Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13730 بابەت
هەواڵ
16-04-2024

رۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سبەی سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت پشوو دەبێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە، 17ـی نیسانی 2024، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

هەواڵ
16-04-2024

سه‌رۆك بارزانی: ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو چەک و کۆمەڵکوژی و تاوان...

رۆژی سێشەممە 16ی نیسانی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆلی خۆشناوەتی پەیامێکی لە تۆری کۆمەلایەتی ئێکس بڵاوکردەوە. دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو چەک و کۆمەڵکوژی و تاوانێک بەهێزترە. لە سی و حەفتەمین ساڵیادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

هەواڵ
16-04-2024

جۆ بایدن لەگەڵ سودانی باسی پێدانی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردس...

لەڕاگەیەنراوێکی کۆشکی سپی دا هاتووە، “دەستخۆشی لە چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە درێژخایەنانەی دەکەین، لەنێویاندا رێککەوتنی ئەو دواییانە بۆ پێدانی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.” کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 16/4/2024 بڵاوکراوەتەوە، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراقی ئاشکرا کرد. لە راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی هاتووە: “سەرۆک بایدن و سەرکوەزیران سوودانی روانینی خۆیان لەبارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک بەشێکی سەرەکیی سەقامگیری و گەشانەوەی عێراق خستەڕوو.” جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا ”دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی درێژخایەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە درێژخایەنانەی هەن، لەنێویاندا رێککەوتنی ئەو دواییانە بۆ پێدانی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.” سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەڵوێستی بەمشێوەیەیە ”هاندەرە بۆ ئەوەی ئەو هەوڵانە بەردەوام بن.” سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان “سەرۆک بایدن پشتیوانیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی لە عێراق لەنێویاندا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەر و شەفافانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.” 

هەواڵ
15-04-2024

په‌یامێك له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی لەبارەی سەردانەکەی سوودانی بۆ واشنتۆن بڵاوكرده‌وه‌. له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و هاتووه‌، بە گەشبینییەوە لە سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ ئه‌مریكا ده‌ڕوانین. نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی لەو سەردانەی سه‌رۆك وه‌زیران سوودانی دەکەین، دڵنیاین کە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان لەوێ نوێنەرایەتی دەکرێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، هیوا دەخوازین کۆبوونەوەکان ئەرێنی و سەرکەوتوو بن و ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەو باشتربێت.

هەواڵ
15-04-2024

نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی

ئەمرۆ دووشەممە، 15/4/2024 نرخی 100 دۆلار لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر 148,500 دینار مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە نرخی 100 دۆلار بەرزبووەوە بۆ 149,000 هەزار دینار.

هەواڵ
15-04-2024

لە رووداوێکی هاتوچۆدا نۆ کەس گیانیانلەدەستدا

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە پارێزگای ئەنبار نۆ کەس گیانیانلەدەستدا. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی نیسانی 2024، بەهۆی "رووداوێکی ترسناک"ی هاتوچۆوە کە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی هیت – بەغدادی لە سنووری پارێزگای ئەنبار روویداوە، نۆ کەس گیانیانلەدەستداوە. شایەنی باسە، ئەوە دووەم رووداوی مەترسیدارە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەو رێگەیە روویداوە، کە بە رێگەی مەرگ ناسراوە.

هەواڵ
14-04-2024

بانکی ناوەندی ئاستی خستنە ڕووی دۆلاری بەرزکردەوە

بەراورد بە دوو و سێ هەفتەی ڕابردوو، بانکی ناوەندیی عێراق ڕێژەی خستنە ڕووی دۆلاری کاش بۆ چەند بەرانبەر زیاد دەکات. بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی 4ی 2024، زیاتر لە 283 ملیۆن و 160 هەزار دۆلاری خستووەتە ڕوو. له‌و بڕه‌دا 259 ملیۆن و 115هەزار دۆلاری به‌ شێوه‌ی حه‌واڵه‌یه‌ و 24 ملیۆن و 45 هەزار دۆلاریش بە شێوەی کاشە.

هەواڵ
14-04-2024

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و شەش ساڵەی ئەنفال

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان شاڵاوی ئەنفال یەكێكە لە تاوانە هەرە گەورەكانی ڕژێمی پێشووی عێراق كە بە ئامانجی سڕینەوە و لەناوبردن و قڕكردنی مرۆڤی كورد ئەنجام درا. لەو كۆمەڵكوژی و جینۆسایدەدا كە لە چەند قۆناغ و بە شێوەیەكی ڕێكخراو سەرجەم ناوچەكانی كوردستانی گرتەوە، سەدوهەشتا هەزار هاووڵاتیی بێتاوانی كوردستان بێسەروشوێن و شەهید كران. لەگەڵ ئەوەشدا كیمیابارانكردنی كوردستان و وێرانكردنی هەزاران گوند و پلانی بەعەرەبكردن و ڕاگواستنی زۆرەملێ و تێكدانی ژێرخانی ئابووری و دیموگرافی و كۆمەڵایەتی و دەروونی كوردستان بەشێكی تری ئەو تاوانانە بوون كە بەشێوەیەكی ڕێكخستوو و ئامانجدار لەلایەن ڕژێمی عێراق بەرانبەر گەلەكەمان ئەنجام درا. ڕاستە ئەنجامدەرانی تاوانی ئەنفال و تاوانەكانی تر تووشی شكست بوون و كەوتنە زبڵدانی مێژوو بەڵام ئاسەواری ئەو جینۆساید و زوڵمەی لەدژی گەلەكەمان ئەنجام دران هەر ماون و برینەكانی گەلەكەمان ساڕێژ نەكراون. سەرباری ئەو ستەمە گەورەیەی لە گەلەكەمان كراوە بەداخەوە هێشتا دەنگ و ڕەنگی شۆڤێنی بۆ دژایەتیكردنی كورد لەناو دەوڵەتی عێراقدا دەبیندرێت. ئەركی سەرشانی دامەزراوە فەرمییەكانی دەوڵەتی عێراقە كە کار بۆ قەرەبووی ئەنفال و ئەو جینۆساید و زوڵمە بكەن كە لەبەرانبەر گەلی كوردستاندا ئەنجام دراوە و پێویستە ڕێگە لە هەموو جۆرە هەوڵ و سیاسەتێكی شووم بگرن كە بە دیدێكی شۆڤینی و نكۆڵیكار سەیری مافەكانی گەلی كوردستان دەكەن. لە یادی سی و شەش ساڵەی تاوانی ئەنفالدا پێزانینمان بۆ قوربانیدان و خۆڕاگریی كەسوكاری ئەنفال و شەهیدان هەیە و سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان. مسعود بارزانی14ی نیسانی 2024.

