کوردستان

سەرۆک بارزانی: ڕۆڵی ئافرەتانی کوردستان لە خەبات و ئازادیخوازیی گەلەکەمان بەرز دەنرخێنم

08-03-2024
سەرۆک بارزانی: ڕۆڵی ئافرەتانی کوردستان لە خەبات و ئازادیخوازیی گەلەکەمان بەرز دەنرخێنم
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژی هەینی هەشتی مارس/ئاداری 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی هەشتی مارس پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەلایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە،

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

هەشتی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت. لەم بۆنەیەدا پشتیوانیی خۆم بۆ مافەکانی ئافرەتانی کوردستان دووپات دەکەمەوە و ڕۆڵی ئافرەتانی کوردستان لە خەبات و ئازادیخوازیی گەلەکەمان بەرز دەنرخێنم.