخ جەنگیی هەر بەردەوام بوو لەسەر هەوڵە یاساییەكانی لە هەولێرو بەغدادەوە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەرۆكییەكەی، ئەم هەوڵانە بێ ئاكام مانەوە، كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی بەپلەی یەكەم بۆ كۆتایهێنانە بە هەموو ئاسەوارەكانی هاوسەرۆكایەتییو دورخستنەوەی یەكجاریی لاهور شێخ جەنگی لەریزەكانی یەكێتییو یەكلاكردنەوەی حزبەكە بۆ بافڵ تاڵەبانی.بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) ئەوەی تا ئێستا باس دەكرێت سەبارەت بە پۆستی سەرۆكی یەكێتی باس لە دوو سیناریۆ دەكرێت:سیناریۆی یەكەم: بافڵ تاڵەبانی لە كۆنگرەدا دەكرێتە سەرۆكی یەكێتی و بە بێ هیچ جێگرێك.دووەم: بافڵ تاڵەبانی لە كۆنگرەدا دەخرێتە دەنگدانەوەو هاوشێوەی مام جەلال بە چەپڵە رێزان دەكرێتە سەرۆك، بافڵ تاڵەبانیش پێشنیاز دەكات بۆ راپەڕاندنی كارەكانی سێ جێگری هەبێت ئەوانیش (قوباد تاڵەبانی، شاڵاو كۆسرەت رەسول، رەفعەت عەبدوڵا) بە پێشنیازی بافڵ تاڵەبانی ئەوانیش دەنگیان پێدەدرێت و دەبنە جێگری سەرۆكی یەكێتی. ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی كێ دەبن؟ئەوەی تا ئێستا باس دەكرێت ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی بۆ نزیكەی (50) ئەندام كەمدەكرێتەوەو بە سەرۆكەوە دەبێتە (51) ئەندام، دواتریش لە ناو ئەنجومەنی سەركردایەتی (17) ئەندام بۆ مەكتەبی سیاسی هەڵدەبژێرن و لەناو ئەوانیش (7) ئەندام بۆ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی.ئەوانەی دەبنە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی كێ دەبن؟ (درەو) قسەی لەگەڵ چەند بەرپرسێكی باڵای یەكێتی كرد، هەموویان جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە كە ئەندامانی سەركردایەتی پێشتر رەزامەندیان لەسەر دەدرێت و هاوشێوەی كۆنگرەكانی پێشووی یەكێتی و بەشێك لە حزبەكان بە لیست دەبێت، ئەوەی تا ئێستا ناویان دێت لەناو لیستی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیدا لەناو كۆنگرەی پێنجەم بەم شێوەیە دەبێت:• بافڵ تاڵەبانی• قوباد تاڵەبانیلە سنوری شاری سلێمانی• شاناز ئیبراهیم ئەحمەد• سەركەوت زەكی• تەلار لەتیف• زیاد جەبار• هاوڕێ دارا• ئاوات محەمەد لە سنوری شارەزوور• وەهاب هەڵەبجەیی• سالار سەرحەد• شێخ ئەحمەدلە سنوری گەرمیان• عیماد ئەحمەد• شێركۆ میروەیس• تابان تاڵەبانی• پۆلا سیروان تاڵەبانیرابیحە حەمەد بەغداسنوری پارێزگای كەركوك• ئاسۆ مامەند• رەفعەت عەبدوڵا• رزگار حاجی• سترانە عەبدوڵا• رێبوار تەها• دابان شەدەڵە• خاڵە كاكەمەند• یوسف گۆران• خالید شوانی • پۆلۆ عەسكەری• فریال عەبدوڵا• فەهمی بورهان سنوری پارێزگای هەولێر• دەرباز كۆسرەت رەسوڵ• شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ• رێواز فایەق• د. مەجید حەمە ئەمین• بوهان سەعید سۆفی• فەرید ئەسەرد• هەرێم كەمال ئاغا• د. شەونم• عەباس فەتاح• د. دارا رەشید• فەیسەڵ كەریم خان سنوری پشدەرو بتوێن• ئەحمەد زرار• بێگەرد تاڵەبانی• پەروین بابەكرسنوری بادینان• ئاراس ئاغا• ئەمین بابەشیخ دیاریكردنی ئەو ناوانە لەسەر بنەمای گفتوگۆ و پەیوەندی (درەو) بووە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی یەكێتی، هەرچەندە بەشێكیان باسیان لەوە كرد چاوەڕوان دەكرێت بەشێك لە گەنجەكان و پەرلەمانتاران ناویان لە لیستی سەركردایەتی یەكێتی هەبێت و ببنە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی و تا نزیكی رۆژی هەڵبژاردن گۆڕانكاری لە ناوو لیستی ئەنداماندا بكرێت، بۆیە بەشێك لە سەركردە بە ئەزموونەكانی یەكێتی خۆیان بەدوور دەگرن لەوەی لەناو كۆنگرە خۆیان هەڵبژێرن، پێش كۆنگرە رێككەوتن نەكرێت ناچنە ناو كۆنگرەوە، چونكە هیچ كەس زەمانەتی دەرچوونی نیە، تا بە تونێلی بافڵ تاڵەبانیدا تێپەڕ نەبێت. ئەنجومەنێك بۆ تێكۆشەرەكانئەوەی لە ئێستاوە دەردەكەوێت بەشێكی زۆری سەركردایەتییەكانی یەكێتی ناتوانن سەركەون یان نایانەوێت بچنە هەڵبژاردنەوە بۆ سەركردایەتی یەكێتی، بۆیە ئەنجومەنێكیان بۆ درووست دەكرێت بەناوی (ئەنجومەنی تێكۆشەران)، ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ ئەنجومەنی سەركردایەتی دەڵێت:" لە كۆنگرە ئەنجومەنێكی كارا لە هەڤاڵانی تێكۆشەر دروست بكەین كە سەنگ و دەسەڵاتی هەبێت و یارمەتی ئێمە بدات لە سەرخستنی كارەكانمان".