Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
08-06-2024

پرۆسەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان د...

ئەمڕۆ  شه‌ممه‌، جارێكی دیكه‌ پرۆسەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە.  جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمیسیۆن دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ سه‌رجه‌م هاوپەیمانیەتی، پارت و كه‌س و  كۆتاكان کردەوە کە دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن. ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەی خۆتۆمارکردنەکە له‌ رێككه‌وتی هه‌شت تاوەکو سێزده‌ی مانگی حوزەیرانی 2024 بەردەوامدەبێت.  ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا دڵشاد شه‌هاب گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندبوو، بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پێویسته‌ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وەڵامی داواکاریی لایەنە سیاسییەکان بە دەستەی دادوەری بداتەوە، بۆ ئەوەی دەستەکە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.  جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌  بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چاوەڕوانی هەنگاوەکانی کۆمیسیۆن دەکەین چونکە کۆمیسیۆن تاوەکو ئێستاش پابەندە بە کات و وادەیەیك كه‌ بۆی دەست نیشان کراوە، ئەگەر نەتوانێت بە گوێرەی بڕیاری دەستەی دادوەری لەو وادەیەی بۆی دیارکراوە پرۆسەکە بەڕێوە ببات، دەبێت سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاگادار بکاتەوە.

هەواڵ
07-06-2024

قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕادەگەیەندرێت

عەبدول زەهرا هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بارەی ڕێكارەكانی بەڕێوەچوونی سەرژمێری دانیشتوانی عێراق و هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: سوپاسی سەرجەم لایەن و هێزە ئەمنییەكان دەكەین، كە ڕۆڵیان لە بەردەوامبوون سەرژمێری ئەزموونی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەبووە. سەرژمێری گشتیی بۆ هەر خێزانێك ٥٠ خولەك دەخایەنێت، پرسیارەكانیش بە ئەلیكترۆنی دەبن. دوای جەژن دەست دەكەین بە ڕاهێنانی ١٢٠ هەزار كارمەند، هەروەها لە ڕۆژی سەرژمێری گشتی دانیشتواندا دوو ڕۆژ پشوو دەبێت و قەدەغەی هاتوچۆ دەسەپێندرێت. سەرژمێریی ئەزموونیی لە رۆژى 31ى ئایارەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو 13ى حوزەیران بەردەوامدەبێت، بڕیاریشە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانى عێراق لە 20 و 21ى تشرینى دووەمى داهاتوو بەڕێوەبچێت.

هەواڵ
07-06-2024

پلەی گەرمای زەوی بەرزتر دەبێتەوە

رێکخراوی جیهانیی کەشناسی: پلەی گەرمای زەوی بەرزتر دەبێتەوە. رێکخراوی جیهانیی چاودێری کەشوهەوا رایگەیاند، لە پێنج ساڵی داهاتوودا تێکڕای پلەکانی گەرمای جیهان 1.5 پلە گەرمتر دەبێت و چاوەڕواندەکرێت یەکێک لەو پێنج ساڵە بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار بکرێت. رێکخراوەکە کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە لە نوێترین راپۆرتیدا، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە تێکڕای پلەی گەرمای جیهان لەنێوان ساڵانی 2024 بۆ 2028 بە 1.1 بۆ 1.9 پلەی سیلیزی زیاتر دەبێت لەو گەرمییەی لەنێوان 1850 تاوەکو 1900 تۆمارکراوە. بەپێی راپۆرتی ئەو رێکخراوە یەکێک لەو  پێنج ساڵەی ئاماژەیان بۆ کراوە دەبێتە گەرمترین ساڵ و ئەو پێوانە دەشکێنێت کە لە ساڵی 2023دا تۆمارکراوە کە تاوەکو ئێستا بە گەرمترین هەژمارکراوە و تێیدا 1.4 پلە بەرزبوونەوەی تۆمارکردبوو. ئەوەی رێکخراوەکە تێبینیکردووە ئەوەیە لە ماوەی نێوان حوزەیرانی ساڵی 2023 تاوەکو ئایاری ئەمساڵ بەرزترین گەرما تۆمار کراوە، کە 1.63 پلەی سیلیزی لە پێش تێکڕای ماوەی پیشەسازی لە ساڵانی 1850 تاوەکو 1900. کۆ باریت، جێگری ئەمینداری گشتی رێکخراوی جیهانیی چاودێری کەشوهەوا، دەڵێت: "لە پشتەوەی ئەو ئامارە راستەقینە رەشبینانە ئەوە هەیە ئێمە تەواو دوورین لە رێڕەوی دروست بۆ بەدیهێنانی ئامانجە دیارەکانی رێککەوتننامەی پاریس، پێویستە کاری زیاتر بکەین و خێرابین لە کەمکردنەوەی دەردانەکانی گازەکانی قەتیسبوونی گەرما، ئەگەر نا بە تریلیۆنان دۆلار زیانمان پێدەگات و ملیۆنەها کەس مەترسییان دەکەوێتە سەر، جگە لە زیانە گەورەکان کە بە ژینگە و فرەیی بایۆلۆژی کەوتوون." ژێدەر رووداو

