Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13749 بابەت
هەواڵ
28-12-2023

پۆلیسێک لە کەرکووک کوژرا

تەقە لە پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکان کرا و؛ پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار دەبێت. ئەمرۆ پێنجشەممە 2023/12/28 لەسەر پردی ناو سەنتەری شاری کەرکووک، نزیک بازاڕی لەنگەی شارەکە، تەقە لە پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکان کرا، بەهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەستداوە و پۆلیسێکی دیکەش بریندار بوو. باڵکێش زانیویەتی لە ڕووداوەکەدا هاوڵاتیەکیش بریندار بووە.

هەواڵ
28-12-2023

پیاوێک بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیر دەکرێت

پۆلیسی سۆران دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە راگەیاند. رۆژی چوارشەممە 27/12/2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێكیان بەدەست گەیشت، كە تۆمەتبار بووە بەپێی مادەی (٧) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، ناوبراو داواکراو بوو لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، ئەمڕۆ لەلایەن بەشی پۆلیسی ڕواندز دەستگیر كرا و ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كرا.

هەواڵ
28-12-2023

له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا 11 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە پارێزگایەکی تورکیا 11 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و 57 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. پارێزگاری ساکاریا، یاشار کارادەنیز لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسه‌كان، باسی لەوە کرد کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەو ڕووداوەدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 57 کەسی دیکەش برینداربوون. کارادەنیز باسی لەوە کرد کە بریندارانی ڕووداوەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تیمەکان لە ناوچەکەدا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن. بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، بەهۆکارێک کە هێشتا نازانرێت، لە بەشی داغدیبی ڕێگاکە بە ئاڕاستەی ئیستانبوڵ، حەوت ئۆتۆمبێل کە سێ پاس و بارهەڵگرێکیان لەنێودایە توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.

هەواڵ
27-12-2023

لە هەولێر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خرایە خوارەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو چوارشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2023 کاتژمێر 19:50، لە نزیک گوندی ئاشۆکانی سەر بە ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

هەواڵ
27-12-2023

نەتەنیاهوو بۆ ئەردۆغان: ئەوەی کورد کۆمەڵکوژ بکات نابێت وانەی ئەخلاقمان...

ئەردۆغان لە لێدوانێکدا لەبارەی شەڕی غەززە گوتی، "هیچ جیاوازییەک لە نێوان هیتلەر و نەتەنیاهوودا نییە و وەکو یەک تاوانیان کردووە." نەتەنیاهووش لە وەڵامدا گوتی، "ئەوەی کۆمەڵکوژیی کورد بکات نابێت وانەی ئەخلاقمان فێربکات." رۆژی چوارشەممە، 27-12-2023، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "ئەردۆغان، ئەو کەسەی کە جینۆسایدی کورد دەکات، ئەو کەسەی کە پێوانەی جیهانیی شکاندووە لە زیندانکردنی رۆژنامەڤانان کە دژی ئەو قسە دەکەن، دوایین کەسە کە وانەی ئەخلاقمان فێربکات." ئەم لێدوانەی نەتەنیاهوو دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا گوتی، "هیچ جیاوازییەک نییە لەنێوان ئەو کردەوانەی کە بنیامین نەتەنیاهووی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە غەززە کردوویەتی لەگەڵ ئەو کردەوانەی کە ئەدۆڵف هیتلەری نازی چەندین دەیە پێش ئێستا کردوونی." ئەردۆغان گوتی، "ئێوە چۆن نەتەنیاهوو و هیتلەر لێک جیا دەکەنەوە؟ چونکە ئەو کردەوانە هیتلەرمان بیر دە‌هێننەوە، ئایا نەتەنیاهوو شتێکی کەمتری لە هیتلەر کردووە؟ نەخێر." نەتەنیاهوو لە بڵاوکراوەکەیدا دەڵێت، "هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل بە ئەخلاقترین سوپای جیهانن کە شەڕی دڵڕەقترین تیرۆریستانی جیهان دەکەن و لەنێویان دەبەن. ئەو تیرۆریستانە رێکخراوەکانی حەماس و داعشن کە تاوانیان دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە و ئەردۆغانیش بەسەریاندا هەڵدەدات و میوانداریی سەرکردەکانیان دەکات." چەند جارێکە ئەردۆغان و نەتەنیاهوو هێرش دەکەنە سەریەک. رۆژی 15-11-2023، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ قەشە فرانکلین گراهام، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی مرۆیی سەماریتانز پێرس، تورکیای بە "پاڵپشتییکردن لە تیرۆریستان" تۆمەتبارکرد، ئەمەش دوای ئەوەی ئەردۆغان ئیسرائیلی بە "دەوڵەتی تیرۆر" وەسفکرد. لە گوتەیەکدا نەتەنیاهوو رایگەیاند، "هەندێک هێز هەن، پاڵپشتیی لە تیرۆریستان دەکەن، یەکێک لەوان رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیایە کە بە ئیسرائیل دەڵێت 'دەوڵەتی تیرۆر'، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە؛ ئەو پاڵپشتیی تیرۆریستانی حەماس دەکات. ئەو خۆی چەند گوندێکی تورکیای لەنێو تورکیا بۆمباران کردووە، بۆیە هیچ وانەیەک لەوان وەرناگرین." هاوکات، ئەردۆغان لە پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە گوتی، "ئێستا لێرەوە داوا لە نەتەنیاهوو دەکەم. چەکی ئەتۆمت هەیە یان نا؟ روونی بکەوە، بەڵام ناتوانێت. ئەی ئیسرائیل، تۆ چەکی ئەتۆمت هەیە و هەڕەشەی پێدەکەیت. ئێمە ئەوە دەزانین. هەروەها ئەجەلت دێت. تا دەتوانیت ببە خاوەن چەکی ئەتۆم، بەڵام تۆ دەڕۆیت."  زیاتر لە دوو مانگ و نیوە جەنگی گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و ئیسرائیل بەردەوامە. جەنگەکەش دوای ئەوە دەستیپێکرد کە رۆژی 7ـی تشرینی یەکەم، حەماس ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند، ئیسرائیلیش لە بەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی "شمشێری ئاسنینی"ـی راگەیاند، بەڵام دواتر بەرەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل فراوانتر بوو و گرووپی جیهادی ئیسلامیش لە کەرتی غەززە چووە نێو شەڕەکە. تاوەکو ئێستاش هەوڵە نێودەوڵەتییەکان نەبوونەتە هۆی وەستاندنی جەنگەکە. رۆژی چوارشەممە، 27ـی کانوونی یەکەمی 2023، تەندروستیی غەززە لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، "تائێستا کوژرانی 21 هەزار و 110 کەسمان لە شەڕەکەدا تۆمار کردووە". هەروەها 55 هەزار و 243 کەس بەهۆی هێرشەکانەوە بریندار بوون.ژێدەررووداو

