Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
11-06-2024

مەسرور بارزانی: مە گەلەک پێنگاڤێت هاڤێتین، کو كەرتێ كشتوكاڵی ل كوردستا...

ئەمڕۆ سێشەممە 6/11 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا، بەردی بناخەی بازاڕی هاوچەرخی سەوزە و میوەی ئاکرێ (عەلوە)ی دانا. بازاڕی هاوچەرخی سەوزە و میوەی ئاکرێ بە دووەم گەورەترین بازاڕی هاوچەرخی سەوزە و میوە لە عێراق دادەنرێت بە کوژمەی 28,600,000,000 دینار. سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا دووپاتی کردەوە کە لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بۆ هەموجۆرکردنی ئابووریدا، بەردەوام دەبین لە گرنیگدان بە کەرتی کشتوکاڵی و پاراستنی بەرووبوومی ناوخۆیی. ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بناڤێ خودێ یێ مەزن و دلۆڤانئامادەبوویێت بەڕێز: سوپاس بۆ ئامادەبوونا هنگۆ، گەلەك بخێر بێن، جێی دلخۆشییە كو دبینین هەر رۆژێ ل جێیەكێ كوردستانێ، بەرێ بناخێ پرۆژەكێ دهێتە دانان یانژی پرۆژەك دێتە جێبەجێكرن و پێشكەفتن ل كوردستانێ یا بەردەوامە.ئەز خۆشحاڵم جارەكا دی دێهێمە دەڤەرا ئاكرێ و بەردەڕەش و ل قەزا ئاكرێ بۆ دانانا بەرێ بناخێ پرۆژەیەكێ گرنگ كو پرۆژەی بازاڕێ هاڤچەرخێ فیقی و عەلوەیە.ئاکرێ ئێکە ل کەڤنترین باژێرێت کوردستانێ و ئێكە ل كەڤنترین قەزایێت کوردستانێ و عێراقێ، مێژوویەکا گەلەک دێرین یا هەی. ل رویێ جوگرافیێ و ئابووریێ ڤە، ناڤچەیەکا زۆر گرنگ و دەوڵەمەندە، ب تایبەت ل بیاڤێ چاندنێ. ل رویێ گەشتوگوزاریێش، ناڤچەیەکا گرنگە و چەندین جهێت گەشتیاری یێت لێ هەی و پلانا حكومەتا مە ئەوە كو ل وان هەردو بوارادا ڤێ دەڤەرێ زۆرتر پێش بێخین و دەرفەتا كاری بڕەخسینین.بەری بێمە ڤێرێ، ئەز چوم سەرەدانا هەندەك جوتیارا بكەم ل کێلگەها چاندنا پەتاتا و د گەل هژمارەکا وان جوتیارانە من ئاخفت و من گوێهێ خۆ دایێ، جهێ دلخۆشییە كو دبینین بەرهەمێ پەتاتەیا ل كوردستانێ ڕۆژ ب ڕۆژێ زێدە دبیت و گەلەك زێدەترە ل پێویستیا ناڤخۆیی، ڤێ گاڤێ ل كوردستانێ پەتاتە دهێنە بەرهەم هینان و شێوازێ چاندنێش بەرەڤ شێوازەكێ زانستی یێ پێشكەفتی دچیت. ئەڤ بەرهەمە نە بتەنێ كوردستانێ، بەلكی تێری هەموو عێراقێش كات و هەنگاڤێت پێدڤیش یێت هاتینە هاڤێتن بۆ هناردەكردنا بەرهەمێ پەتاتا خومالیا كوردستانێ بۆ دەرەڤەی وەلاتی، دیارە داخوازیەكا زۆریش یا ل سەر هەی. دچارچویڤێ بەرنامێ هەمەجۆركرنا داهاتێ كوردستانێ ل ڤێ حكومەتێ، مە گەلەك پیتە و گرنگی ب بابەتێ چاندنێ و كشتوكاڵیێ ل كوردستانێ دای و مە شۆڕشەك ل چاكسازیا كشتوكاڵی ل كوردستانێ یا دەست پێ كری. بەس ئەڤە دەستپێكە، هێشتا زۆر پێنگاڤێت مای بۆ هندێ ئەم پێ چێبین كەرتێ كشتوكاڵی ل كوردستانێ بگەهینینە ئاستەكێ ستانداردێ جیهانی كو نە بتەنێ مفای بۆ جۆتیار و خەڵكێ ڤێ دەڤەرێ بدات، بەلكی ببیتە سەبەتا خۆراكی بۆ هەموو عێراقێ و بۆ ناڤچەش. ئەڤە دێ دیسان رێخوشكەر بیت بۆ كەرتێ پیشەسازیێ و دروستكردنا كارگەهاش و دەرفەتێ كارێ ل ڤان کەرتا زێدەتر بێتە بەرهەڤكرن. وەختێ من د گەل ڤان جۆتیارا دئاخفتی، وا هندەك گازندە