Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13730 بابەت
هەواڵ
22-04-2024

ئومێد خۆشناو لەسەر هەڵکردنی ئاڵای تورکیا لە هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵا...

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، یه‌که‌م جار نییه‌ له‌ کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له‌ قه‌ڵات هه‌ڵبکرێ. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: یه‌که‌م جار نییه‌ له‌ کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له‌ قه‌ڵات هه‌ڵبکرێ، ئه‌وه‌ش بابه‌تێکی پڕۆتۆکۆلیه‌ و له‌ هه‌موو دونیا کاری وا کراوه ‌و ده‌کرێ. ئاماژەی بەوەش کرد، ته‌نها ئاڵای تورکیا نییه،‌ به‌ڵکو ئاڵای کوردستان و عێراق و تورکیا به‌یه‌که‌وه دروستکراون. ئەمە قسانەش دوای ئەوەدێت، شەقامەکانی هەولێر بە ئاڵای کوردستان و عێراق و تورکیا، بۆ پێشوازیکردن لەسەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕازێندراوەتەوە، کە بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە سەردانی هەولێر بکات.

هەواڵ
22-04-2024

مەسرور بارزانی: حکومەت هاوکار و یارمەتیدەری ئازادیی ڕۆژنامەگەری و میدی...

ئەمڕۆ دووشەممە 4/22 ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کاری ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەچوو کە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان ڕێکیان خستبوو.لە دیدارەکەدا کە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستان و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا کە لە هەرێمی كوردستان، کاری میدیایی بە تەواوی ئازادە و حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕەخساندنی زەمینە و ژینگەیەکی لەبار بۆ کاری ڕۆژنامەوانیی و ئازادی ڕادەبڕین لە چوارچێوەی یاسادا. ئەمەش دەقی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان ئامادەبووانی بەڕێز میوانانی هێژا خۆشحاڵم کە لەم دیدارە ڕۆژنامەنووسییەدا لەگەڵ ئێوەی بەڕێز بەشدارم. بە تایبەتی بەخێرهاتنی هەموو ئەو ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارە بەڕێزانە دەکەم کە لە وڵاتانی جیهانەوە بۆ بەشداریکردن لەم دیدارە هاتوون. هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و ئومێدەوارم ئەنجام و ڕاسپاردەکانی ئەم دیدارە، لە خزمەتی پێشخستنی کاری ڕۆژنامەنووسیدا بێت. هەروەها بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم. حکومەتی هەرێمی كوردستان هەمیشە بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی گرنگی ڕۆژنامەنووسان و پیشەی ڕۆژنامەوانی دەڕوانێت کە بە شێوەیەکی پیشەییانە و بەرپرسیارانە ئەرک و پەیامی ڕاستەقینەی خۆیان لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و ئیتیکی ڕۆژنامەوانیی و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بە جێبگەیەنن، بەتایبەتی لە بواری هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و گەیاندنی زانیاری ڕاست و دروست و دەستنیشانکردنی کەموکورتی و پێشێلکارییەکان و پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی. بەم شێوەیەش ڕاگەیاندنکاران وەک دەسەڵاتی چوارەم، یارمەتیدەرێکی گرنگی دامەزراوەکانی حکومەتن و بەیەکەوە کار بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە و بەرەوپێشبردنی وڵات دەکەن. لە هەرێمی كوردستان کاری میدیایی بە تەواوی ئازادە و حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕەخساندنی زەمینە و ژینگەیەکی لەبار بۆ کاری ڕۆژنامەوانیی و ئازادی ڕادەبڕین لە چوارچێوەی یاسادا. جێی خۆشحاڵییە کە هەرێمی کوردستان خاوەنی یاسایەکی پێشکەوتووی ڕۆژنامەوانییە و بەهۆیەوە، کاری ڕۆژنامەوانی و ئازاديی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان، گەشەیەکی زۆر باشی کردووە. ئازاديی ڕۆژنامەگەری لە کوردستان، گەیشتووەتە ئاستێک کە ناحەزانی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەوڵی خراپ بەکارهێنانی ئەو ئازاديیەن کە لە ناوچەکە کەم وێنەیە، ئەمەش بۆ لێدان لە بنەماکانی دیموکراسی و قەوارەی کوردستان کە بە ناوی ڕۆژنامەگەرییەوە، خەڵکانێک دژایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.داواکارم لە ڕۆژنامەنووسانی بەڕێز و سەندیکا و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ڕۆژنامەنووسان، کە ڕێگە نەدەن ئەم پیشە گرنگە، ببێتە سەکۆیەک بە خراپ بەکارهێنانی ئازادی ڕاگەیاندن و ڕا دەربڕین. دەستخۆشی لە لیژنەی جێندەری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان دەکەم بۆ هەڵبژاردنی هەولێر بۆ ئەنجامدانی ئەم دیدارە. هیوادارم ئەم هەنگاوە ببێتە دەرفەتێک بۆ ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە گەڵ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان. سەبارەت بە بابەتی سەرەکی ئەم دیدارەش، کە تایبەتە بە پاراستنی ئافرەتانی ڕۆژنامەنووس لە جیاکاری ڕەگەزی و جێندەری،حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ هەماهەنگیی و هاوکاری پێویست لەگەڵ سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ نەهێشتنی هەموو کێشە و ئاستەنگ و بەربەستەکان لە بەردەم ئافرەتانی ڕۆژنامەنووس و نەهێشتنی هەموو جۆرە توندوتیژیی و جیاکارییەک کە بەرامبەریان دەکرێت. لەمبارەیەوە هەرچی پێویست بێت لە سەر حکومەت ئەنجامی دەدات بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو بەربەست و ئاستەنگەکان لە بەردەم ئافرەتانی ڕۆژنامەنووس بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی پیشەییانە ئەنجام بدەن. لە کۆتاییدا دووبارە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان پیرۆز بێت و هیوای سەرکەوتن بۆ کارەکانی ئەم دیدارە دەخوازم. هەر شاد و سەرکەوتووبن

