لەرۆژانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ئامادەیی، بۆماوەی دوو کاتژمێر هێلەکانی ئینتەرنێت نامینێت. دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: رۆژانی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی کاژێر 06:00 بۆ 08:00ی بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن. تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی پۆلی 12 ئامادەیی لە رۆژی یەکشەممە 22/6/2024 دەستپێدەکات و لەهەموو رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت بۆماوەی چوار هەفتە.
تیمێکی وەزارەتی ئەوقاف دەچێتە بنکەیەکی پۆلیسی شاری مەککە و هەوڵی ئازادکردنی دەستگیرکراوان دەدات. نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، لە لەمیانەی بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی گوتی: بەهۆی ئەوەی بەشێک هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڕێنماییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقافیان جێبەجی نەکرد و بە ڤیزای ساڵی گەشتیان بۆ سعودییە کرد بەداخەوە هەر ئەمەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە حاجییان و بێسەروشوێنبوونی چەندانی دیکە. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، دەڵێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆی بە خاوەنی تەواوی حاجییانی هەرێمی کوردستان دەزانێت، هەموو کارئاسانییەکی بۆ کردوون. ناوبراو لەباری ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجییان ئاماژەی بەوە دا، تا ئێستە ئەوەی پشتڕاسکراوتەوە 24 حاجی هەرێمی کوردستان لە سعودییە کۆچی دواییان کردووە، هەروەها زیاتر لە دە حاجی دیکەش بێسەروشوێنن، بەڵام گەڕان بەدوای حاجییە ونبووەکانیش بەردەوامە. باسی لەوەش کرد، وڵاتی سعودییە بە فەرمی ئێمەی ئاگادار کردەوە کە ئەو کەسانەی کۆچی دواییان کردووە مەراسیمی ناشتنیان بۆ ئەنجام دراوە و بە خاک سپێردراون. نەبەز ئیسماعیل، گوتی : ئەو هاووڵاتییانەی کە بەبێ سەرپەرشتی وەزارەتی ئەوقاف هاتبوونە سعودییە واتە بە ڤیزایی ساڵی هاتبوون تووشی کێشەی زۆر بوونەوە چونکە کەس نەبوو ئیدارەیان بکات، گەشتکردن بۆ سعودییە بەو ڤیزایە زۆر مەترسیدارە و ساڵی داهاتووش مەترسیدارتر دەبێت. لەبارەی ئەو حاجییانەی کە دەستگیر کراون، نەبەز ئیسماعیل دەڵێت: نزیکەی 10 حاجی هەرێمی کوردستان کە بە ڤیزای ساڵی هاتوون لە مەککە دەستگیر کراون، سبەی تیمێکی وەزارەتی ئەوقاف دەچێتە بنکەیەکی پۆلیسی شاری مەککە و هەوڵی ئازادکردنی دەستگیرکراوان دەدات. سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، دوای هاتنەوەی تەواوی حاجییان بۆ هەرێمی کوردستان، لێژنەیەکی لێکۆێنەوە پێکدەهێنرێت لەسەر ئاستی وەزارەتی ئەوقاف بە بەشداریی داواکاری گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی ئەو کەسانەی کە بە ڤیزای یەک ساڵی خەڵکیان بردووەتە حەج. گوتیشی: ئەو کەسانەی کە کەمتەرخەم بوونە لە بردنی هاووڵاتییان بۆ سعودییە و تووشی کارەساتیانی کردوون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێن و دەدرێنە دادگا. ژێدەر K24
رۆژی پێنجشەممە 20/6/2024، بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێكخراوەكان لە نەجەف، رایگەیاندووە، باندێكی مافیایان دەستگیركردووە. بە گوێرەی ئەوەی لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، تۆڕەكە پێكهاتووە لە هەشت كەس، سێ لەوانە ئافرەتن، بازرگانیان بە جەستەی مرۆڤەوە كردووە و سێكفرۆشیان ئەنجامداوە. ئاماژە بەوەشکراوە ئەو تۆڕەی پەیوەندیە كاری گوماناوییان لە دەرەوەی عێراقیش هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماری رووداوەكانی چوار رۆژی جەژنی ئاشكرا كرد، ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەكەیە:- بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ چوار رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لەلایەن بەرێوەبەرایەتیەکانی بەرگری شارستانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی كوردستان دانرابوو بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاوولاتیان ، پلانەکان وەک خۆی بەسەرکەوتوویی و بەبێ گرفت جێبەجێ کرا. لێرەوە دەستخۆشی و سوپاسی هەموو بەرێزان ( بەرێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندان )ی گشت بەرێوەبەرایەتییەکان دەکەین کە لە ماوەی ئەم چەژنە لە ئەرکی تەواو دەبوون بۆ پاراستنی هاونیشتیمانیان .