ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

رۆژهەڵاتی ناوەراست شڵەقاوە و وڵاتان ئاسمانیان دادەخەن

13-04-2024
رۆژهەڵاتی ناوەراست شڵەقاوە و وڵاتان ئاسمانیان دادەخەن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەهۆی نزیکبوونەوەی ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و لە دوایین کاردانەوەدا، ئوردن ئاسمانی خۆی داخست.

دەستەی رێکخستنی فڕۆکەوانیی سڤیلی ئوردن رۆژی شەممە، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاریانداوە "بە شێوەیەکی کاتی"، لە کاژێر 11:00ی ئەمشەوەوە بە کاتی نێوخۆ، کە دەکاتە هەمان کاتی هەولێر، ئاسمانی ئوردن بە رووی هەموو فڕۆکەیەک دابخات.

دەستەکە دەڵێت: لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ئاساییشی فڕۆکەوانیی سڤیل لە ئاسمانی ئوردن و لە ژێر رۆشنایی زیادبوونی مەترسییەکان لە ناوچەکە ئەم بڕیارەی داوە.

هاوکات سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەی 48 کاتژمێر باری نائاسایی سەرتاسەری راگەیاند.

لەلایەکی تریشەوە، دەستەی فڕۆکەوانی عێراقی، گەشتەکانی بۆ تاران راگرت.