ژمارەی شەهیدانی خۆپیشاندانەکەی کەرکووک گەیشتە چوار کەس کە بە تەقەی هێزە عێراقییەکان شەهید بوون. بەپێی دوایین زانیاریی کە باڵكێش لە پۆلیسی کەرکووکی وەرگرتووە، تائێستا چوار گەنجی کورد شەهید بوون و 10ی دیکە بریندارن. شەهیدەکان: هاوکار عەبدوڵا سەمەد محەمەد هەڤاڵ ستار ئارام مستەفا
سهرۆك بارزانی و محهممهد شیاع سوودانی تاووتوێی پهرهسهندنهكانی دۆخی ئهمنی شاری كهركووك دهكهن. نووسینگهی سهرۆكوهزیرانی عێراق، لهمیانهی راگهیهندراوێكدا ئاماژه بهوه دهكات، له پهیوهندییهكی تهلهفۆنیدا، سهرۆك مهسعود بارزانی و محهممهد شیاع سوودانی جهختیان له چڕكردنهوهی ههوڵهكان بۆ رێگریكردن له تێكدانی ئاسایش و سهقامگیری كهركووك كردهوه. ههردوولا جهختیان له جێبهجێكردنی یاسا كردهوه، لهپێناو بهردهوامیدان به ئاشتی كۆمهڵایهتی و ئاساییكردنهوهی ژیانی هاووڵاتییانی شاری كهركووك.
بە توندی سەرکۆنەی ئاژاوەکانی دژ بە دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کەرکووک دەکەین. سەرکۆنەی شەهیدکردن و بریندارکردنی هاونیشتمانیانی کورد دەکەین کە لە لایەن شۆڤینیەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر.داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکەم بە پەلە کۆنترۆڵی ئەم بارودۆخە نەخوازراوە بکات و سەر و ماڵی هاونیشتمانیان و خۆپێشاندەران بپارێزن و چیتر ڕێگە بە کەسانی نابەرپرس نەدات بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بکەن.لە هەمانکاتدا داوا لە هاووڵاتییە کوردە ستەملێکراوەکانیشمان لە کەرکووک دەکەم، دان بە خۆیاندا بگرن و خۆیان لە کاردانەوەی توند بەدوور بگرن. داوا لە هاونیشتمانیانی عەرەبی ڕەسەن و تورکمانەکانی خەڵکی کەرکووکیش دەکەم، ڕێگە بە خەڵکێکی نامۆ بە شارەکە نەدەن ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان تێک بدەن. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2023/9/2 مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2023/9/2
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان لەبارەی بارودۆخی كەركووكەوە ماوەی چەند ڕۆژێكە كۆمەڵێك ڕێگر و گێرەشێوێن بە بیانووی ڕێگریكردن لە كردنەوەی بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری كەركووك، ڕێگەی هەولێر و كەركووكیان گرتووە و ڕێگە نادەن هاووڵاتیان ژیان و هاتووچۆی ئاسایی خۆیان بكەن و دۆخێكی زۆر نالەبار و پڕمەترسیان بۆ خەڵكی كەركووك دروست كردووە. ئێمە هەمیشە ئەوەمان دووپات كردووەتەوە كە كەركووك دەبێ نموونەی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان پێكهاتەكانی ئەو شارە بێت بەڵام ئەو ڕەفتارە نابەجێ و نایاساییانە، هەوڵدانە بۆ نانەوەی فیتنە و تێكدانی پێكەوەژیان. جێگەی سەرسوڕمانی زۆریشە كە لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا هێزە ئەمنیەكان و پۆلیسی كەركووك بە هیچ شێوەیەك ڕێگریان لەو گێرەشێوێنی و ڕەفتارە نایاساییەی ڕێگرەكان نەكردووە، كەچی ئەمڕۆ لەبەرانبەر گەنجان و خۆپێشاندەرانی كوردی كەركووك زەبروزەنگ و توندوتیژی بەكار هاتووە و خوێنی گەنجی كورد ڕژاوە. ئەم جۆرە ڕەفتارە بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبووڵ نیە و ئەنجامی زۆر خراپی لێ دەكەوێتەوە و، ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەكانمان لە كەركووك باجی قورسی دەبێت. لێرەدا داوا لە بەڕێز سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكەم كە سنوورێك بۆ ئەو ڕێگر و گێرەشێوێنانە دابنێن و كۆتایی بەو ستەم و جیاكاری و ڕێگرییە بهێندرێت كە ڕاستەوخۆ پێكەوەژیان و سەقامگیریی كەركووك و ناوچەكانی تر دەكاتە ئامانج. مسعود بارزانی2ی ئەیلوولی 2023
خۆپیشاندانی عەرەب و تورکمانی کەرکووک هەفتەیەکە بەردەوامە و رێگەی سەرەکی کەرکوک-هەولێر یان داخستووە. لە بەرامبەردا ئەمڕۆ کورد لە گەڕەکی ڕەحیماوا دەستی بە خۆپیشاندان کرد. لە خۆپیشندانەکاندا ئاڵۆزی دروست بووە و تائێستا چەند ئۆتۆمبێلێک سووتێنراون، هێزەکانی کەرکوکیش هەوڵدەدەن رێگری لە کوردەکان بکەن. ئێستا هەردوو لای خۆپیشاندەران خەریکە دەگەنە یەکتر و مەترسیی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی هەیە.بەپێی زانیارییەکان، لە خۆپیشاندانەکەدا گەنجێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی کەرکوک برینداربووە.