هەواڵ
22-04-2024

پەیامی مەسرور بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

لە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستان) لەلایەن میر میقداد میدحەت بەدرخان و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، پیرۆزبایی لە گشت ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.جێی خۆشحاڵی و شانازییە کە ڕاگەیاندنکاران لە هەرێمی کوردستان و لە سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، بە ئازادی و بێ هیچ سانسۆرێک، کاری پیشەیی خۆیان دەکەن و تەواو ئازادن لە ڕەخنەگرتن و باسکردنی پێشێلکارییەکان و كەم وكورتی و كەمتەرخەمییەكانی حكومەت. حکومەتیش وەک هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەری ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارانی کوردستان دەبێت بۆ ئەوەی بە هاوکاریی هەموو لایەک، بتوانین کوردستان لە هەموو بوارەکاندا، بەرەو قۆناخێکی پێشکەوتووتر ببەین. هیوادارم ڕاگەیاندنکارانی کوردستان، ئامانجی سەرەکییان گەیاندنی ڕاستییەکان و پێشخستنی کوردستان و خزمەتکردنی خەڵک و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان و پاراستن و گەشەپێدانی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بێت.پێویستە میدیاکارانی کوردستان، هەمیشە لە بەرەی نیشتماندا بن و ڕێگە نەدەن بە ناوی ڕۆژنامەگەرییەوە، سووکایەتی بە بەهاکانی نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان بکرێت و نابێت زمانی زبر و دیاردەی ناشرینی ناوزڕاندنی خەڵک بەکار بهێنرێت. ڕۆژی ڕۆژنامەوانیی کوردی پیرۆزبێت و لەم یادەدا، هەموو پشتیوانی و پشتگیرییەکی خۆم و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاری ڕاستەقینەی ڕۆژنامەوانی و ئازادیی بیروڕا لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکەمەوە. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
21-04-2024

نرخی دۆلار دابەزی

ئەمرۆ یەکشەممە 21/4/2024 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 147,350 دینار مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار بەرزبووەوە بۆ 149,000 دینار.