هەبوون، ئێك ل گازندێت وان ئەو بی كو بەرهەمێ پەتاتا دەرڤە ل هەندەك سنوورا داخلی هەرێما كوردستانێ دهێتە كرن كو كاریگەریەكا نەرێنی ل سەر بەرهەمێ ناڤخۆیێ جۆتیارا هەی، ئەم وەكی حكومەت دێ دیڤچوونێ ل سەر وی بابەتەی دکەین، وەزیرا كشتوكاڵێ بەڕێز بێگەرد یا لێرە و د گەل وەزارەتا دارایی دێ دیڤچوونێ كەین بۆ هەندێ کو پاڵپشتی و پشتەڤانیا جۆتیارا بهێتە کرن، ئەڤ بەرهەمێت كو ل ناڤ هەرێما كوردستانێ تێنە بەرهەم هینان، ڕێكی نەدەین ل دەرڤە داخیل ببن، بۆ هندێ دا پشتیڤانیا جوتیارا یا بەردەوام بیت و ئەگەر ئەم ببینین كو ب شێوەیێت نایاسایی ئەڤ كارە تێتە كرنێ، دێ ئیجرائاتێ پێدڤیش بەرامبەری ڤان تشتا کەین. ل لایەكی دیڤە داخازا ڤان جۆتیاران ئەو بو كو بابەتێ ئاڤێ و بەنداڤان بێتە چارەسەر كرن. هەر د بەرنامەی حكومەتێ دایە كو ئەم چەندین بەنداڤێن دیش دروست بكەین، ئێك ل وان بەنداڤا ئیسماڤا باکرمان دبیت كو دێ گەلەك مفایێ بۆ دەشتا ناڤكوڕێ و جوتیارێت ڤێ دەڤەرێ هەی، دێ ئەڤ زەڤیێت زۆرێ ب خێر و بەرەكەت، بەرهەمێ وان گەلەك زێدەتر كەت ئینشائەڵا.هەر د بەرناما حکومەتا هەرێما کوردستانێ ل چارچویڤێ گرنگیدانێ ب هەمی ناڤچەیێت کوردستانێ دا، گرنگییەکا زۆریش مە ب سنوورێ ئاکرێ دایە. ل سنوورێ ئاکرێ، چەندین پرۆژە ل بوارێت ڕێگەوبان و ئاڤێ و کارەبێ و دروستکرنا قوتابخانەیان و دروستکرنا زانکۆیا ئاکرێ هاتیە ئەنجام دان. هاووڵاتیێت خۆشتەڤی، پێتڤی ب خزمەتکرنەکا پترن و ب پشتراستیڤە ل پاشەرۆژێ دێ گەلەك پڕۆژەیێت زێدەتریش بۆ وان هێنە جێبەجێ كرن.ئارمانجا سەرەکی یا مە فرەجۆرکرنا ئابووری و ژێدەرێت داهات و دروستکرنا ژێرخانەكا ب هێزە د چارچویڤێ گرنگیدان و پێشئێخستنا کەرتێ چاندنێ کو ئێک بوویە ل وان شۆلێت كو هەتا نوكە مە كری، بۆ ڤێ مەبەستێ ب هەڤکاری ل گەڵ کەرتێ تایبەت، مە دەست ب ئەنجامدانا چەندین پڕۆژەیێت گرنگ کر، ل وانا دروستکرنا چەند ناڤچەیێت پیشەسازیا خارنێ و ب بازاڕکرنا گەنمێ هەرێما کوردستانێ و هنارتنا بەروبوومێ جوتیارێت مە بۆ بازاڕیت دەرڤە. مە چەندین بەنداڤێت جۆراوجۆر ل ناڤچەیێت جوداجودا دروستکرینە، کو دبنە پاڵپشت بۆ بەرهەمێت خوماڵی و جوتیارا.دەڤەرا ئاکرێ، یا بناڤ وبانگە ب چەندین بەرهەمێت چاندنێ، وەكی برنج و پەتاتە و تەحین و سماق مە هەندەكیش لێرە دیتن، ئەم بێگومان دێ هاریكاریا وان كەین كو ئەڤ بەرهەمە بۆ دەرڤەش بێنە هنارتن، هەرچەندە ئەز یێ ئاگادارم كو هەندەك ل وان بەرهەمان یێ دەست پێ كری و بو دەرڤە دچن. دێ ئەم هەوڵێت خو ددەین بۆ هندێ بازاڕەكێ زێدەتر بو بەرهەمێن ناڤخویی بو هەمو جوتیارێت كوردستانێ بێتە ڤەدیتن.ئەز دووبارە دەستخوشیێ ل كۆمپانیا جێب ب جیکار دکەم بۆ ڤێ پرۆژێ گرنگ و پێویستە ل سەر ئاستێ ستانداردێت نێڤدەوڵەتی بیت، ئەزێ د ڤێ باوەڕێیدامە كو پشتیڤانیەكا زێدە بۆ جوتیارا بەرهەڤ دكەت و ئاڤاكرنا ڤی بازاڕەی، دبیتە پاڵپشتەك بۆ پێشڤەبرنا كەرتێ چاندنێ و كشتوكاڵێ ل سەر ئاستێ كوردستانێ.جارەكا دی پیروزە ل مە هەمیا هەر بمینن د خێر و خۆشیێدا و كوردستانیش هەر یا ئاڤەدان بیت. 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13