هەواڵ
27-12-2023

بانکی ناوه‌ندی دۆلارێکی زۆری بەشێوەی کاش خستەبازارەوە

ئەمرۆ چوارشەممە 27/12/2023 بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بەمشێوەیەی خوارەوە بڵاوکردەوە: حەواڵە 164,975,854 نەقدی 35,190,000 کۆی گشتی 200,165,854

هەواڵ
27-12-2023

پێشبینی کەشوهەوای شەوی سەری ساڵ بڵاوکرایەوە

کەشناسێک پێشبینی دەكات كەشوهەوا لە شەوی سەری ساڵدا لە هەرێمی کوردستان سارد بێت و پلەکانی گەرما جێگیربن. محەمەد عەلی،پێشبینیكەری كەشناسی ڕاگەیاند: كەشوهەوا لە شەوی سەری ساڵدا (یەكشەممەی داهاتوو) جێگیر دەبێت، هەروەها هیچ گۆڕانكارییەك لە كەشوهەوا ڕوونادات، پلەكانی گەرما-ش لە شەوی سەری ساڵدا سارد دەبێت. هەروەها گوتی: لە ئێوارەی چوارشەممەوە تا بەرەبەیانی هەینی، بارودۆخێكی كەشوهەوای باراناوی كاریگەری لەسەر ناوەڕاست و ڕۆژئاوا و باشووری عێراق دەبێت، بەڵام كاریگەرییەكانی لە شارەكانی كوردستان كەمتر دەبێت.ڕوونیشیكردەوە، باران بارین لە ڕۆژی پێنجشەممەدا دەبێ و هەروەها  بای چالاك و ساردی باكووری لەگەڵدا دەبێت.

هەواڵ
26-12-2023

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ناجێگیرە؛ ئێستا لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان 100 دۆلار بەرامبەرە بە 151,000 دینار. ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە 25/12/2023 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 148,500 دینار مامەڵەی پێوەک دەکرا.

هەواڵ
26-12-2023

زیانەکانی هێرشی ئەمریکا بۆسەر گروپەکانی حەشدی شەعبی ئاشکرا کرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگریی ئەمەریكا ڕایگەیاند، هێزەكانی ئەمەریكا هێرشیان بۆ سەر سێ دامەزراوەی كەتایبی حزبوڵڵا و گرووپە چەكدارەكان لە عێراق كردووە. هەروەها سەرچاوە عێراقیەکان بڵاویكریانکردەوە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی ئەمریكاوە كە بارەگاكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوەڕاستی پارێزگای بابل كردە ئامانج، 19 ئەندامی وەزارەتی ناوخۆ و حەشدی شەعبی بریندار بوون. ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان 12 ئەندامی وەزارەتی ناوخۆ و 7 ئەندامی هێزەكانی حەشدی شەعبی بریندار بوون.

هەواڵ
26-12-2023

زانیاری لەبارەی ئەو دوو دەنگە بەهێزەی لە هەولێر بیستران

کەمێک لەمەوبەر نزیکەی کاتژمێر 4:00ی بەیانی، دوو دەنگی گەورە لە هەولێر بیستران. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، سیستەمی بەرگری دوو درۆنی لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاندووە کە گومان دەکرێت لە ناوچە عێراقیەکانەوە ئاراستە کرابن. تائێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا پەیوەندارەکان زانیارییەکەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.

هەواڵ
25-12-2023

بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هاوپەیمانان لە هەولێر

لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 25ی کانوونی یەکەمی 2023، کاتژمێر 16:03، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

هەواڵ
25-12-2023

ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند: سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و هاوکات بڕی زیاتر لە (١٠٠ کیۆگرام حەبی کپتاگۆن) دەستی بەسەرداگیرا. دەقی ڕاگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: لەبەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕێکەوتی ٢٠ـی١٢ـی ٢٠٢٣، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام و پاش وەرگرتنی بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر دەستگریربکرێ . هەروەها لەئەنجامی لێکۆڵینەوەو گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، توانرا لەپارێزگای (ذی قار) دوو بازرگانی تر و لەگەل بڕی (١٠٠ کیلۆگرام حەبی هۆشبەری کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا بگیرێت. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان  ٢٥ـی١٢ـی ٢٠٢٣

1 2 ... 247 248 249 ... 1145 1146