هەواڵ
21-04-2024

ئەمریکا سوپای ئیسرائیل سزا دەدات

ناتانیاهۆ داوا لە ئەمەریکا دەکات هیچ سزایەک بە سەر هیچ یەکەیەکی سەربازیی سوپای ئیسرائیلدا نەسەپێنێت. ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەگەر هەیە لەم هەفتەیەدا بڕیاری سزادانی یەکەکەی سوپای ئیسرائیل ڕاگەیەنیت، بەهۆی ئەوەی ەکەیەکی سوپای ئیسرائیل لە غەززە پێشێلیی مافەکانی مرۆڤیان کردووە. ئەمەش سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی نیگەران کردووە و لە نامەیەکدا داوادەکات لەم دۆخەی وڵاتەکەی تێیدایە، هیچ یەکەیەکی سوپای وڵاتەکەی سزا نەدات. بە گوێرەی پێگەی ئاکسیۆسی ئەمریکی، سزاکانی ئەمریکا بۆ یەکەی "نیتزەح یەهودا" بێبەشکردنی ئەو یەکەیە دەبێت لە هەموو جۆرە ڕاهێنان و هاوکارییەکی سەربازی لە لایەن وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاوە. هەر بۆیە بنیامین ناتانیاهۆ لە نامەکەیدا داوای پاشگەزبوونەوەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کردووە بۆ ئەوەی بڕیارەکە ڕانەگەیەنێت و هەڵیوەشێنێتەوە.

هەواڵ
20-04-2024

تەرمێک لە سلێمانی دۆزرایەوە

تەرمی پیاوێکی بەرەگەز عەرەب لە کافتریایەکی سلێمانی دۆزرایەوە. تەرمی کەسێک لە کافتریای چیای گارا دۆزراوەتەوە بەوتەی چەند هاوڵاتیەک، کەسەکە بەرەگەز عەرەبە و خاوەنی کافتریاکە ڕێگەی داوە وەکو پەناگەیەک لەم کافتریایەدا بمێنێتەوە. سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی سەلام سەلمانە بەڕەگەز عەرەبە و دەشڵێت بەهۆی زۆری خواردنەوەی ماددە کحولییەکان گیانی لەدەستداوە. لەئیستادا هێزەکانی فریاکەوتنی خێرا و پۆلیس لە شوێنی ڕوداوەکەن پەڕاوی لێکۆڵینەوە دەستی پێکردوە.

