كیم جۆنگ ئون رێبهری كۆریای باكور ڕایگهیاند، وڵاتهكهی درێغی ناكات له وهڵامدانهوه به چهكی ئهتۆمی ئهگهر به چهكی لهم جۆره وروژێنرابێت. كیم جۆنگ ئون لهپهیامێكدا ههڕهشهی بهكارهێنانی چهكی ئهتۆمی كرد بهرامبهر ههر دهستوهردانێك یان كارێك كه ببێته مایهی نیگهرانی وڵاتهكهی و ئیستفزازكردنیان و راشیگهیاند، "درێغی له وهڵامدانهوه ناكهین بۆئهو ههڕهشانهی لهسهر وڵاتهكهمان دروستدهبن". لهلایهكی دیكهشهوه، كیم یۆ جونگی خوشكی رێبهری كۆریای باكور كه كاریگهرییهكی زۆری لهسهر ئهو وڵاته ههیه، سهركۆنهی بڕیارنامهی ئهنجومهنی ئاسایشی نهتهوه یهكگرتوهكانی كرد بۆ تاوتوێكردنی ههڵدانی تاقیكردنهوهی بالیستیكی ئهم دواییهی موشهكی هواسۆنگ-18، به لهبهرچاوگرتنی ئهوهی كه ئهم دهستپێشخهرییه دهكهوێته خوارهوه له چوارچێوهی مافی بهرگریكردنی پیۆنگیانگدا. كیم یۆ جونگ ئاشكرایكردوه، "دوباره دهركهوتنی چهكی ئهتۆمی ئهمریكا له كۆریای باشور به ڕونی كۆماری گهلی دیموكراتی كۆریا دهكاته ئامانج و هۆكاری سهرهكی پهرهسهندنی دۆخی ناوچهكه پێكدههێنێت". لێدوانهكهی رێبهری كۆریای باكور وهڵامی خێرای واشنتن، سیئۆل و تۆكیۆی لێكهوتهوه، كه بهیاننامهیهكی هاوبهشیان بڵاوكردهوه و داوایان له پیۆنگ یانگ كرد دهست له دهستپێكردنی ئیستفزازی نوێ ڕابگرێت و بانگهوازی گفتوگۆی جهوههری بهبێ مهرجی پێشوهخته قبوڵ بكات. له میانی كۆبونهوهی نێوان بهرپرسانی ئهمریكا و كۆریای باشور ههفتهی ڕابردو، واشنتن پابهندبونی پتهوی خۆی بۆ وهستان له تهنیشت ژاپۆن به پشتبهستن به هێزی ڕێگریكردن له سیئۆل لهنێویاندا هێزی ئهتۆمی دوپاتكردهوه. لهو چوارچێوهیهدا واشنتن هۆشداریدا لهوهی ههر هێرشێكی ئهتۆمی پیۆنگ یانگ بۆ سهر ئهمریكا یان هاوپهیمانهكانی دهبێته هۆی كۆتایی هاتنی ڕژێم له كۆریای باكور. ڕۆژی یهكشهممه، ژێردهریایی ئهمریكی یو ئێس ئێس میزۆری هێرشی ئهتۆمی ئهمریكا گهیشته بهندهری بوسان له كۆریای باشور، پیۆنگ یانگیش رۆژی دواتر واته 18ی ئهم مانگه به تاقیكردنهوهی موشهكێكی بالیستیكی نێوان كیشوهرهكان به ناوی "هواسۆنگ-18" كه بههێزترین موشهكی جبهخانهی كۆریای باكوره و پێدهچێت توانای گهیشتن به ههمو خاكی ئهمریكای ههبێت، له هۆشدارییهكی ڕوندا بۆ واشنتن وهڵامی دایهوه.
