Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13749 بابەت
هەواڵ
25-12-2023

ملیۆنان هاوڵاتی عێراقی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بێ ئاو دەبن

حكوومەتی خۆجێی پارێزگای زی قاری باشووری عێراق، دانیشتوانی شارەكەی ئاگەدار كردەوە كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئاو دەبڕێت. پارێزگای زی قار لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاندووە كە لە رۆژی دووشەممەوە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر ئاو دەبڕێ و پێویستە هەر ماڵێك بەشی پێویستیی خۆی، بڕێك ئاو هەڵبگرن و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا بەكاری بێنن. باسی لەوە كردووە كە هۆكاری بڕانی ئاوی پارێزگای زی قار، كوژانەوەی تەزووی كارەبای گشتییە لەسەر بەشێكی زۆری شارەكە و پرۆژەكانی ئاویش ناتوانن لە ڕێگەی كارەبای مۆلیدەوە ئاو بۆ دانیشتوانی شارەكە دابین بكەن. جێی باسە پارێزگای زی قار یەكێك لە خراپترین پارێزگاكانی عێراقی فیدراڵە لە ڕووی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانەوە و بەردەوام دانیشتوانی شارەكە لە ڕێگەی ناڕەزایی دەربڕین و خۆپیشاندانەوە داوای مافە سەرەتاییەكانی ژیان لە حكوومەتی خۆجێیی و حكوومەتی فیدراڵی دەكەن.

هەواڵ
24-12-2023

رێککەوتنێکی نهێنی یەکێتی و تورکیا لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئاشکرا...

کەسێکی بنەماڵەی تاڵەبانی، رێککەوتنێکی نهێنیی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و تورکیا لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئاشکرا دەکات و دەڵێ "قوباد تاڵەبانی ڕێککەوتنی نهێنی له‌گه‌ڵ ھاکان فیدان كردووه‌ بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركووك." سالار تاڵەبانی، ئامۆزای قوباد و بافڵ تاڵەبانی لە فەیسبووک نووسیویەتی " ئامۆزا قوباد، له ‌قۆڵێكه‌وه‌ ڕێککەوتنی نهێنی له‌گه‌ڵ ھاکان فیدان كردووه‌ بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركووك، داوای له‌ توركیا كردووه‌ به‌ره‌ی توركمانی ڕازی بكات له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پارێزگاری كه‌ركووك به‌ هاوبەشی دابنێن، دوو ساڵ بۆ یه‌كێتی و دوو ساڵ بۆ به‌ره‌ی توركمانی". سالار تاڵەبانی پێی وایە ئەو رێککەوتنە لە بەرامبەر کردنەوەی رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییە لەلایەن تورکیاوە و دەڵێ "له‌گه‌ڵ لادانی سزاكانی توركیا له‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، توركیا ڕازی بووه‌ به‌و شه‌رته‌ی یه‌كێتیی ڕاسته‌وخۆ زانیاری له‌سه‌ر په‌كەکە بداته‌ میتی توركیا وشوێنی سه‌ركرده‌كان و بنكه‌ و باره‌گاكانی پارتی کرێکاران له‌ سلێمانی به‌ دانانی GPS دیاری بكات". دەشڵێت : قوباد تاڵەبانی، به‌ شه‌رته‌كانی توركیا ڕازی بووه‌، بۆیه‌ لیستێکی چواردە ناوی ئامادەکردووە بۆ میتی تورکی کە ناوی ئەو داواکراوانەن ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە تورکیا بەدوایاندا دەگەرێ  "ڕێککەوتنەکە لەنێوان قوباد وھاکان فیدانە و خودی بافڵ تاڵەبانیش ڕەزامەندی داوە، بەڵام نەیویستوە راستەوخۆ لەبەر ئێران بەشدار بێ.

