کوردستان

دژەتیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی بەئامانجگرتنی گرووپێكی چەكدارانی پەكەكە بڵاودەكاتەوە

09-03-2024
دژەتیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی بەئامانجگرتنی گرووپێكی چەكدارانی پەكەكە بڵاودەكاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دژەتیرۆری کوردستان، کوژرانی بەرپرسێکی هەواڵگری پەکەکەی لەلایەن تورکیا پشتراست کردەوە.

دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند: رۆژی هەینی کاتژمێر 17:30 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی زەرکا لە ڕۆژئاوای شارۆچكەی شنگال، گرووپێکی چەکدارانی پەکەکەی بە ئامانج گرت.

راشیگەیاند: بەهۆیەوە بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە کوژرا و پاسەوانێکیشی بریندار بوو.