سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بۆ یادی 33 ساڵەی راپەڕینی گەلی کوردستان دەڵێ دەستكەوتەكانی راپەڕین موڵكی گەلی كوردستان و نەوەكانی داهاتوون، نابێ لە هیچ دۆخ و لەژێر هیچ گوشارێكدا لەیاد بكرێن و بشێوێندرێن. دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەر و ئازادیخوازان و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەكەم. ڕاپەڕین درێژكراوەی خەباتی دەیان ساڵە و بەرهەمی خۆڕاگریی و ماندووبوون و خوێنی جەماوەر و هێزە خەباتگێڕەكانی كوردستان بوو و بووە دەستپێكێكی تازە و ئومێدێكی نوێ لە ژیانی گەلەكەماندا. خرۆشانی خەڵک دژی دامودەزگەی ستەمکار و داگیرکار پەیامێکی زۆر ڕوون بوو کە سەرباری بەهێزیی داگیركاران، ئیرادەی ژیانی سەربەرزانە و ئازادیخوازی هەمیشە لە ناخی مرۆڤی کوردستانیدا ههبووه و دهشمێنێ. دەستكەوتەكانی ڕاپەڕین موڵكی گەلی كوردستان و نەوەكانی داهاتوون. لە یادی ڕاپەڕینەكەی گەلی كوردستاندا جەخت لەوە دەكەینەوە كە پێویستە دەستكەوت و ئامانج و بەهاكانی ڕاپەڕین بە بەرزی بمێننەوە و بپارێزرێن و بەهێزتر بكرێن. نابێ لە هیچ دۆخ و لەژێر هیچ گوشارێكدا لەیاد بكرێن و بشێوێندرێن. سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی ڕاپەڕین و تێكڕای شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی كوردستان مسعود بارزانی5ـی ئاداری 2024
بەرە بەیانی ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی گەلی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و راپەڕین بە وەچەرخانێکی مێژووی بەرامبەر بە ستەم و داگیرکاریی ناودەبات. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: لە سی و سێیەمین ساڵیادی راپەڕینی شکۆداری ساڵی 1991ی گەلی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم. ڕێز و پێزانینم بۆ هەموو تێکۆشەران و کوردستانپەروەران و بەشدارانی ڕاپەڕین و بۆ هەموو ئەوانەی لە كاروانی ئازادی و سەرفرازی و پێشكەوتن و ئاوەدانی و خۆڕاگریی هەرێمی كوردستاندا، ڕەنجیان دا و ماندوو بوون، دروود بۆ گیانی پاكی ئەو شەهیدانەی لەم ڕێگەیەدا گیانیان بەخت كرد. ڕاپەڕینی ئاداری 1991، یەکێکە لە گرنگترین ڕووداوە بەرهەمدارەكانی مێژووی كوردستان و شانازییەكی گەورە و سەروەرییەكی مەزنی گەلی کوردستانە، کە بەرهەمی یەکڕیزی و یەکگرتوویی سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکانی گەلی کوردستان و هێز و لایەنە کوردستانییەکان بوو، ڕەتکردنەوەی یەكجارەكیی ستەم و داگیرکاری و ژێردەستەیی بوو، بەرهەمەکەی دروستبوونی قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعی و دەستوورییەکانی هەرێم بوو.ئەمڕۆ کە یادی ڕاپەڕین دەکەینەوە، زۆر گرنگە و پێویستە هەموو لایەن و پێکهاتە و هەر تاکێکی کوردستانی، بە یەکڕیزی و یەکدەنگی، داکۆکی لە دەستکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان بکەن.بۆیە پێویستە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی كوردستان و بەها بەرزەکانی ڕاپەڕین و بنەماکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئاشتیخوازی و مرۆڤدۆستیی گەلی کوردستان، هەمیشە بپارێزین و گەشەیان پێ بدەین، بە دڵنیاییشەوە سەروەریی هەموومان بەندە بە بوونی كوردستانەوە.با یادی ڕاپەڕین، هاندەری زیاترمان بێت بۆ ئەوەی پشتیوانی قەوارەی دەستووری هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان بین، تا بتوانێت بە باشترین شێوە، خزمەتێکی شایستەتر پێشکەشی سەرجەم خەڵکی کوردستان بکات و بەیەکەوە، هەرێمی کوردستان، بەرەو قۆناغێکی گەشەسەندووتر ببەین.بەرز و شکۆدار بێت ساڵیادی ڕاپەڕینی ئاداری 1991.سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2024/3/5