هەواڵ
24-12-2023

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ دەچێتەوە بەغدا

د. جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لەگەڵ بەشێكی فراوانی میدیا عەرەبییەكان كۆبووە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا ڕایگەیاند: پێشبینی دەكرێت لەو ماوەیەدا شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوە. ڕۆژی 24ـی كانوونی یەكەمی 2023، د.جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەگەڵ بەشێك لە میدیا عەرەبییەكان كۆ بووە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا، جگە لە پرسە میدیاییەكان، وردەكاریی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی فیدراڵیی عێراقی ڕوون كردەوە. لە كۆنگرەكەدا، د. جوتیار عادل ڕایگەیاند:" گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوامە، ئامانجمان جێبەجێكردنی دەستوور و پاراستنی فیدڕاڵیزمە، پێشبینییش دەكرێت جارێكی دیكە شاندێكی هەرێمی كوردستان بچێتەوە بەغدا، لەسەر كۆمەڵێك پرسی یاسای بودجە و مووچە و نەوت و غاز و ناوچە جێناكۆكەكان گفتوگۆ بكەن." لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان گوتی: "پرسی دووبارە ناردنەوەی نەوت، پەیوەندیی بە گفتوگۆی نێوان توركیا و عێراقەوە هەیە، ئەوەی پێویست بووە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە پێشكەش كراوە، لە پرسە یاساییەكان و گرێبەستەكان؛ بەڵام پرسەكە لە نێوان ئەنكەرە و بەغدا ماوەتەوە." هەروەها لەبارەی بودجەوە، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوتی: "ئێمە جەخت لە ناردنی بەشەبودجەی هەرێم دەكەینەوە، كە لە یاسای پەسندكراوی بودجە دەرچووە. لە ماوەی ڕابردوودا بڕی پێویستی نەوت ڕادەستی سۆمۆ كراوە؛ ڕۆژانە 85 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا كراوە. بۆیە هەموو پابەندییەكان جێبەجێ كراون؛ گرنگە پرسەكە بە بابەتە سیاسییەكانەوە نەبەسترێتەوە و چارەسەر بكرێت." لە وەڵامی ئەو پرسەی كە بەغدا لە بەرانبەر ناردنی بودجەدا، داوای گەڕانەوەی داهاتە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، د. جوتیار عادل گوتی: "ئێمە یاسای ئیدارەدانی دارایییمان هەیە، لە ماددەی 29ـدا دەڵێت: <ئەگەر پارێزگایەك یان هەرێمێك داهاتەكانی ڕادەست نەكات، لە بەشی خۆیدا لە بودجە لێی دەبڕدرێت>. ئەمە یاسایە و ئەو پرسەی چارەسەر كردووە؛ كەواتە پێویستە جێبەجێ بكرێت. بەڵام بەداخەوە تەنیا جەخت لە ڕادەستكردنی داهاتەكان دەكرێتەوە و ئەو یاسایە پشتگوێ خراوە." لە وەڵامی پرسیارێكدا كە چۆن پرۆژەكانی هەرێمی كوردستان لەو قەیرانانەشدا بەردەوامن، د. جوتیار عادل گوتی: "قەیرانی دارایی كاریگەریی زۆری بەسەر هەرێمی كوردستانەوە هەبووە، بەڵام كابینەی نۆیەم هەمیشە هەوڵی ئاسانكاری و هاندانی كەرتی تایبەتی داوە، ئاسانكاری زۆر بۆ كۆمپانیاكان كراوە، تەنانەت بۆ كۆمپانیای دەرەكییش. ئەم پرۆژانەی لە كابینەی نۆیەمدا كراون، لەسەر بنەمای بودجەی بەگەڕخستن كراون، هەرچەندە بەراورد بە كابینەكانی پێشوو، زۆر كەمتر بووەتەوە، بەڵام پشت بەو بودجەیە و كەرتی تایبەت بەستراوە. چونكە كابینەی نۆیەم ڕێگەی هەمەچەشنەكردنی داهاتی گرتووەتە بەر." یەكێك لە پرسەكانیی دیكە، بریتی بوو لە هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، لەوبارەیەوە د. جوتیار عادل ڕایگەیاند:"حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، خودی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان هەموو ئاسانكارییەكی دووپات كردووەتەوە تاكوو هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت. بۆ ئەو مەبەستە حكومەت بڕیاری ئاسانكاری و ڕێوشوێنی هەڵبژاردنی بۆ تەواوی دامودەزگە پەیوەندیدارەكان گشتاندووە."

هەواڵ
24-12-2023

سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جه‌ژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزب...

