Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13759 بابەت
هەواڵ
01-09-2023

سنوری سلێمانی بەسەختی بۆردومان کرا

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌ بۆردومانی گوندی كه‌ڵه‌له‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی شارباژێر له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی كراوه‌. فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان كه‌ نه‌ناسراونه‌ته‌وه‌، چه‌ند گولـله‌ تۆپێكیان ئاراسته‌ی گوندی كه‌ڵه‌له‌ كردووه و ته‌قیونه‌ته‌وه‌. هه‌ر دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان چه‌ند جارێك به‌شێوه‌یه‌كی نزم به‌سه‌ر ئاسمانی پارێزگای سلێمانی و شاری ڕانییه‌ سووڕاونه‌ته‌وه‌ و هاووڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون گوێیان له‌ ده‌نگی فڕۆكه‌كان بووه‌ و ترس دڵه‌ڕاوكێیان له‌لا دروستبووه‌. له‌باره‌ی سووڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و بوونی زیانه‌كان له‌ بۆردومانه‌كه‌ی گوندی كه‌ڵه‌له،‌ تا ئێستا به‌رپرسانی شارۆچكه‌ی شارباژێر و پارێزگای سلێمانی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه‌.

هەواڵ
01-09-2023

ئامارەکانی قوربانی جەنگی ئۆکراینا و روسیا مەترسیدارە

نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکان: "بەهۆی جەنگەکەوە لە ئۆکراینا نۆ هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە ١٧ هەزار کەسیش برینداربوون". نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە بەهۆی جەنگی ڕووسیا-ئۆکرایناوە کە درێژەی هەیە، نۆ هەزار و ٥٠٠ کەس لە ئۆکراینا گیانیان لەدەستداوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو)ی نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ئاماری گیانلەدەستدان، برینداربوون و ئاوارەبوونی بەهۆی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا کە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا درێژەی هەیە خراوەتەڕوو. لە بڵاوکراوەکەدا باس لەوە کراوە کە باجی جەنگەکە قوڕس بووە و، بەهۆی جەنگەکەوە لە ئۆکراینا نۆ هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە ١٧ هەزار کەسیش برینداربوون. هەروەها لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: ''بەدڵنیاییەوە ئامارە ڕاستەقینەکان زیاترن. زیاتر لە شەش ملیۆن کەسی ئۆکراینی هەڵاتوون بۆ وڵاتانی دراوسێ. لە ناوخۆی وڵاتەکەشدا زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس ئاوارە و دەربەدەربوون''.

هەواڵ
31-08-2023

لاهور جەنگی دەیەوێ بەشداری کۆنگرە بکات و کەسە نزیکەکانیش لە دۆخێکی خرا...

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی، دەیەوێ لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا بەشداری بکات و پۆست وەربگرێتەوە. بەڵام خێزانی مام جەلال و ئیبراهیم ئەحمەد رێگەی پێنادەن. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی دەستی بە هەوڵدان کردووە بۆ فشار دروستکردن بۆ ئەوەی لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا بەشداری بکات، بەڵام خێزانی مام جەلال و ئیبراهیم ئەحمەد رێگەی پێنادەن و بافڵ تاڵەبانیش زۆر بە توندی ڕووبەڕووی لایەنگرانی دەبێتەوە. باڵکێش زانیویەتی، دۆخی لایەنگرانی لاهور جەنگی لە زۆنی سەوز بەجۆرێک خراپە، کە بەشێک لە کەسە دیارەکان، ناوێرن لە ماڵی خۆیاندا بخەون و بەردەوام شوێنیان دەگۆڕن. هەر بەپێی زانیارییەکان، تائێستا لاهور جەنگی بڕیاری دروستکردنی حیزبی نەداوە، بەڵام لە هەوڵی کۆکردنەوەی پاڵپشتی ناوخۆیی و دەرەکیدایە و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی بەریتانیا و چەند وڵاتێکی عەرەبیشی کردووە. ئامانجی یەکەمی لاهور جەنگی، گەرانەوەیە بۆ ناو یەکێتی، بەڵام بافڵ تاڵەبانی بە پاڵپشتیی قوباد تاڵەبانی و کچەکانی ئیبراهیم ئەحمەد، رێگە نادەن بگەڕێتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ ئاراس شێخ جەنگی، برا گەورەی لاهور و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، کۆنگرەی پێنج خوێندنی فاتیحەیە لەسەر گۆڕی یەکێتی و بەشداریی ناکات.

هەواڵ
31-08-2023

پارتی لەبارەی 31ـی ئاب وەڵامی یەکێتی دەداتەوە

پارتی وەڵامی راگەیەندراوێکی یەکێتی لەبارەی 31ـی ئاب دەداتەوە ڕاگه‌یاندراوێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌: هاووڵاتیانی خۆڕاگری كوردستان…مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ ڕێكه‌وتی 30ی 8ی 2023 به‌یاننامه‌یه‌كی دورودرێژی بێ ناوه‌رۆك و، دورله‌ڕاستی و پڕ چه‌واشه‌كاری به‌ بۆنه‌ی 31ی ئاب بڵاوكردۆته‌وه‌. ڕووداوی 31ی ئابی ساڵی 1996 خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له‌ مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و له‌ سیایه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیدا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌ی نیشتیمانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و سه‌قامگیری هه‌نگاوی نا. ئێمه‌ وه‌ڵامی ئه‌و به‌ییاننامه‌ پڕ له‌ تۆمه‌ت و دور له‌ڕاستییه‌ ناده‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاستی خۆیان نیشان ده‌دات و، (جواب الأحمق السكوت). مه‌كته‌بی سیاسییپارتی دیموكراتی كوردستان31ی ئابی 2023

هەواڵ
31-08-2023

چوار کافتریاو سێ سەنتەری مەساج داخران

لەهەڵمەتێكیدا چڕو فراواندا، (5) پێنج كافتریاو (3) سێ جێگای شێلان(مەساج) داخرا و (9) كەسیش دەستگیر كران كە (7) ئافرەت (2) پیاو بوون. نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند: شەوی رابردوو لەهەڵمەتێكی چڕو فراواندا، لێژنەكانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی، لەگەڵ بەشی پۆلیسی شارەوانی لەقایمقامییەت لەناو شاری هەولێر بۆ سەر كافتریا و شوێنەكانی شێلان (مەساج) ، توانرا (5) پێنج كافتریاو (3) سێ جێگای شێلان(مەساج) دابخرێ و (9) كەس دەستگیر بكرێن كە (7) ئافرەت (2) پیاو بوون كە بەكاری نەشیاو هەڵدەستان و دوور لەكەلتووروو عورفی كۆمەڵگاو دوور لەیاسا. هەروەها گوتی: گیراوەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان لەلایەن پۆلیسی قایمقامییەت و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بۆ ڕێكخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر كران ، بۆ ئەوەی بەسزای یاسایی خۆیان بگەن.گوتیشی: هەڵمەتەكە لەلایەن لێژنەكانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبێ.

هەواڵ
30-08-2023

بۆچی بافڵ تاڵەبانی و قوبادی برای لە تورکیان؟

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست باڵکێش کەوتوون، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی برای بە سەردانێک لە ئەنقەرەن. باڵکێش زانیویەتی، سەردانەکەی هەردوو برا لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی بووە لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەولێر. بەپێی زانیارییەکان، سەردانەکە بۆ رازیکردنی تورکیایە بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی و کەمکردنەوەی بۆردومانەکان. هەروەها یەکێتی رازیبووە بەو مەرجەی تورکیا کە هەژموونی پەکەکە لە زۆنی سەوز کەم بکاتەوە.