وابڕیارو ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی لقی سێی پارتی لە کەرکووک، سەردانی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی بکات. ڕەوەند مەلا مەحموود، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان گوتی: “برادەرانی پارتی پێیان گوتین، ئەگەر ئەمڕۆ هیچ نەیەتە پێش سەردانتان دەکەین." گوتیشی: “دەمانەوێت لێکتێگەیشتنی زیاترمان لەگەڵ پارتی هەبێت، بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک لە سوودی کورد یەکلایی ببێتەوە.” ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە 03-03-2024، سوودانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لایەنە براوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی کرد و داوای لێکردن "گفتوگۆکانیان بەردەوام بێت و تەنیا دوو هەفتەشیان لەبەردەمە، تاوەکو بگەنە ڕێککەوتن و کارنامەیەکی هاوبەش".
بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان کاتژمێرێک کەمدەکرێتەوە. محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاریداوە لە مانگی رەمەزاندا دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان کاتژمێرێک کەمبکرێتەوە.
ئهمڕۆ يهكشهممه 2024/3/3 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، فهرمانى ههرێمى بۆ دياريكردنى ڕۆژى ههڵبژاردنى داهاتووى پهرلهمانى كوردستان واژۆ كرد. له فهرمانهكهدا پاڵپشت به بڕگهى (دووهم) له ماددهى (دهيهم) له ياساى سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 2005ى ههمواركراو، سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بڕيارى داوه به دياريكردنى ڕۆژى 2024/6/10 به وادهى ئهنجامدانى ههڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شهشهمى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان. بهپێى فهرمانهكه ههموو لايهنه پهيوهنديدارهكان پابهند دهبن به ئهنجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و ههماههنگى لهگهڵ كۆمسيۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكان بۆ جێبهجێكردنى ئهم فهرمانه، ههر ئهمڕۆش له ڕۆژى دهرچوونييهوه جێبهجێ دهكرێت.
ئەمرۆ یەکشەممە 3/3/2024 بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکان ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، بەهەمانگی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ هەروەها هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ ، لەچەند رۆژی رابردوودا توانرا تۆڕێکی گەورەی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتبوون لە (١٦)کەس دەستگیربکرێن . هەروەها لەم چاڵاکیەدا بڕی (٤٠)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەشاری (بەسرا) دەستی بەسەردا گیراو ئەم تۆڕە بازرگانیەی کە هەڵوەشایەوە باندێکی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بوون. تۆمەتباران بەپێی یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان٣ـی٣ـی٢٠٢٤
ئەمرۆ یەکشەممە 3/32024 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 150,500 دینار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان مەمەڵەی پێوەکرا.
گفتوگۆکانی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس بەردەوامە، بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا شەڕی نێوانیان ڕابگرن. ماڵپەڕی واڵای ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرایکرد: ئیسرائیلییەکان بە مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان ڕازی بوون، ئەگەر حەماس بە مەرجەکان ڕازی بێت و بارمتەکانی ئیسرائیل ئازاد بکات، ئەوا دەستبەجێ ئاگربەستی شەش هەفتەیی دەستپێدەکات. پێشتر بەرپرسێکی باڵای بەشداربوو لە دانوستانەکانی ئازادکردنی بارمتەکان بە کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ڕاگەیاندبوو، تەل ئەڤیڤ شاندێک ڕەوانەی قاهیرە دەکات بە مەرجی وەرگرتنی وەڵامی ڕوون سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی لەلایان بارمتەن و زیندوون، بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی ئاڵوگۆڕکردنیان. لەئێستاشدا گفتوگۆکانی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس لە قەتەر بەردەوامە، بۆ ئەوەی تا مانگی ڕەمەزان بتوانن بگەنە ڕێککەوتنێک و ڕاگرتنی شەڕی نێوانیان.
بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: دوو بازرگان لە هەولێر دەستگیرکران و بڕی (٥)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا. دەقی ڕاگەیەنراوەکە: لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران لەڕێکەوتی ٢ـی ٣ـی ٢٠٢٤ لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای وەرگرتنی فەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش توانرا بڕی (٥)کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بازگەکانی ئاسایش، دەستی بەسەردا بگیرێت . هاوکات لەم چالاکیەشدا (٢) بازرگان دەستگیرکران کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە ماوەیەکی زۆر بوو بەدوای ئەم دوو تۆمەتبارەوەبوون کە یەکێک بوون لەو سەرچاوانەی ئەم ماددانەیەیان دەگەیاندە ناو شاری هەولێر و لەوێش ساغییان دەکردەوەو گەنج و لاوی کوردیان بەهۆیەوە بەلاڕێدا دەبرد . بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان٢ـی٣ـی ٢٠٢٤
ئهمڕۆ شهممه 2ی 3ی 2024، پشتیوان ئیبراهیم، شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند، دوو شهپۆلی بارانبارین ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه كه شەپۆلی یەکەم له دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یـەکشــەمـمـە 3ی 3ی 2024 دهست پێدهكات كه شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە سەرچاوەی دەریای ناوەڕاستە و تاوەکو شەوی سێشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.ڕاشیگهیاند، شەپۆلی دووەم لە درەنگانی شەوی چوارشهممهی داهاتوو بۆ بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە شەپۆلێکی دیكهی بارانبارین لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقە له ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دهست پێدهكات کە ڕێژەی بارانەکە مامناوەند بۆ بەهێزە و بەپێی ناوچەکان ڕێژەکە دهگۆڕێ و شەپۆلەکە تاوەکو رۆژی 11ی 3ی 2024 بەردەوام دەبێت. ئەگەری هەیە لە شەپۆلی دووەمدا بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش ببارێت.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسێکی عێراقی، شەپۆڵێكی خۆڵبارین عێراق و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە. واسیق سەلامی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: لە رۆژی یەكشەمی داهاتووەوە شەپۆڵێكی خۆڵبارین دەگاتە ئاسمانی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق. راشیگەیاند: شەپۆڵە خۆڵبارینەكە بە چڕی زیاتر ناوچەی پارێزگەكانی ناوەڕاست و فوڕاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە. ئاماژەی بەوەش دا كە لەگەڵ خۆڵبارینەكە، پلەكانی گەرمایش زیاتر بەرز دەبنەوە.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 ، لە واشنتن، ئێوارە خوانێکی تایبەت بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخرا.لە ئێوارە خوانەکەدا کە لەلایەن کەسایەتیی ناسراوی ئەمەریکی ڕۆس پرۆ ساز کرا، تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە سێناتۆر و ئەندامانی کۆنگرێس و بەرپرسانی حکومەتی ئەمەریکی ئامادەبوون ، لەوانە :• کۆنگرێسمان مایک تێرنر سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری– کۆنگرێسمان مایکل مەکاوڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە– ئەندامی کۆنگرێس کەی گرنجەر سەرۆکی لیژنەی تەرخانکردنی بودجە– کۆنگرێسمان کین کاڵڤێرت سەرۆکی لیژنەی بەرگری ،– کۆنگرێسمان مایکل وۆڵتز– کۆنگرێسمان جۆ ویلسن– کۆنگرێسمان جەیک ئیڵزی– سێناتۆر بیل هاگەرتی– ڤیکتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و چەندین کەسایەتیی و خاوەنکار و فەرماندەی پێشووی سەربازی .لە ئێوارەخوانەکەدا ، ئامادەبووان بەخێرهاتنی سەرۆکی حکومەتیان کرد بۆ واشنتن و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئامادەبووانی کرد و جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری ئاسایش و ئارامیی و مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکان دەبێت لە ناوچەکەدا .