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی ئەو وێستگانە بوون کە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کێشەیان هەبوو، لە سلێمانی لە کۆی 55 وێستگە دەنگەکانی 16 وێستگە جیاکرانەوە و بەپێی ئەو سندووقانە یەکێتی نیشتمانی کوردستان سێ هەزار و 751 دەنگی هێناوە، لە دیالە 691 دەنگ، لە سەڵاحەدین 210، لە نەینەوا 167 دەنگ بوون، لە سندووقەکانی ناوەندی جیاکردنەوەی دەنگەکانیش لە هەولێر لە کۆی 17 سندووق پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک 1711 دەنگی هێناوە و لە نەینەواش 1551 دەنگی هێناوە. لە سلێمانی لە کۆی 55 وێستگە 16یان جیاکرانەوە جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکان لە سلێمانی کۆتاییهات، لەکۆی 55 وێستگە دەنگەکانی 16 وێستگە جیاکرانەوە و 37 وێستگە ماونەتەوە بۆ سبەی هەینی ک کاژێر 08:00 بەهەمان شێوە بەردەوام دەبێت. ئەنجامەکانی ئەو 16 وێستگەیە بەمشێوەیە بووە: یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک 3 هەزار و 751 دەنگی هێناوە، لە دیالە 691 دەنگ، لە سەڵاحەدین 210، لە نەینەوا 167 دەنگ. دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەمشێوەیە بووەن، لە پارێزگای کەرکووک 4 دەنگ، دیالە و سەڵاحەدین و نەینەوا هیچ دەنگێکی نەبووە، پارتی چاوی لەوەیە دەنگەکانی لەو وێستگانەی ماونەتەوە زیاد ببن، دەنگەکانی نەوەی نەوێ لەو 16 وێستگەیە 103 دەنگ بووە کە تەنیا لە کەرکووک بەدەستی هێناوە و لە سێ پارێزگاکەی دیکە بەشداری نەکردبوو، دەنگی پووچەڵیش لەو وێستگانە 642 دەنگ بوون." ئەمڕۆ یەک سکاڵا هەبووە و نەوەی نوێ تۆماریکردووە و تێیدا سکاڵای لەسەر ئەوەکردووە کە بۆچی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت هەمان رۆژ جیانەکراونەتەوە. ئەرکان عەلی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، جیاکردنەوەی دەنگدان بە ئامادەبوونی بەشێک لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و میدیا و چاودێران بووە. ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەی لقی سلێمانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "لە کاژێر 08:00ـەوە ناوەندی وردبینی کراونەتەوە، ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکانی 16 وێستگە تەواو بوون و وێنەی ئەنجامەکانمان هەڵواسیون بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەکان بیبینن، ئەنجامەکانی ژماردنی دەستی و ئەلیکترۆنی هاوتا بوون." گوتیشی، "هیچ رۆژێک بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دیارینەکراوە، بۆ ئەوەی شەفافییەت زیاتر بڕەخسێت لەلایەن دوو تیمی کۆمیسیۆنەوە دوو جار ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست دەکرێت، ئەوەش پڕۆسەکەی خاوکردووەتەوە." ئەرکان عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، 21 هەزار دەنگ لەو 55 وێستگەیە هەن، بڕیارە سبەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکانیان تەواوبکرێت. لە سندووقەکانی هەولێر، پارتی لە نەینەوا و کەرکووک یەکەمە ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ناوەندی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە هەولێر لەرێگەی هەشت تیمەوەیە و هەر تیمێک لە پێنج کارمەند پێکدێت، لە کۆی 35 سندووقی هێزە ئەمنییەکان، 17 سندووق یەکلایی کراونەتەوە و ئەمڕۆ ژمارەیەک سندووق تەواو دەکرێت. لەکۆی ئەو 17 سندووقەی یەکلایی