بە پێی بەدواداچوونەكان ئەو ئەنجومەنە هاوشێوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی دەبێت و ژمارەیان (80 بۆ 100) ئەندام دەبێت، ئەم ئەنجومەنە بۆ بەشێك لەو ئەندامانەی سەركردایەتی و پێشمەرگەی دێرین و سەركردەی دێرینی یەكێتی دەكرێتەوە، لە پێناو كەمكردنەوەی بەشێك لە ناڕەزاییەتیەكان، چونكە یەكێتی دەیەوێت كەمترین ناڕەزایەتی و زیان بكات لە كۆنگرەی پێنجەم، لەبەر ئەوەی دوو هەڵبژاردنی چارەنووسازی لە پێشەوەیە، 18/12/2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و چارەنووسی یەكێتی لە كەركوك، 25/2/2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و چارەنووسی یەكێتی لە هەرێمی كوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ھاوڵاتیانی سنووری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە لەوەی حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گومانی بڵاوبونەوەی کۆلێرای لێدەکرێت سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییان لەئیستادا پشکنین و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکان دەکەن داوا لە ھاوڵاتیان بەڕێزیش دەکەین لەئیستادا خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارھێنانی ئەو ئاوەی لە سەرچاوەکەی دڵنیا نین و تەنھا ئەو ئاوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دابیندەکرێت و ئاوی بتڵکراوەکان کە لە ژێرچاودێری تیمەکانی تەندروستیدا کاردەکەن بەکاربھێنن ھاوکات بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی ھەموو جۆرە سەوزەو و ماستاو لە چێشتخانە و خواردنگەکان و شوێنەگشتیەکان تەنیا ڕێگە دەدرێت بە بەکەرھێنانی ماستاوی لەقتوونراو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دوا لە ھاوڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنمایە خۆپارێزیەکان بن و دڵنیان دەکەینەوە لەوەی ھەموو ئامادەکارییەکی تەواوی کردووە بۆ ھەر ئەگەرێک لەزیادبوونی حاڵەتەکان ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی
له پێنجوێن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکدار کوژران. بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ (یەکشەممە 27ی ئابی 2023)، کاتژمێر 13:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی زەنگیدەر لە ناحیەی گەرمکی سەر بە قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکداری پەکەکە کوژران.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی ئابی 2023، د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "وەزارەتی دارایی و ئابووری نووسراوی فەرمی رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ دامەزراندنی سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی گرێبەست". وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا، "بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 هیچ وانەبێژێکی نوێ دانانرێن و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانمان بە نووسراوی فەرمی لەوبارەوە ئاگادارکردوونەتەوە". لەبارەی ئەوەی ئەگەر لە قوتابخانەیەک کێشەی کەمی وانەبێژ هەبوو، چــۆن چارەسەری ئــەو کێشەیە دەکــرێت؟ د. ئالان حەمە سەعید گوتی: "بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەن".
لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی رووسیا ئەمرۆ یەکشەممە رایگەیاند، ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکان ناسنامەی ئەو کەسانە پشتڕاست دەکەنەوە کە لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەدا لەگەڵ سەرۆکی گروپی ڤاگنەردا گیانیان لەدەستداوە و ناسنامەیان لەگەڵ ئەو ناوانەدا دەگونجێت کە لە لیستی فڕۆکەکاندا هەیە. لیژنەکە لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە دەڵێت " تاقیکردنەوە بۆماوەییە گەردیلەییەکان" سەلماندوویەتی کە ناسنامەی ئەو 10 کەسەی کە تەرمەکانیان لە شوێنی پاشماوەکەدا دۆزراونەتەوە لەگەڵ لیستی سەرنشینان و ئەندامانی تیمەکەدا دەگونجێت، کە ناوی پریگۆژینی تێدابووە
قارەمان مەولوود، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندووە، "بەگوێرەی ناوچەکان جیاوازی لە نرخدا دەبێت؛ بەپێی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا، پێشبینی دەکەین نرخی ئەمپێر لە 15 هەزار دینارەوە دەستپێبکات بۆ 21 هەزار دینار". هاوکات تاریق سەمین، سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، تاوەکو کۆتایی مانگ و کۆکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای موەلیدە و وەرگرتنی نرخی گازوایل ناتوانن پێشبنینیی نرخی ئەمپێر بکەن. لە دهۆکیش، لە سەرەتای ئابەوە تێكڕا رۆژانە 11 کاتژمێر کارەبای موەلیدە دراوەتە هاووڵاتیان، بەڵام جارێ نازانرێت نرخی ئەمپێر چەند دەبێت. لە هەڵەبجەش، پێدانی کاتژمێرەکانی موەلیدە لە مانگی ئابدا جیاواز بووە؛ رۆژ هەبووە 12 بۆ 14 کاژێر کارەبای نیشتمانی نەبووە و موەلیدە کاری کردووە و ناتوانرێت تا کۆتایی مانگ نرخ بزانرێت
بارهگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له كهركووك دهكرێنهوه . به گوێرهی زانیارییهكان، ئهو لایهنانهی كه دژایهتی گهڕانهی پارتی دهكهن بۆ كهركووك بریتین له جهبههی توركمانی و هاوپهیمانی عهرهبی، كه له سهروبهندی ههڵبژاردن دهیانهوێت سۆزی شهقام به دژایهتیكردنی گهڕانهوهی پارتی رابكشێن. کەناڵی کوردستان24 ڕایگەیاندووە، 20 رۆژ پێش ئێستا سهرۆكوهزیرانی عێراق محهممهد شیاع سوودانی فهرمانیكردووه كه بارهگای ئهنجوومهنی سهركردایهتی كهركووك - گهرمیانی پارتی چۆڵبكرێ و پێیان گوتراوه كه مافی پارتییه بارهگاكان وهربگرنهوه، رهنگه لهماوهیهكی كورت بارهگاكان چۆڵ بكرێن و رادهستی پارتی بكرێنهوه. دووپاتیشیكردهوه، پارتی 33 بارهگای له كهركووك ههیه و زۆربهیان چۆڵكراون و پارتی مۆڵهتی كاركردنی سیاسی له عێراق ههیه. له 16ـی ئۆكتهری ساڵی 2017، هێزێكی كوردی به رێككهوتن لهگهڵ حهشدی شهعبی، شاری كهركووكی رادهست كردهوه، لهوكاتهوه پارتی دیموكراتی كوردستان تهواوی بارهگاكانی لهو شاره چۆڵكرد و به شارێكی داگیركراوی وهسفكرد، ئێستاش دوای پێكهێنانی حكومهتهكهی سوودانی و رێككهوتنی ئیدارهی دهوڵهت، پارتی به نیازه دووباره بگهڕێتهوه شاری كهركووك.
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە دوو چالاکی سەرکەوتوودا لە شاری سلێمانی ( ٢ ) تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد. هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی شوێنی داواکراوان، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەدوو ئۆپراسیۆنی جیادا لەشاری سلێمانی، لەشەوی ٢٠٢٣/٨/٢٥ توانرا تیرۆریستان ( س، أ، ص ) و ( ف، ح، م )دەستگیربکەن، یەکێک لە تیرۆریستان لەپێشتردا لەناو ڕیزەکانی داعشدا بریندارکراوە. لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر بەماددەی (٢)لەیاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ڕاگیراون و ڕادەستی یاسا کران.
ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیا لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە هەرێمی کوردستان کوژراون، گەیشتە 103 سەرباز. وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، کوژرانی سەربازێکی بەناوی ئەرکان سەلجووق لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە سنووری ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە ناوچەی زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان، راگەیاند. هەپەگەش دەڵێت، سێ سەربازی تورکیایان کوشتوون. بەمەش، وەکو لە راگەیێندراوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە، ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیا لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە هەرێمی کوردستان کوژراون، گەیشتە 103 سەرباز. بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی هەپەگە کە رۆژی 25ـی ئابی 2023 بڵاوکراوەتەوە، گەریلاکانی پەکەکە لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە ناوچەکانی مەتین و زاپ رووبەڕووی هێزەکانی سوپای تورکیا بوونەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 26/8/2023، لەسەر رێگای هەولێر- پیرمام، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا. فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند: "كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای هەولێر - پیرمام، پیكابێك بەهۆی تیژڕۆییەوە لە شەقام دەرچوو و خۆی بە شوورای شەقامدا كێشا، پاشان وەرگەڕا، لە ئەنجامی ڕووداوەكەش، شۆفێرەكە بریندار بوو و گەیاندرایە نەخۆشخانە." ئەوەشی خستووەتە ڕوو، زیانەكان خۆیان پێت دەڵێن كە خێرایی ئۆتۆمبێلەكە چەند بووە، لە كاتێكدا شوێنەكە هەورازیشە نەك نشێو، "بۆیە پێویستە شۆفێران بزانن تا چ ئاستێك قاچ بخەنە سەر پایدەری بەنزین، سەلامەتە."