هەواڵ
11-06-2024

ڕوونكردنەوەیەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: كەناڵی (ئێن ئاڕ تی) هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە، گوایە "سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سکاڵای لەسەر کەناڵەکە و پەیامنێرەکەیان تۆمارکردووه‌".لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە سکاڵاکە هیچ پەیوەندی بە سەرۆکی حکومەتەوە نییە و هی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە، لەسەر هەواڵيکی بێ بنەما و ناڕاست کە کەناڵەکە بڵاوی کردووەتەوە، گوایە بانکی منارە لە هەولێر ٩٦٠ ملیار دیناری تێدایە و بۆ مووچە بەکار نایەت، بۆیە وەزیری دارایی و ئابووری داوای تۆمار کردووە و پەیامنێرەکەش هەر دوێنێ بە کەفالەت ئازاد کراوە. پێویستە ئەو كەناڵە لەسەر بنەمای پیشەییبوون و پابەندبوون بە ڕێساكانی كاری میدیایی، خۆی لەو جۆرە هەواڵانە بەدوور بگرێت و بەر لە بڵاوکردنەوە، لە ناوەرۆکی پەیامەكانی دڵنیابێتەوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری2026/6/11

هەواڵ
11-06-2024

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەیەکی گرنگ دادەنێت

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئاکرێ دەبێت و بەردی بناغەی دووەم گەورەترین بازاڕی هاوچەرخی سەوزە و میوە"عەلوە" لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنێت.

