بەیاننامەیەک لەحکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەماوەی ڕابردوو هەوڵی باش دراوە بۆ باشتر کردنی کەرتی وزە و ژێرخانی ئابووری لە عێراق و بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان، و لە کاتێکدا کە هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خێرا دەکرێن، دەستی خراپەکاری و تێکدەرانە جارێکی دیکە لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا کێڵگەی غازی کۆرمۆرییان کردە ئامانج کە بەداخەوە تا ئێستا چوار کارمەندی یەمەنی شەهیدبوون، جگە لەوەش زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووەو کە ئەم زیانەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی کارەبا بە شێوەیەکی بەرچاو. ئەم هێرشە دووبارانە پێویستە ڕابگیرێن و داوای هەماهەنگی و هاوکاری بەپەلە دەکەین لە دەزگا پەیوەندیدارەکانیحکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدۆزرێنەوەو ڕادەستی یاسا بکرێن و ڕێگری یەکجاری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم کارانە. داواکارین لە خودای گەورە کە جێگای شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش شیفایان بۆ بێت. پێشەوا هەورامانیوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرچاوەیەک لە داناگاز رایگەیاند، لە هێرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر زیانی گیانییان هەیە، بەڵام ژمارەکەی ئاشکرا نەکرد. ئێوارەی ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی و قایمقامی قەزاکە دەڵێت هێرشەکە بە درۆن کراوە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق وادەی دەستکردن بە سەرژمێریی دانیشتووانی راگەیاند. محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بە بەشداریی 120 هەزار کادر رێکەوتی 10ی تشرینی دووەمی ئەمساڵمان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووان دیاریکردووە، لە ئێستادا کاری زۆر لەبەردەمماندا ماوە وەک ئامادەکاری بۆ پرۆسەکە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە نیوەی دووەمی مانگی ئایار سەرژمێریی ئەزموونی و راهێنانی کارمەندان لەسەر شێوازی ژماردنەکان کە ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت دەستپێدەکات.
ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە لەبارەی پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەباوە. وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند: ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە. ڕاشیگەیاند: پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت.
*وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی مووچەخۆرانی بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ناردووە و پێویستە هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، لەگەڵ مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی هەرێمیش بنێردرێت. * هەرێم دژی تەوتینی مووچە نیە و زیاتر لە ساڵێکە بە کردارەکیی پرۆسەی بەبانکیکردن (تەوتین) لە هەرێم لە ڕێگەی بانکە ڕێگەپێدراوەکان لە لایەن بانکی ناوەنديی عێراقی لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من) ەوە دەستی پێکردووە. ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە دا کە ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی پەنجا ساڵەی شەهیدانی بۆمببارانکردنی قەڵادزێ و قوتابییانی زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 1974 و گوللهبارانکردنی خۆپێشاندانێکی ئەو شارە لە ساڵی 1982 دەکەینەوە کە لە سایەی خوێن و قوربانیدانەکانی شەهیدەکانمان ئەو دەسکەوتانەی ئێستا بەدەستهاتوون. سەرۆک وەزیران دووپاتیکردەوە کە هەمیشە خەبات و قوربانیدانی شەهیدەکانمان لەیادە. پاشان سەرۆک وەزیران کورتەیەکی دەربارەی سەردانی سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد کە سەردانێکی گرنگ بوو و کاریگەریشی لە سەر پێشخستن و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە دەبێت. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ڕاپۆرتێکی لە بارەی هەنگاوەکانی وەزارەتەکەی خستەڕوو بۆ مووچەی مانگی نیسان کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، بە فەرمی لیستی وردبینیکراو و پەسەندکراوی مووچەخۆرانی هەرێم بە زانیاری پێویستەوە بۆ مانگی نیسان ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کراوە، کە چاوەڕوان دەکرێت هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، لەگەڵ مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق بنێردرێت. دواتر وەزیری دارایی و ئابووری، لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا کە بە هاوبەشی لەگەڵ شاندی دانوستانکار ئامادە کرابوو، چەند میکانیزمێکی خستەڕوو بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم و چۆنیەتی هاوبەشیپێکردنی لەگەڵ بەغدا بە گوێرەی دەستوور و یاسای بودجەی فیدراڵ و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵ، ئەمەش وەک دەستپێشخەری حکومەتی هەرێم بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم بابەتە، بەجۆرێک کە بابەتی داهاتەکان، نەبێتە ڕێگر لەبەرامبەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پێش هەمووشیانەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەم دەستپێشخەرییە، جەختی کردەوە کە نابێت هیچ بیانوو و پاساوێک بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بهێڵرێتەوە تا بکرێتە بيانوو بۆ خەرج نەکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم، هەر بە ئەم ئاراستەیەش ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکاری ڕاسپارد، ئەوەی لە یاسا بەرکارە فیدڕاڵیيەکان دەستنیشان کراوە وەک بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتی نانەوتی بەدەستهاتوو لە هەرێم، بخرێتە سەر ئەژمێری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ. سەبارەت بە بابەتی بەبانکیکردنی مووچەخۆرانی هەرێميش، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە ئەم بابەتە بە گرنگ دەزانێت و حکومەتی هەرێم هیچ کات دژی بە بانکیکردنی( تەوتین)ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەبووە و نابێت، لە مێژە وەک لە کارنامەی کابینەکە هاتووە بە کردارەکیی پرۆسەی بەبانکیکردن( تەوتین) لە ڕێگەی ( هەژماری من)ەوە لە هەرێم دەستپێکراوە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری و برەودان بە چالاکی بانکی و شەفافیەت لە چالاکییە داراییەکان وسوودمەندبوونی هاووڵاتیان لە هەموو ئەو ئیمتیازات و ئاسانکارییانەی بانکەکان بۆ هاووڵاتییان دەستەبەری دەکەن بەو جۆرەی لە دونیای پێشکەوتوو پەیڕەو دەکرێت، بۆیە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ زیاتر لەسەر میکانیزمی بەبانکیکردنە نەک خودي پرۆسەکە، ئەم بابەتەش شایەنی چارەسەرە لە ڕێگەی دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بە جۆرێک لە بەرژەوەندی مووچەخۆر بێت و بە ئاسانی پرۆسەکە تەواو بکرێت لە ڕێگەی ئەو بانکە باوەڕپێکراوانەی لە ژێر سەرپەرشتی و مۆڵەتی بانکی ناوەندیی، سەرقاڵی پرۆسەی تەوتینن لە چوارچێوەی پڕۆژەی تەوتینی هەرێم بە ناوی (هەژماری من) کە گشت مەرج وپێداویستییەکانی بانکی ناوەندیان جێبەجێ کردووە و حکومەتی هەرێم تەنيا ڕۆڵی ئاسانکاریی دەگێڕێت، ئەگینا پڕۆژەکە بانکە ڕێپێدراوەکان ئەنجامی دەدەن کە هەندێکیان لە پرۆسەی تەوتینی ناوچەکانی دیکەی عێراقیش بەشدارن. سەبارەت بە بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتیش، حکومەتی هەرێم خوازیاری هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە وەک لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لەسەری ڕێکەوتبووین کە لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆ نەوتی هەرێم بفرۆشرێت و داهاتەکەشی بچێتەوە ناو گەنجینەی گشتی فیدڕاڵ لە دوای یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتانەی کە بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، ئەمەش پێویستە لە چوارچێوەی دوا کۆنووسی هاوبەشی هەردوولادا بێت کە لە مانگی یەکی ئەمساڵ ئیمزاکراوە بەڕەچاوکردنی بنەما دەستوورییەکان. لە بەرامبەر ئەم پابەندییانەش، ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات هاوتای ناوچەکانی دیکەی عێراق، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت لە ناویشیاندا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و تەرخانکراوەکانی دیکەی هەرێم لە بودجەی بەکاربردن و بودجەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پارێزگا و هەرێمەکان هاوتای ناوچەکانی دیکەی عێراق. بڕگەی دووەم تایبەت بوو بە خستنەڕووی چەند پێشنیارێک سەبارەت بە ئاسانکاریکردن بۆ گەڕاندنەوەی پێشینەکانی بانکە پسپۆڕییەکان لای هاووڵاتییان (پێشینەکانی خانووبەرە، كشتوكاڵی ، نیشتەجێبوون، پیشەسازی، گەشتوگوزار، هاوسەرگیری). هەروەها پەسەندکردنی چەند پێشنیارێک سەبارەت بە یەکلاكردنەوەی قەرزی بانکە بازرگانییەکان و بابەتی ڕێژەی سوودی بانکیی سەر ئەم قەرزانە و ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەی ئەم قەرزانە بە گوێرەی یاسای چاکسازی.لە دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد کە پێداچوونەوەی پێویست بکات لە چوارچێوەی ئەو پێشنیارانەی لە کۆبونەوەکە خرانەڕوو، لەگەڵ پۆڵێنکردنی پێشینەکان، بەجۆرێک کارئاسانیی پێویست بکرێت بۆ هاووڵاتیيان کە ڕەچاوی پاراستنی بەرژەوەندی گەنجینەی گشتی و ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانی پارەی گشتی بکرێت. لە بڕگەی سێیەمدا، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان ڕەشنووسی پەیڕەوی ( پۆلێنکردنی بەڵێندەران و دانان لە لیستی بێبەشکردنی لە بەشداربوون لە هەرێمی کوردستان ) خستەڕوو. لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ پەیڕەوەکەی پەسەندی کرد، کە ئامانج لەم پەیڕەوە، پۆلێنكردنی بەڵێندەرانە لە هەرێم بەپێی پێوەرە کارپێکراوەکان لە بواری پسپۆریی و توانا و لێهاتوویی تەکنیکی و دارایی و دوورخستنەوەی بەڵێندەری نالێهاتوو كە توانا و كارامەیی نییە بۆ جێبەجێكردنی كارەكان، هەروەها مسۆگەركردنی هێنانەكایەی دادوەریی و شەفافیەت لە کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی پڕۆژەکان و بێبەشکردنی ئەو بەڵێندەرانەی کە پابەندییەكانی گرێبەست پێشێل دەکەن لە بەشداریكردن لە گرێبەستە حكومییەكان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی نیسانی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە و تێیدا چەند بابەتێک گفتوگۆ دەكرێت. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ لە بڕگەی یەکەمدا ڕاپۆرتی هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکار سەبارەت بە داڕشتنی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری داهاتەکان و بە بانکیکردنی پێدانی مووچە، بە گوێرەی دەستوور و یاسای بودجەی فیدراڵ و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵ گفتوگۆ دەکرێت. لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەشدا، وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، چەند پێشنیارێکی تایبەت بە ئاسانکاریی گەڕاندنەوەی پێشینەکانی بانکە پسپۆڕییەکان لای هاووڵاتییان، هەروەها قەرزی بانکە بازرگانییەکان و ڕێژەی سوودی بانکیی بەپێی یاسای چاکسازی، دەخرێتەڕوو. لە بڕگەی سێیەمدا دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی پەیڕەوی پۆلێنکردنی بەڵێندەران و دانان لە لیستی بێبەشکردن لە بەشداربوون، تاوتوێ دەکرێت.
رۆژی چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆدومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە، دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛ بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەکی ڕەشی دڕندەیی و بێ باکیی ڕژێمی پێشووی عێراقە لەبەرانبەر گەلی کوردستان.لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆردومانی زاڵمانەی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان.
بەگوێرەی رۆژمێری پشووە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێم، هەفتەی داهاتوو، رۆژێک پشووی فەرمیە. رۆژی 1/5/2024 کەدەکاتە چوارشەممە داهاتوو، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی جەژنی کرێکاران، پشووی فەرمیە.
شهپۆلێكی خۆڵبارین چهند ناوچهیهكی ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه و خێرایی با بۆ سهرو 25 كیلۆمهتر له كاتژمێرێكدا بهرزدهبێتهوه. كهشناسی ههرێم له بڵاوكراوهیهكدا ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ سێشەممە 23ی نیسانی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور. دهشڵێت، پلەکانی گەرما به یهك بۆ دوو پله بەرز دەبێتهوه، بەراورد به تۆمارکراوی دوێنێ. له بارهی كهشوههوای سبهینێ چوارشهممه 24ی نیسان، كهشناسی دهڵێت، "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچە لە باشوری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لەئیدارەی سەربەخۆی ئیدارەی گەرمیان. ڕاشیگەیاندووە: خێرایى با/ مامناوەند دەبێت 10 – 20 کیلۆمهتر لهكاتژمێرێكدا، لە بەشێک ناوچە لە پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان پێشبینی دەکرێت خێرایی با بەرز ببێتەوە بۆ سەرووی 25 كلیۆمهتر له كاتژمێرێكدا.
وابڕیارە بەغدا ئەم پێنجشەممەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت. بەپێی زانیارییەکان "لیستی مووچە گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و ئەمڕۆ وردبینیی تێدا دەکرێت، ئەگەر تاوەکو پێنجشەممە وردبینی تەواو بوو، مووچە خەرج دەکرێت، ئەگەرنا دەچێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو." ئەم مانگە مووچەخۆران دوو مووچەی مانگەکانی شوبات و ئاداریان وەرگرتووە، بە وەرگرتنی ئەم مووچەیەش، واتا لەم مانگەدا سێ مووچە وەردەگرن.
سەرۆک بارزانی لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا پەیامێکی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە. سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: "خۆشحاڵ بووم بە پێشوازی کردن لەڕەجەب تەیب ئەردۆغان؛ سەرۆککۆماری تورکیا، باسمان لەڕێگەکانی هەماهەنگی بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردستان و تورکیا کرد."
عێراق و تورکیا 26 رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەبوارەکانی ئاسایش، بازرگانی، ئاو، رێگەی گەشەپێدان و چەند بوارێکی دیکە واژۆ کرد. رێککەوتنەکان بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە بەغدا واژۆ کران. لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا، دوو رێککەوتن و 24 یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ کراون. دەقی یاداشت و رێککەوتنەکان: 1. رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان حکومەتی عێراق و کۆماری تورکیا. 2. یاداشتی رێککەوتنی چوارچێوەی پڕۆژەی گەشەپێدان لەنێوان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و ژێرخانی تورکیا. 3. یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری ئاو لەنێوان حکومەتی عێراق و کۆماری تورکیا. 4. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی بازرگانیی ئابووری (JETCO) لەنێوان وەزارەتی بازرگانیی عێراق و وەزارەتی بازرگانیی تورکیا. 5. رێککەوتنێک بۆ هاندان، پاراستن و ئاڵوگۆڕکردنی وەبەرهێنان لەنێوان عێراق و تورکیا. 6. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ئەنجوومەنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی تورکیا. 7. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاریی تەکنیکی و زانستی و ئابووری لە بواری کارگە بچووک و مامناوەندەکان، لە نێوان وەزارەتی پیشەسازی و وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیای تورکیا. 8. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری مەشقی سەربازی لەنێوان وەزارەتەکانی بەرگریی عێراق و تورکیا. 9. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ راهێنان و هاوکاریی لە بواری تەندروستیی سەربازی لەنێوان وەزارەتەکانی بەرگریی عێراق و تورکیا. رووداو