لە سەنتەری شاری دهۆک، خۆپیشاندانێکی گەورە دژی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی و جێبەجێ نەکردنی یاسای بودجەی عێراق دەستیپێکرد. هەزاران کەس لە خۆپیشاندانەکە بە ئاڵای کوردستانەوە بەشدارن و داوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان دەکەن.
بۆ ئیدانەکردنی هەڵمەتی رەشبگیری گەنجانی کورد و شەهید کردنی چوار هاووڵاتی کورد لە خۆپیشاندانەکانی 2ـی ئەیلوول لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، خۆپیشاندان لە کەرکووک دەستیپێکردەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (4ـی ئەیلوولی 2023)، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کورد لە لە گەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکووک خۆپیشاندانێکیان رێکخستووە بۆ ئیدانەکردنی شەهیدبوونی چوار هاووڵاتی کوردی شارەکە و دەستگیرکردنی زیاتر لە 40 کەس بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە 9/4 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار تۆم کیمج کرد.سەرۆکی شاندی پەرلەمانتارانی کەنەدی، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی گرووپی پەرلەمانتارانی دۆستی کورد لە پەرلەمانی کەنەدا خستەڕوو کە لە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی زۆرینەی پارتەکانی کەنەدا پێکهاتووە و ئامانجیان پشتیوانیکردنی دۆزی کورد و پەرەپێدانی پەیوەندیی کەنەدا و هەرێمی کوردستانە . شاندەکە هەروەها ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی و ئازادی ڕاگەیاندنی لە هەرێمی کوردستان کرد کە هاوشێوەی ئەو ئازادییانەیە کە لە کەنەدا هەن . سەرۆکی حکومەت سوپاسی کەنەدای کرد بۆ هاریکاری و پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش .لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی پەیوەندیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و لەمبارەیەوە ڕوونیکردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستووردا جێبەجێ کردووە ، بەڵام جێی داخ و نیگەرانییەکی زۆرە، کە بە شێوەیەکی زۆر ناڕەوا و بە پێچەوانەی دەستوور، مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل دەکرێن و ڕێز لە ڕێککەوتنی نێوانی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت و ئەجێندای حکومەتیش ناگیرێت کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا . سەرۆکی حکومەت دووپاتیشی کردەوە کە خەڵکی کوردستان بە هیچ شێوەیەک، دەستبەرداری مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی نابێت و ملکەچی هیچ فشار و هەڕەشەیەکی ئەو لایەنانەش نابێت ، کە دەیانەوێ عێراق بگەڕێننەوە سەردەمی دیکتاتۆری و زەبرو زۆر و چەوساندنەوەی گەلی کوردستان. 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11
ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئەیلوولی 2023، پێشەوا هەورامی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “کاتژمێر 12:15ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی دەبێت لەبارەی پرسی مووچە و بودجە و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا
ئهمڕۆ دووشهممه 4/9/2023، نرخی دۆلار جارێكی تر ههڵبهزودابهزی بهخۆیهوه دی، ئێستا 100 دۆلار له بازاڕهكانی كوردستان بهرانبهر 154 ههزار و 200 دیناره.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ رادەستکردنەوەی بارەگای سەرەکی پارتی لە کەرکووک، لە پەیامێکدا رایگەیاند "بڕیارێکی گاڵتەجاڕییە". رۆژی یەکشەممە (3ـی ئەیلوولی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، " بڕیارەکەی ئەمڕۆی 'دادگای فیدراڵی' گاڵتەجاڕییە". https://twitter.com/masrourbarzani/status/1698409086507995330?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1698409086507995330%7Ctwgr%5E2a6a49f53b83b46ebba0369f15dc032ae00a75b7%7Ctwcon%5Es1_&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.kurdistan24.net%2Fckb%2Fstory%2F242571-D8B3DB95D8B1DB86DAA9D988DB95D8B2DB8CD8B1D8A7D986-D985DB95D8B3D8B1D988D8B1-D8A8D8A7D8B1D8B2D8A7D986DB8C%3A-D8A8DA95DB8CD8A7D8B1DB95DAA9DB95DB8C-D8A6DB95D985DA95DB86DB8C-27D8AFD8A7D8AFDAAFD8A7DB8C-D981DB8CD8AFD8B1D8A7DAB5DB8C27-DAAFD8A7DAB5D8AADB95D8ACD8A7DA95DB8CDB8CDB95 رۆژی یەکشەممە (3ـی ئەیلوولی 2023) دادگای بالای فیدڕاڵی عێراق لە نوێترین بڕیاریدا رادەستکردنەوەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لە کەرکووک بە پارتی دیموکراتی کوردستان راگرت و ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چۆڵکردنی بارەگاکە و رادەستکردنەوەی بە پارتی تا کاتی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە رادەگیرێت. ئەوەی جێگەی سەرنجە لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، جیاواز لە هەموو رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان کە بۆ وەرگرتن و بەدواداچوون و بڕیاردان لەسەر سکاڵایەک دەیگرێتەبەر، بۆ ئەو سکاڵایەی دژی گەڕانەوەی پارتییە بۆ کەرکووک، لە رۆژێکدا سکاڵاکەی وەرگرتووە و کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و بڕیاریشی بۆ دەرکردووە. سکاڵاکەش لەلایەن وەسفی عاسی، سەرۆکی هۆزی عوبێد، کە لە دایکبووی شاری بەغدایە و ئێستا نوێنەرایەتی بەشێکی زۆری عەرەبەکانی باشووری کەرکووک دەکات لە دادگای فیدراڵی تۆمارکراوە. ئەمە لە کاتێكدایە 25ـی مانگی رابردوو، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی راسپاردبوو لە (1ـی ئەیلوولی 2023) بارەگاکە چۆڵ بکرێت و رادەستی پارتی دیموکراتی کوردستان بکرێتەوە.
گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی، لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە فەرمانکرا لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مامەڵەی شەهیدانە بۆ شەهیدانی رووداوەکانی دوێنێی کەرکووک بکرێت. دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی و بەشێک لە عەرەب و تورکمانەکان رێگەی سەرەکی هەولێر داخرا و ئاستەنگ بۆ هاووڵاتیانی کەرکووک دروستکرا و سوکایەتی بە ئاڵا و هێماکانی هەرێمی کوردستان کرا، دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکانی کەرکووک لەرێگەی خۆپیشاندانی هێمنانەوە داوای کردنەوەی رێگەی هەولێر - کەرکووک و پاراستنی شکۆی کوردستانیان کرد و لەئەنجامدا ھێزە ئەمنییەكاندا تهقهیان له خۆپیشاندانهكان كرد چوار كهس شەھید بوون و 14 كهسیش برینداربوون. دهقی راگهیهندراوی گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان: لەسەر راسپاردەی بەڕێز سەرۆک بارزانی، لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، فەرمان کرا کە لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مامەڵەی شەهیدانە بۆ شەهیدانی ڕووداوەکانی دوێنێی کەرکووک بکرێت و هەموو هاوکارییەکی تەندروستی و چارەسەریش بۆ بریندارەکان فەراهەم بکرێت. پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، حکومەتی عێراق بڕیاریدا 500 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
بە مەبەستی واژوو کردنی رێککەوتن نامەی، بوون بە دەستەخوشکی هەولێر و ناشڤێڵ، شاندێکی پارێزگای هەولێر سەردانی ئەمریکا دەکات. سابیر حوسێن گوتەبێژی پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند، ئەنجومەنی شارەوانی ناشڤێڵ بە زۆرینەی دەنگ، شاری هەولێری وەك دەستەخوشكی شارەكەیان پەسند كرد، بۆیە ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەیاوەری شاندێك، بەرەو ئەمریكا بەڕێ دەكەون بە مەبەستی واژووكردنی بوارە جیاوازەكانی نێوان هەولێر و ناشڤێڵ. راشیگەیاند، ئەو واژووكردنە زیاتر لە بوارەكانی بازرگانی و فەرهەنگی و كولتوورییە كە هاوئاهەنگی لە نێوان هەولێر و ناشڤێڵدا هەبێت.
ئەمرۆ یەکشەممە ٣/٩/٢٠٢٣ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە، ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە. دەقی ئاگاداریەکە: ھاووڵاتیانی بەڕێزی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە، کەبەمەبەستی ناونوسینی حاجیان(لە ئێستادا ) سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕەی پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆکان نەکەن. لەماوەی داھاتووداو دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕیەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەفەرمی ناونووسینی حاجیان و ڕێنمایی ناونوسین ڕادەگەێنێت . بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە ٣⁄٩⁄٢٠٢٣
ئەمرۆ یەکشەممە 3/9/2023 نرخی دۆلار و دراوە جیهانیەکان لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە: هەولێر =153,900 تمەن نەقدی سپاچەک =49,850 یۆرۆ =107,75$ پاوەن =124,50$ کرۆنی سویدی =88,50$ کرۆنی نەرویجی =83$ لیرەی تورکی =2,600
دوای خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک بۆ کردنەوەی رێگەی سەرەکی نێوان کەرکووک-هەولێر، شەوی ڕابردوو ئەو مانگرتووانەی خێوەتیان هەڵدابوو بۆ داخستنی رێگەکە، شوێنەکانیان چۆڵکرد و رێگەکەش لەژێر فشاری خۆپیشاندەرانی کورد لە کەرکووک کرایەوە. لە پۆستێکی راکان سەعید جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) هاتووە، "سەردانی خۆپێشاندەرانی بەردەم بارەگەی سەرکردایەتی کرد و لەبارەی فەرمانەکانی سەرۆکوەزیران قسەی لەگەڵ کردن. خۆپێشاندەرانیش بڕیاردەدەن چادرەکانیان بکشێننەوە، کۆتایی بە مانگرتن بێنن و رێگەکە بکەنەوە."