بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە پارێزگای ئەنبار نۆ کەس گیانیانلەدەستدا.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی نیسانی 2024، بەهۆی "رووداوێکی ترسناک"ی هاتوچۆوە کە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی هیت – بەغدادی لە سنووری پارێزگای ئەنبار روویداوە، نۆ کەس گیانیانلەدەستداوە.
شایەنی باسە، ئەوە دووەم رووداوی مەترسیدارە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەو رێگەیە روویداوە، کە بە رێگەی مەرگ ناسراوە.