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە کریستییانەکانی عێراق و جیهان دەکات. له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه‌: وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندیمان بە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان، هیواخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بکەنەوە. دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم. لەم بۆنەیەدا وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندیمان بە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان هیواخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بکەنەوە. مسعود بارزانی 24ی كانوونی یەكەمی 2023

هەواڵ
24-12-2023

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ھەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ یەک شەممە 2023-12-24کەش/ کەشى باراناوى دەبێت , لەسەرجەمى ناوچەکەمان ئاسمان بەردەوام هەورى دەبێت . باران بارین لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت لە کاتى جیاجیا ، هەندێک کات باران نمە باران و هەندێ کات دەگۆرێت بۆ بارانى مامناوەند ، لە دواى نیوەرۆ سنوورى پارێزگاى سلێمانى بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان بارانى بە ڵێزمەى کورت خایەنى دەبێت پاشان لە شەودا لە بەشێک لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و بەشى باشوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان بارانى زیاتر دەبێت بە بەراوورد بە ناوچەکانى تر . بەفر بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان و بەشێک لە لووتکەى شاخە بەرزەکان لە کاتەکانى شەودا دەبارێت .خێراى با / مامناوەند ( 15 – 25 ) کم /ک دەبێت .ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .پلەکانی گەرما / بە نزیکەی 2 تـــــا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت .پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە . سبەی دووشەممە 2023-12-25کەش/لە کاتەکانى بەرەبەیان ئاسمان هەورى و کەمێک باران بارین دەبێت بەشێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ لەسەر ناوچە جیاجیاکان لەگەڵ دروست بوونى تەم لەکاتەکانى بەیانى .لەدواى نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت .خێراى با / مامناوەند ( 10 – 15 ) کم /ک دەبێت .ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .مەوداى بینین/ لە نێوان (6 – 8 ) کم دەبێت لە کاتى دروست بوونى تەم بۆ 2کم .پلەکانی گەرما/ بەرزدەبێتەوە بە نزیکەى 2- 4 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :هەولێر : 13 پلەى سیلیزىسلێمانی : 12 پلەى سیلیزىدهۆک : 11 پلەى سیلیزىکەرکووک : 14 پلەى سیلیزىهەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزىزاخۆ : 11 پلەى سیلیزىگەرمیان : 19 پلەى سیلیزىحاج ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزىسۆران : 10 پلەى سیلیزىبەشى پێشبینى 2023-12-24

هەواڵ
24-12-2023

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

ئەمرۆ یەکشەممە 24/12/2023 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 151,600 دینار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند مانگێکە نرخی دۆلار بەمشێوەیەی ئیستا دانەبەزیوە.

هەواڵ
24-12-2023

ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕادەگەیەندرێت

لە ناوەڕاست یان کۆتایی هەفتە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رادەگەیەندرێت. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە هەردو لای (کەرخ و رەسافە) بەغداد تەواو بووە، رەنگە لە نیوەی ئەم هەفتەیە یان کۆتایی هەفتە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رادەگەیەنین.

گشتی
23-12-2023

لە سۆران پزیشکێک ژیانی 5 ئەندامی خێزانێک لە مردن رزگار دەکات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێنج نەخۆشی دەگمەنی یەک خانەواده له‌ سۆران‌ له‌لایه‌ن پزیشكێكی كورد بەتەواوی چاره‌سه‌ركران و له‌ مردن رزگاركران. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 23ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له‌ دكتۆر ئازاد ئه‌نوه‌ر پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و ده‌مار، لەمەراسیمێکدا بە نوێنەرایەتی کردنی سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەشداربوو لە چارەسەرکردنی پێنج نەخۆشی خانەوادەیەکی شاری سۆران. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌و پێنج نه‌خۆشه‌ ماوەی نزیکەی سێ مانگه‌ تووشی نەخۆشیەکی زۆر دەگمەنی جۆرێکی ژەهراویبوون Botulism ببوون و باری تەندروستیان زۆر خراپ بوو، ماوەیەکی درێژ لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانە مابوونەوە. له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ روونیشكراوه‌ته‌وه‌، نه‌خۆشه‌كان جۆرێکی دەرمانی چارەسەری زۆر دەگمەن و گرانبەها کە لە وڵاتانی دونیا زۆر بە سەختی دەستدەکەوێت پێویست بوو، دوای هەوڵی زۆری وەزارەتی تەندروستی ئەم چارەسەرییە گرانبەهایە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ دابینکرا و بە شیفای خوای گەورە و بەهەوڵ و هیمەتی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ژیانیان لە مردن رزگار کران.