بوونەتەوە و دەنگەکان بە دەستی هەژمارکراونەتەوە لە سندووقەکانی تایبەت بە پارێزگای کەرکووک، پارتی دیموکراتی کوردستان 1711 دەنگی هەیە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان 819 دەنگ و نەوەی نوێ 99 دەنگ، هەرچی پەیوەستە بە پارێزگای نەینەواوە پارتی دیموکراتی کوردستان 1551 دەنگی هێناوە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان 616 دەنگی هێناوە. پارتی چاوەڕوان دەکات کورسییەکانی لە سنووری پارێزگای نەینەوا بکاتە پێنج کورسی و یەکێتیش چاوی لەوەیە کورسییەکانی لە کەرکووک زیادبکات. کۆی ئەو دەنگانەی لەو سندووقانە هەبوون "6 هەزار و 800 دەنگ دەبێت، لەو ژمارەیە 868 دەنگیان پووچەڵن کە 12.7% دەکات، ئەوەش بەشێکیان هەڵەیان کردووە لە دانانی مۆری قەڵەمی کۆمیسیۆن و بەشێکیشیان ئەو دەنگدەرانەن کە خۆیان کاخەزەکەیان پووچەڵکردووەتەوە." ژمارەیەک لیستی عەرەبی و کۆتاکانیش ژمارەیەک دەنگیان هێناوە لەنێوان 10 بۆ 20 دەنگ دەبێت و ناگاتە دەنگەکانی پارتی و یەکێتی کە یەکەم و دووەمن لەو سندووقانە. رێژەی 40%ـی جیاکردنەوە و هەژماردنی دەنگەکان تەواو بوون ئەمڕۆ 31 سندووقی دەنگدان لە کەرکووک بەدەستی جیاکراونەتەوە. هاوپەیمانی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە 1059 دەنگی هەبووە، پارتی 90 دەنگی هەبووە، هاوپەیمانی عەرەبی 512 دەنگ، بەرەی تورکمانی 169 دەنگ، کەرکووکنا 114 دەنگ، قیادە 256 دەنگ، نەوەی نوێ 44 دەنگ، هاوپەیمانی عرووبە 485 دەنگ. ئەوەی ئاماژەمان بۆ کرد جگە لە چەند وێستگەکەی قەرەهەنجیر، زیاتر دەنگەکانی وێستگەکانی سنووری ریاز و رەشاد و حەویجەیە کە پێگەی لایەنە عەرەبییەکانی لێیە زیاتر. کاتژمێر 06:00 پرۆسەی جیاکردنەوە و هەژمارکردنی دەنگدان کۆتایی پێدێت، دوای ئەوەی ئەو 14 وێستگەیەی دیکە کە ماون، واتە ئەمڕۆ 45 وێستگە تەواو دەبێت. یەحیا شەمسەدین، چاودێری بەرەی تورکمانی وتی، "ئەمڕۆ لێرە بووین بۆ پڕۆسەی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگەکان، 530 سندووق هەژمارکردنەوەیان بۆ کراوە و جیاکراونەتەوە، پڕۆسەکە بەیانیشی ماوە و سبەی تەواو دەبێت." وتیشی، "تێبینیمان لەبارەی سکاڵا و رێکخستنی دەنگدانەوە هەیە." دادوەر حوسێن عەبدولسادە، سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی کەرکووک لەوبارەیەوە وتی، "سوپاس بۆ خوا 40%ـی کارەکان تەواو بوون و سبەی تەواو دەکرێن، لە بەیانییەوە کاردەکەن تاوەکو 06:00ـی ئێوارە و هەوڵدەدەن تەواو بکرێت." "بە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگدان گۆڕانکاری روودەدات" لە دهۆک 12 وێستگە ژمارکردن و جیاکردنەوەیان بۆ کراوە، دەنگی یەکێتی و پارتی لەو دوو وێستگەیە زیادیان کردووە، لەو وێستگانە پارتی 2343 دەنگی بەدەستهێناوە، یەکێتی 699 دەنگی بەدەستهێناوە، کارەکان بەردەوامن، کار لەسەر وێستگەی دیکەش دەکرێت و ئەگەری هەیە تاوەکو کاژێر 20:00 بەردەوام بن. خالید عەباس، سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن وتی، "ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامن و ئەمشەو شەش وێستگەی دیکەش تەواو دەبێت کە کۆی دەنگەکان ئەوانەی ئەمڕۆ جیاکراونەتەوە 18 وێستگە و سبەی ئەو وێستگانەی دیکە ماون کە 10 وێستگەن تەواو دەکرێن، هەمووی ئەو 28 وێستگەکە دەنگدانی تایبەتن." ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تیمەکانیان دوو جار وردبینی بۆ ژمارەکان و شریتی راپۆرتی ئەنجامەکان دەکەن و ئەنجامەکان دەنێرن بۆ بەغدا و پێویستە لە ماوەی 10 رۆژ لە راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی دەنگدان رابگەیێندرێت. سەبارەت بەوەی ئایا ئەو رێژەیەی کە ماوە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی بۆ بکرێت، وتی، "گۆڕین بەپێی دەنگدانی تایبەت روودەدات، هەرچەندە ئەوە لەسەر رکابەرایەتی نێوان لایەنەکان دەوەستێت." ژێدەر رووداو