هەواڵ
11-06-2024

رەوشی کەشوهەوای رۆژانی جەژن ئاشکرا کرا

شارەزایەكی كەشناسی ئاشکرای دەکات کە كەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربان زۆر گەرم و پرووكێنەر دەبێت. هەڤاڵ گڵۆزەیی، شارەزای كەشناسی ئاشکرای کرد کە پێشبینی دەكرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی جەژنی قوربان، شەپۆلێكی تری گەرمای تاقەتپرووكێنەر و بەتین، سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بگرێتەوە. گووتیشی، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و دۆخێكی كەشوهەوای وا دروست دەبێت، هەست بەگەرمایەكی بێزاركەر دەكەیت، بەهۆی بوونی شێی ڕێژەیی و بەرزبوونەوەی لە بەرگەهەوای زەوی، كاریگەریی ئەم شەپۆلی گەرمایە لە ڕۆژانی سێیەم و چوارەمی جەژنی قوربان زیاتر دەبێت. باسی لەوەش كرد، پلەكانی گەرما لە بەغدا سەرووی 50 پلەی سیلیزی تێپەڕ دەكات لەبەر سێبەر، لە هەندێ شارەكانی باشووری عێراق پلەكانی گەرما (54_55) پلە سیلیزی تێپەڕ دەكات دەگاتە نیوەی كوڵان. لەبارەی هەرێمی كوردستان روونی كردەوە، لە ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان لە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان (كەلار) پلەكانی گەرما لە سێیەم و چوارەم ڕۆژی جەژنی قوربان، دەگاتە (51 _52)سیلیزی، هەروەها كاریگەریی ئەم شەپۆلە تا كۆتایی هەفتەی سێیەمی مانگی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

هەواڵ
10-06-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیا...

ئەمڕۆ دووشەممە 6/10 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە حەمید جەعفەر دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ئەلهیلال کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پڕۆژەکانی گرووپەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی ژێرخانیی ئابووری و وزە کرایەوە .

هەواڵ
10-06-2024

لیستی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ دووشەممە، 10-06-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد،  بڕی 344 ملیار و 875 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەکە دەکرێت. بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان دوو ڕۆژ دەخایەنێت (ئەمڕۆ دووشەممە، 10-06-2024 تاوەکوو سبەی سێشەممە، 11-06-2024).

هەواڵ
10-06-2024

دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەر جووتیارێک گەنمی رادەستی سایلۆکان کردبێت، دەتوانێت بچێت چەکی پارەکەی وەربگرێت. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێشتر حکومەتی عێراق بڕی شەش ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ناردووە و کە سێ ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانییەوە سێ ملیار دینارەکەی دیکەش بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لە سلێمانی و دهۆک پارەکە دابەشدەکرێت، هەر جووتیارێک لە رۆژانی رابردوو گەنمەکەی رادەستی سایلۆکان کردووە یاخود ئەمڕۆ رادەستی دەکات، دەتوانن بچێت چەکی پارەکەی وەربگرێت. بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی گوتیشی، لە هەولێر کێشەیەکمان هەیە کە تاوەکو ئێستا بانکێک بۆ پێدانی پارەکە بە جووتیاران دیارینەکراوە، بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو کێشەیە چارەسەردەبێت و بانکێکی بۆ دیاری دەکەین و جووتیارانی هەولێریش دەتوانن پارەکەیان وەربگرن. نەوزاد شێخ کامیل، ئاماژەی بەوەشکرد، ناردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە بەغدادەوە بەردەوام دەبێت و سەرجەم جووتیاران پارەی گەنمەکانیان وەردەگرن. ئەمساڵ بەغداد بڕی 700 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، بۆ هەر تۆنێک 850 هەزار دیانر دەدرێت بە جووتیاران.

هەواڵ
10-06-2024

فرۆکەخانەیەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروستدەکرێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم پرۆژەی دروستکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دهۆکی ڕاگەیاند لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، پێداچوونەوە بە ماستەرپلانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆکدا کراوە و جێبەجێ دەکرێت.