هەواڵ
23-12-2023

شاسوار عەبدولواحید دەیەوێت شکستی لە هەڵبژاردن بشارێتەوە

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ دەست بە هەڵمەتێکى نوێى میدیایی دەکات و دەیەوێت لەو رێگەیەوە شکستى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان و نەهێنانى کورسى لە کەرکوک بشارێتەوە. بە گوێرەى زانیارییەکان، کە زیاتر لە سەرچاوەیەکە دەستیکەوتووە، شاسوار عەبدولواحید رێنمایی بۆ میدیاکانى ناردووە، کە کار لەسەر چەند تەوەرێک بکەن، ئەوەش لە پێناوى شاردنەوەى شکستى جوڵانەوەکە لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق. هەر بە گوێرەى زانیارییەکان، ئاراستەى یەکەمى کارکردنى شاسوار بەو شێوەیە دەبێت، کە رێنمایی داوە بە میدیاکانى لە چەند رۆژى داهاتوو، وا پیشانى بدەن، ژمارەیەکى زۆرى خەڵکى لە کەرکوک نەچوون بۆ دەنگدان، ئەوەش هۆکارى دەنگنەهێنانى جوڵانەوەى نەوەى نوێ بووە. لە رێنماییەکان ئەوەش هاتووە، کە وا نیشان بدەن، خەڵکى کەرکوک بەهۆى ناڕازییان لە سیاسەتى پارتى و یەکێتى نەچوونەتە سەر سندوقەکانى دەنگدان، بەو هۆیەشەوە کورد زۆرینەى کەرکوکى لە بەرانبەر عەرەب لەدەستداوە. بوار

هەواڵ
23-12-2023

ئەحمەد كەركووكی دەڵێ هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە و پۆلیسیش بە درۆی دەخاتەوە

پۆلیسی پارێزگای كەركووك هەواڵی هەوڵی تیرۆركردنی یەكێك لە بەربژێرەكانی یەكێتی لە كەركووك بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێ تەقە لە ئۆتۆمبێلی هاوڕێیەكى ئەحمەد كەركووكی كراوە، كاتێك ئۆتۆمبێلەكە كەسی تێدا نەبووە. ئەحمەد كەركووكی بەربژێری یەكێتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رای گەیاندبوو كە هەوڵی تیرۆركردنی دراوە، بەڵام پۆلیسی كەركووك لە ڕوونكردنەوەیەكدا رەتی دەكاتەوە. لە روونكردنەوەی پۆلیسی كەركووكدا هاتووە كە ئەو هەواڵەى باس لە هەوڵی تیرۆركردنی بەربژێرێكی یەكێتی دەكات لە كەركووك دوورە لە راستیەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی گوللەی بەركەوتووە هی ئەو نەبووە و هی هاوڕێیەكی بووە.

هەواڵ
22-12-2023

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بەڕێز خاتوو زیبا تەها سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەم و هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی نوێی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم .هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ڕێکخراوەکەتان دەخوازم لە خەبات و تێکۆشانتاندا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ئافرەتان و بەهێزترکردنی ڕۆڵ و پێگەیان لە کۆمەڵگە و داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان، لەم پێناوەشدا، هەموو هاوکاریی و پشتیوانییەکی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە. مەسرور بارزانیجێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان2023/12/22

هەواڵ
22-12-2023

دەنگە جیاکراوەکانی پارتی و یەکێتی لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا

رۆژی هەینی، 22-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژماردنی دەستیی بۆ دەنگی 7 سندووق ئەنجامدا لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا، بەپێی پارێزگاکان دەنگەکان بەمشێوەیەن:  نەینەوا پارتی: 769 یەکێتی: 120 - کەرکووک پارتی: 492 یەکێتی: 245 هەروەها لە کۆی 74 وێستگەی دەنگدان، ژمارەی ئەو دەنگانەی جیاکراونەتەوە لە  لە دوێنێ و ئەمڕۆدا بەمشێوەیەیە:  یەکێتی: 2846 پارتی: 1165 عرووبە: 750 نەوەی نوێ: 145 هاوپەیمانیی عەرەبی: 1100 ژێدەر: ڕووداو

1 2 ... 248 249 250 ... 1145 1146