د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم: دوای بردنی لیستەکان بۆ بەغدا لەماوەی 14 ڕۆژ مووچەی مانگەکانی 9 و 8 دێت. هەفتەی ئایندە سەرجەم دۆسێکانی تایبەت بە مووچە لەسەر ئەو داواکارییانەی بەغدا هەیبووە لە لیستی مووچە، ناوی دوبارە، کۆدی بایۆمەتری دەبەینە بەغدا و دەخرێتە سەر میزی گفتوگۆکان، و سەرجەم کەیسەکان یەکلایی دەکەینەوە لەگەڵ عێراق. تا کۆتایی ئەمساڵ مووچە بەردەوام دەبێت و مۆڵەت بە هەردوو حکومەت دراوە سەرجەم گرفتەکان چارەسەر بکەن، لە ساڵی نوێشدا ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت، و بڕیارە سەرجەم گرفتەکان تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر بکرێن. بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان ڕێککار و هەنگاوی تر ماوە چونکە دەبێت لەگەڵ بەغدا لەسەر تەمەنی خانەنشینی و شایستەی داراییان و تەواوکردنی بایۆمەتری ڕێکبکەوین، هاوکات کار بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی دەکەین.
باڵوێزی ئەمریكا لە بەغدا، پەیامێكی لەبارەی ڕۆژی جیهانیی دیموكراسی بڵاو كردەوە و تێیدا داوایەكی ئاراستەی خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد. ئێلینا ڕۆمانۆوسكی، خانمە باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق، لە پێگەی (X) بڵاوی كردەوە، لە ڕۆژی جیهانیی دیموكراسیدا، درك بە لێكەوتەكانی دیموكراسیەت لەسەر كۆمەڵگەكانمان و بەهێزكردنی ئاشتی و سەقامگیری دەكەین. هاوكات نووسیویەتی: ”هانی هەموو دانیشتوانی هەرێمی كوردستانی عێراق دەدەین، ئەوانەی كە مافی بەشداریكردنی تەواوەتییان هەیە، بەشداریی لە قووڵكردنەوەی دیموكراسی لە وڵاتەكەیان بكەن، لە ڕێگەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا لە 20ی 10ی 2024.“
نرخی دۆلار و دراوە جیهانییەکان بۆ ئەمرۆ یەکشەممە 15/9/2024: نرخی دۆلار بەرامبەر دینار$100=150,150 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار€100=164,750 نرخی پاوەن بەرامبەر دینار£100=194,000 نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دینار1000=126,000 نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار1000=117,000 نرخی تمن بەرامبەر دینار1000,000=25,750 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار€100=109,85$ نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار£100=129,5$ نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار1000=84$ نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار1000=76$ نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار$100=5,830,000 نرخی تمەن بە حەواڵە$100=5,920,000 نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار$100=3,310
لە بنەسڵاوە بە گوژمەی نزیکەی چوار ملیار دینار، گهورهترین پۆند لە سەر ئاستى ههرێمی كوردستان دروست دەکرێت. لەمبارەیەوە، ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا، ڕایگەیاند: پۆندەکە لەسەر بەستی بنەسڵاوە دروست دەکرێت و توانای کۆکردنەوەی سێ ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی ھەیە. دەقی ڕاگەیەنراوەکەی پارێزگاری هەولێر: ئەمڕۆ شەممە 2024.9.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، به ئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و کارزان هادی سەرۆکی شارەوانی و ڕێبوار کاکەیى، بەڕێوەبەرى ئاودێرى هەولێر و زریان سەباح، سەرۆکی شارەوانی بنەسڵاوە، لە ڕێورەسمێکدا بەردی بناغەی پڕۆژەى دروستکردنى پۆندى بنەسڵاوە، گهورهترین پۆندى له سەر ئاستى ههرێمی كوردستانی دانا، کە بە گوژمەی ( 3 ملیار و 856 ملیۆن و 175 هەزار دینار) لە سەر بوجەی وەبەرهێنانی بەڕێوەبەرایەتى ئاودێری هەولێر و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بەجێبەجێکردنى کراوە. لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕای دەستخۆشى لە ئەندازیار و تیم و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە و بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر، جەختی لە تەواوکردنی پڕۆژەکە لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا کردەوە، کە بۆ شارى هەولێر پڕۆژەیەکى گرنگ و ستراتیژییە. ڕاشیگەیاند، بە پاڵپشتی و پشتیوانی ڕاستەوخۆى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەى گرنگیدانى کابینەی نۆیەم، بە کشتوکاڵ و ئاودێری و دروستکردنی بەنداو و پۆند و کەمکردنەوەى مەترسییەکانی دروستبوونى لافاو لە سنووری پارێزگای هەولێر چەندین پڕۆژە جێبەجێکراوە، کەبەشێکیان بە کۆتا هاتوون و بەشێکیشیان لەژێر جێبەجێکردندان، لە نێویاندا دروستکردنى "پۆندی بنەسڵاوە"یە کە گەورەترین پۆندە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و درێژی (360) مەترە و بەرزیەکەى (17) مەترە و توانای کۆکردنەوەی (3) ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی باران و کانیاوەکانی ھەیە، بەتەواوبوونى ئەو پۆندە ڕۆڵی زۆری دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و دروستکردنی زهوی بهرئاو، جگە لەوەی ناوچهكەش لە مەترسی دروستبوونی لافاو دەپارێزێت، ناوچەکە دەکاتە ناوچەیەکی گەشتیارى و کەرتی گەشتیاریی لە دەڤەرەکە دەبووژێنێتەوە.