هەواڵ
06-06-2024

لێدوانی وەزیری ناوخۆ لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەر دەکرێت. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا بابەتی مووچە لە ئەولەویەتی سەرۆکوەزیران بارزانی بووە و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرکردە سیاسییەکان گفتوگۆ لەبارەیەوە کراوە. ئەو وەزیرە ئەوەشی گوت، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم بابەتە بە شێوەیەکی تەواوەتی چارەسەر دەکرێت و مووچەی دامەزراوە ئەمنییەکانیش مانگانە خەرج دەکرێت.

هەواڵ
06-06-2024

بانکێکی نوێ دەچێتە ناو پرۆژەی ‘هەژمار من’

بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتییە (IDB) بووە هەشتەمین بانک کە چووە ناو پرۆژەی "هەژماری من". ئەمڕۆ پێنجشەممە، 06-06-2024، تیمی پرۆژەی "هەژماری من" لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بـانـکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) بووە هەشتەمین بانک بەشداریی لە پرۆژەکەدا بکات. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کراوە، "ئێستا لە کاتی خۆ تۆمارکردن، دەتوانیت بانکی دڵخوازی خۆت لە نێو 8 بانکی بەشداربووی پڕۆژەکە هەڵبژێریت و بانکی دیکەش لە ماوەیەکی نزیکدا بەشدار دەبن". به‌ گوێره‌ی ئامارەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر، خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە و 231 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر.

هەواڵ
05-06-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/5، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە جەیمس گۆڵدمان، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا و سەردانی حەفتەی ڕابردووی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەکان، بە هەنگاوێکی گرنگ دانرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و کارنامەی حکومەتی فیدراڵ.هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینی عێراقەوە بە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا کرا و جەخت لە پێویستيی بەشداربوون و تێپەڕینی بە هەرێمی کوردستان و سوودمەندبوونی هەموو پێکهاتە و ناوچەکانی عێراق لەم پرۆژە ستراتیژییەدا کرا.تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان، پێويستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا.هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی هەموو کێشە و گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداربوونی هەموو لایەنەکان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان.

هەواڵ
05-06-2024

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 05-06-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و چوار بڕگە تاوتوێ دەکات.