هەواڵ
30-08-2023

کێڵگەی کۆرۆمۆر موشەکباران کرا؛ ڕاگەیەنراوی سامانە سروشتییەکان

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، ئەمشەو كاتژمێر 9:30 بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆڕ؛  خۆشبەختانە هێرشە مووشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە. بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، وەزیری سامانە سروشتییەكان (بە وەكالەت) راستەوخۆ لەگەڵ بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و تیمی وەزارەت و لایەنە ئەمنییەكان لەسەر هێڵە و، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز بەدواداچوونی دۆخەکە دەکات تا کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی گاز و کارەبا نەکات.

هەواڵ
30-08-2023

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: 31ی ئاب خیانه‌ت نەبوو‌

لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەلێت: نابێت یەكێتی بە رۆمانسیەتەوە سیاسەت بكات ، 31ـی ئاب بە خیانەت نازانم. شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری، سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێ: 31ی ئاب خیانه‌ت نه‌بوو، پارتیی كرد به‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ هه‌رێمی كوردستان پارتیی كرد به‌ حزبی یه‌كه‌م، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تیان به‌ده‌ست هێنا، به‌ش به‌ حاڵی خۆم سیاسه‌ت به‌ ئه‌مری واقیع ده‌بینم و 31ی ئاب به‌ خیانه‌ت نابینم. هەروەها دەشلێت: سیاسەت رۆمانسیەت نیە لە نێوان كوڕ و كچێكدا، سیاسەت بە ئەمری واقع دەكرێت نەك بە رۆمانسیەت.

هەواڵ
30-08-2023

چوار ئەندامی خێزانێکی کورد بە مردووی دۆزرانەوە

لە شاری ئاڵێن لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا، تەرمی خێزانێکی چوار کەسیی کورد دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت رووداوەکە خۆکوژی بووبێ. ئەو خێزانە کوردە سێ هەفتە بەر لە ئێستا کچێکی چوار ساڵیان لە مەلەوانگەیەک خنکاوە، پۆلیسی شاری ئاڵێن دەڵێت: رەنگە ئەوە هۆکارێکی ئەو رووداوە بووبێت. خێزانە چوارکەسییەکە پێکهاتوون لە: فەرمان شێروانی- باوک لەیلا شێروانی- دایک مەتین شێروانی- تەمەن دوو ساڵ شاهین شێروانی- تەمەن 12 ساڵ

هەواڵ
30-08-2023

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغداد بەڕێکەوت . نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ( ٢٠٢٣/٨/٣٠ ) شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری بەمەبەستی بەدواداچون بۆ مووچەی مانگی تەمووز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی کۆی شایستە داراییەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن.

هەواڵ
30-08-2023

دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە. دوای ئەوەی لەسنوری گەڕەكی هەواری شار لەشاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بەدەم دەنگی تەقەكەوە ڕۆشتن و توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتباران تەقەیان پێكردبوو. لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران ( ع،یـ، ع  - ف، ف، ف ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هەواڵ
30-08-2023

نرخى زێڕ و دراوەکان جیهانیەکان لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان

نرخى دراوەکان لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:نرخی 100 دۆلارکڕین: 153.700 هەزار دینارفرۆشتن: 153.750 هەزار دینار 100 پاوەنى ئینگلیزىکڕین: 191.500 هەزار دینارفرۆشتن: 192 هەزار دینار 100 یۆرۆکڕین: 165.750 هەزار دینارفرۆشتن: 166.250 هەزار دینار 100 لیرەى تورکىکڕین: شەش هەزار دینارفرۆشتن: شەش هەزار و 250 دینار 100 هەزار تمەنى ئێرانىکڕین: 3 هەزار و 100 دینارفرۆشتن: 3 هەزار و 200 دینار نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:یەک مسقاڵ زێڕى پاڵاوتە عەیار 24 بە 478 هەزار دینار دەفرۆشرێت.یەک مسقاڵ زێڕى عەیار 21 بە 418 هەزار دەفرۆشرێت.یەک مسقاڵ زێڕى عەیار 18 بە 359 هەزار دینار دەفرۆشرێت.یەک لیرەى رەشادى عەیار 22 دوبەى بە 634 هەزار دینارە

1 2 ... 298 299 300 ... 1146 1147