هەواڵ
20-04-2024

وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەردەکات

بە فەرمانی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندیی تەندروستیی هاووڵاتییان دەرکرد. ئەمەش دەقی فەرمانەكەیە: دوابەدوای هەردوو فەرمانی وەزاریمان ژمارە (2949)لە 17/5/2022 و (7620) لە 15/11/2023 پاڵپشت بە مادەی (2) بڕگەی (3) لە یاسای وەزارەتی تەندروستی ژمارە (15) ی ساڵی 2007 لە پێناو بایەخدان بە خزمەتگوزاریی چاودێریی بەرایی تەندروستی بە تایبەت چاودێریی دایكایەتی و منداڵان، بە مەبەستی ڕێكخستنی كاری كۆمپانیاكان كە ڕیكلام بۆ تەواوكەری خۆراكی تایبەت بە منداڵانی تەمەن (یەک تا 10)ساڵی دەكەن بڕیارمان دا كە هاوشێوەی شیری منداڵان مامەڵەی لەگەڵ بكرێت بەم شێوەیەی خوارەوە: 1 پێویستە لە سەر كارمەندانی نەخۆشخانەكانی لەدایكبوون و سەنتەرەكانی كوتانی منداڵان، ڕێنوێنی دایكان بكەن تاوەكو شیری دایك بدەن بە كۆرپەكانیان. 2 بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە كە هیچ جۆرە شیرێك یان تەواوكەری خۆراكی لە نەخۆشخانەكانی لەدایكبوون و بنكە تەندروستییەكان و سەنتەرەكانی كوتانی منداڵان بدرێ بە هاووڵاتییان. 3- بوونی (مروج)ی كۆمپانیاكان لە نەخۆشخانەكانی حكوومی و ناحكوومی، سەنتەرەكانی كوتانی منداڵان و هەر داودەزگایەكی تەندروستی، ڕیكلامكردن بۆ شیر یان تەواوكەری خۆراكی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە. 4 هەر پزیشكیك یان كارمەندێكی تەندروستی یان فەرمانبەرێك، ڕیكلام بۆ هەر كۆمپانیایەك بكات، ڕێكاری یاسایی تووندی بەرانبەر دەکرێت بە سزادان و گواستنەوەی لەو شوێنە. 5 هەر خۆبەخشێك كار لەگەڵ كۆمپانیای شیر یان تەواوكەری خۆراكی بكات كۆتایی بە ڕاژەكەی بهیێنرێ و ڕێكاری یاسایی بەرانبەر بگیرێتە بەر. 6 بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە شیر و تەواوكەری خۆراكی منداڵان لە كافتریای نەخۆشخانەكان بفرۆشرێت و ڕیكلام بۆ هەر كۆمپانیایەك بكرێت، لە كاتی سەرپێچیدا جگە لە ڕێكاری یاسایی كۆتایی بە گرێبەستەكەی دەهێنرێت. 7 هەر چالاكییەكی زانستی کە لەلایەن كۆمپانیاكانی شیر و تەواوكەری خۆراكی منداڵان ڕێك دەخرێت، پێویسە ڕەزامەندی پێشوەختەی لە وەزارەتی تەندروستی، بەشی چاودێریی خۆراك وەربگیرێت، نابێت هیچ فەرمانبەرێكی سەر بە وەزارەتی تەندروستی بەشداری لەم چالاكییانە بكات، بە پێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی تووندیان بەرانبەر دەگیرێتە بەر. بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و لێپرسراوی كارگێڕی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكان، بەرپرسن بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە، بە پێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی تووند لە بەرانبەریان دەگیرێتە بەر.

هەواڵ
20-04-2024

لێدوانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکەی سەر بابل

دوای ئەمریكا  ئیسرائیلیش ڕەتیدەكاتەوە پەیوەندی بە بۆردوومانەكەی بابلەوە هەبێت. بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ناوەندی سەربازیی كالسۆ، كە تایبەتە بەهێزەكانی حەشدی شەعبی، لەباكووری شاری بابل بۆردومانكراو دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێزیش بیسترا. بەپێی سەرچاوە نافەرمی و سەرەتاییەكان كوژراوێک و حەوت بریندار لە ڕیزی چەكدارانی حەشدی شەعبی هەیە. دوای ئەوەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ڕەتیکردەوە هێزەكانیان بۆردوومانی بنكەی كالسۆیان كردبێت لە بابل. بەرپرسێكی ئیسرائیلیش بە CNN ڕاگەیاند، "تەلئەڤیڤ هیچ پەیوەندییەكی بەو تەقینەوەیە نییە كە لە عێراق ڕوویدا".

هەواڵ
18-04-2024

لیستی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی بەغدا دەکات. مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکان گوتی: لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادە دەکرێت و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت. ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە ڕێککەوتنی نێوان مەسرور بارزانی و سوودانی، پرسی مووچە بەیەکجاری چارەسەر کراوە و بڕیارە لەمەودوا  لە سەرجەم کێشەکان جیابکرێتەوە و مانگانە لە کاتی خۆیدا بنێردرێت.