هەواڵ
09-06-2024

پەیامی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا و سەنتەری ئیگڵ پۆست-ی لە شاری هەولێر کردەوە کە تایبەتە بە کاروباری پۆستە و گەیاندن .سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕێورەسمی کردنەوەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم کۆمپانیا و سەنتەرە، دەبێتە هۆی زیاتر بەیەکەوە بەستنەوەی شارو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە یەکتر و هەروەها بە ناوچەکانی دیکەی عێراق و هەموو جیهان. مەسرور بارزانی گوتیشی: "هیوادارین لە ماوەیەکی نزیک پێش جەژن تەواوی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکان و هی مانگی پێنجیش و هەموو هاووڵاتییان دابین بکرێت. هیوادارم چیتر بابەتی مووچە نەبێتە هەواڵی میدیاکان و ئێمە بتوانین پەیوەندیییەکانی خۆمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی بخەینە سەر ئاستێکی دروست". دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان ئامادەبووانی بەڕێز: ئەمڕۆ یەکێک لە پڕۆژە هاوبەشەکانی هەردوو کەرتی گشتیی و تایبەت دەکەینەوە، ئەمەش بەشێکە لە کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری پێشخستنی خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و بەتایبەتیش خزمەتگوزاریی پۆستە کە خوازیارین ئەم کەرتە لە ئاستی پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بێت.ئەم کۆمپانیا و سەنتەرە، دەبێتە هۆی زیاتر بەیەکەوە بەستنەوەی شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە یەکتر و هەروەها بە ناوچەکانی دیکەی عێراق و جیهان. ئەمە بەشێکە لە پلان و بەرنامەکانی حکومەت بۆ بەسەردەمیکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەدیجیتاڵکردنیان و هەروەها کەمکردنەوەی بیرۆكراسی.لەم سەردەمەدا، پۆستە و گەیاندن، دامەزراوەیەکی زۆر گرنگ و چالاکە و خزمەتێکی زۆر بە هاووڵاتییان دەگەیەنێت و ئاسانكاریی زۆر بۆ ڕاییكردنی ژیان و كاروباری رۆژانەی هاووڵاتیان دروست دەكات و كاتێكی زۆریان بۆ دەگەڕێنێتەوە و بەم هۆیەوە كاروبارەكانیان بە شێوەیەكی خێرا ڕایی دەکەن. لە هەمانکاتدا دابینکردنی ئەم خزمەتگوزارییە بە شێوازێکی پێشکەوتوو، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و بارگرانی لە سەر دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان و هەروەها کەرتی تایبەتیش. ئەم سەنتەرە دەکرێ ببێتە هۆکارێکیش بۆ بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەتایبەتی بازرگانی ئەلیکترۆنی لە نێوان هەرێمی کوردستان و دەرەوە و بەپێچەوانەشەوە.پێویستە ئیشوکارەکانی ئەم کۆمپانیایە بە شێواز و سیستەمێکی پێشکەوتوو و لە چوارچێوەی پێوەر و ستانداردە جیهانییەکان ئەنجام بدرێت و کارئاسانی پێویست بۆ هاووڵاتییانی هەرێم دابین بکات و ببێتە وەرچەرخانێکیش لە بواری پۆستە و گەیاندندا. هەر ئەم بابەتە ڕاماندەكێشێتە بوارێكی دیكە كە ئەویش سیستەمی ناونیشان و ئەدرێسە كە پێویستە لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گونجاو و سەردەمیانە ڕێك بخرێتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەبێت لە زووترین كاتدا لەسەر ئەم بابەتە كار بكەن.پێش ئەوەی كۆتایی بە وتارەكەم بێنم، دەمەوێ جارێكی تر لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هاووڵاتیان و بە تایبەتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكەم كە پاڵپشت و پشتیوان و پشوودرێژ بوون و خۆڕاگر بوون بەرامبەر ئەو پیلانەی هەندێك كەس و لایەن بۆ مەرامی تایبەتیی خۆیان ویستیان قەوارەی هەرێمی كوردستان بەوە لاواز بكەن كە داوای ئەوە بكەن كە مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێتە سەر پارێزگاكان. خۆڕاگریی ئێوە وایكرد ئەم پیلانە سەرنەگرێت و ئێمە بەردەوام لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی فیدڕاڵ لە پەیوەندیدا بووین و گەیشتووینەتە قۆناغی كۆتایی، هیوادارم كە ئێمە توانیبێتمان لە خزمەتی ئێوەی خۆشەویستدا كارێكی وا بكەین بابەتی بودجە و مووچە بە شێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر بكرێت، هەروەك پێشتریش من باسم كردووە. هیوادارین لە ماوەیەكی نزیك لە پێش جەژن، تەواوی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەكان و هی مانگی پێنجیش بۆ هەموو هاووڵاتیان دابین بكرێت. هیوادارم چیتر بابەتی مووچە نەبێتە هەواڵ و نووچەی میدیاكان و ئێمە بتوانین پەیوەندییەكانی خۆمان لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی بخەینە ئاستێكی دروست و بەرەو پەیوەندیی باشتریش هەنگاو بنێین.جارێكی تر زۆر سوپاس بۆ ئامادەبوونتان و پیرۆزبایی ئەم دەستكەوتەش لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەم.