ڕۆژی پێنجشەممە 21ی كانوونی یەكەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مادان گۆپال كونسوڵی هیندستان لە شاری هەولێر كرد. لەدیدارەكەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و ئەو بوارانە كرا كە دەكرێ لە برەودانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی هیندستان كاری لەسەر بكرێت. كونسوڵی هیندستان لە هەولێر، خوازیاری ئەوە بوو كە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە بواری پێگەیاندنی توانای مرۆیی و كوولتوری و تەكنەلۆژیا و پزیشكی پەرەی پێ بدرێت. هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ سەركردە گەورەكانی هیندستان وەك گاندی و نەهرۆ كە ڕۆڵیان هەبووە لە پاڵپشتیكردنی گەلانی مەزلووم و ئاشتی و تەبایی لە جیهان و ڕایگەیاند گەلی كوردستان ڕێزێكی تایبەتیان بۆ گەلی هیندستان و كولتووری فرەیی و پێكەوەژیانی هیندستان هەیە. لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی كورتەیەكی لە مێژووی خەباتی گەلی كوردستان خستەڕوو و كونسوڵی هیندستانیش ڕۆڵ و خەباتی پێشمەرگە و گەلی كوردستانی لەپێناو ئازادی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرز نرخاند.
گوتاری مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بەناوی خوای گەورە و میهرەبان بەڕێزان ئەندامانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان : میوانانی بەڕێز : بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازم. ئومێدەوارم بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان ، ببێتە مایەی زیاتر بەرەوپێشچوونی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و خزمەتکردنی گەلەکەمان. یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و شانازی هەیە . لە قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، یەکێتیی ئافرەتان و ئافرەتانی کوردستان بە گشتی، هەمیشە پشتیوانێکی بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون و لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریگردن بوون لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان .ڕێز و پێزانینێکی زۆرم بۆ هەموو ئافرەتە تێکۆشەرەکانی کوردستان و بەتایبەتی سەرکردە خەباتکارەکانی پێشوو و ئێستای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان هەیە و خەبات و تێکۆشانیان لە پێناو مافەکانی ئافرەتانی کوردستان بەرز دەنرخێنین. لە مێژووی گەلی کوردستاندا، ئافرەتان هەمیشە و بەردەوام ،ڕۆڵێکی گرنگ و پێشەنگیان هەبووە. بۆ نموونە لە ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی گەلی کوردستان، ئافرەتان، نموونەیەکی دیاری ئازایەتیی و نیشتمانپەروەری و قوربانیدان بوون و شانبەشانی برا و باوک و ئەندامانی دیکەی خێزانەکانیان، لە سەنگەری پێشەوەی خزمەتکردن و گیان بەختکردن و پارێزگاریکردن بوون لە خاک و نیشتمان.