جیهان

ئەمریکا سوپای ئیسرائیل سزا دەدات

21-04-2024
ئەمریکا سوپای ئیسرائیل سزا دەدات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ناتانیاهۆ داوا لە ئەمەریکا دەکات هیچ سزایەک بە سەر هیچ یەکەیەکی سەربازیی سوپای ئیسرائیلدا نەسەپێنێت.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەگەر هەیە لەم هەفتەیەدا بڕیاری سزادانی یەکەکەی سوپای ئیسرائیل ڕاگەیەنیت، بەهۆی ئەوەی ەکەیەکی سوپای ئیسرائیل لە غەززە پێشێلیی مافەکانی مرۆڤیان کردووە.

ئەمەش سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی نیگەران کردووە و لە نامەیەکدا داوادەکات لەم دۆخەی وڵاتەکەی تێیدایە، هیچ یەکەیەکی سوپای وڵاتەکەی سزا نەدات.

بە گوێرەی پێگەی ئاکسیۆسی ئەمریکی، سزاکانی ئەمریکا بۆ یەکەی "نیتزەح یەهودا" بێبەشکردنی ئەو یەکەیە دەبێت لە هەموو جۆرە ڕاهێنان و هاوکارییەکی سەربازی لە لایەن وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاوە. هەر بۆیە بنیامین ناتانیاهۆ لە نامەکەیدا داوای پاشگەزبوونەوەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کردووە بۆ ئەوەی بڕیارەکە ڕانەگەیەنێت و هەڵیوەشێنێتەوە.