بەڕێوەبەرێکى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى پێشمەرگە رایگەیاند، هەوڵدەدرێت مووچەی خانەنشینانى پێشمەرگە لە مانگى 9 مووچەکانیان بەهاوتاکراوى دابەشبکرێت. هادى ئەکرەم، بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى پێشمەرگەى سلێمانى رایگەیاند، کێشەى بەردەم هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى پێشمەرگە نزیکەى سێ هەزار پلەدارى پێشمەرگەیە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە مووچەکانیان هاوتابکرێت. گوتیشى "ئەوانەى لە بزووتنەوەى رزگاریخوازى گەلى کورد بەشداربوون و پلەیان پێدراوە ئەوانە مووچەکانیان کەمدەکات لەبەرئەوە لە هەوڵى چارەسەرکردنی گرفتى ئەوانین و بۆ مانگى ئاب بەهەمان لیستى مووچەى مانگى تەمموز خانەنشینانى پێشمەرگە مووچە وەردەگرن و بۆ مانگى ئەیلول مووچەکانیان هاوتادەکرێت". بەرپرسەکەى خانەنشینى پێشمەرگەى سلێمانى باسیلەوەشکرد، زۆرینەى خانەنشینانى پێشمەرگە بە هاوتاکردنى مووچەکانیان لەگەڵ خانەنشینانى سەربازیى عێراق مووچەکانیان زیاددەکات و هەموو مووچە کەمەکان دەکرێتە 600 هەزار دینار.
لەڕاگەیەنراوێکدا بانکی رەشید رایگەیاند، لەڕێگەی لقەکانیانەوە بەردەوامن لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکاندا. دەشڵێت، " وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و پڕۆسەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لەڕێگەی لقەکانیانەوە لە فڕۆکەخانەکاندا بەردەوامە. باسی لەوەش کردووە، لە ئێستادا هاوڵاتیان یەک رۆژ پێش وادەی گەشتکردنیان دەتوانن سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن لە فڕۆکەخانەکاندا و داواکاری بۆ وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی پێشکەش بکەن.