لە دوای ڕاپەڕینی 1991 ، ئافرەتانی کوردستان، رۆڵێکی کارایان لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا هەبووە و هەیە و توانیویانە بە لێهاتوویی خۆیانەوە ڕۆڵی کاریگەری خۆیان لە کایە جۆراوجۆرەکاندا بسەلمێنن. ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی ئاست و ڕێژەی بەشداریی ئافرەتانی کوردستان له بەڕێوەبردن و حوکمڕانیدا، ئاماژەیەکی روونە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئامانجی باشترکردنی دۆخی ئافرەتان و بەهێزترکردنی پێگەیانە لە کۆمەڵگەدا.لێرەدا جێی خۆیەتی هەر بۆ نموونە ئاماژە بەوە بدەین کە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، ڕێژەی بەشداری ئافرەتان لە پلە باڵاکانی حکومەتدا، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.هیوادارم یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ، لەم کۆنگرەیەدا ، هەڵسەنگاندنێکی باش و بابەتیانە بۆ کارو چالاکییەکانی لە ماوەی ڕابردوودا بکات و سەرەنجام نەخشەڕێگە و پلان و بەرنامەی تۆکمە بۆ قۆناخی داهاتوو دابڕێژێت بۆ زیاتر بەرەوپێشبردن و پێشخستنی خەباتی ڕێکخراوەیی خۆی و بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی ئافرەتانی کوردستان بە سوود وەرگرتن لە پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیا لەم سەردەمەدا.داواکارم یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ، ڕۆڵی پێشەنگی خۆیان بگێڕن بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی نیشتمانپەروەر و ئاشتیخواز و ژینگەپارێز و کارامە بۆ پاراستنی ئەزموون و دەسکەوتەکانمان و پێشخستنی زیاتری وڵاتەکەمانپێش ئەوەی كۆتایی بە وتارەكەم بێنم، دەمەوێ جارێكی تر سوپاسی سكرتێری یەكێتیی ئافرەتان د. ڤیان و هەموو سكرتێر و سەركردایەتییەكانی پێشووتری یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان بكەم و پێتان بڵێین كە ئێمە ڕێز و پێزانینێكی زۆرمان بۆ خەبات و تێكۆشانی ئێوە هەبووە، هەروەها داوای بەردەوامبوون و سەركەوتن بۆ هەموو ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەیە، هیوادارم لە كۆتایی ئەم كۆنگرەیە، سەركردایەتییەكی پتەو، زیرەك، خەباتكەر و تێكۆشەر هەڵبژێرن بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوامیی بەم ڕێگە پیرۆزە بدەن و لە ئاستی داخوازییەكانی ئافرەتانی كوردستان بن.جارێكی تر سوپاستان دەكەم، هیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرەكەتان دەخوازم، هیوادارم هەمیشە لە گەشەكردن و پێشكەوتندا بن. ئێوە هەر سەلامەت و سەركەوتوو بن، كوردستانیشمان هەر ئاوەدان بێت.
ئەمرۆ پێنجشەممە 21/12/2023 بەدەست ژماردنی زیاتر لە 2 هەزار وێستگەی دەنگدانی تایبەت، دەستیپێکرد. ناوەندی هەواڵی نیشتمانی بڵاویكردەوە: پرۆسەی ژماردن و جیاكردنەوەی زیاتر لە (2) هەزار وێستگەی دەنگدانی تایبەت, لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دەستپێكرد. زیاتر لە (86%) وێستگەكانی دەنگدانی تایبەت دەكات, كە ئامێرە ئەلەكترۆنیەكانی دەنگدان, شكستیان هێنا لەگواستنەوەی ئەنجامەكانی. لەكۆی (2) هەزارو (367) وێستگەی دەنگدانی تایبەت, (2038) وێستگە دەنگەكانیان بەدەستی جیادەكرێنەوەو دەژمێردرێن. ئەو دەنگانە, بە نزیكەی (6%)ی كۆی دەنگەكان دادەنرێن. ئەو رێژەیەی دەنگەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بڵاویكردەوە(94%) دەنگەكان بوو. چاوەڕوان دەكرێت بە راگەیاندنی ئەنجامی دەنگەكان لە دەنگدانی تایبەت, ئەنجامی هەندێك لە هێزو لایەنەكان لەڕووی ژمارەی كورسیەوە گۆڕانی بەسەردابێت.
مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ڤیکتۆریا نولاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سیاسی و شاندێكى ياوهرى كرد. له كۆبوونهوهکەدا كه ئەلينا ڕۆمەناوسكى، باڵيۆزى ئهمهريكا لە عێراق ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا. تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە حکومەتی فیدراڵ ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت و نابێت بەغدا وەک هاووڵاتییەکی پلەدوو ، ڕەفتار لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات. سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی سیستەمی فیدراڵی و پتەوکردنی بنەما دیموکراتییەکان لە عێراقدا کردەوە . جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی لە چوارچێوەی عێراقدا دووپات کردەوە. پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادیی ئایینی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێکهاتەکانی کوردستان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .
کاندیدێکی دەرنەچووی یەکێتی لە کەرکوک پێیوایە ستەمی لێکراوە و لەلایەن حیزبەکەیەوە دەرنەچوێنراوە و دەنگی پێویستیشی هێناوە. نێرگز قادر، کاندیدی دەرنەچووی یەکێتی لە کەرکوک لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک نووسیویەتی: ئەمرۆ هەموو زانیاریيانە ئاشکرا دەکەم کە هیچ کەس بوێری ئەوەی نەبێت باسی بکات. نێرگز قادر دەڵێ " مەکتەبی هەڵبژاردن چیان کردووە لێپسراوی مەکتەب وتويەتی نێرگز ١٠٠هەزار دەنگ بهێنیت ناهێڵم دەرچیت. لەهەڵبژاردن بەهێزە رەشەکە ووتراوە دەنگ بەکێ بدەن؟" نووسیویەتی " بەسەرۆک بافڵم وت وەستا رەسوڵ چۆن فەرمانی کردووە تەقەم لێبکەن ئەو شۆک بوو بەوەی کەس پێی نەوتووە زۆر تورەبوو ؟ دەنگەکانی من پێشکەش کرا بە کەسێکی تر بەرامبەر بە سێ سویچی تاهۆ". دەقی پۆستەکەی نێرگز قادر ئەمرۆ هەموو زانیاريانە ئاشکرا دەکەم کەهیچ کەس بووێری ئەوەی نەبیت باسی بکات ١-مەکتەبی هەڵبژاردن چیان کردووە لێپسراوی مەکتەب وتويەتی نێرگز ١٠٠هەزار دەنگ بهێنیت ناهێڵم دەرچیت؟ ٢- لەهەڵبژاردن بەهێزە رەشەکە ووتراوە دەنگ بەکێ بدەن ؟ ٣-بەسەرۆک بافڵم وت وەستا رەسوڵ چۆن فەرمانی کردووە تەقەم لێبکەن ئەو شۆک بوو بەوەی کەس پێی نەوتووە زۆر تورەبوو ؟ ٤-دەنگەکانی من پێشکەش کرا بە کەسێکی تر بەرامبەر بە سێ سویچی تاهۆ ؟ ٥-ئەمانەو چەندین زانیاری تری نەبیستراو؟ نێرگز قادر
ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی كانوونی یەكەمی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆ دەبێتەوە و تێیدا چەند بڕگەیەک تاووتوێ دەكات. بڕگەیەکی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە خستنەڕوو و خوێندنەوەی یەكەم بۆ ماددە و بڕگەكانی ڕەشنووسی یەكەمی ڕێنماییی كاركردنی كرێكاری بیانی لە هەرێمی كوردستان. بڕگەیەکی دیکە تایبەت دەبێت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، لەبارەی سوودمەندانی مووچەی شەهید و ئەنفالكراوان.
جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەردەوامە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لایەنە کوردییەکان 8 کورسییان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک مسۆگەر کردووە. ھەر بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان لە پارێزگای نەینەوا، پارتی 127,938 دەنگ و یەکێتی 45,939 دەنگی بەدەستهێناوە.
