Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13728 بابەت
هەواڵ
15-06-2024

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و خۆشی و ئارامی بۆ خەڵكی كوردستان بێنێتە دی و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا. جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی… مسعود بارزانی15ی حوزەیرانی 2024

هەواڵ
15-06-2024

پەیامێکی پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانییەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی قوربان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. ئەمە دەقی پەیامەکەیە: بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان ، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن و پشوو، لە کەشێکی شاد و ئارام و سەلامەتدا بەسەر ببەن .ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و باشتربوونی دۆخی دارایی و گوزەرانی خەڵک و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە جیهان و گەشەسەندنی زیاتری تەبایی و کولتووری بەیەکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان . 
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاسوودەییدا بژین. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
15-06-2024

کەشوهەوای ڕۆژانى جەژن ڕاگەیەندرا

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی رۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربان پێشبینى كرد ئاسمانى هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانى جەژندا (یەکشەممە تا کۆتایی هەفتە) لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور و هەندێ جاریش نیمچە هەور بێت و پلەکانى گەرما بە 2 پلە و لە ناوچەکانى گەرمیان بە 3 پلە بەرزتر ببنەوە بە بەراود بە پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ. لە رۆژانی جەژندا خێرایی با (10-20) کیلۆمەتر دەبێ لە کاتژمێرێکدا لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک بە تایبەت لە ناوچەکانى کەرکووک و گەرمیان.

هەواڵ
14-06-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد. کاتژمێر 11:15 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 14-06-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی باقری کەنی، سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران؛ بارودۆخی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قووڵییەکان لە بوارەکانی بازرگانی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئەمنی تاوتوێ بکەن. وا بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ، عەلی باقری  بە جیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە. سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاتژمێر 09:25 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی،  گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ؛ فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی حکوومییەوە پێشوازیی لێ کرا. سەردانەکە لە کاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە، 13-06-2024، عەلی باقری گەیشتە بەغدا و لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆ بووەوە. هەفتەی ڕابردووش سەردانی لوبنان و سووریای کرد و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو دوو وڵاتە کۆبووەوە. عەلی باقری دوای کۆچی دوایی حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئەو وڵاتە لە ڕووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرێکدا، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی دەکات، دوای وەرگرتنی ئەو پۆستە یەکەمین سەردانی دەبێت هەرێمی کوردستان.

هەواڵ
14-06-2024

گەشتی راستەوخۆی نێوان هەولێر و لەندەن دەست پێ دەکات

ئەمرۆ هەینی یەکەم گەشتی ئەسمانی لەنێوان هەولێر و لەندەن دوست پێ دەکات. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ ی دوای نیوەڕۆ، بۆ یەکەمجار گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆکە لە نێوان هەولێر- لەندەن دەست پێ دەکات.

هەواڵ
14-06-2024

ئەمرۆ مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت

ئەمرۆ مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی پێشمەرگەو ناوخۆ دابەش دەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: ڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/٦/١٤, مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی سەربازی ( خانەنشینی پێشمەرگەو خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ ) دابەش دەکرێت. ڕاشیگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانەیان لە ئەستۆدایە.

هەواڵ
13-06-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی هەرێمایەتی سندوقی نەتەو...

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لەیلا بەکر، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەرێمایەتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووانی وڵاتانی عەڕەبی کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پڕۆژە و چالاکییەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی گەشەپێدان و پەرەپێدانی تواناکانی ئەنجامدانی ئامار و سەرژمێریی دانیشتووان کرا، بەتایبەتی کە بڕیارە لە مانگی یازدەی ئەمساڵ سەرژمێریی گشتیی لە عێراق ئەنجام بدرێت.جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان کرایەوە، لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری، کە پێویستە تەنیا بۆ مەبەستی گەشەپێدانی دانیشتووان بێت و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و دوور لە هەر ئامانجێکی سیاسی ئەنجام بدرێت.

هەواڵ
13-06-2024

نرخی دۆلار دابەزی

ئەمرۆ پێنجشەممە 13/6/2024 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 146,850 دینار لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەمەش لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار زیاتربوو لە 147,500 دینار.

هەواڵ
13-06-2024

دواین زانیاری لەبارەی ئاگرەکەی گوێڕ

13 کاتژمێرە ئاگری پاڵاوگەکەی ڕێگەی هەولێر - گوێڕ بەردەوامە و لەئیستادا مەترسی نەماوە. کاتژمێر 08:30 خولەکی شەوی چوارشەممەی ڕابردوو  ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت و گاز لە ڕێگەی گوێڕ کەوتەوە، تاوەکو ئێستاش نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت. نزیکەی 40 تیمی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن و بەشێکی زۆری ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە،  ئاگر تەنیا لە حەوزی خەزانەکان ماوە و پەرژینێک لە دەوری پاڵاوگەکە دروست کراوە، بۆ ئەوەی بۆ دەوروبەر تەشەنە نەکات، پێشبینی دەکرێت تاوەکو دوای نیوەڕۆ بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ بکرێت. تاوەکو ئێستا  10 کەس بریندارن و هەشت کۆگا و نۆ  ئۆتۆمبێل سووتاون و سێ لە ئۆتۆمبێلەکان هی بەرگریی شارستانین، بەهۆی بەردەوامی ئاگرەکە تاوەکو ئێستا زیانەکانی دیکە نەزانراون. ژێدەر ئاڤا

هەواڵ
12-06-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێرا...

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 6/12 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.له کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و سوریا تاوتوێ کران.هەردوولا جەختییان لە بەردەوامیی پشتیوانیکردنیی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە. گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوە بوو.

هەواڵ
12-06-2024

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، (12 ی حوزەیرانی 2024)، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەت، كۆ دەبێتەوە و چوار بڕگەی سەرەكی تاوتوێ دەكات. لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای حكوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ بەغدا تاوتوێ دەكرێت، كە لە ڕۆژانی 8 و 9 ی حوزەیران لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوە. لە بڕگەی دووەمدا، پرسی كردنەوەی دوو گۆڕەپانی گومرکی لە پارێزگاكانی دیالە و موسڵ  كە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵەوە كراونەتەوە، تاوتوێ دەكرێت؛ بە هۆی ئەوەی كاریگەری لەسەر ڕێڕەوی جووڵەی بازرگانیی دەرەوازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت. بڕگەی سێیەمی كۆبوونەوەكە بریتییە لە خستنەڕووی بابەتی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، كە بڕیارە لە 20-21 ی تشرینی دووەمی ی 2024، لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت. بڕگەی چوارەمی كۆبوونەوەكە، بریتییە لە خستنەڕووی ئامادەسازییەكانی وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، بە هەموو بەشەكانییەوە.

هەواڵ
12-06-2024

لە کابینەی نۆیەمدا وەبەرهێنانی کشتوکاڵی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات

لە کابینەی نۆیەمدا وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە سەدا 1.5 بۆ سەدا 10 زیاد بووە. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم لە کەرتی کشتوکاڵدا ڕایگەیاند، بەروبوومی هەنار، سێو و هەنگوین خرانە بازاڕی وڵاتانی کەنداو. ئاماژەی بەوەدا، لەم کابینەیەدا مۆڵەت درا بە کۆمپانیای پاکێجکردن و بەرهەمهێنانی هێلکە و ماست و شیر و زەیتی زەیتون و چەندانی دیکە. وتیشی : وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە 1.5% بۆ 10% زیاد بووە  و کاری زیاتریش دەکەین".

1 2 ... 196 197 198 ... 1143 1144