له بیابانهكانى پارێزگاى ئهنبار شهش سهركردهى گهورهى داعش لەلایەن هێزهكانى هاوپهیمانى نێودهوڵهتی و دهزگاى دژه تیرۆری عێراق كوژران. له ڕاگهیاندراوێكدا، دهزگاى ههواڵگرى عێراق، ئهمڕۆ (ههینی 13ى ئهیلوولى 2024) ڕایگهیاند: "دواى ههوڵێكی زۆرى هێزهكانمان و بههاوكارى هێزهكانى هاوپهیمانى نێودهوڵهتی و دهزگاى دژه تیرۆری عێراق، توانیمان ئۆپهراسیۆنێكى ئهمنى و سهربازى له بیابانهكانى ئهنبار بهسهركهوتووی ئهنجام بدهین". ئهوهش خراوهتهڕوو، كه له 29ى ئابی 2024 له بیابانهكانى ئهنبار، ئۆپهراسیۆنهكهیان ئهنجام داوه و توانیویانه دهستیش بگرن بهسهر ژمارهیهك حهشارگهى داعشدا. ههروهها هاتووه: "دواى ئهوهى لاشهى كوژراوهكانمان ههڵگرتهوه لهگهڵ ههموو ئامێرهكانى پهیوهندیكردن و لاپتۆپ و كۆمپیوتهر، دواى لێكۆڵینهوهى ورد و ئهنجامى پشكنینی (DNA)، دڵنیابووینهوه لهوهى كوژراوهكان سهرجهمیان سهركردهى هێڵی یهكهم و ئهمیری داعشن". كوژراوهكان بریتین له:١. احمد حامد حسین عبد الجلیل زوین، ناسراو به (ابو صدیق) و (ابو مسلم) - جێگرى والی عێراق.٢. عمر بن سویح بن سالم قاره، ناسراو به (ابو علی التونسی) - ئهمیری پیشهسازى و پێشخستنى كهرتى كیمیاوى .٣. سعد محمد ناصر، ناسراو به (ابو همام) - والی ئهنبار.٤. معمر مهدی خلف حسین، ناسراو به (ابو عبد جنوب) یان (ابو عبد الرحمن) - والی باشوور.٥. علی رباح رجا، ناسراو به (وقاص) - بهرپرسی تایبهتى پهیوهندییهكانى (ابو مسلم) و بهرپرسی دۆسیهی دارایی و ئابوورى ویلایهتی ئهنبار.٦. شاكر عبود هرات، ناسراو به (شاكر النجدی) - ئهمیری سهربازى ویلایهتی ئهنبار.
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژەبەوەدەكات لە ئەمڕۆوە ناوچەكانمان لەژێر كاریگەری بارستە ھەوایەكی فێنكدایە كە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ھەست بە فێنكی كەشوھەوا دەكرێت و تا ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو لەم ئاستەدا بە جێگیریی دەمێنێتەوە. ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند: لەئەمرۆوە ناوچەكانمان دەكەونە ژێر كاریگەری بارستە ھەوایەكی فێنكدایە كە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ھەست بە فێنكی كەشوھەوا دەكرێت و تا ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو لەم ئاستەدا بە جێگیریی دەمێنێتەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە، بارستە ھەوایەكی فێنكتر و بەرفراوان كە ئێستا كاریگەری لەسەر وڵاتانی ئەوروپایە بەسەر دەریای ناوەڕاستەوە ڕوو دەكاتە زۆرێكی وڵاتانی ناوچەكە ھەر لە سووریا و باكووری سعوودیە و عێراق و ھەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەریەكانی. ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەم قۆناغەدا پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بۆ سەرەتای 30 یەكان نزم دەبێتەوە و لە ناوچەكانی گەرمیان و ناوچەكانی عێراق بۆ خوار 40 ەكان دادەبەزێت، ھاتنی ئەم بارستە ھەوایانە بە چالاكی بۆ سەر ناوچەكانمان و بەردەوامبوونیان بۆ سەر دەریای ناوەڕاست دەبێتە ھۆكارێك بۆ زوو دەستپێكردنی وەرزی باران، لە ماوەیەكی نزیكی داھاتوودا..