کۆمیسیۆن ئەنجامی دەنگەکانی لە کەرکووک بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەن: پارتی: 46 هەزار و 749 دەنگ یەکێتی: 139 هەزار و 373 دەنگ مەشخەڵی کەرکووک: 6655 دەنگ نەوەی نوێ: 24 هەزار و 620 دەنگ بەرەی تورکمانی: 72 هەزار و 281 دەنگ قیادە: 59 هەزار و 430 دەنگ عروبە: 46 هەزار و 65 دەنگ کەرکووکنا: 21 هەزار و 114 دەنگ دەنگی لایەکانەکان لە دیالە یەکێتی: 23715 پارتی: 6804 دیالەی نیشتمانی: 97185 هاوپەیمانیی تەقەدووم: 75928 سەروەریی: 70690 هاوپەیمانیی عەزم: 41807 ئیستیحقاق دیالە: 41190 سابیتوون: 14187 ئیشراقەی کانوون: 3897 سۆسیالیست: 397 ئەنجامی دەنگەکان لە پارێزگای واست - واست ئەجمەل: 93 هەزار و 837 دەنگ - هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا: - هاوپەیمانێتیی نەبنی: 31 هەزار و 124 دەنگ بووە - هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی: 29 هەزار و 250 دەنگ
ئەمڕۆ سێشەممە 12/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە زیاد خەلەف، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمية)ــی عێراقی كرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گەشەپێدانی ئابووری و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی بانکی کرا و ئاماژە بەوە درا کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، زەمینەی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لەبارە.سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمية)ــی عێراقی، خۆشحاڵيی خۆی بەرانبەر بە دیدگای سەرۆکی حکومەت لەبارەی هەمەچەشنکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخان و پێشخستنی سیستەمی بانکی دەربڕی.سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی خۆی بۆ بانکەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە لە پێناو پێشخستنی سیستەمی دارایی و ئابووری.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای نەینەوا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و حەوت کورسیی بردووەتەوە و چاوی لە کورسیی هەشتەمە، هاوپەیمابیی نەینەوا لیئەهلیهاش بە سەرۆکایەتیی نەجم جبووری، پارێزگاریی پێشووی نەینەوا پلەی دووەمی هێناوە. بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان، هێزی یەکەمە لە پارێزگای نەینەوا، پارتی 7 کورسی مسۆگەرە کردووە، چاوی لە هەشتەمینە، بەتایبەتی دەگوترێت ئەو کریستیانەی کورسی کۆتای مسۆگەر کردووە لە پارتی نزیکە. هاوپەیمانیی نەینەوا لیئەهلیها بە سەرۆکایەتی نەجم جبووری، 6 کورسی بەدەستهێناوە و چاوی لە کورسیی حەوتەمە. هاوپەیمانی تەقەدوومی نیشتمانیی بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی 4 کورسی، هاوپەیمانی سەروەریی بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر 3 بۆ 4 کورسی، هاوپەیمانی عەزم 1-2 کورسی، هاوپەیمانی حەدبای لایەنە شیعەکان 1- 2 کورسی و بزووتنەوەی بابلیونیش بە سەرۆکایەتیی رەیان کلدانی کورسییەکی هێناوە. دیارترین بەربژێرەکانی پارتی کە وەک دەرچوو ناویان دێت بریتین لە: فارس بریفکانی، ئەحمەد دووبەردانی، شێخ ئەحمەد کیکی و یەریڤان مەهدی. ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە 26 کورسی پێکهاتووە لەگەڵ 3 کورسی کۆتای کریستیان، کوردانی ئێزدی و شەبەک. ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگەی موسڵ 1,795,292 بوو، ژمارەی ئەوانەی دەنگیانداوە 967,435 کەس بووە و رێژەی دەنگدانیش 53٪ بووە.