کوردستان

دوو شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

02-03-2024
دوو شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ی 3ی 2024، پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ شەپۆلی یەکەم له دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یـەکشــەمـمـە 3ی 3ی 2024 ده‌ست پێده‌كات كه‌ شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە سەرچاوەی دەریای ناوەڕاستە و تاوەکو شەوی سێشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ڕاشیگه‌یاند، شەپۆلی دووەم لە درەنگانی شەوی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە شەپۆلێکی دیكه‌ی بارانبارین لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقە له‌ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ده‌ست پێده‌كات کە ڕێژەی بارانەکە مامناوەند بۆ بەهێزە و بەپێی ناوچەکان ڕێژەکە ده‌گۆڕێ و شەپۆلەکە تاوەکو رۆژی 11ی 3ی 2024 بەردەوام دەبێت. ئەگەری هەیە لە شەپۆلی دووەمدا بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش ببارێت.