هەرێمی كوردستان لە رووەكانی ئاسایش، سەقامگیریی سیاسی و ژێرخانی ئابووریی خزمەتگوزارییەوە چەندان جار لەپێش عێراقەوەیە، ئەمە لە كاتێكدایە ئەو پارە زۆرەی لە بەردەستی عێراقدا بووە بە درێژایی ساڵەكانی دوای رژێمی سەدام حوسێن، چەندان جار زیاتر بووە لەو توانا داراییە كەمەی لە هەرێم هەبووە و بەردەوامیش ئاڵنگاریی نوێی دارایی لە دوای 2014ەوە بۆ دروستكراوە لەلایەن خودی عێراقەوە. لەمیانی دیدارێكی ئەلیكترۆنیی لەگەڵ ژیریی دەستكردی chatgptدا تەكنەلۆجیا ژیرەكە گوتی، هەرێمی كوردستان بەراورد بە تەواوی ناوچەكانی تری عێراق بە پێشكەتووتر دادەنرێت، ئەمەیش بەهۆی چەند خاڵێكەوە كە هۆكارەكانی دیاری كردووە. بەپێی ژیریی دەستكرد، هۆكاری یەكەم بریتییە لە بەراوردی ئاسایش و سەقامگیری لە نێوان هەرێم و عێراق و روونی كردووەتەوە، هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتی سەقامگیرتر و ئارامترە بەراورد بە تەواوى شارەكانی تری عێراق كە پڕیەتی لە توندوتیژی و رووداوی تری نەخوازراو، هەر ئەمەش وای كردووە كە گەشەی ئابووری و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بەراورد بە عێراق لە پێشترە. لەبارەی عێراقیشەوە نووسیوویەتی، عێراق لەناو گێژاوی بەردەوامی سیاسی و توندوتیژیی مەزەوى و تیرۆر دایە، بە تایبەت لە ناوچەكانی وەك بەغدا، مووسڵ و ئەنبار. دووەم هۆكار كە لەلایەن تەكنەلۆجیا سەردەمییەكە ئاماژەی پێدراوە بریتییە لەوەی كە هەرێمی كوردستان لە رووی گەشەی ئابوورییەوە، گەشەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بە تایبەت لە رووی گەشتوگوزار و كشتوكاڵەوە و ئاماژەیشی داوە كە هەرێمەكە وەبەرهێنانی بیانی زۆری بۆخۆی راكێشاوە و پێگە ئابوورییەكەیشی نەخشەرێگایەكە بەرەو سەربەخۆیی ئابووری. لەبارەی ئابووریی عێراقیشەوە روونی كردووەتەوە، ئابووریی عێراق پشتبەستنێكی زۆری هەیە بە تاكە سەرچاوەی داهات ئەویش نەوتە و بەراورد بە هەرێمی كوردستان كەمتر هەوڵەكانی بەرەو هەمەچەشنبوونی سەرچاوەكانی داهات هەنگاوی ناوە، ئەمەیش بەهۆی بوونی گەندەڵی و خراپیی ژێرخانی ئابووری و ململانێی بەردەوام، كە ئەمانە هەمووی ئاستەنگی گەورەن بۆ پێشكەوتنی ئابوورییەكەی. حکومڕانی و سەقامگیریی سیاسی هۆكارێكی ترە كە ژیریی دەستكرد دیاری كردووە و ئاماژەی داوە هەرێمی كوردستانی عێراق سەقامگیریی سیاسیی تیایدا لە ئاستێكی زۆرباش دایە، لە كاتێكدا لە تەواوی دیمەنە سیاسییەكان زیاتر پەرتەوازەیی پێوەدیارە و بەبەردەوامی شەڕەناوخۆییە ساردەكان لەبارەی حكومڕانی و ململانێكان زۆرن و گەندەڵی بەربڵاوە و كاریگەریی لەسەر حكومڕانی وڵاتەكە دروست كردووە. چوارەم هۆكار بریتییە لە ژێرخان و خزمەتگوزارییەكان كە بەپێی ئەم تەكنەلۆجیا سەردەمییەكە سەرچاوەكەی ملیۆنان كتێب و وێبسایت و توێژینەوەی زانستی و هەواڵ و وتارە، هەرێمی كوردستان ژێرخان و خزمەتگوزارییە گشتییەكانی وەك چاودێری تەندروستی و پەروەردە و ژێرخانی ئابووری باشتر پەرەپێداوە، هەرچەندە هێشتایش پێویستی بە پێشكەوتنی زیاتر هەیە، بەڵام ناوچە شارییەكانی وەك هەولێر و سلێمانی مۆدێرنترین و پێشكەوتووترینن لە رووی ژێرخان و خزمەتگوزارییەوە، ئەمە لە كاتێكدایە لە تەواوی ناوچەكانی تری عێراقەوە وڵاتەكە دەناڵێنێت بە دەست خراپیی ژێرخان و ناتەواویی خزمەتگوزارییە گشتییەكان. ژیریی دەستكرد ئاماژەی كردووە كە زۆرینەی ناوچەكانی عێراق تا ئێستەیش بەدەست كاریگەرییەكانی شەڕ و تیرۆر و پشتگوێخستنەوە دەناڵێنن، هەرچەندە لە هەندێك بواردا بە نموونەی شارێكی وەك بەغدای پایتەخت بەشێوەیەكی رێژەیی زاڵبوون بەسەر ئەم بەربەستانە بەدی دەكرێت. پێنجەم هۆكار كە هەرێم بە پێشكەوتووتر دادەنرێت لە عێراق پێوانەكردنییەتی لە رووی ماف و ئازادییەكانی مرۆڤەوە، كە بەپێی ئەم تەكنەلۆجیایە بەراورد بە تەواوی ناوچەكانی تری عێراق دیموكراسییەت و مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامەگەری و پاراستنی مافی كەمینەكان لە هەرێمی كوردستان زۆر لە پێش عێراقەوەیە، روونی كردووەتەوە لە عێراق بە هۆكاریی كێشە بەردەوامەكانی پەیوەست