هەواڵ
14-04-2024

پەیامی مەسرور بارزانی لە ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفال

ئەمڕۆ یادی تاوانێکی گەورە و زامێکی ساڕێژنەبووی جەستەی گەلی کوردستان دەکەینەوە، کە 36 ساڵ لەمەوبەر، ڕژێمی پێشووی عێراق، لە پێناو سڕینەوە و قڕکردنی گەلی کوردستان، شاڵاوی جینۆساید و کۆمەڵکوژیی ئەنفالی ئەنجام دا. ئەنفال تاوانێکی کەم وێنە و لەبیرنەکراوە و دەبێ هەمیشە ئەو تاوانانە و قوربانییەکانمان لە یاد بێت و نەوەکانمان بزانن کە خەڵکی کوردستان، چ قوربانییەکی مەزنیان لە پێناو مافە نەتەوەییە ڕەواکانی داوە. حکومەتی هەرێمی كوردستان، لە کاتێکدا خزمەتکردنی زیاتری بنەماڵە و کەسوکاری ئەنفالکراوان بە ئەرکی خۆی دەزانێت، لە هەمانکاتدا دووپاتیشی دەکاتەوە کە ئەرک و بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستووری حکومەتی فیدراڵە، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان و هەموو قوربانییانی دەستی ڕژێمی بەعس بکاتەوە. ئەوەی مایەی داخە تا ئێستاش کەس و لایەن هەن دەیانەوێ بە بیرکردنەوەیەکی شۆڤێنیانە و بە هەمان ئەو عەقڵییەتەی لە پشتی ئەنجامدانی ئەنفالەوە بوو، نکۆڵی لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی گەلی کوردستان بکەن کە لە ئەنجامی خەبات و تێکۆشانێکی بێ وێنەی خەڵکی کوردستانەوە بەدەست هاتوون. لە ساڵیادی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گشت شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان دادەنوێنین و هەمیشە لە یادەوەریماندا زیندوون. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2024/4/14

هەواڵ
14-04-2024

لێدوانی سوپای ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکانی ئێرانەوە

سوپای ئیسرائیل شکستهێنانی %99ی هێرشە مووشەکیەکەی ئێرانی ڕاگەیاند. دانیاڵ هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: "هەموو هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل شکستیهێنا و تەنیا کچێکی تەمەن 10 ساڵان بریندار بووە." گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل راشیگەیاند: "ئێمە هەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی هەرچی زانیاریی نوێ هەیە، بە گەلی خۆمانی رایبگەیەنین، ئێران زیاتر لە 300 مووشەک و درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و 99٪ـی تێکشکێنران، ئەمەش سەرکەوتنە، کە بەهۆی تەکنەلۆژیای بەرزمان توانیمان ئەو سەرکەوتنە بەدەست بهێنین."

هەواڵ
13-04-2024

شەڕە گەورەکە دەستیپێکرد؛ ئێران هێرشی کرد

میدیای ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران بۆ سەر ئەمریکا دەستی پێکردووە. میدیای ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمریکی و ئیسرائیلییەوە دەڵێت: ئێران دەستی بە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل کردووە و دەیان درۆنی ناردووەتە سەر ئاسمانی ئەو وڵاتە. لەلایەکی تریشەوە، بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکی ئیسرائیل دەڵێ: وڵاتەکەمان ئامادەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئێران.

هەواڵ
13-04-2024

رۆژهەڵاتی ناوەراست شڵەقاوە و وڵاتان ئاسمانیان دادەخەن

بەهۆی نزیکبوونەوەی ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و لە دوایین کاردانەوەدا، ئوردن ئاسمانی خۆی داخست. دەستەی رێکخستنی فڕۆکەوانیی سڤیلی ئوردن رۆژی شەممە، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاریانداوە "بە شێوەیەکی کاتی"، لە کاژێر 11:00ی ئەمشەوەوە بە کاتی نێوخۆ، کە دەکاتە هەمان کاتی هەولێر، ئاسمانی ئوردن بە رووی هەموو فڕۆکەیەک دابخات. دەستەکە دەڵێت: لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ئاساییشی فڕۆکەوانیی سڤیل لە ئاسمانی ئوردن و لە ژێر رۆشنایی زیادبوونی مەترسییەکان لە ناوچەکە ئەم بڕیارەی داوە. هاوکات سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەی 48 کاتژمێر باری نائاسایی سەرتاسەری راگەیاند. لەلایەکی تریشەوە، دەستەی فڕۆکەوانی عێراقی، گەشتەکانی بۆ تاران راگرت.

1 2 ... 210 211 212 ... 1144 1145