کوردستان

لیستی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

18-04-2024
لیستی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی بەغدا دەکات.

مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکان گوتی: لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادە دەکرێت و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە ڕێککەوتنی نێوان مەسرور بارزانی و سوودانی، پرسی مووچە بەیەکجاری چارەسەر کراوە و بڕیارە لەمەودوا  لە سەرجەم کێشەکان جیابکرێتەوە و مانگانە لە کاتی خۆیدا بنێردرێت.