بە توندوتیژی مەزەوى و جیاكاریی و سنوورداركردنی ئازادییەكان، لە رووی پرەنسیبەكانی مافی مرۆڤ و ئازادییەكانەوە عێراقی بردووەتە دواوەی هەرێم لە رووی پێشكەوتنەوە. لە كۆتاییدا چاتی ژیریی دەستكردی chatgpt وەك دەرەنجام و وەبیرهێنانەوەیەك دووپاتی كردووەتەوە، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان لە رووی ئاسایش و گەشەپێدانی ئابووریی حكومڕانییەوە بە پێشكەوتووتر دادەنرێت لە عێراق، بەڵام هێشتا رووبەرووی ئاڵنگاریی بەرچاو بووەتەوە و ئاماژەیشی داوە كە تەواوی عێراق هەرچەندە زۆر دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی داراییەوە، بەڵام بە دەست ناسەقامگیریی سیاسی و گەندەڵی و گەشەنەكردنی زۆرەوە دەناڵێنێت. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، ژیریی دەستكردی chatgpt لەلایەن كۆمپانیای open Ai پەرەی پێدراوە و لەسەر بنەمای دەیان ملیۆن كتێب و سەرچاوەی زانستی، توێژینەوە، راپۆرت و بەدواداچوونی رۆژنامەوانی، داتا فەرمییەكانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، وتار و هەواڵی رۆژانە بۆچوون و وەڵامەكانی دەخاتە بەر دەست. ژێدەر وشە
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی: لە ئەمڕۆوە ناوچەکانمان لەژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنکدایە، کە بەڕاورد بە ڕۆژانی ڕابردوو ھەست بە فێنکی کەشوھەوا دەکرێت و تا ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو لەم ئاستەدا بەجێگیری دەمێنێتەوە . لە رۆژی دووشەمەی ھەفتەی داھاتوو 16/9/2024 بارستە ھەوایەکی فێنکتر و بەرفراوان کە ئێستا کاریگەری لەسەر وڵاتانی ئەوروپایە بەسەر دەریای ناوەراستەوە ڕوودەکاتە زۆرێکی وڵاتانی ناوچەکە ھەر لە سوریا و باکوری سعودیە و عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریەکانی لەم قۆناخەدا پلەکانی گەرما. لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ سەرەتای 30 پلە نزمدەبێتەوە و لە ناوچەکانی گەرمیان و ناوچەکانی دیکەی عێراق بۆ خوار چلەکان دادەبەزێت، ھاتنی ئەم بارستە ھەوایانە بە چالاکی بۆ سەر ناوچەکانمان و بەردەوامبوونیان بۆ سەر دەریای ناوەراست دەبێتە ھۆکارێک بۆ زوو دەستپێکردنی وەرزی باران لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوو.
دەقی راگەیەندراوی مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ لە هەولێر، لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران جەنابی د.مەسعود پزیشیان کۆبووینەوە و گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای دراوسێتی باش و بەرژەوەندی هاوبەش کرد.
سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان: کار بۆ بەستنی کۆڕبەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان – قەتەر دەکەین. محهمهد شوكری، سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان رایگەیاند كۆبوونهوهكانی دهستهی وهبهرهێنان و ژمارهیهك له وهبهرهێنهرانی كوردستان لهگهڵ ژووری بازرگانیی قهتهری و ژمارهیهك له وهبهرهێنهرانی قهتهری لهسهر بنهمای ڕێككهوتنێك بوو كه له كۆنفرانسی داڤۆس 24 ئیمزا كراوه. محهمهد شوكری ئاماژهی بهوهش كرد، كار دهكهن بۆ زیادكردنی وهبهرهێنانی قهتهری له ههرێمی كوردستان، بۆ ئهو مهبهستهش ههوڵ دهدهن له داهاتوودا كۆڕبهندێكی ئابووریی ههرێمی كوردستان – قهتهر ببهستن. ناوبراو باسی لهوهش كرد، ههوڵهكانیان بۆ ئهوهیه له مانگهكانی داهاتوودا ئهو كۆڕبهنده ببهسترێت، لهم چوارچێوهیهدا قهتهرییهكان ههموو ئامادهییهكی خۆیان بۆ پێشخستنی وهبهرهێنان له ههرێمی كوردستان دهربڕیوه.