هەواڵ
18-04-2024

نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 18/4/2024 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 148,000 دینار مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 148,500 دینار. لەلایەکی دیکەوە، سەڵاح بوشی، راوێژکاری سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا رۆڵی باشی دەبێت لە کەمکردنەوەی سزا داراییەکانی سەر عێراق و لە چەند رۆژی داهاتوودا دۆلار بەرەو نزمبوونەوە دەڕوات.

هەواڵ
18-04-2024

عێراق چەند فرۆکەیە بە دیاریی وەردەگرێت

عێراق گرێبەستێکی بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی لەگەڵ ئەمریکا واژۆکرد و ئەمریکا چەند فڕۆکەیەکی بە دیاری پێ دەدات، گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، ژمارەیەک رێکاریان گرتووەتەبەر بۆ قەدەخەکردنی بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ ئێران. باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکدا بە کەناڵی CNBCـی ئەمریکی گوتووە لە چوارچێوەی سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بۆ واشنتن، گرێبەستێکیان بۆ کڕینی 41 فڕۆکەی جەنگی واژۆ کردووە لە دوای دیداری نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا. "پلانێکی نەرم بۆ دانەوەی پارەی ئەو فڕۆکانە هەیە." بە قسەی عەوادی، وڵاتەکەی بە یەک کاروان پارەی فڕۆکەکان نادات، دەشڵێت: "بەشێک لەو فڕۆکانە دیاریی ئەمریکان بۆ عێراق." لە ماوەی چەند مانگی کەمی داهاتوو عێراق فڕۆکەکان لە ئەمریکا وەردەگرێت، وەکو ئەو بەرپرسە عێراقییە روونیکردووەتەوە، هەروەها "هێڵێکی بەرهەمهێنانی تایبەت بە عێراق." دەکرێتەوە. بەشێک لە نێوەڕۆکی دیدارەکەی نێوان سوودانی و بایدن، عەوادی بۆ ئەو کەناڵە ئەمریکییەی ئاشکراکردووە و دەڵێت، جگە لە "هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی عێراق،" باسی چوونە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کراوە. "ئیدارەی ئەمریکا بە حکومەتەکانی پێشووی عێراقی گوتووە دوو ساڵیان لەبەردەستدایە بۆ رێکخستنەوەی کەرتی بانکی، بەڵام پێوەی پابەند نەبوون" ئەمە بە گوتەی عەوادی. لەبارەی قەرزەکانی سەر عێراقیشەوە، گوتەبێژی حکومەتی عێراق گوتی، "نزیکەی 9 ملیار دۆلار قەرزی دەرەکیی لەسەرە، کە قەرزی بانکی نێودەوڵەتی و سندووقی نەختینەن." محەممەد شیاع سوودانی، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی عێراقی لە 13ـی ئەم مانگەوە لە ئەمریکایە، 15ـی مانگ لەگەڵ جۆبایدن کۆبووەوە، رۆژی رۆژی دووشەممە، لە بارەگەی پێنتاگۆن، سوودانی لەلایەن لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا گرێبەستێکی 550 ملیۆن دۆلارییان واژۆکرد بۆ "راهێنان و پڕچەککردنی هێزەکانی عێراق، لە نێویاندا پێشمەرگە." رووداو

هەواڵ
17-04-2024

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب دەکرێتەوە

16مین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ کتێببه‌ بە چاودێری سەرۆک بارزانی دەکرێتەوە. وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی4ی2024، به‌ چاودێری سەرۆک بارزانی 16مین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ کتێب بە بەشداری 300 دەزگای چاپ و ناوەندی پەخش لە 22 وڵات، بکرێتەوە. پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر لە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌وه‌ تا 27ی 4ی2024 بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر10ـی بەیانییەوە بۆ 8ـی شه‌و کراوەیە و بۆ ئه‌م ساڵیش  بە ڕێژەی 50% داشکانیان بۆ کتێبەکان کراوه‌.

1 2 ... 209 210 211 ... 1144 1145