هەواڵ
09-06-2024

لیستی مووچە ڕادەگەیێنرێت

حکومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی پێنج ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 612 ملیار دینار داوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڕی 107 ملیار دینار گەیشت و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی چەند توێژێک کرا. وابڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە یاخود سبەی دووشەممە 505 ملیار دیناری دیکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و لیستێکی نوێی مووچە ڕادەگەیێنرێت. بە گەیشتنی پارەکە لش ڕاستەوخۆ لیستی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی مەدەنی ڕادەگەیێنرێت و پێش جەژن سەرجەمیان مووچە وەردەگرن.

هەواڵ
09-06-2024

بارانی زۆر و هەورەبروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، لەم هەفتەیە بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە ئاراس جه‌بار‌، شاره‌زای كه‌شناسی، ڕایگه‌یاند: ئه‌و بارانه‌ی له‌ مانگی پێنجه‌وه‌ پێشبینیمان كرد ناوەڕاستی ئەم مانگە بگات، بەڵام پێشکەوت، لە ئێستاوە دۆخێکی ناجێگیر لەبەرگەھەوادا ھەیە، ڕۆژی دووشەمە زیاتر دەبێت و ھەڵمێکی زۆر لە دەریای سوورەوە سەردەکەوێت بەھۆی پاڵنەرە ھەواکەی دەریای ناوەڕاست، لەوانەیە لە زۆربەی ناوچەکان باران ببارێ و ھەورەبرووسکەی بەھێزیش دروست ببێت، پێدەچێ بارانێکی زۆریش ببارێ لەھەندێ شوێندا، كه‌ پێشتر له‌م وه‌رز و كاته‌دا نه‌باریبێ. ئاراس جه‌بار ڕوونیشی كرده‌وه‌: ڕۆژی دووشەمە 10/6/2024 سێ مەترسی بەھۆی ئەم حاڵەتە ناجێگیره‌ ده‌بێ، یه‌كه‌میان کەوتنەوەی ئاگری گەورە لە زۆر شوێن بەھۆی برووسکە، بەھۆی گەرمی رووی زەوی و بەرکەوتنی بەھەوای فێنک و ساردیی ھەور، بای بەھێزی کەوتوو و گێژەڵوکەی زۆر دروست دەبێت و زیانی زۆریش دەگەیەنێت.

هەواڵ
08-06-2024

تورکیا قەدەغەی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژدەکاتەوە

تورکیا قەدەغەی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی درێژکردەوە. هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند، قەدەغەكردنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ توركیا تاوەکو 12-7-2024 درێژكرایەوە

1 2 ... 197 198 199 ... 1143 1144