کەشناسێکی کورد دەلێت: لە 10/9/2023 بەدواوە، دابەزینی پلەکانی گەرما دەست پێ دەکات. محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی گوتی، بەهۆی کورتبوونەوەی مەودای رۆژەوە پلەی گەرما شەوان زیاتر دادەبەزێت و لە رۆژانی داهاتوودا زیاتر لەم رۆژانەدا هەستی پێدەکرێت. وتیشی: لەدوای 10 ئەیلولەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و لەم وەرزەدا جارێکی تر بەرز نابنەوە.
نرخی دراوەكان بەمشێوەیە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان مامەڵەیان پێوەدەكرێت: 100 دۆلاری ئەمریكی بە 153 هەزار و 900 دیناری عیراقییە. 100 یۆرۆ بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت. 100 پاوەت بە 125 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت. 100 دۆلار بەرامبەر بە دوو هەزار و 670 لیرەی توركیە. 100 دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و 900 هەزار تمەنی ئێرانیە.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ئەمریکا مووچەی لیوا هاوبەشەکانی خستووەتە سەر حسابی وەزارەتی پێشمەرگە. باڵکێش زانیویەتی کە رۆژی سێشەمەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. لە کۆی نزیکەی 170 هەزار پێشمەرگە، نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگە لە چوارچێوەی 15 لیوای هاوبەشدا لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە یەکخراون. ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دەنێرێت کە نزیکەی 30 هەزار پێشمەرگە لێی سوودمەند دەبن.
نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگە، بودجەیان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە دابین كراوە، مانگانە دوای ئەوەی پارەكە دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەكانیان دەدرێت. عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: "تەمویلی مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە، كە لە لایەن ئەمریكاوە دابین دەكرێت گەیشتووە و لەم هەفتەیەدا مووچەی لیوا هاوبەشەكان دەدرێت. وتیشی، "مووچەكە تەنیا لیوا هاوبەشە كۆنەكان دەگرێتەوە و جارێ لیوا هاوبەشە تازەكان نەخراونەتە چوارچێوەی ئەو لیوایانەوە." مانگی رابردوو لە 8ی 8ی 2023دا مووچەی مانگی 7ی لیوا هاوبەشەکان دابەش كرا.
هەولێر.. بۆمبێک تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 1ی ئەیلوولی 2023 کاتژمێر 18:29، لە شەقامی شەست مەتریی شاری هەولێر بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت.دژهتیرۆری کوردستان
ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات - مەسەدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "پێویستە لەم کاتە سەختەدا هەموو لایەنەکان پەنا ببەنە بەر پەیوەندی و سەرخستنی ئاشتی." دەشڵێت، "خەڵکی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا شایانی ئەوەیە سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەیدا هەبێت." راشیگەیاند، "شەڕی خوێناوی" لە دێرەزوور هەڵگیرساوە و ئەم پێکدادانە کاریگەریی گەورەی دەبێت و سەقامگیریی "باکووری رۆژهەڵاتی سووریا" دەخاتە مەترسییەوە.
ئەمرۆ هەینی، 1/9/2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی شاعیری عێراقی (کەریم عێراقی) کرد. دهقی پرسهنامهكهی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی: پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شاعیری ناوداری عێراقی کەریم عێراقی دەکەم و هاوخەمیانم . خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامیش بە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هاوڕێ و ئاشنایانی ببەخشێت . مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان