Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13730 بابەت
هەواڵ
09-03-2024

عێراق سنووری بەرهەمهێنانی نەوتی تێدەپەڕێنێت

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی شوباتدا ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە 4 ملیۆن و 270 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سنووری دیاریکراوی 4 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو عێراق بە ڕێژەی 194 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا سنووری دیاریکراوی تێپەڕاند، ئەمەش وایکرد وەزیری نەوتی عێراق پابەندبوونی عێراق بە ڕێککەوتنی “ئۆپێک+” پشتڕاست بکاتەوە و بەرهەمهێنانی بۆ ئەو سنوورەی کە ڕێککەوتن لەسەر کراوە کەمبکاتەوە. سەرەڕای لێدوانەکانی وەزیری نەوت سەبارەت بە پێویستی چارەسەرکردنی هەر زیادبوونێک کە لە پابەندبوونی عێراق زیاتر بێت، بەرهەمی مانگی شوبات شایەتی زیادبوونی ٧٦ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بە بەراورد بە مانگی یەکدا بەخۆیەوە بینی، ئەمەش گوزارشتە لە پابەندنەبوونی عێراق بە کەمکردنەوەی بەرهەمی خۆی.

هەواڵ
09-03-2024

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر داخستنی تیکتۆک دەدات

بایدن دەڵێت، ئیمزا لەسەر قەدەغەکردنی تیکتۆک دەکەم و ترەمپیش نیگەرانیی خۆی لە ئەگەری داخستنی تیتۆک دەبڕی. بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لە سەر پڕۆژە یاسای داخستنی تیکتۆک بدات. تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکە پێویستیی بە دوو لە سەر سێی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە هەیە.  جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند: ئەگەر ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لە سەر پڕۆژەکە بدەن و تێپەڕێنن، ئەوا ئەویش واژۆی لە سەر دەکات.   بە گوێرەی پڕۆژە یاساکە 165 ڕۆژ دەرفەت دەدرێت بە کۆمپانیای بایت-دانس، کە کۆمپانیایەکی چینییە و خاوەندارێتی تیکتۆک دەکات، تا کۆتایی بە ئەپڵیکەیشنەکە لە ئەمریکا بهێنێت.  لەلایەکی دیکەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا, کە بەربژێری سەرەکی کۆمارییەکانە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، نیگەرانیی خۆی لە ئەگەری داخستنی تیتۆک دەبڕی و دەڵێت: ئەگەر تیكتۆک دابخرێت فەیسبووك دوو هێندە قازانج دەكات و نامەوێت فەیسبووک قازانج بکات. ژێدەر ئاڤا

هەواڵ
09-03-2024

ئاگر لە كۆگایەكی هەولێر دەكەوێتەوە

لە ناوچەی پیشەسازی باکوور لە هەولێر ئاگر لە کۆگایەک کەوتووەتەوە و زانیارییە سەرەتاییەكان باس لەوە دەكەن ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە نزیک کاتژمێر 7:00 ئاگر لە کۆگایەکی دیکۆرات و کەلوپەلی کارەبایی و کەرەستەی بیناسازی ناوچەی پیشەسازی باکوور لە هەولێر کەوتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە. ‎ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، 10 بۆ 12 تیمی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، جگە لە تیمەکان خەلکێکی زۆریش لەوێ ئامادەن و لەگەڵ تیمەکان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

هەواڵ
09-03-2024

دژەتیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی بەئامانجگرتنی گرووپێكی چەكدارانی پە...

دژەتیرۆری کوردستان، کوژرانی بەرپرسێکی هەواڵگری پەکەکەی لەلایەن تورکیا پشتراست کردەوە. دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند: رۆژی هەینی کاتژمێر 17:30 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی زەرکا لە ڕۆژئاوای شارۆچكەی شنگال، گرووپێکی چەکدارانی پەکەکەی بە ئامانج گرت. راشیگەیاند: بەهۆیەوە بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە کوژرا و پاسەوانێکیشی بریندار بوو.

هەواڵ
08-03-2024

سەرۆک بارزانی: ڕۆڵی ئافرەتانی کوردستان لە خەبات و ئازادیخوازیی گەلەکەم...

ڕۆژی هەینی هەشتی مارس/ئاداری 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی هەشتی مارس پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەلایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە، دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛ هەشتی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت. لەم بۆنەیەدا پشتیوانیی خۆم بۆ مافەکانی ئافرەتانی کوردستان دووپات دەکەمەوە و ڕۆڵی ئافرەتانی کوردستان لە خەبات و ئازادیخوازیی گەلەکەمان بەرز دەنرخێنم.

هەواڵ
08-03-2024

مه‌سرور بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

ئەمڕۆ هەینی 3/8، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی؛ بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ لە سەرفیرازیان بۆ دەخوازم. هەمیشە پشتیوانی لە داخوازییە ڕەواکانیان و داکۆکی لە مافەکانیان دەکەم لەپێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندروست. لەم بۆنەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەهێزترکردنی پێگەیان لە کایەکانی دەسەڵات و حکومڕانی و بەهێزکردنی بنەماکانی یەکسانیی ڕەگەزی دووپات دەکاتەوە. ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە لە ئاشتی و شاديدا بژین. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2024/3/8

هەواڵ
07-03-2024

مەسرور بارزانی گەیشتەوە هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دوای سەردانێکی فەرمی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا , گەڕایەوە هەولێر.سەرۆکی حکومەت ، لە واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی ، کۆنگرێس ، وەزارەتی دەرەوە، پنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینە کۆبووەوە.سەرۆکی حکومەت هەروەها چاوی بە سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا جۆرج دەبلیو بوش کەوت .سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوە و دیدارەکانیدا ، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەمەریکا تاوتوێ کرد .

هەواڵ
07-03-2024

سلێمانی.. سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران بە فێڵ 13 ملیۆن دیناریان لە كەسێك و...

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سێ‌ تۆمەتبار دەستگیردەكات كە بە فێڵ پارەیان لە كەسێك وەرگرتووە. بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوكرایەوە"لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران". لە راگەیەندراوەكەدا هاتوووە"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن چەند كەسێكەوە فێڵی لێكراوەو بڕی 13 ملیۆن دیناریان لێوەرگرتووە ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوار چرا لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە یەكێك لەوتۆمەتبارانە چەندین فەرمانی گرتنی هەیە". پۆلیسی سلێمانی دەڵێت"لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران: د،ع،ك لەدایكبووی 1983، ف،ع، ع لەدایكبووی 1975، ر،ف،س لەدایكبووی 2001بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و تۆمەتبار (د،ع،ك لەدایكبووی 1983 ) لەبنكەی پۆلیسی بەختیاری و بنكەی پۆلیسی ئازادی و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان فەرمانی گرتنی هەیە".

هەواڵ
06-03-2024

مەسرور بارزانی چاوی بە جۆرج بوش دەکەوێت

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕۆژی سێشەممە 3/5 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جۆرج دەبلیو بوش سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا کۆبووەوە. سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆک بوشی کرد بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئازادکردنی عێراق لە ڕژێمی دکتاتۆری و پشتگیریکردنی سیستەمی دیموکراتی . سەرۆک بوش سڵاوو ڕێزی تایبەتیی بۆ سەرۆک بارزانی هەبوو ، ئاماژەی بەوەش دا کە نزا بۆ خۆشگوزەرانیی گەلی کوردستان و خەڵکی عێراق دەکات .

هەواڵ
06-03-2024

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی ئەنجوومەنی نوێ...

ڕۆژی چوارشەممە 6ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندی لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی بەڕێز خالید سامەرایی كۆبوویەوە. لە كۆبوونەوەكەدا شاندی میوان ستایشی ئەزموونی هەرێمی كوردستانیان كرد لە بواری كاروباری پەرەپێدانی پارێزگاكان و هەروەها پێكهێنانی ئیدارەی سەربەخۆ لە زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین و خوازیاریی ئەوە بوون كە ئەو ئەزموونە بۆ شوێنەكانی تری عێراقیش بگوازرێتەوە. گۆڕینەوەی بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوو.

هەواڵ
06-03-2024

به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌ له‌ سلێمانی دەکوژرێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ی 3ی 2024، میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگای هه‌واڵگری (میت)ی توركیاوه‌، به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌ كوژراوه‌. میدیاكان ڕاشگەیاندووە‌، حوسنو كومێك بەرپرسی چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و به‌رپرسی پاسەوانانی تایبەتی جەمیل بایكی هاوسەرۆكی پێشووی پەكەكە بووه‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت دا له‌ سلێمانی كوژراوه‌. میدیای فەرمیی پەكەكە هیچ لێدوانێك یان راگەیەنراوی فەرمی لەسەر كوژرانی ئەو بەرپرسەی بڵاو نەكردووەتەوە، به‌ڵام لایه‌نگران و كه‌سانی نزیك له‌ حوسنو كومێك وێنه‌ی ئه‌ویان داناوه‌ وه‌ك ده‌ربڕینی خه‌مباری و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌كه‌ی.

هەواڵ
05-03-2024

بانکە عێراقیەکانمان لێ مەکەن بە پاڵەوان !

عێراق زۆر بە غرورو شەهامەتەوە باسی بانکەکانی خۆی و سیستمی #توطين_الرواتب دەکات بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام گرنگە تەنها دزیی سەدەیان بیربخەینەوە بە هێمنی. بینیمان و بینیتان، چ ئابڕووچوون و فەزاحەت و سەریقەو دەستکاری و ساختەکاریەکیان کرد لە چەکە بانکیەکان و سیستمی باج و هەڵڵوشینی دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، ئەمە کەی، ساڵی ٢٠٢١ و بەرۆژی نیوەڕۆ لە بانکێکی عێراق بەناوی ڕافیدەین و بردنی پارەکە بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ هیچ پرسینەوەیەک. پارەکە، ئەمانەت بوو، خیانەت لە ئەمانەت دووجار دزی و مەترسی و بێمۆڕاڵییە، پارەی دانراوی بارمتەی ئەو دەستەو کۆمپانیا نەوتیانە بوو کە لە عێراق کاریان دەکردو هەمووی دزراو ساختەکاریکرا لە ٢٤٧ چەکی بانکی، پارەیەکی خەیاڵی بەو قەبارە وەکو بارمتەو دڵنیاییەک دانرابوو بۆ تەواوکردنی ئەرکی ئەو کۆمپانیا خزمەتگوزاریانەی نەوت لەماوەی یاسایی کارکردنیاندا، کۆی ئەو پارەیە لە هەژمارێکی بانکی دانرابوو بەڵام پشیلە برسیەکان خواردیان و کەس تانەو سکاڵایەکی نەبوو لەسەر هەژمارە دزراوەکە. ژمارەی هەژمارەکە بە کاتی تەوتینی رەواتیب و کاتژمێری بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید بریتی بوو لە 60032 باشە چیرۆکی دیارنەمانێکی ئاوا ڕووبدات لە جێگاو وڵاتی تر دەبێت بەرپرسانی بانک و ئابوری و سیاسەت چۆن سەرلوتی خۆیان ڕەش بکەن، ئایا شەهامەتی ئەوەیان هەیە باسی بانک و سیستم و شەفافیەت بکەن بۆ خەڵکیتر؟ باشە هەر ئەوەنا، دۆسیەی بردنی ملیارات دۆلاری دەستەی گشتی باج و بانکی ڕافیدەین لەکوێی دادگای باڵای فیدڕاڵیدا جێگای بۆ کراوەتەوە؟ ئینجا بۆ بیرخستنەوەی ئێوە، ڕەیتینگی بانکیەکەی عێراق لە خراپترین دۆخدایە بەپێی هەڵسەنگاندنی ئاژانسەکانی، ئێس پی و فیچ ڕەیتینگ و مۆدیس، نەک خراپ و لاوازو نزمە بەڵکو لە دۆخی نەگەتیڤی -B دایە بە ژمارەی ٢٣ لە سەد واتە کەوتوو داڕزاو بێفەڕ، یانی هاوشانی وڵاتانی مۆزەمبیق و کۆنگۆو ئیکوادۆرو نەیجیریا. ئەزانن وڵاتی دیکەی بەهێز کە خاوەنی نەوت و سەقامگیری دراون، ڕەیتینگی بانکیەکەیان سێ AAA تۆمار کردوە وەک ئەمریکاو ئوسترالیاو دانیمارک و نەرویج و سویدو لە ڕیزبەندی ٩٠ لە سەدو سەروترن، دەی کەس لێپرسینەوە دەکات لەو بانکەی عێراق بودجەو نەوتی سێیەکی جیهانی بەدەستەو پارەکەی بارمتەی میلیشیاکانەو بە ملیارەها دۆلاری دەڕوات بۆ کڕینی چەکوچۆڵ و سپیکردنەوەی پارەو دامەزراوەکانی داڕزاوە بەدەست سەلەفیەتی ئیداری و ئۆلیگاریشی دارایی چەند کەسێکی گەندەڵ و بەوجۆرەش دزی لێدەکرێ و کەسیش موحاسەبە ناکرێ لەسەری. ئەرێ دادگای باڵای فیدڕاڵی و دەسەڵاتی دادوەری و قەزایی و وەزارەتی داراییەکەی و عێراقچی و مەندوبە خەیاڵپڵاوەکانی ناو مەعبەدخانەی مەرجەعیەت و پشت لە دیوانی بێکەسی کوردان، چی دەڵێن بۆ ئەم دۆخە، بەڕاست بەتەمای بانکەکانی عێراقن پارەی کاش بخاتە خزمەتی کوردو ڕاژەی فەرمانبەرەکانی؟ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی و میدیایی دوای دەستبەکاربوونی بەڵێنیدا بە دەستگیرکردنی بەرپرسانی تێوەگلاوو گەڕاندنەوەی تەواوی پارە دزراوەکەو سزادانی بانکەکان و دەستەی باج بەڵام وەهم دەرچوو، لەو بڕە پارە زۆرەش دووسەد ملیۆن دۆلار بۆ چاوەزار لەدەمی مافیاکانی نەوت و پشیلەکان سەنرایەوەو بکەرەکانیش ئازادکران. ئەزیزم، ئەوە چیرۆکی دووساڵی عێراقی میلیشیایی بانک و دزی و ئابڕووچوونە. ئاسۆ عەبدوللەتیف

1 2 ... 222 223 224 ... 1144 1145