ئاماری رووداوەکانیش بەم شێوەیە بوو :١- کۆی گشتی رووداوەکان ( ٤٠٤ ) رووداوبوون کە بەتەنیا ( ٣٤٨ ) رووداوی ئاگری پوش و پەلاش بووە کە زیانی زۆری بە هاوولاتیان گەیاندووە .٢- ( ٧ ) حاڵەتی خنکان لە ئاو بەم شێوەیە ( ٢) کەس لە پارێزگای سلێمانی ، ( ٢ ) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، ( ١ ) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، ( ٢ ) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان .٣-( ٥ ) کەس رزگار کراون لە خنکان .٤-( ١ ) حاڵەتی هەلدێران لە شاخ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رویداوە بەداخەوە گیانی لەدەست داوە تا ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سۆرانە خاوەنی دیار نیە .بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئاماری گیانلەدەستدانی حاجییانی لە وڵاتی سعودیە ئاشکراکرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20-06-2024، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “19 حاجیی هەرێمی کوردستان لە وەرزی ئەمساڵی حەجدا، لە وڵاتی سعوودییە گیانیان سپاردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارە حاجییەی کە گیانیان لەدەستداوە، 18ـیان لە ڕێگەی ڤیزای گەشتیاریی یەک ساڵەوە فەریزەی حەجیان بەجێگەیاندووە و تەنها یەکێکیان بە شێوەیەکی فەرمی لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیەوە چووبووە مەککە و مەدینە”. جێی باسە ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆری حاجی لە مەککە لەکاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گیانیان سپارد، و بەپیی ئامارەکان حاجییانی میسر زۆرترین ڕێژەی کۆجکردوویان تێدایە.
بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، لەلایەن لیژنەى ئەمنى پارێزگای هەولێر بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەر و ماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان ئامادەکاری بۆ کرابوو، پلانەکە وەک خۆی و بە سەرکەوتووی و بەبێ گیر و گرفت جێبەجێکرا.ئاماری گشتیی ژمارەى هاتنى گەشتیاران و ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژن لە سنووری پارێزگاکەمان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:- یەکەم/ گەشتوگوزار:-پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژن، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێکران، لەوانە دانانی لیژنەی تایبەتی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ گەشتیاران لە بازگەکان و دابەشکردنی ژمارەی تەلەفۆن بەسەر گرووپە و گەشتیاران و پێکھێنانی لێژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون لە ڕەوشی گەشتیاران لە بنکە گەشتیارییەکان. ژمارەی ئەو گەشیارانەی لە ڕۆژانی جەژن سەردانی هەولێری پایتەختیان کردووە بریتی بووە لە (117 هەزار و 421) گەشتیار. دووەم/ ئاسایشی هەولێر:-بەپێی ئەو پلان و ئامادەکاریانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر داڕێژرابوو، وەکو خۆی و بەبێ هیچ گرفتێک جێبەجێکراوە و بۆ هەرحاڵەتێکی پێویستیش، سەرجەم هێزەکانیان لە ئەرک دابوونە. سێیەم/ پۆلیس:-سەرجەم هێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە هەموو بەش و هۆبەکان لەڕۆژان جەژن، لەئامادەباشی تەواودابوونە و پلانەکان وەک چۆن داڕێژرابوو، وەکو خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێکراوە، لە ڕۆژانی جەژن (54) تاوان تۆمارکراوە، (51) تاوان ئاشکراکراوە، (1) تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە. چوارەم/ هاتووچۆ:-سەبارەت بەپلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژن، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەک خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێکران، لەماوەی ڕۆژانی جەژن (3) ڕووداوی هاتووچۆ ڕویداووە و تەنها زیانی مادی لێکەوتۆتەوە. پێنجەم/ بەرگری شارستانی:-تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژن لە ئەرک دابوون، لەوماویەشدا (29) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، کە (22) حاڵەتیان سووتانی پووش و پاوان بووە و حاڵەتەکانی تریش (3) ئۆتۆمبێل و (3) خانوو و (1) دوکان بووە، سەرجەمیان لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراوە و خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە. شەشەم/ تەندروستى:لەڕۆژانی جەژن تەواوى تیمە تەندروستیەکان و نەخۆشخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر لە ئەرک دابوونە، (3263) نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێریان کردووە، (154) منداڵ لە هەردوو ڕەگەز لە دایک بوونە و (222) نەشتەرگەرى گەورە و بچووک ئەنجامدراوە. حەوتەم/ شارەوانی:سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە ڕۆژانی جەژن لە ئەرک دابوونە و لەو ڕۆژانەشدا (7090) تۆن زبڵ و پاشماوە لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کۆکراوەتەوە و لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە چارەسەریان بۆ کراوە. هەشتەم/ کوشتارگەلەماوەی چوار ڕۆژی جەژن، لە کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر (269) ئاژەڵی گەورە و (759) ئاژەڵی بچووک کراوەتە قوربانی، ئاژەڵە گەورەکان (53 هەزار و 800 کیلۆگرام) بوونە و ئاژەڵە بچووکەکانیش (17 هەزار و 457 کیلۆگرام) بوونە. لەکۆتاییدا، دەستخۆشی لە تەوای قائیمقامیەت و ناحییە و یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و هێزە ئەمنیەکان و تەندروستی و تیمی شارەوانیەکان و ژینەگەپارێزان دەکەین، کە لە ماوەى ڕۆژانی جەژن وێڕاى پشووى فەرمانگەکانیان لە ئەرکدابوونە و ڕێگربوونە لە ئەنجامدانی سەرپێچی و زێدەڕۆییەکان، جارێکی تر وەکو پارێزگاى هەولێر هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویست دڵنییا دەکەینەوە وەک هەمیشە لە خزمەتی ئێوەدا دەبین بۆ دەستەبەرکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و بە هەموو توانایەکمانەوە بە پشت بەستن بە توانا و چاووکراوەیی هێزە ئەمنیەکان، شەو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی سەلامەتی و پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵتان. نووسینگەی پارێزگاری هەولێر2024.6.20
بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق، پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەرزدەبنەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 19/6/2024، دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاندووە، پلە گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە و سبەی پێنجشەممە لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا، واست، کەربەلا، نەجەف و موسەنا پلەی گەرما 50 پلە دەبێت و لە بەسڕە، زیقار، میسان و دیوانیە پلەی گەرما 51 پلە دەبێت. ماوەی چەند رۆژێكە، گەرمایەكی بەهێز رووی لە عێراق كردووە، پلەی گەرما لە نێوان 48 و 49 پلەی سلیزییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دۆخی كارەبا لە عێراق روو لە خراپییە و ناتوانرێ پێداویستیی هاووڵاتیان دابین بكرێت.
ئەمساڵ زیاتر لە 500 حاجی لە سعودییە گیانیان لەدەستداوە. ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، تا ئێستا لە مەراسیمی حەجکردن لە وڵاتی سعودییە 550 حاجی گیانیانلەدەستداوە کە زۆرینەی هۆکاری گیانلەدەستدانەکان بەهۆی گەرماوە بووە. ئاماژە بەوە کراوە، لەو ژمارەیە 323 کەسیان هاوڵاتی میسرین و 60 کەسیشیان خەڵکی ئوردنن. هاوکات رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی راگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ 15 حاجی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، 14یان بە رێگەی ڤیزەی یەک ساڵی چوون.
وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا گرووپێكی میلیشا چهكدارهكانی عێراقی خستە ناو لیستی تیرۆرهوه. ئهمڕۆ سیشهممه 18ی 6ی 2024، وهزارتی دهرهوهی ئهمریكا، بڵاوی كردهوه، كه بزووتنهوهی (ئهنساروڵای ئهوفیای عێراقی) و ئهمینداری گشتیی بزووتنهوهكه خرانه نێو لیستی تیرۆریستانی جیهانهوه و ئهو بزووتنهوهیه بهشێكه له بهرهی مقاومهی ئیسلامی له عێراق كه هاوپهیمانیی ئێرانه. ئاماژه بهوهش دراوه، واشنتۆن پابهنده به كارهكانی بۆ نههێشتنی تواناكانی گرووپه چهكدارهكانی سهر به ئێران كه هێرشی تیرۆریستی دهكهن، بۆیه به بهكارهێنانی ههموو ئامرازێكی بهردهست كار دهكهن بۆ رێگریكردن و ڕووبهڕووبونهوهی پشتیوانییهكانی ئێران له تیرۆر. ئهمریكا بزووتنهوهی ئهنساروڵای ئهوفیای عێراق و حهیدهر غهڕاوی، ئهمینداری گشتیی بزووتنهوهكهی خسته نێو لیستی تیرۆری خۆیهوه.
شارەزایەکی کەشناسی داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە ماڵ نەچنە دەرەوە و گەشتی ئەم شار و ئەو شار مەکەن. هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لە رۆژی دووشەممە 17/6/2024ەوە کە دەکاته دووەم رۆژی جەژنی قوربان کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە ڕووی کردۆتە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر دەبێت پلەکانی گەرما 1 - 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە و ڕۆژانی دواتر کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت و گەرماکەی بەتین و پڕوکێنەر دەبێت." ئاماژەشی بەوە داوە: "شەپۆلی گەرماکە کاریگەری ڕاستەوخۆی تیشکی سەرووی وەنەوشەیی لەسەرجەم ناوچەکان لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ کاتی عەسر زۆر دەبێت، تکایە لەو کاتانە لە ماڵ بمێننەوە و لە ماڵ مەچنە دەرەوە گەشتی ئەم شار و ئەو شار مەکەن بۆ ئەوەی بەدووربن لە کاریگەریی و مەترسی ئەو تیشکە مەترسیدارە بەتایبەت ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان، پارێزگای کەرکووک و ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان گەرماکەی لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بۆ کۆتایی ئەم هەفتەیە ئێجگار پڕوکێنەر دەبێت." هەروەها راشی گەیاندووە کە ئەم شەپۆلی گەرمایە درێژخایەنە پێشبینی دەکرێ تاوەکوو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت. ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی 24 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەی خوارەوە خستووەتە روو: 1- هەولێر 43 بۆ 44°2- دهۆک 40° بۆ 41°2- سلێمانی 42° بۆ 43°4- هەڵەبجە 43° بۆ 44°5- کەرکوک 45° بۆ 46°6- ئیدارەی گەرمیان 47° بۆ 48°7- ئیدارەی زاخۆ 43° بۆ 44°8- ئیدارەی سۆران 39° بۆ 40°9- ئیدارەی ڕاپەڕین 43° بۆ 44°10- خانقین 47° بۆ 48°
ئەمساڵ 13 حاجیی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە سعوودییە، گیانیان سپاردووە. دوای ئەوەی ئەمرۆ دووشەممە، حاجییەکی دیکەی هەرێمی کوردستان بەناوی حەمید ڕەحیم موختار، دانیشتووی ناوچەی گەرمیان، لە سعوودییە دۆخی تەندروستی تێکچوو و گیانی سپارد، ژمارەی ئەو حاجییانەی لە کاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە سعوودییە، گیانیان سپاردووە، گەیشتە 13 حاجی. ئەمساڵ چوار هەزار و 685 حاجی لە هەرێمی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەشتی وڵاتی سعوودییەیان کردووە، لە کاتێکدا، کۆی ژمارەی حاجییانی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە دەگاتە 33 هەزار و 690 حاجی و لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە، چوونەتە حەج .
سوپای ئیسرائیل تاوەکو کاتێکی نادیار، رۆژانە 11 کاتژمێر جەنگی لە باشوری غەززە ڕاگرت. سوپای ئیسرائیل دەڵێت، “ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان لە باشووری غەززە هەموو رۆژ کاژێر 8:00 بەیانی بۆ 7:00 ئێوارە لە دەروازەی کەرەم شالۆم تاوەکو رێگەی سەرەکیی سەلاحەدین تاوەکو کاتێکی نادیار، ڕادەگرین.”