هەواڵ
05-06-2024

هەواڵێکی خۆش بۆ جووتیارانی هەرێم

رێژەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەلایەن بەغداوە، لە 500 هەزار تۆن بۆ 700 هەزار تۆن گەنم بەرزبۆتەوە. میران بەختیار، بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر بە گوتی: ڕۆژی 4-6-2024 قسەم لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری بەغدا کرد، گوتیان خۆیان لە وادەی وەرگرتنی گەنم ئاگادارمان دەکەنەوە، پارەی گەنمی جووتیاران بە قۆناغ دەنێرن و ئێستا زیاتر لە ملیارێک دینار خراوەتە سەر هەژماری ئێمە، بەڵام ئەم پارەیە کەمە.  بەگوێرەی زانیاریەکان، لەو بڕە گەنمەی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، پارێزگای سلێمانی زۆرترین پشکی بەردەکەوێت کە 282 هەزار تۆن گەنمە، هەولێر بە پلەی دووەم دێت و بڕی 228 هەزار تۆن گەنمی بۆ دیاریکراوە، دهۆک بە پلەی سێیەم دێت و بڕی 189 هەزار تۆن گەنمی لێ وەردەگیرێت. شایەنی باسە، بۆ هەر تۆنێک گەنمی پلەیەک 850 هەزار دینار دیاریکراوە، پلەی دوو کەمتر لەو نرخە دەبێت، بەڵام ئەمساڵ گەنمی پلە سێ لە سایلۆکان وەرناگیرێت. هەرچەندە ساڵی ڕابردوو بەغدا 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی وەرگرت، بەڵام بۆ ئەمساڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا لەسەر نزیکەی 700 هەزار تۆن گەنم ڕێککەوتوون.

هەواڵ
04-06-2024

راگەیێندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی مووچە

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد. وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمرۆ سێشەممە ٤ی ٦ی ٢٠٢٤، لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

هەواڵ
04-06-2024

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

ئەمرۆ سێشەممە 4/6/2024 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 145,850 دینار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەمەش لەکاتێکدایە دوو رۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 144,750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

هەواڵ
03-06-2024

مەسرور بارزانی سەردانی پەرەستگەی لالش دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6/3 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی پەرستگەی لالش- ی لە قەزای شێخان کرد و لەلایەن میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان و جڤاتی ڕوحانیی پێشوازی لێکرا. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ئێزیدی و ئێزیدییەکان ، یەکێک لە ئایین و پێکهاتە ڕەسەنەکانی کوردستانن و هەرچی پێمان بکرێتلە پێناو زیاتر خزمەتکردنیان ئەنجامی دەدەین . سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی و پێویستیی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان کرد بەسەربڵندی بۆ شوێنەکانیان . سەرۆکی حکومەت گوتیشی ؛ شنگال وەک هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێم، بۆ ئێمە زۆر گرنگە و بابەتی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە، یەکێکە لە بابەتە سەرەکییەکانی دانوستانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال، کە داوا دەکەین لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کێشەکانی ئەو ناوچانە چارەسەر بکرێت.

هەواڵ
03-06-2024

مەسرور بارزانی بەردی بناغەی گەورەترین پارک لەسەر ئاستی عێراق دادەنێت

وابڕیارە مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی گەورەترین پارک سەر ئاستی عێراق و لەسەر ڕووبەری 900 دۆنم زەوی لە دهۆک دابنێت. سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان ڕایگەیاند: لە ڕێگەی نێوان هەولێر – دهۆک 26 کیلۆمەتر ماوە کە لە باعەدر تا دهۆک درێژ دەبێتەوە و لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی جووتسایدکردنی ئەو ڕێگەیەش دادەنرێت، کە ماوەی تەواوکردنی دوو ساڵە و پێنج ئۆڤەرپاس لەخۆ دەگرێت. پرۆژەیەکی دیکە پارکی ئالۆکایە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای دهۆک و دەبێتە گەورەترینی سەر ئاستی عێراق و لەسەر ڕووبەری 900 دۆنم زەوی دروست دەکرێت.  پرۆژەی سێیەمیش پارکی پیشەسازییە لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە و لە شوێنی پیشەسازی کۆنەوە لەسەر ڕووبەری 46 دۆنم زەوی دروست دەکرێت.

1 2 ... 198 199 200 ... 1143 1144