Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13730 بابەت
هەواڵ
01-03-2024

ژووری بازرگانیی ئەمەریکا دیدارێکی بۆ پێشوازی لە مەسرور بارزانی ڕێکخست

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 2/29، ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، کۆبوونەوەیەکی بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخست.لە پێشوازییەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرە دیارەکانی ئەمەریکا و چەندین کەسایه‌تيی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەمەریکا بەشدار بوون، سەرۆکی حکومەت گوتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی دۆستایەتی و پشتیوانیی ئەمەریکا و کۆمپانیا ئەمەریکییەکانی کرد بۆ وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز لە هەرێمی کوردستاندا، داواشی لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمەریکی کرد کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە، دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ببینن. 1 2 3 4 5 6 7 8 9

هەواڵ
01-03-2024

ئاگەدارییەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

ئاگاداریه‌كله‌ شانه‌ی راگه‌یاندن وهۆشیاری پێشمه‌رگه ‌بۆ هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی به‌هارو ده‌ست پێكردنی گه‌شت و سه‌یران هه‌ست به‌وه‌ ده‌كرێ خه‌ڵكێكی زۆر روو له‌ ناوچه‌كانی بناری چیای قه‌ره‌چوغ و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی تر بكه‌ن، كه‌ نزیكن له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌.بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و سه‌یرانكاران تكایه‌ ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌قه‌ كردن قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌و سنورانه‌ی كه‌ نزیكن له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌. بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش پێویسته‌ سه‌یرانكار له‌ سنوری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ وهێزه‌ چه‌كداره‌كان نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.‌ ده‌بێ هه‌مومان به‌ یه‌كه‌وه‌ پارێزگاری له‌ ژینگه‌ بكه‌ین, بۆیه‌ بڕینی دار و ڕاوكردن به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌. پێویسته‌ هاووڵاتیان هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی ژینگه‌پارێزی بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن له‌م‌ ئه‌ركی نیشتیمانیه‌داو، شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان خاوێن رابگرن و پاشماوه‌ی خواردنه‌كانیان به‌جێنه‌هێڵن. پاراستنی پاكو خاوێنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ڕووباره‌كان ئه‌ركی نیشتیمانی هه‌موو لایه‌كه‌ بۆیه‌ ده‌بێ بیانپارێزین. شانه‌ی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری پێشمه‌رگه ١ی ئازاری ٢٠٢٤

هەواڵ
01-03-2024

مەسرور بارزانی له‌گەڵ گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ كاروبارى وزه‌...

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی،  لەگەڵ ئامۆس هۆکستین  گەورە‌ ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌به‌رهێنان کۆبووەوە.  لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا، بەتایبەتی لە بواری وزە و وربەرهێناندا.  هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.  لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، جەخت لە گرنگیی پێشخستنیی کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

هەواڵ
01-03-2024

مەسرور بارزانی له‌ گەڵ برێت مەکگورک کۆبووەوە

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی لەگەڵ برێت مەکگورک، هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا‌ ‌کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵی هەرێم و پاراستنی مافی پێکهاتەکان .

هەواڵ
01-03-2024

مەسرور بارزانی له‌ گەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی، لەگەڵ جەیک سولیڤان ، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووەوە.  لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا  ، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە دا کە  سەرۆک جۆ بایدن سڵاو و ڕێزی بۆ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەت هەیە و پشتیوانیی کۆشکی سپیشی بۆ کوردستانێکی بەهێز و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان دووپات کردەوە.  ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا، ستایشیی ئازایەتیی و خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگەی کرد بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش ، جەختیشی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشیی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم کردەوە.  سەرۆکی حکومەت سوپاسیی پشتگیریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد و دووپاتی کردەوە کە پێویستە ڕێز لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بگیرێت و مافی پێکهاتەکانی کوردستان پارێزراو بێت و پێشێل نەکرێت. سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی  دەستوور و پێکهێنانی  ئەنجومەنی فیدراڵیی لە عێراق کرد.

هەواڵ
01-03-2024

مەسرور بارزانی لەگەڵ بریکاری وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/29  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پنتاگۆن، لەگەڵ ساشا بەیکەر بریکاری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت کۆبووەوە.  لە کۆبوونەوەکەدا کە سێلست واڵندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پاراستنیی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەردەوامبوونی پشتیوانیی و هارکاریکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتیی.  پشتگیریکردنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

هەواڵ
29-02-2024

مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین  کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/29  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە واشنتن، لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە.  لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، ئەندامی کۆنگرێس سلۆتکین بەخێرهاتنی سەرۆکی حکومەتی کرد و گوتی خۆشحاڵین بە بینینەوەی دۆستەکانمان لە واشنتن. نیگەرانیی قووڵی خۆشی بەرامبەر بەئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نیشاندا. یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە ، تاوتوێکردنی دۆخی کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا و پێشێلکردنی مافی پێکهاتەکانی کوردستان بوو لەلایەن دادگای فیدراڵ.  هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە .

هەواڵ
29-02-2024

مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا نانسی پیلۆسی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا و سێس مێڵتن و دۆن بەیکن و براد وێنسترەپ و ئەماتا کۆلمەن ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بەشدار بوون. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، کۆنگرێسمان بەیکن بە ناوی ئەندامانی کۆنگرێسەوە، بەخێرهاتنی سەرۆکی حکومەتی کرد و وەک جەنگاوەر و خەباتکارێکی ڕێگەی ئازادی ناساند و جەختی لە گرنگیی پاراستنیی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کردەوە.سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاریکاری و پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی دەستوور و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدرالی هەرێمی کوردستان کردەوە.سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، وێڕای خۆشحاڵی نیشاندان بۆ سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمەریکا، گوتیشی ڕێز و پێزانینمان بۆ ئازایەتیی و قارەمانیێتی و خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستان هەیە.گۆنگرێسمان مۆڵتن دووپاتی کردەوە کە ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ بەهێزبوونی هەرێمی کوردستانین.

هەواڵ
29-02-2024

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەرمینیا دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە 29ی شوباتی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڤاهگن خاچاتوریان سەرۆكی ئەرمینیا كرد. لەدیدارەكەدا سەرۆكی ئەرمینیا ستایشی پێشكەوتن و ئارامیی هەرێمی كوردستانی كرد و ڕۆڵی سەرۆك بارزانیی لە ڕەخساندنی ژینگەیەكی ئارام و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕۆیی بەرز نرخاند. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی سەرۆكی ئەرمینیای كرد و ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئەرمینیا دا و سوپاسی سەرۆك و وڵاتی ئەرمینیاشی كرد بۆ ڕێزگرتن لە مافەكانی كوردانی نیشتەجێیی وڵاتی ئەرمینیا. هەردوولاش لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە ئاشتی تاكە ڕێگەی چارەسەركردنی گرفتەكانی گەلانی ناوچەكە و نەوەكانی داهاتووە. لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا جەخت لە قووڵكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەرمینیا كرایەوە. پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە پابەندبوون بە دەستوور تاكە ڕێگەی چارەسەریی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵە.

هەواڵ
29-02-2024

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و دەڵێن: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و خێرایی با کەمدەبێتەوە.بەڕیوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی پێشبینیەکان ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەبوونی پەڵە هەورێکی کەم، ئاماژەی بەوەش کرد، خێرایی با لە ٣٠ کیلۆمەترەوە کەمدەبێتەوە بۆ ٨ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی سبەی هەینی رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.دەشڵێت، "پلەکانی گەرما ٢-٤ پلە بەرزتر دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

هەواڵ
29-02-2024

مەسرور بارزانی لەگەڵ کۆنگرێسمان دۆن بەیکن كۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان دۆن بەیکن، هاوسەرۆکی گرووپی پاڵپشتیی کورد لە کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆبووەوە.سەرۆکی حکومەت ڕێز و پێزانینی بۆ هەوڵ و کارکردنی گرووپی پاڵپشتیی کورد لە کۆنگرێس نیشان دا. هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی دابینکردن و ڕێزگرتن لە مافە دەستووریی و قەوارەی هەرێمی کوردستان کرد.سێناتۆر دۆن بەیکن جەختی کردەوە کە ئەو هەمیشە دەنگی کوردستان دەبێت لە ئەمەریکا و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان.

هەواڵ
29-02-2024

دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ هەڵەبجە ژمارەیەک پرۆژەی وەبەرهێنان ج...

بە بڕیاری مەسرور بارزانی لە هەڵەبجە 40 پرۆژەی وەبەرهێنان بەبێ باج و ڕسومات بۆ وەبەرهێنەران ئامادە دەکرێت.  ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:  "40 پڕۆژە لە هەڵەبجە بە بێ باج و ڕسومات بۆ وەبەرهێنەران ئامادەکراوە، پرۆژەکان بەشێک لە یاداشتی دواکارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە بوو بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی". لەکاتی سەردانی مەسرور بارزانی بۆ هەڵەبجە، چەند داواکارییەک لەلایەن پارێزگاری شارەکەوە خرایە بەردەم سەرۆکوەزیران و بڕیاری لەسەر دان، یەکێک لە داواکارییەکانیش جێبەجێکردنی پرۆژەی وەبەرهێنان بوو لە شارەکە.  لە چوارچێوەی بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردن و بووژاندنەوەی کەرتی وەبەرهێنان لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەو پرۆژانە جێبەجێ دەکرێن.

1 2 ... 224 225 226 ... 1144 1145